کە هاتنەوە، خاکەنەزیان لە دەستی جوتیارەکان سەند و کڵاشنکۆفی حیزبیان دایە دەستیان. کە هاتنەوە، ڕۆن و کەرە و ماست و دۆی نیشتیمانیان کرد بە مادەی یاساخ و نیشتیمانیان کرد بە زبڵخانەی ساغکردنەوەی مادەی ماوە بەسەرچووی دەوڵەت داگیرکەر و دوژمنەکانی کورد.
کە هاتنەوە، ئاڵای وڵاتیان لە سەر گرد و تەپۆڵکەکان بەرزکردەوە و خۆشەویستی نیشتیمانیان لە ناخی تاکی ئەم نەتەوەدا ناشت!
کە هاتنەوە، وەک ئەوەی ئەم خاکە موڵکی باب و باپیریان بێت بە تاپۆی ڕەش، هەرچی بەکەڵک هات کردیان بە ناوی خۆیان و منداڵ و خزم و نەوەکانی خۆیانەوە.
کە هاتنەوە، نەوتیان برد و دوکەڵەکەیان کرد بە قوڕگی خەڵکیدا، دەسەڵاتیان برد و هەڵاتن و ئاوارەبوونیان پێشکەشی نەوەی شەهیدەکان کرد.
بانکەکانیان پڕ لە دۆلارە و ئەو خەڵکەش چاوەڕێی دووسەد ملیارە دینارەکەی عێراقە. قاچاخی سنور و تیجارەتی مەشروب و جگەرە و دار و دنیان لەم وڵاتەدا قۆرخکردووە، کە داھاتی لە نەوت زیاترە، تەنانەت قۆرخی تیجارەتی ھێلکەی ئێکسپایەریشیان کردووە.!
ھەریەکە و گردێک و ھەریەکە سەدان دۆنم زەوی گرنگی شار و ھەریەکە و ھەزاران چەکداری لە دەوری خۆی بۆ پاسەوانی راگرتووە...
تۆ نازانی کە شۆڕگێڕ، بوو بە سیاسی و سیاسیش بوو بە بازرگان، ئەوسا چ دۆزەخێک دروست دەبێت..؟ وەک دروستیان کرد؟ بۆ جاش و خائینەکانیش بە هەشتە و بۆ خەڵکە پاک و نەتەوەدۆستەکە چ دۆزەخێکە؟
وەکو لاستیک پڕ بە پێست و مەیڵی ناحەزان و چۆن بیانەوێ و چۆن بۆیان بلوێ ڕایدەکێشن بۆ هەڕاج ، بۆ مەساج بۆ ژوانی شەوگارەکانی دووبەی و لوبنان و قەراغی دەریاکانی تورکیا و تاران و مەغریب..؟
ئیتر ئەو خەڵکە ئەبێت خوێندنەوەی هەبێت ..
ئەبێت بیخوێتەوە ئینجا تێدەگا شۆڕش چ درۆیەکی گەورەبوو لە ژیانی ئێمەدا، چ فریودانێکی مەزن بوو، تێدەگات چۆن کۆنە پێشمەرگە ئەبێت بە بازرگانی کچی سینی و لەشفرۆشی فلیپینی و مەساجی لوبنانی!
ئەمانە لە چەوساندنەوەی میللەت هەر ئەوانەن کە پێڵاو و پاتەکانی شاخیان کردە جامی مەی و پارەکەشیان لەسەر ئێمە حساب کرد و بەدەم مەستییەوە دۆنم دۆنم خاکی کوردستانیان فڕۆشت....
تۆ چوزانی سەرانی ئەم دوو کۆمپانیایە کچە مۆدیل بەرهەم دەهێنن و لە یانە و مەلهە شەوانیەکاندا مەست و بێهۆش و مەی نۆش وتەڕپۆشن.!
مەگەر شەوانە سەدان دەفتەرە دۆلار نادرێت بە کچە مۆدیلە سۆزانیە عەرەب و تورک و فارسە لەشفرۆشەکان؟
لەولاشەوە شەڕەسەگی بانگەشەی کوردایەتیی و نەتەوەیی، لەسەر دەسەڵات و پۆست بەمنی گێلەکورد دەکەن و خۆیان بە زمان ناوگەڵی سۆزانی دوژمنانی کورد دەلێسنەوە...
کاک حسێن گیان
تۆ هێشتا چیرۆکی سۆشیال عەشایەرت نەبیستووە..؟
تۆ جەنەراڵی بێ ئەستێرە و سەرۆکی نەخوێندەوارت نەبینیوە..؟