هۆکاری ئەم شەڕەی ئێستای ڕوسیا و ئۆکراینا

Wednesday, 16/03/2022, 2:04

7714 بینراوە


لەئەدەبیاتی چینیەکانە، بەکەمێک دەسکاریەوە.

بەرپرسانی چینی بڕیاریاندا کە بە شێوەیەکی سادە وساکار هۆکاری ئەو شەڕە، بۆ چینیەکان ڕوون بکەنەوە، بەشێوەیەک کە تەواوی چین و توێژەکانی چینی لێیتێبگات. ئەوەش بەم شێوە دەست پێدەکات، کە ئەڵێن پێش ٢٠ ساڵ ژن و پیاوێک لەیەک جیابوونەوە، خانمێکی ئۆکراینی لە پیاوە ڕوسییەکەی جیابوویەوە، بەلام ئەم ژن  وپیاو منداڵیان هەبوو، پیاوە ڕوسەکە کەسێکی جوانمێربوو سامان دارایەکی زۆری بۆ بەجێهێلا، هەروەها قەرەزەکانیشی بۆ دایەوە کە ٢٠٠ ملیارد دۆلار بوو، بەڵام خانمە ئۆکراینیەکە گاوانێکی ئەمەریکی دۆزیەوە، کە کاری چەتەی ڕووتاندنەوەی خەڵک بوو، ووردە ووردە خانمەکە وای لێهات کە گوێ لە گاوانە ،چەتە ئەمەریکە بگرێت، بۆیە خانمەکە لەگەڵ گاوانە چەتەکە گێچەڵی بە مێردە کۆنەکەی گێرا، مێردەکۆنەکەش ناچار کوڕێکی لە ژەنە کۆەنەکەی سەندەوە"دوورگەی کریم" دواتریش خانمەکە ووتی شوو دەکەم بە "ناتۆ" بۆ ئەوەی بەهەموویان کوڕەکەیان دوورگەی کریم بستێننەوە، هەرچەند کوڕە گاوانە چەتە ئارەزووی ژن هێنانی نەبوو، هەروەها خۆی گێل دەکرد، بەڵام بەڵێنی بە خانمە ئۆکراینەکەدا کە مارەی دەکات و دەیکاتە ئەندامی ناتۆ، بەشێوەی مێردە کۆنەکەی ڕیسوا دەکات و کوڕەکەشی بۆ لێدەستێننەوە، هەروەها دەستیشی کرد بەئازاردانی مندالەکانی دیکەی " لۆگانسک، دۆنیتسک" بۆیە مندالەکانیش دەستیان کرد بەگریان و هاواریان بۆ باوکیان برد. خۆشەوسیستە ساختەکەی خانمە ئۆکراینەکە، دیاری و کەلوپەل و خواردن تەنانەت چەکیشیدایە، بەلام هەمووی کۆنە و بێکەڵک بوو، هەتا باوەڕ بهنێت کە پاڵپشتی بەهێزی هەیە، هەرچەند گاوانەکە تەنها چاوی بڕیبووە سامانی خانمەکە هیچی دیکە، ئەمەش وای کرد کە خانمە ئۆکراینیەکە ئازاری منداڵەکانی دیکەی بدات بە شەلاتیەکانی یەکێتی ئەروپاو ناتۆ، ئەمەش وای کە مێردە کۆنەکەی ئۆکراینا کە ترسی تەواوی لێنیشت، بۆیە مێردەکۆنەکەی ئۆکرینا پەلاماریداو و منداڵەکانی ڕزگارکرد. ئێستا گاوانە ئەمەریکەیەکە و ئاژاوەگێرەکانی ئەوروپا نقەیان لەخۆیان بڕیوە،خۆشەویستەکەی جارانی ڕوسیا دادەبێدادیەتی و هاوار دەکات کە خیانەتیان لێکردم، لەگەڵ مێردەکۆنەکەم ڕێکدەکەومەوە، بەڵام گاوانە ئەمەریکیە و شيلاتیە ئاژەوەگێڕەکانی ئەوروپا بە خانمی ئۆکریان ئەڵێن کەمێک دانبەخۆتدابگرە، کەمێکی دیکە هەموو سوپای ڕوست بۆ تەفروتوونا دەکەین،بەس کەمێکی دیکە دانبەخۆتدا بگرە، چەکت بۆ دەنێرین، وەرەخۆشت ببینە وەک جادوو هەموو فڕۆکەکانی ڕوسیا لەئاسمان وەک پاساری دەهێنیە خوارەوە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە