جۆ بایدن بڕیاری بە دیجیتاڵکردنی دۆلاری واژو کرد

Friday, 11/03/2022, 9:23

7038 بینراوە


دوو ساڵ لەمەوبەر لە بابەتی کۆتاساتەکانی کەباڵ باسی ئەوەم کرد کە وڵاتان بە نیازن پارە بگۆڕن بە پارەی دیجیتاڵ وەک بیت کۆین یان ئاڵت کۆین.

لینکی هەواڵ

ئەو زانیاریانەی ئەوکات بڵاوم کردنەوە هەموی زانیاری پشت پەردە بوون کە هێشتا بە مێشکی کەسدا نەهابو یان کەس نەیبستبو، زۆرێک لە خوێنەر بە خەیاڵی زانستی بە خەیاڵی خۆمی دەزانی.. ئێستا ئەو پلانانە دەکەوێتە بواری جێ بە جێ کردنەوە.

لە بەرواری ٩-٣-٢٠٢٢ دا جۆ بایدن سەرۆکی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بڕیارێکی واژو کرد کە دۆلاری ئەمریکی بە دجیتاڵ بکرێت.

سودەکان یان زیانەکانی ئەم دۆلارە دییتاڵە چی دەبێت؟

سودەکان بۆ ئەمریکا:

 

سێ بە شی دۆلاری ئەمریکی لە دەرەوەی ئەمریکایە، بۆی هەیە لە ماوەیکەی کەمدا بتوانیت پارە کاغەزەکانت بگۆڕیتەوە بە پارەی دیجیتاڵ، ئەمەش وا دەکات دۆلارێکی زۆر نەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی ئەمریکی، ئەو پارانە بۆ ئەو وڵاتانە دەبێتە کاگەزێکی ملەون و هیچی تر.

زیانەکان:

ئەوانەی دۆلاری کاغەزیان هەبێت بۆی هەیە وەک کاتی سەدام و مەسلەی ٢٥ دیناری هەمو پارەکان ببێتە کاغەزە کۆن.

کەواتە ئەوەی پارەی زۆری دۆلاری هەبێت بۆی هەیە لە ئێستاوە تا شەش مانگی تر پارەکانی هیچ بەهایەکی نەمێنێت.

کۆنترۆڵ کردن:

کاتێک تۆ پارەی کاغەزت هەیە کۆنترۆڵ لە دەستی خۆتدایە، کاتێک کە پارە دەبێتە دیجیتاڵ کۆنترۆڵ لای تۆ نامێنێت و ئەوان دەتوانن لە پشت پەردەوە هەژماری حسابی بانکەکەت بلۆک بکەن یان پارەکانت ڕاگرن لە بەکارهێنان.

هەمو کات ئاگادارن چیت کڕیوەو و لە کوێ بویت و پارەت بۆ چی سەرف کردوە.

هەرکات بیانەوێت یان بە گوێ ڕایەڵی ئەوان نەبیت، دەتوانن تەواوی پارەکانت بلۆک بکەن و ژیانت بوەستێنن.

ئەم پارە بە دیجیتاڵ کردنە بەشێکە لە پلانگێڕی NWO  ئەم دونیا تازەیەی کە کۆمەڵی کەباڵ و فۆرمی ئابوری جیهان بەتەمان پەیڕەوەی بکەن.
پلانەکان چین بە کورتی:

-   یەک پارەی دیجیتاڵ دروست بکرێت بۆ تەواوی زەوی.

-   یەک جۆر هەویەی دیجیتاڵ دروست بکرێت بۆ هەمو دانیشتوانی سەر زەوی، ئەم هەوێ یە دەکرێتە سەر چیپێکی ئەلەکترۆنی و بەدیجیتاڵی و دەخرێتە ناو مێشکەوە..

-   تەواوی دینەکان هەڵدەوەشێننەوە و دینێکی تازە پەرپا دەکەن .(بەم زوانە بابەتێک لەسەر ئەو دینە دەنوسم).

-   خاوەندارێتی موڵک نامێنێت، واتە هەمو سەیارەو ماڵ و خانو پارە دەبێتە موڵکی دەوڵەت ، تۆش بە گوێرەی کارو کردارت پارە یان خانوت دەدرێتێ.

-   حکومەت دەتوانیت لە دورەوە فەرمانت پێ بکات، بێ ئەوەی خۆت بتوانیت هیچ کۆنترۆڵێکت لە دەستددا بێت، واتە بتنێرێت بۆ شوێنێک و بشگەڕێیتەوە بێ ئەوەی کۆنترۆڵ لای خۆت بێت.

-   ئامێرەکانی گواستەنەوە وەک سەیارەی تێسلا و کارەبای بەرهەم دەهێنرێت کە خۆی توانای لێخوڕینی هەیە، واتە ئیتر تۆ ناتوانیت بە ئازادی بڕۆیت بۆ سەفەر ، حکومەت بڕیار دەدات کەی تۆ سەیارە بەکار دەهێنیت و بۆ کوێ دەچیت.

-   منداڵ بون و پێکەوە ژیان لە لایەن حکومەتەوە دیاری دەکرێت، لەسەر بنەمای جینەکان.

-   کەمکردنەوەی مرۆڤ بۆ یەک ملیار مرۆڤ.

پلانەکان ڕونن، کردارەکانیش زۆر ڕونترن، پلانی کۆڤید یەکێک بو لەو پلانانەی کە بە نیاز بوون نزیکەی نیوملیار کەس بکوژێت، پاشان پلانی ڤاکسین بڕیار بوو شەش ملیار کەس بکوژێت لە ماوەی نۆ ساڵدا، واتە  بە تەدریجی تا خەڵک هەست نەکات کە ڤاکسینەکە کوشندەیە.

بۆ ئایندەش پلانیان ئاماە کردوە پاش بڵاو بونەوەی ڤایرۆسێکی تر ، ئیتر تۆ ئازادیت لێ زەوت دەکرێت ئەم پلانە لە بەرواری ١ مارسی ٢٠٢٢ واژو کراوە:

" لە بەرواری ١-٣-٢٠٢٢ دا کە تەواوی خەڵک چاوی لەسەر ئۆکرانیا بو، لە پشت پەردەوە زۆرینەی وڵاتانی جیهان پلانێکیان ئیمزا کرد کە ئەگەر ئەمجارە حڵەتێکی وەک کۆڤید دروست ببێت، ئەوا تەندروستی جیهانی ڕینمایی دەردەکات کە جێگای یاساکانی وڵات دەگرێتەوە، واتە ئەگەر بڵێت هەموتان دەبێت خۆتان بکوتن ئیتر کەس ناتوانێت بەرەنگاری بێتەوە دەبتە ئیجباری.

ئەمەش خیانەتێکی تر بو کە لە مرۆڤایەتی کرا، بە مەسەلەی ئۆکرانیا خەڵکیان مەشغوڵ کردو لە پشت پەردەوە پلانگێڕی بەردەوامە..."

ئێستا پوتین کە پێشتر ئەندام بو لە فۆرمی ئابوری جیهان لە ژێر کۆنترۆڵی ئەوا دەرچوەو دەیەوێت ئەو پلانانە تێک بدات ، شەڕی ئۆکرانیا بۆ ئەوە بوو پوتن ناشرین بکەن و بتوانن شەرعیەت بە خۆیان بدەن کە پەلاماری روسیا بدەن وە ئابوری روسیا تێک بشکێنن.

لەبەرامبەردا پوتین چەند هەنگاوێکی پیشوەختەی ئامادە کردبوو:

-  دروست کردنی بیت کۆین.

-  دوست کردنی سیتمی بانکی جێگرەوەی سڤیفت.

-  بەکارهێنانی سیستمی بانکی چینی.

-   بەکار هێنانی کرێدیتکارتی چینی.

-    لە ساڵی ٢٠١٨ وە فرۆشتنی نەوت بە ئیرۆو ئاڵتون.

با درێژە بە باسەکە نەدەم، هەر بەشێک لەم باسانە دەتوانیت بیکەیتە بابەتێک، بەڵام هەموو ڕوداوەکانی ٢٠١٩ تا ئیمڕۆ پەیوەندیان بە یەکەوە هەیەو هەموی سیستمی پلانگێری بەڕێوەی دەبات، هەمویان لە یەک گرێ دراو و پلانی کۆمەڵی کەباڵە دژ بە مرۆڤایەتی، پلانی گۆڕینی مرۆڤە لە مرۆڤەوە بۆ بە نیمچە ڕۆبۆتکردن.

لینکی چەناڵی تێلەگرام


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە