كۆنه به‌عسیه‌كان واز له دهمدریژی و موزایه‌ده ناهینن
Monday, 07/03/2022, 23:55
5774 بینراوە
ئه‌شواق جاف له‌نمونه
ئه‌وانه‌ی زۆرترین وقوربانیان داوه‌و، بوونه‌ته سوتماكی ئه‌و شۆرش و راپهریهنه شه‌رم ده‌كه‌ن ده‌م بكه‌نه‌وه، به‌لام هه‌رچی كۆنه جاش و به‌عسی و كۆنه ئه‌من و پیاوی رژیم و مستهشارهكانه، رۆژانه زمان دریژی ده‌كه‌ن و، مزایهدهبهسهرخهڵكی هه‌ژاره‌و قوربانیده‌ری ئه‌م باشووری كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن.
له‌م راپۆرته‌دا كه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه به‌دواداچوون و دیراسهتم كردووه، ئه‌وانه‌ی خیانه‌ت و جاشیتی و گه‌نده‌ڵی و ده‌ڵاڵی بۆ بنه‌ماله‌كان و حزبه ده‌سته‌لاتداره‌كان ده‌كه‌ن، بۆ زیاتر پاره وه‌رگرتن و مشه‌خۆری و خۆ په‌رینه‌وه له‌و خیانه‌ت و تاوانه‌ی رابردوو، بوونه‌ته زورنا ژه‌نی پیا هه‌ڵدان به مه‌سعود بارزانی و بنه‌ماله خیانه‌تكاره‌كه‌ی بارزان و جه‌لال تاڵه‌بانی و یه‌كیتی وكوره شیت و هه‌رزه‌كاره‌كانی.