کاتێک هێڵنج دەدەم وخەریکم بڕشێمەوە!

Wednesday, 16/03/2022, 1:22

7056 بینراوە


مرۆڤی زۆر هەیە،بەرآدەیەک دەخواکە ناوگەدەی پڕدەبێ،بەڵام دەست لە خواردنکەی هەڵناگری تائەو کاتەی هیڵنج دەداودەڕشێتەوە!مرۆڤ هەیە لە خواردنەوەی ئەڵكۆڵدا زێدەڕؤیی دەکا تا ئەو کاتەی گەدەی پڕ دەبێ،ئەوکات سەرەتا هێڵنج دەداوپاشآن دەڕشێتەوە،مرۆڤ هەیە بە بینی هیندێک بابەتی قێزەون ونالەبارکە دێتە بەرچاوی بەدەست خۆی نییە هێڵنج دەداو دەڕشێتەوە.
بەڵام مرۆڤیش هەیە کە بە بینین وبیستنی هیندێک بابەت حاڵەتی ڕشانەوەی بۆ دروست دەبێ.من یەکێک لەو کەسانەم کە نە ئەڵکۆڵ دەخۆمەوە ونە لە  خواردنیشدا زێدە ڕۆیی دەکەم.بەڵام لەبەر رابوردووی هیندێك سەرکردە وتاقمێک حیزب کە پاشناوی دێمۆکڕآت ودێمۆکڕاسیی خوازیان لە حیزبەکەیان ناوە خەریکم تووشی هێڵنجدان وڕشآنەوە دەبم!ئەو حیزبە بەرواڵەت دێمۆکڕاتانە تەنیا بۆ مانەوەی خۆیان ودزی وتاڵانی سامانی خەڵکی هەژارخۆیان وەک رزگاریخوازپێناسە دەکەن.
 کام کات هێڵنج دەدەم؟
یەک: کاتێک دەموچاووروخساری کوڕە لۆمپەنەکانی تاڵەبانی بە ناوی بافڵ وقوباددەبینم بەدەست خۆم نییە خەریکم بڕشێمەوە!دەڵێـم،یانی کورد ئەوەندە بچووک وزەلیلە کە ئەوانە چآرونووسی بۆ دیاری بکەن؟
دوو: سەردەمێک روخساری مەسعود بارزانی ومەسرووی کوڕی ونێچێروان بارزانی لە سەر شاشەی مێدیاکان ددەبینم،.شەرم لەوە دەکەم کە بڵێم من کوردم،بۆیە هێڵنجم دێتێ وخەریکم بڕشیمەوە.
سێ: ئەو حیزبانەی کە کۆت بەند کراون لە کۆی سەنجەق وزڕگوێزەڵە وخۆیان بە نوێنەریی رۆژهەڵاتی کوردستان پێناسە دەکەن وناوی خۆیان ناوە دێمۆکڕات ولایەنگریی زەحمەت کێش،هەست بەڕشانەوە دەکەم ودەڵێـم :نەتەوەی کورد ئاوا بچووک نییە کە ئەوانە گەمەی لەسەر بەرێوە بەرن.بۆیە هەستێكی هیڵنجدان وڕشآنەوە بەربینگم پێ دەگرێ وخەریکم بڕشێمەوە!
چوار:کاتێک رۆژی ١٤/٣/٢٠٢٢ بە رۆژی لە دایکبونی مەلا مستەفا دەبینم.دەڵێم،خۆزگە لە دایک نەدەبوو.کاتێک تاقمێک کۆیلە وەک باوکی روحیی نەتەوەی کورد یان وەک قارەمانێک ناوی دێنن،لەوکاتەدایە کە هێڵنجم دێ وخەریکم بڕشێمەوە.رۆژی لە دایک بونت لێ پیرۆز نەبێ مرۆڤ کوژ.
ئەوە مێژوویە بەربینگیی بە نەتەوەی کورد گرتووە؟هەرچی نەهامەتیە لە دەست ئەو حیزبۆکە کلاسیکەکانە بەسەرمان دێنن.لەوەتی هەن تەنیاکاریان وەرگرتنی پلە وپۆست ودزی وخەیانەت وخۆفرۆشیی بووە!
کاتێک بەئاشکرا کۆماری ئیسلامی لە نیوەی شەودا خەڵكی بێتاوان لە خەورادەچڵەکێنێ وبە بیانووگەلی جۆراوجۆرخورپە دەخاتە ناو دڵێ ژن ومنداڵی بێ تاوان،بەبارتەقای رق لە مووشەک وەشێنەکان،رقم لەو چەکدارانەیە کە ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە وبوونەتە بادیگاردی پاراستنی سەروەتو سامانی ئەو جەردانە کە بە خۆیان دەڵێن دەسەڵات وحکومەت!
خەڵكتان چووک کردوە،شەهیدتان بە کێلوبەردیی گۆڕەکانیانیشەوە لەت کرد،کوردستانتان لە بەرچآوی دونیا وەها سووک کردوە کە کەس ئاوڕی لێ ناداتەوە!بۆیە کاتێك ناوتان دەبیسم،وێنەکانتان دەبینم،هێڵنجم دێ وهەستی ڕشانەوە رووم تێدەکا.بە لە لەعنەت بن بۆخۆتان وبۆ دەسەڵاتتان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە