كۆنه‌ به‌عسیه‌كان واز له‌ ده‌مدریژی و موزایه‌ده‌ ناهینن

Monday, 03.07.2022, 23:55

1528 بینراوە


ئه‌شواق جاف  له‌نمونه‌

ئه‌وانه‌ی زۆرترین وقوربانیان داوه‌و، بوونه‌ته‌ سوتماكی ئه‌و شۆرش و راپه‌ریه‌نه‌ شه‌رم ده‌كه‌ن ده‌م بكه‌نه‌وه‌، به‌لام هه‌رچی كۆنه‌ جاش و به‌عسی و كۆنه‌ ئه‌من و پیاوی رژیم و مسته‌شاره‌كانه‌، رۆژانه‌ زمان دریژی ده‌كه‌ن و، مزایه‌ده‌به‌سه‌رخه‌ڵكی هه‌ژاره‌و قوربانیده‌ری ئه‌م باشووری كوردستانه‌وه‌ ده‌كه‌ن.
له‌م راپۆرته‌دا كه‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ به‌دواداچوون و دیراسه‌تم كردووه‌، ئه‌وانه‌ی خیانه‌ت و جاشیتی و گه‌نده‌ڵی و ده‌ڵاڵی بۆ بنه‌ماله‌كان و حزبه‌ ده‌سته‌لاتداره‌كان ده‌كه‌ن، بۆ زیاتر پاره‌ وه‌رگرتن و مشه‌خۆری و خۆ په‌رینه‌وه‌ له‌و خیانه‌ت و تاوانه‌ی رابردوو، بوونه‌ته‌ زورنا ژه‌نی پیا هه‌ڵدان به‌ مه‌سعود بارزانی و بنه‌ماله‌ خیانه‌تكاره‌كه‌ی بارزان و جه‌لال تاڵه‌بانی و یه‌كیتی وكوره‌ شیت و هه‌رزه‌كاره‌كانی.
له‌م راپۆرته‌ بزانن كین ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته‌ پاله‌وانی رۆژگار، كه‌ مه‌له‌فه‌كانیان بۆگه‌نی لی ده‌باریت.
سه‌ره‌تا
ئه‌شواق جاف دوو رۆژه‌ ده‌لیت كه‌س سه‌ری بۆ مووچه‌ نه‌وی ناكات و، ده‌بیت ده‌رفه‌ت بدریته‌ مه‌سرور بارزانی تا كوردستان رزگار بكات؟!
ئه‌شواق جاف له‌ ریگه‌ی دكتۆر ئومید مه‌تحته‌وه‌ كه‌ سه‌ركرده‌ی به‌عس بوو، سه‌دامی بینوه‌و به‌ هۆی خوشكه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ بوكی ماڵی  جه‌لالی مه‌لا كه‌ریم بوو، ئه‌و پیاوه‌ی به‌ریوه‌به‌ری كارگه‌ی شه‌كری سلیمانی بوو، كاتی خۆی له‌ ته‌ندروستی سلیمانی له‌ زاتیه‌ بوو، ده‌ستدریژی كرده‌ سه‌ر ده‌یان ژن و كچانی ئه‌وشاره‌وه‌، دواجار جه‌لالی مه‌لا كه‌ریم له‌ تووی مه‌لیك له‌ مزگه‌وتی بۆسكانه‌یكان كوشتیان  و، ئیستا ئه‌شواق جاف دوای ئه‌وه‌ی هاوسوه‌رگیری له‌گه‌ل كه‌سیكدا كرد به‌ناوی حه‌مه‌ گریزه‌یه‌وه‌ كه‌ پیاوی ئه‌منی عه‌ره‌بت بوو، ده‌ستی له‌ خیانه‌ت و جاسوسی هه‌بوو وه‌ك كه‌مال قه‌ره‌داغی باسی كردبوو، ئه‌شواق جاف خاوه‌نی 20 ملیۆن دۆلارو پاسپۆرتی دبلۆماسی و خاوه‌نی هۆتیلیكه‌  له‌ سلیمانی مه‌ساج و دیسكۆی هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها كه‌س یدووه‌م
ئامانج عه‌بدوڵڵا سوور برازای عه‌لی و عوسمانی سابیره‌ سوور كه‌پ یاوی ئه‌منی عامه‌ بوون، سه‌ربه‌ حاجی عه‌بدوو دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستیان له‌ زۆرترین خیانه‌ت و تاوان بوو دژی كورانی یه‌كیتی  و بوونه‌ خاوه‌نی زۆر شت، به‌لا/ پاش راپه‌رین خۆیان كرده‌ ناو یه‌كیتی و، دواتر كاریان بۆ ده‌زگای زانیاری ده‌كرد و، به‌نهینش كاریان بۆ پاراستن ده‌كرد، تا ئه‌وكاته‌ی ئاشكرابوون به‌ بریاری جه‌بار فه‌رمان به‌ سزاری گه‌ل گه‌یه‌ندراون،ئ یستا ئامانجی عه‌بدوڵڵا سوور به‌ لوت خوار ناسراوه‌ به‌خۆی و نیانی هاوسه‌ریه‌وه‌ 4 په‌یجی علوج بۆ پاراستن به‌ریوه‌ ده‌به‌ن و، سوكایه‌تی به‌ نه‌وه‌ی نوی و كۆمه‌لی دادگه‌ری و ئیسلامیه‌كان ده‌كه‌ن و، هه‌ندیك جار دژی په‌یجه‌كانی سه‌ربه‌ بالی نیچیره‌ڤان بارزانیش شت ده‌نووسیت.
ئامانج به‌ریگه‌ی سه‌رۆ قادرو ئازای حه‌سیب قه‌ره‌داغی یه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنی شه‌ره‌ جنیوه‌كان ده‌كات.
باهات حه‌سیب قه‌ره‌داغی و ئازای برای
باهات حه‌سیب قه‌ره‌داغی كاتی رژیمی به‌عس به‌ریگه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌ سالۆنی هه‌بوو كاری جاسوسی یان بۆ ئه‌منی سلیمانی ده‌كرد و، به‌ریگه‌ی نیگاری خوشكی كه‌ وینه‌كیش بوو شیوه‌كاری بوو، 3 جار دیاری سه‌دامیان  له‌ ریگه‌ی شیخ جه‌عفه‌ری پاریزگار پیشووتر و كاكل ئاغا پاریزگاری پیشووی تر پیاوانی رژیمی به‌عس وه‌رگرت بوو.
دوای راپه‌رین باهات نه‌یویرا ببته‌ یه‌كیتی و له‌ ترسا بووه‌ حزبه‌كه‌ی حه‌مه‌ دزه‌ی سۆشیالیست و له‌ كه‌ناله‌كه‌ی حه‌مه‌ خه‌ڵكی فریو ده‌دا، تا دوای 31ی ئاب به‌ دووس ال باهات به‌ریگه‌ی ئازاری برایه‌وه‌ كه‌ 4 مه‌وج بوو هه‌موویان بوونه‌ پارتی و جاسوس و پیاوی سه‌رۆ قادر.
ئیستاش باهات و ئازا باسی مه‌رجه‌ع بوونی مه‌سعودبارزانی ده‌كه‌ن، له‌كاتیكدا خۆیان باوه‌ریان به‌و قسانه‌ نیه‌و، ئازاخۆی وتیه‌تی مالی بارزانی به‌س پیاندا هه‌لبده‌، زوو هه‌لده‌خه‌له‌تین و سوودیان لیوه‌رده‌گریت.

سه‌رهه‌د ئنوه‌ر به‌گ و براكانی ئیستا ئه‌مانه‌ بوونه‌ته‌ تیكۆشه‌رو كورد په‌روه‌، كه‌ رۆژانیك پیشمه‌رگه‌ی یه‌كیتی یان نه‌ك هه‌ر شه‌هید ده‌كرد، به‌لكو به‌سه‌یاره‌ ترمه‌كه‌یان به‌ناو بیتواته‌ دا راده‌كیشا و، مه‌سعود بارزانی ئه‌ندازیاری 31ی ئاب 300 خانووی بۆ ئه‌و بنه‌ماله‌ خیانه‌تكارو جاشئاوایه‌ دروست كردووه‌ و، وه‌ك خاڵه‌سه‌ید كاكه‌ فه‌رمووی مه‌سعود بارزانی ئه‌وه‌نده‌ عاشق به‌جاش و خائین و سۆزانیه‌ و كچه‌ ده‌مرووته‌كانی تیكتۆكه‌، ئه‌وه‌نده‌ش دژی پیشمه‌رگه‌و تیكۆشه‌ره‌كانه‌.
سه‌رهه‌د جواد ناسراوه‌ به‌ شیخ سه‌رهه‌د  ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلیمانی هه‌له‌بجه‌ وئامۆزای عارف ته‌یفور، كه‌ له‌ كاتی به‌عسدا ئه‌فسه‌ری حه‌ره‌س جمهوری بووه‌و به‌شداری پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفالی كردووه‌و، ئیستا ئه‌م خائینه‌ دوای ئه‌وه‌ی هه‌رچی سمان و پاره‌ی حه‌مه‌ی كاكه‌ ره‌زای ئامۆزای بوو خواردی و خۆی كردۆته‌ ده‌مراستی خه‌لكی ده‌لیت، سلیمانی بوونه‌ته‌ جاشی حه‌شدی شه‌عبی، سه‌یره‌ كۆنه‌ پیاویكی به‌دره‌وشتی وه‌ك سه‌رهه‌د و حسین جاف و حاجی جه‌مال و لیوا شیخ رزگاری شیخ تاهیری نزاره‌ی پیاوی ئه‌بو ئه‌سوه‌دی سلیمانی و،مسته‌فا ئاغا به‌ ئیسقان ئاغا ناسراوه‌و،خزمه‌كانی ده‌رویش ئاغا كه‌ هه‌موویان جاشی مه‌حمود به‌گی گۆڵی بوون، به‌ براكانی ده‌رویش ئاغاوه‌ و، مامی ریباز حه‌ملان كه‌ پیاوی ئه‌منی سلیمانی بوو،شه‌مال عه‌لی ناسراوه‌ به‌ شه‌مالی گومرگ پیاوی ئه‌من بووه‌ له‌ ریگه‌ی عه‌زیزی مریشك و دوای هه‌ویه‌ی جاشیتی له‌لای عه‌لی سه‌لیما هه‌بوو، خه‌فیفه‌ بووه‌و پاش راپه‌رین هه‌ویه‌ی جاشیتی شه‌مال له‌لای خاله‌ بارزان سابیر بووه‌ برای كه‌مال سابیر و، ئیستا شه‌مال بۆته‌ ملازم موحسینی سلیمانی و رۆژنامه‌نوسان و په‌رله‌مانتار ده‌رفینیت و، هه‌ره‌شی كوشتنیان لی ده‌كات.

سیروان