كۆنگره‌كه‌ی حزبی سۆسیالیست بوو بە حزبی بنه‌ماڵه‌ی حه‌مه‌ گوڵه‌خانه‌یی

Sunday, 03.13.2022, 2:06

2419 بینراوە


چه‌ند رۆژی رابردوو له‌ سیناریۆیه‌كی پارتی ئاسا، حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود به‌ راویژكاری ده‌زگای پاراستن و خودی مه‌سعود بارزانی له‌ هه‌ولێر كۆنگره‌ی خۆی به‌ست و،له‌و سیناریۆیه‌دا وه‌ك كۆپی بارزانی وتی هه‌ركه‌سی تر ئاماده‌بیت من واز دینم و ئیتر بووه‌ چه‌پڵه‌ ریزان، دواتریش حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود به‌ چه‌پله‌ ریزان خۆی کردەوە بە سكریتر و دووه‌میش براكه‌ی كه‌ عه‌بدولڵا حاجی مه‌حموده‌ و نه‌خوینده‌واره‌و به‌ بروانامه‌ی سیه‌می ناوه‌ندی ساخته‌ گه‌یاندیه‌ شه‌شه‌می ئاماده‌ی له‌ خولی یه‌كه‌م ده‌رنه‌چوو ، به‌ڵام به‌ راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ عه‌به‌ له‌ خولی دووه‌م به‌یه‌كه‌م ده‌رچوو بۆته‌ نوكته‌ له‌ناو خه‌لكیی یدا.
ئیستا عه‌بدوڵڵای برای حه‌مه‌ جیگره‌و كچ و كورێكی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود  بوونه‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و سه‌لاحی زاوای حه‌مه‌ بووه‌ ئەندامی سه‌ركردایه‌تی ، به‌ دوایدا دەیان ئەندامی ئەو حیزبە له‌ تۆری كۆمه‌لایه‌تی ده‌یان پۆستیان له‌سه‌ر سیناریۆی چه‌واشه‌كاریه‌كانی حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود بڵاو كرده‌وه‌.
ئیستاش حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود وه‌ك جاران بۆته‌ خاوه‌نی كۆمپانیای سۆشیالیست بۆ پاره‌ و شیرنی وئیمتیازی زۆری ده‌سته‌لات، بۆ كۆنگره‌كه‌ مه‌سعود بارزانی 100 ده‌فته‌ر دۆلاری بۆ حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود سه‌رف كردووه‌، كه‌ وەکو سەرچاوەیەکی نزیک لە خزمەکانی حەمەی حاجی مەحمود ئاشکرای کرد، کەوا هه‌موو مەراسیمەکە، تەنیا 10 ده‌فته‌ر دۆلاری تێچووه‌.

سیروان چوارباخی