ئاماژەمان بە پەیوەندی قوڵ و پتەوی نێوان مام جەلال و حەمەی حاجی مەحمود دا، لێرەشدا ستایشێکی تری مام دەکاتەوە:"مام جەلال کەسایەتییەکی باشە و وەفای ھەیە بۆ ھاوڕێکانی". ل ٢٧٦
لە ل ٢٩٠ دا دەنووسێ: "یەکێتی ھەمیشە لەدوای ڕووداوەکانەوەیە یان دوای ڕووداوەکان ئەکەوێت". ئەم بۆچوونە بیروڕای زۆر چاودێری سیاسی و توێژەران و کەسانی تریشە، چونکە ھەرچی یەکێتی بە پارتی دەڵێ،خۆی دوای چەند ساڵێ ھەمان شت دووبارە دەکاتەوە و بەو قۆناغە دەگات کە پارتی پێش ساڵانێک تێیدا بووە. بۆیە ئەم هەقیقەتە هیچ تەمومژ و گومانێک هەڵناگرێ و حەمەی حاجی مەحمودش دەرکی بەم ڕاستییە کردووە و جەختی لەسەر دەکاتەوە و کتومت و بەڕاشکاوی دەینووسێت..
دواتر باس لەو دانیشتن و گفتوگۆیانە دەکات سەبارەت بە گۆڕینی داوا و دروشمی کورد لە ئۆتۆنۆمییەوە بۆ فیدڕاڵی و بڕیاری ھەڵبژاردنی پایتەختی باشووری کوردستان لەنێوان کەرکووک و ھەولێردا ... کە دواتر لە ٢٠٠٢/١٠/٢٢ بەفەرمی بڕیار بۆ ھەولێر دەدرێ ...
بێگومان بزاڤی رزگاریخوازی کورد ئەگەرچی هەنگاوی بەرەو پێشچوونی دروشمەکانی لەدوای ڕێکەوتنامەی سایکس پیکۆوە،باشتر بڵێم بەسەر چوونی وردە وردەی سەرکردایەتی کلاسیکی کوردی و سەرهەڵدانی پارتی ناپارتی بەناو مۆدێرن و کاریگەرێتی ئایدۆلۆژی مارکسی لەسەر بیرکردنەوەی سیاسی کوردی دواکەوتووانە و بە قورسی هەنگاوی ناوە و چۆتە پێشەوە،لێ دیسان زیان لەهە شوێن و وێستگەیەگدا لە نیوە بگەڕێتەوە هەر باشە. دەستبەرداربوونی داوای ئۆتۆنۆمی بە درۆزنی و ڕاستەقینەکەیەوە،جێی خۆشحاڵییە.دیارە چارەسەری ڕاستەقینە لە دیاریکردنی مافی چارەنووس و بەدەوڵت بووندایە،وەک هەقیقەتێک کورد لە کوێرەوەرییە ڕزگاری بێت و گەلانی ناوچەکەش ڕۆڵەکانیان چیدی نەکەنە دەستە چیلەی شەڕێکی داگیرکارانەی خوێناوی زوڵم و نامرۆڤانە.هیةانە کایەی ئاشتییەک بە یەکسانی بۆ گشت لایەک.
باسە فرەچەشنەکانی ڕۆژژمێری پێشمەرگەیەک درێژەیان هەیە و تا دەگەینە رۆژەکانی دوای ڕووخانی سەدام و لێرەدا دەڵێ: " ئەوەی بیست سی چەکداری لا بوایە، حکومەت بوو. جەیش نەمابوو، پۆلیس نەمابوو" ل ٣٥١