شۆڕشی سپی مامۆستایان و فەرمانبەران

Sunday, 13/03/2022, 1:35

5779 بینراوە


ڕونە لای هاو نیشتمانی ئەم نیشتمانە کوردستان لەچ دۆخێکدایەو خەڵکی چۆن دەژین هۆکاری ئەو ژیانە کولەمەرگیەش چیە ، هاونیشتمانی ئەم نیشتمانە بەدەیان ڕێگە و میکانیزمی جۆراو جۆر دەچەوسێنرێ تەوە ڕۆژانە بەبەر چاوی دونیاوە ئەتک دەکرێت دزی لێدەکرێت دەست بۆ سەر سفرەکەی دەبرێت لەلایەن چینی سیاسیەبازرگانەکانی دەسەڵاتەوە موچەی دەبڕێت بێحورمەتی پێدەکرێت دەیان شتی تری بەرانبەر دەکرێت کەچی جورئەت ناکات دەنگی لێوە بێت سەری خۆی کز کردوەو دەستی بەکڵاوە کەیەوە گرتوە با نەیبات نوزەی لێوە نایەت تەنها توێژێک کەزیندون ئاکتیڤن چینی مامۆستایە کەلەئاست زوڵمی ئەم دەسەڵاتە دەوەستێتەوە بوێرانە دێتەسەرشەقام  پێیان دەڵێت نابۆ ئەو زوڵم و ستەمەی دەیکەن لەبەرانبەر ئەم میلەتە تەنها توێژی مامۆستایە دەتوانن بایکۆتی دەوام بکات چەکی بایکۆت لەدژیان بەکابێنێت و نەچێتەوە ناو هۆڵەکانی خوێندن توێژی مامۆستا دەیەوێت ئەونامەو  مسجە بگاتە هەمو ماڵێک کەتێیدا ئامۆژگاری باوکو دایکی خوێندکاران بکات کەهوشیار بن لەسەر مافی جگەر گۆشە کانیان بێنە دەنگ دەبو دایکو باوکی خوێنکار پاڵپشتی توێژی مامۆستابن بۆئەوەی مافی خۆی و خوێندکارەکانی وەدەست بخاتە ئەوە توێژی مامۆستایە لەگەڵ ئازاری منداڵ و نەوەکانتان دەژی ئاگاداری نان نەخواردنی بەیانیانو پێڵاو جلی دڕاوی خوێنکارەکانتانە ئەوە توێژی مامۆستایە خەمی ئایندەی جگەر گۆشەکانتانی هەیە دەبو هەموو چینو توێژەکان گوێ ڕایەڵی توێژی مامۆستا بونایە چونکە ئەوە مامۆستاو توێژی مامۆستایە هەمو تەمەنی خۆی دەکاتە سوتەمەنی بۆجگەر گۆشەکانی ئێوە بۆئەوە لەداهاتو دا نەبنەچەتەو ڕێگرو کۆیلەی دەسەڵات داران بەرچاوییان ڕون دەکاتەوە دەیانکاتە سەرۆک و سەرکردەو بڕیاردەر لەسایەی سێبەری مامۆستایە مرۆڤ بون چێدەبێت  هەر لە منداڵیەوە وانەی شۆڕش وئینتمای نیشتمانو قبوڵنەکردنی ژێر دەستەیی بەمنداڵان دەڵێتەوەوکەسایەتیان دروست دەکات بونیات دەنێت  مامۆستا پلەی پێغەمبەرایەتی هەیە لەناوکۆمەڵگەدا کەچی لەسایەی ئەو دەسەڵاتە مافیاو دزو گەندەڵە دا ئەو پیشەیە لەکەدار دەکرێت کەرامەتی دەڕوشێنرێت بەوەی کەموچەو قوتی سەرسفرەی منداڵەکانی دەدزن دەست درێژی دەکەنەسەر لێیدەدەن و بێحورمەتی پێدەکەن هەروەک چۆن گەلێکی نەخوێندەوار وای لە پێغەمبەروخەمخۆرەکانی دەکات 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە