هەرکەسێک نەتوانێت بە (زمانی دایکیی) خۆی بنووسێت و بخوێنێتەوە، ئەو کەسە نەخوێندەوارە


مه‌سعود بارزانی برایه‌كی خۆی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات و ، هه‌ره‌شه‌ش له‌ ئه‌دهه‌م بارزانی ده‌كات

Monday, 07/03/2022, 23:45

6460 بینراوە


به‌ پێ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك و، له‌ هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ گرنگترین لیوا محمه‌د سه‌یلم مزوری ئه‌فسه‌ری باڵای ئاسایشی گشتی یه‌ له‌ هه‌ولێر، ئاشكرای كردووه‌ ، كه‌ به‌ بریاری مه‌سعود بارزانی نیهاد بارزانی برای له‌ گوندی دۆره‌ له‌ سنووری بارزان ده‌ست به‌سه‌ره‌و، هه‌موو هاتووچۆیه‌كی بۆ هه‌ولیر و ئه‌وروپا لێ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌، به‌هۆكاری ده‌ست تیوه‌ردانی له‌ كیشه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان به‌ پاره‌و سه‌فقات و هه‌ره‌شه‌ و، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و گرته‌ ڤیدۆیه‌ ده‌نگی یه‌وه‌ كه‌ كچه‌ ئیرانیه‌كان فه‌زحی نیهاد بارزانی كردبوو، ته‌واوی ڤیدۆیه‌ به‌ بارزانی گه‌یشتووه‌ و ئابرووی شیخانی بارزانی بردووه‌.
هه‌روه‌ها كیشه‌و ململانیه‌كانی نیوان مه‌سعود بارزانی وشیخ ئه‌دهه‌م بارزانی گه‌یشتۆته‌ حاڵه‌تی ته‌قینه‌وه‌و، له‌لایه‌ن بارزانی به‌ پیی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لیوا ئه‌حمه‌د كۆیی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی زیره‌ڤانی ئاشكرای كردووه‌، كه‌ به‌ ئیمزای لیوا ئه‌حمه‌د كۆیی و به‌ فه‌رمانی شیخ بابۆ كوری مه‌سعود بارزانی 79 پاسه‌وانه‌كانی شیخ ئه‌دهه‌م گه‌ریندراونه‌ته‌وه‌ بۆ زیره‌ڤانی و ئیستا شیخ ئه‌دهه‌م 50 كه‌س له‌ بنه‌ماله‌ی شیخانی بارزان چاودیری ده‌كریت و، هه‌روه‌ها كیشه‌ی نیوان كورانی سابیر مسته‌فا بارزانی و كورانی مه‌سعود بارزانی و كورانی لوقمان بارزانی  و كورانی ئیدریس بارزانی له‌ ته‌قینه‌وه‌دایه‌.
به‌ فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی بابۆ بارزانی كه‌ناوی مه‌لا مسته‌فا مه‌سعود بارزانی یه‌ كراوه‌ته‌ به‌رپرسی یه‌كه‌می سنووری بارزان و، جگه‌ له‌ مه‌سرور بارزانی و وه‌یسی بارزانی و مه‌نسور بارزانی و مكسی بارزانی، هیچ كه‌سیك له‌ بارزانییه‌كان ده‌سته‌لاتیان له‌ بارزان نه‌ماوه‌و، مه‌سعود بارزانی به‌ هاوكاری میتی توركی و سوپای توركی هیزیكی دروست كردووه‌، له‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی خۆی به‌ چه‌ك و جبه‌خانه‌ی سه‌رده‌م كه‌ له‌ توركیا وه‌ریان گرتووه‌، بۆ پاریزگاری خۆیان و هیرش كردنه‌ سه‌رپه‌كه‌كه‌. 
مه‌سعود بارزانی بابۆ بارزانی راسپاردووه‌ كه‌ ئاگاداری شیخ ئه‌دهه‌م بارزانی بكاته‌وه‌، كه‌ نابیت به‌هیچ شیوه‌یك لیستی بۆ هه‌لبژاردن هه‌بیت و، ئه‌گه‌ر كاری وه‌ها بكات، به‌ خراپترین شیوه‌ په‌لامار ده‌دریت له‌لایه‌ن كوره‌كانی یه‌وه‌.

حه‌مید سورچی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست