ئەو ژنانەی لە خەیانەتی نیشتمانیدا تێوەگلاون!

Saturday, 12/03/2022, 3:21

9656 بینراوە


چەند قسەیەک:

حەمایل خان، یەکێک لەو ژنانە بووە کە دەگەڵ مەلامستەفا بارزانی ژیانی هاوبەشیی پێک هێناوە وخاوەنی چەند منداڵێکیش بووە لە مەلا.لەلای من ئەو خاتوونە (رەوانی شآدبێ)،وێنەی مرۆڤ یان وێنەی ژن یان وەکودایکێک لەوپەڕی ڕێزدایە.هیچکات ئیزن بەخۆم نادەم وەک تاکێکی کورد بێ حورمەتی پێ بکەم.
کەسانی نزیک لە مەلا مستەفا وخێزانی مەلا،شاهیدیی ئەوەیان داوە کە لە نێوان ژنەکانی مەلامستەفاداحەمیایل خان(جێگای بەهەشت بێ) یەکێک لەو ژنانە بووە کە مەلای مێردی حیسابی تایبەتی بۆ کردوە وبەتایبەت مەسعودی کوڕی (خودا قەت نەیبەخشێ) لە هیندێک پرسوڕای گرینگدا وەک سەرچاوەی جێگای متمانە چارەسەریان لێ ویستووە.بەتایبەت شەخسی مەلا گرینگیەکی زۆری بە هزروڕامانی حەمایل خان داوە.
حەمایل خان،وەک ژن یان دایک دەبێ رێزیی لێ بگێرێ.بەڵام بێ دەنگیی ئەولە ئاست ئەو هەمووە جینایەتەی کە مەلای مێردی وکوڕەکانی خوڵقاندوویە، هیچکات مێژوو لێی خۆش نابێ ووەک شەریکی ئەو گشتە نەهامەتیانە دێتە حیساب کە پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی بەسەر کردیاندا هێناوە.
قسەیەکی کوردەواری هەیەکە دەڵێ،پاشی مردوان رحمەت باشە.من ئەو قسەیەم پێ راست نییە،چون مێژووئاوام پێ ناڵێ.ئەگەرمرۆڤە زیندووەکان باسی رابوردوو،ژیانی رابوردووی کەسانی ناسراوخاوەن ناو نەکەن ورەخنەیان لێ نەگرن وباسی چآکیی وخراپیی هەڵسوکەوتیان نەکەن،دەبێ دەرگای هەموو دونیا لەسەر خۆمان داخەین وکشوومات وێنەی ئیشکەڕن تا ماوین بێدەنگ بین.ئەدی چۆن مێژووی پێشوومان بکەینە ئەزموونێک بۆ داهاتون؟
هەرچی دیکتاتۆڕی سەرزەوی هەبووە وهەیە زۆرینەیان خاوەنی ژن بون وبنەمای خێزانیان پێک هێناوە.تەنانەت خاوەنی کوڕووکچیش بون بۆ ئەوەی دوای خۆیان جێگرەوەی متمانە مسۆگەربکەن.بناغەی ژیانی هاوبەشیی لەسەر ئەوین وخۆشەویستیی لە نێوان دووکەس پێک دێ کە خاوەنی هەستن ویەکتریان خۆش دەوێ.ژیان بە بێ ئەوین بەردەوام نابێ.ئەو ژنانەی کە بونە هاوسەری هیتلێروسەددام وقەزافی وشای ئیڕان و مەسعود بارزانی وجەلال تاڵەبانی و دەسەڵاتدارانی مەلا لە تاران وزۆر شوێنی دیکە،خۆ جەستەیان لە ئاسن وپۆلآدانەڕژاوە.ئەوانەش مرۆڤن وهەستیان هەیە.پرسیار لەوەدایە،ئەو جۆرە ژنانە بۆ لە ئاست ئەو جینایەتانەی کە رۆژانە هاوسەرە دەستڕۆیشتووەکانیان بەرابەربە مرۆڤ ومرۆڤایەتی ئەنجامی دەدەن بێدەنگن؟ئایا ئەو ژنانە بەشدارنین لە تەواوی ئەو نەهامەتیانەی کە هاوسەرەکانیان بەسەر خەڵكی داماوی جیهان ووڵاتەکەی خۆیان دێنن؟بێ گومان بێدەنگیی ئەو ژنانە،پرسی ژن بونیان دەخاتە ژێر پرسیار.جگە لەوانەش دوای مردنی هاوسەرەکانیان ،ژنەکانیان دەبنە هیـمایەک بۆپاش خۆیان!

بە چآولێکردن لە هەورەکان باران نابارێ.حەقیقەت بابەتێکی دیکەیە.لەو گووتارەدا بە هیچ شێوەیەک پێگەی راستەقینەی ژن لە کۆمەڵگای جیهانیدا ولە ناوکۆمەڵگای کوردەواریداناخرێتە ژێر پرسیار.پێگەی ژن وەک نیوەی کۆمەڵگا لە هەر وڵاتێکدارێزیی تایبەتی پارێزراوە.کاتیك باس لە مێژوویان لە رابوردوودەکرێ،شآردنەوەی راستیەکان کارێکی هەڵەیە.بە تایبەت بۆ نەتەوەیەکی وەکوکورد کە بە بێ خواست وبە بێ ئەوەی پرسی پێ بکرێ خاک وزمان وکولتوروئابووری وتەنانەت دینەکەشی لە نێوان داگیرکارکاریداتوێ توێ کراوە.بارودۆخیی ناوخۆشی بەرادەیەک هەنجن هەنجن بووە کە ئەەی دووژمن بەسەری هێناوە،کەمتر نییە لەوەی کە بۆ خۆی بەسەر خۆی هێناوە!بەچآولێکردن لە هەورەکان باران نابارێ،لێ‌هاتوویی وخۆنەویستی وراستیەکانن کە گەلی کورد دەگەیەنێتە مەبەست.هەستوسۆزئاوێتەی هەر سیاسەتێک بێ دەگاتە شکست ونەهامەتی.
لە مێژووی رزگاریخوازیی گەلانی بندەستدازۆر سەرکردەی کاریزماتیک ولێهاتووبۆ رزگاریی خاک ونەتەوەیەکەیان تەواوی تەمەن وژیانی خۆیان فیدای گەلەکەیان کردوە تا بگەنە رزگاریی وسەربەستی.ئەو سەرکردانە جگە لەپشتیوانیی خەڵك وپشتیوانیی دونیای دێمۆکڕاسی مەزنترین هاندەروپشتیوانیان هاوسەروهاوژینەکەیان بووە کە رۆلێکی مەزنیان لە سەرکەوتنی دوارۆژتۆمارکردوە.ئەو سەرکردانە بەکردەوە سەلماندوویانە کە لە رێبازیی سەرکەوتندایەکێک لە هیواکانیان پشتبەستن ویارمەتیی هاوسەرەکانیان بووە کە ورەی پێ بەخشیون.تەنانەت ئەوچین وتوێژە لەو ژنانە راستەوراست بە کردەوە تێکەڵاوی سیاسەت بون وپرسورآیان پێ کراوە وکاریگەرییەکی باشیان هەبووە لە داڕشتنەوەی رێبازی سەرکەوتن.ئەوژنە تێکۆشەرانە جگە لە راپەراندنی کاروباری رامیاریی ئەرکی پەروەردەکردنی منداڵ وبنەماڵەشیان بە ئەستۆوە بووە.زۆرجاریش لە کاتی ئەستەمی بەرەکانی شەڕوسیاسەتیشداراستەوخۆبوونەتە رێکارێک بۆسەرکەوتن.
بێ دەنگیی ئەوژنانەی کە هاوسەریی سەرکردە وناسراوی کوردن لە کردەوە ئاکارەکانی هاوسەرەکانیان بەشدار بوونە لە تەواوی ئەوجینایەتانەی کە لەسەر ناوی کوردورزگاریی کوردستان کراوە.حەمایل خانی (رەوانی شاد بێ ) یەكێک لەو ژنانەیە کە مێژووی کورد قەت لێی خۆش نابێ.چون هەرچی مەلای مێردی کردوویەتی بەرانبەربە کوردوکوردستان بۆ تاقەجاڕێکیش ناڕەزایەتی خۆی نیشآن نەداوە لەئاکارەکانی هاوسەرەکەی.
مرۆڤ کاتێک شکست لە سەر شکستی کورد لە بەر بێ سیاسەتی ونەزانیی تاقمێک سەرکردە دەبینێ وهەڵسوکەوت وبێ دەنگیی هاوسەرەکانیان لە مێژوودا دەنرخێنێ،پێویستە زۆر بە رآشکاوی بڕیاری ئەوەیان بۆ بدا کە ژنانی وەک حەمایل خان،شەریکی خەیانەتی نیشتمانی بون لە ئاست تەواوی نەهامەتیەکانی کە بەسەرماندا باریون.تۆ بڵێی ژنەکانی مەلامستەفا لە ئاست ئەو گووتنەی مەلا مستەفا گوتوویەتی چۆن لە خۆیان بفکرن؟ مەلا مستەفا نرخی حەمایل خان وژنەکانی دیکەیە وژنی کوردوجیهانی بەو رستەیە خوارووپێناسە کردوە. 
مەلا مستەفا لە سەر ئەو باوەڕە بووکە: ژن دەبێ دەفرێ خۆ بشوا،شێوێ خۆ لێنێ! نانێ خۆ بکا!گانێ خۆبدا!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە