ئەی قەرزی فەرمانبەران کەی و چۆن؟

Saturday, 12/03/2022, 3:35

7469 بینراوە


%7 بۆ قەرزی کۆمپانیاکان.
%43 بۆ قەرزی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت.
%9 بۆ کۆمپانیاکانی گواستنەوەی نەوت.
%41  دەمێنێتەوە بۆ موچە.


لەبەرواری 3/3  دا سەرۆکی حکومەت داتای نەوتی خستەڕوو، لەیەکێک لەداتاکاندا گوتیا 7% ی داهاتی نەوت بۆ قەرزی کۆمپانیاکانی نەوت دەبێت، بێ ئەوەی ناوی هیچ کۆمپانیایەک بهێنێت.
 قەرزەکانی حکومەتی هەرێم بە قەرزەکانی کۆمپانیاکانی دەرەوە و ناوخۆ و قەرزی موچەخۆران خۆی دەدات لە31 ملیاردۆلار، وە زۆربەی ئەو قەرزانەش لەسەر حکومەت هی موچەخۆرانە، ئایا نەدەبوو لە ڕێژەی ئەو 7% کە بۆ بژاردنی قەرزەکان تەرخان کراوە ڕێژەیەکیشی بۆ گەڕاندنەوەی قەرزەکانی فەرمانبەران تەرخانبکرێت؟
بۆ گەڕاندنەوەی متمانە بە بەڵێنەکانی حکومەت کە لەسەرەتاوە ناوی قەرزیان لێناوە دەبوو مانگانە لەگەڵ گەڕاندنەوەی قەرزی کۆمپانیان بڕێک لەقەرزەکانیشیان بۆ فەرمانبەران بگەڕاندایەتەوە با بڕەکەی کەمیش بێت.
خۆ ئێستە نرخی نەوت لەدەوروبەری 120 دۆلارە و چاودێران باس لەهەڵکشانی زیاتریش دەکەن لە درێژەکێشانی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا، بەتایبەت کە ئەمریکا بڕیاری ڕاگرتنی کڕینی نەوتی ڕوسیای داوە، چاودێران پێیان وایە ئەوروپاش هەمان بڕیار بدات وەک سزایەک بۆسەر وڵاتی ڕوسیا، ئەگەر حکومەتی هەرێم ئێستانەتوانێت دەست بە گەڕاندنەوەی قەرزەکانی فەرمانبەران بکات ئەی کەی و چۆن دەتوانێت ئەو قەرزەکانی بداتەوە؟!
دانیشتوانی هەرێم بڕوایان بە داتاو ژمارە و لێدوانەکانی حکومەت بەرپرسانی نەماوە، حکومەت لە ئێستەدا کەنرخی نەوت هێندە بەرزە نەتوانێت لەکاتی خۆیدا موچەی موچەخۆرەکانی بدات ئیتر چۆن دەتوانێت قەرزبداتە؟! بۆیە ئەو ڕێژەی 7% وەک بژاردنی قەرزی کۆمپانیاکان پێیان دەدرێتەوە ناچێتە عەقلی هیچ تاکێکی هەرێمی کوردستان.
بویە لێرەوە بە بەرپرسانی حکومەت دەڵێم سەرەکیترین کاری ئێوە گەڕاندنەوەی مسداقیەت و متمانیە بۆ خۆتان و حکومەتەکەتان، بۆ ئەمەش پرس بە ڕاوێژکار و ڕۆشنبیر و وەزیر و پەرلەمانتار و دەربارەکانتان مەگرن، بڕۆن پرسوڕا بە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان و چاودێرە بێلایەن و ڕۆشنبیرە دڵسۆزەکان بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە