هاوارێك لە نێوان چيرۆك و حەقيقەت دا

Saturday, 19/03/2022, 1:47

9269 بینراوە


"ڕزگار و مام عبدللە باوەشيان بەيەکدا کرد ،دەستيان کرد بە گريان  ،"ڕزگار مام عبدلله بۆکوێ دەچی ؟" مام عبدللە كوڕم ڕزگار رووم کرديتە ئەو کێو دەشتە .ئەی تۆ لێرە چی دەکەی ؟ "ڕزگار مام عبدللە زۆر ماندوو هيلاك دياری! باشوێنێك بدۆزينەوە دانيشين، ئنجا بۆت باس ئەکەم چيم بەسەر هات ! " مام عبدللە و ڕزگار بەردەوام بوون لە ڕۆيشتن تا جێگايەکيان دۆزيەوە ،"مام عبدڵلە کوڕم ڕزگار ئەوجێگايە خۆشە! لەرووبار ەکە نزيکە ! با لێرە پشوویەك بدەين . "ڕزگار زۆرباشە ،تۆ فەرموو دانيشە مام عبدڵلە من ئەچم هەندێ ئاو دێنم . "مام عبدللە زۆرباشە ئاگاداری خۆت بە، " ڕزگار ئاوی هێنا بۆ مام عبدللەڕزگاروو مام عبدللە پێکەوە دانيشتن .ڕزگار مام عبدللە با بۆت باس کەم چیم بەسەر هات .هەر کەگەيشتمە ئەو دێيە ،بۆ ئەوەی هەندێ سەر مەڕ بکڕم، لەم دێيە ووتيان مەڕی باشی لێیە ،و زۆريش گران نيە. دووژمن
هێرشی هێنا. ئەم دێيە جوانەی وێران کرد!
دوای ئەوەی شەڕوو پێکدادان تەواو بوو .چەندەها مآڵ ڕووخێنرا ،خێزانەکان ئاوارەبوون ،چەندەها ژن، و مناڵ ،شەهيد بوون، ڕەزوو باخی جووتيارەکان سووتێنرا ،ئەو دێ يە جوانە!دڵ رفێنە !بووه خۆڵە مێش ژيانی تێدا نەما. پەيتا پەيتا هێزی سەربازی و تانکەکان دێ کەيان جێ دە هێشت دە چوونە دەرەوە .چ ڕۆژگارێکی ترسناك بوو !شەوە زەنگ بوو !رووناکی مانگە شەو ئەوناوەی رۆشەن کردبووەوە! تەنها بۆنی سووتانی ڕەزوو باخەکان و ماڵە سووتاوەکان ئەهات .دەنگی زرێپۆش و پێی سەربازەکان ئەهات .چ ڕۆژگارێکی سەخت و ترسناك بوو !من خۆم لە پەنا بەردێکی گەورە حەشار دابوو ،جووڵەم لەخۆم بڕيبوو ،لەترسی مانگە شەوو ئەترسام سێبەرم دووژمن بيبێنی لەو شەوە ئاشکرابم .ئا لەم کاتەدا شەڕی مەرگ و ژيانم دەکرد!ديم مناڵێکی سێ ساڵان لە قەراخ جادەکەيە کەسی لەلا نەبوو تۆزاوی، خوێن هەموو سەرووچاوی داپۆشیبوو! کاتێ سەربازەکان دەستيان کرد بە ڕۆيشتن چاووم لەسەر مناڵەکە بوو لەخودای گەورە داوای يارمەتيم دەکرد، خوای گەورە ئەم دووژمنە بێ بەزەييانە ئەم مناڵە نەبينن ،گەر بيبينن ئەی کووژن !خەم و ترسی خۆم لەبير چوو لەبەر ئەم مناڵە .لەبەر دەنگی زرێپۆش و ،دەنگی سەربازەکان ،سەربازەکان گوێ بيستی گريانی مناڵەکە نە بوون ،مناڵەکەيان نەدی، من چاووم هەر لەسەر بوو ،کاتێ سەربازەکان تۆزێ دوورکەوتنەوە يەکسەر خۆم گەياندە مناڵەکە، لەچاوو ترووکانێکدا ،تووندلەباوەشم کردوو ،گەڕامەوە شوێنی خۆم زۆر بەخێرايی .سەری مناڵەکە بريندار بوو، زۆر ماندوو شەکەت بوو، کاتێ لەباوەشم کرد جل وبەرگيم خاوێن کردەوە لە تۆزوو خۆڵ ،خوێنی سەروو چاويم سڕيەوە، مناڵەکە زۆر ماندوو بوو، ئەوەنە گريابوو هێزی لەبەر بڕابوو، لەباوشم خەوی لێ کەوت .ئەم زانی برسيە بەڵام هيچم پێ پەيدانەبوو لەو شەوە زەنگە جگە لەوەش زۆر ئەترسام سەربازەکان بگەڕێنەوە بۆ ناو دێ .تاوەکوو بەيانی لەپەنا بەردەکە خۆم شاردەوە .کە ڕۆژ بوەوە هەتاو گەزەنگی خۆی بەسەر دێ خنجيلانەکەدا پەرش و بڵاو کردەوە وەکوو جاران .بەڵام ئەم جارە دێیەکی ڕووخاو، داری لەسەر بەرد نەمابوو ،خەڵکێکی زۆر لە مناڵ ،و پيروو، ژن ،و پياو ،شەهيد بوون ....هەندێکيان دێ کەيان جێ هێشت بوو. نەم ئەزانی بۆکوی چوون ؟رۆژگارێکی ناخۆش بوو .هەڵسام لە پەنابەردەکە ،سەيری دەوروو پشتی خۆم کرد، چی ببينم هەر خانووەو رووخاوە، مەڕوو ماڵات و بەرووبوومی کشتوو کاڵی جووتيارانيان گشتی بردووە. مناڵەکەم لەباوەش کرد ويستم شتێکی بۆ پەيداکەم بۆ خواردن .بەناو داروو بەردا ئەڕۆيشتم ،لەدوورەوە ئەشکەوتێکم بينی .بەرەوورووی ئەشکەوتەکە ڕۆيشتم ،ئەوەندەی نەمابوو بگەمە دەرگای ئەشکەوتەکەگوێم لە دەنگێک بوو لەژێر يەکێ لە خانووە ڕوو خاوەکان .ئافرەتێك بەدەنگی بەرز ئەگريا.. لێی نزيك بوومەوە ديم ئافرەتێك بوو تەمەنی ٣٥ بۆ ٤٠ ساڵ دەبوو کە منی ديت زۆر ترسا !نەی زانی من لەکوێ هاتووم ،کە ديم ئەترسێ يەکسەر چوومە لای پێم ووت پورێ مەترسە،من خەڵکی دێ کەی ئەوبەرتانم ،هاتم هەندێ ماڵات بکڕم ،لە دێ کەی ئێوە، لە پڕ ديم جيش و، جاش و ،زرێپۆش، بەرەوو ئێرەهاتن. نەم زانی نە شەوە، نە ڕۆژ، ئەو کافرانە چيان بەسەر ئەم دێيە جوانەهێنا ؟هەرچی سەوزای و ،داری بەرزە! نەيان هێشت بە پێوە، ئەوە چ کافرێکن . پێم ووت پورێ گيان مەگري گريان چارەی ئێمە ناکات. ستەم و ، زوڵم، سەرەتای لەدايك بوونی شۆڕشێکە هەندێ کەس پێی بەقوەت ئەبن .گريان لەلای هەندێ کەس ئەبێتە ڕێگايەك بۆ ئەوەی بيرکاتەوە چیبکات .لەوەتەی کورد هەيە ئەوە ژيانمانە!لەدەست دوژمنی چواردەوروو، دوژمنی ناوەخۆ ، دووژمنی ناوەخۆ، گەلێك خراترن لە دووژمنی دەرەوە. ئەو دێيە بچووکە دووژمنی دەرەوە ڕێ تێ ناچێ ،هەر پێی نازانێ ،ئەگەر دووژمنی ناوەخۆ چاوساغی بۆ نەکات .ئەو دێيە چی تێدايە تا بەوو شێوەيە خاپووری بکەن ،خەڵکەکە ی بکووژن ،بەرووبوومی جووتياری رەنجدەر ببەن،......... ئاخ بۆ شۆڕشێکی چەکداری سارێژی هەموو برينەکان ئەکات. ئا فرەتەکە ناوی فاتمەبوو بانگم ئەکرد بە پورە فاتمە، ئەگريا بەديار خانووەڕووخاوەکەيدا، لێم پرسی "ئێرە ماڵی تۆيە ؟پوورەفاتمە ووتی "بەڵێ کوڕم..... کوا چ ماڵ ماوە ئەوەتە هەمووی ڕووخاوە کوڕی خۆم" ، پێم ووت ناووم ڕزگارە پورێ گيان .پورەفاتمە کەمناڵەکەی دی لە باوەشم ، ووتی ئەم مناڵە ووتم ئەم منآڵەم دۆزيوەتەوە! سەری بريندارە!زۆريش برسيە، بەدوای شتێك ئەگەڕێم بۆ خواردن بۆ ئەم مناڵە .پورە فاتمە ووتی کوڕم رزگار ئەوو مناڵە بدە من .پرياسکەيكم لەپشت بەردێکی گەورە داناوە نان و پەتاتەی کوڵاوی تێدايە .بۆم بێنە !خواردنەکەم هێنا دامە دەست پوورە فاتمە. کاتێ مناڵەکە پەتاتەکەی دی يەکسەر دەستی بۆ پەتاتەکەبرد !پورە فاتمە خێرا پەتەتايەکی خاوێن کردەوە .نزکی کردەوە لە دەمی مناڵەکە دەستی کرد بە خواردنی پەتاتە. من و پورە فاتمە سەرەڕای ئەو کارەساتەی بەسەرمان هاتبوو زۆر خۆشحاڵ بووين !کە ديمان مناڵەکە ئەتوانێ خواردن بخوات .پورە فاتمە ووتی کوڕم ڕزگار ئەتوانی هەندێ ئاو پەيدابکەی؟ بەڵام زۆر ئاگاداری خۆت بە! لە رووبارەکەی ئەوديوو ئەشکەوتەکە کە ئاوەکەی بۆخواردنەوە ئە بێت . ووتم هەرئێستا پورێ گيان ئاوم هێنا لە مەنجەڵێکی قۆپاو لە ڕێگا دۆزيمەوە   .پورەفاتمە ئاوی دايە مناڵەکە ،دەست و ،چاوی شووشت ،برينی سەری خاوێن کردەوە، بەجوانی بۆی بەست ،تاوەکوو چیتر خوێنی لێ نەڕوا .مناڵەکە لە باوەشی پوورە فاتمە خەوی لێ کەووت ". ووتم پوورە فاتمە کوا مناڵت ؟کوا هاوسەرت ؟" پورەفاتمە ووتی دووکوڕم هەيە لە شارن خۆم و هاوسەرەکەم لێرە ئە ژين .هاوسەرەکەم شووانە، هەندێ مەڕوو ماڵاتمان هەيە! ژيانمان لەسەر ئەو ماڵاتەيە بردی بۆئەو دەشتە ئەويش ئەو ڕۆژە ڕەشەيان بەسەر داهێناين .نازانم ماوە، نەماوە ،چی بەسەرهات ؟لەو دەشتە" !....." ووتم پورێ گيان خەم مەخۆ انشاڵڵە ماوە، منيش لە خەفەتی خێزانم و، دوومناڵەکەم ،خێزانم دوو گيانە! مناڵەکانم بچووکن! توانای ڕۆشتنيان نيە! نازانم چی بکەم"......" پوورە فاتمەووتی بۆ خاتری خوای گەورە انشاڵلە ماون خوا گەورەيە ! "پورەفاتمە ووتی کوڕم ڕزگار ئەوەندە دووکەڵ چۆتە ناو سينگم هەناسم پێ نادرێ هەناسەم زۆر تەنگە توانای ڕۆيشتنم نيە بەڵام پێش ئەوەی تاريك دابێ با بچينە ناو ئەو ئەشکەوتەی نزيکە لێمان خۆمان لەوێ حەشار دەين نەوەك فڕۆکە بێت بووردوومان بکات". "ووتم بەڵێ پوورە فاتمە من ئەڕۆم بزانم جێگايەك بدۆزمەوە بۆ تۆ ئەو مناڵە من ئەمەوێ سەرێکی ناو دێ کە بدەم بزانم کەسێك ببينمەوە دەنگووباسی مناڵەکانم وەربگرم....." ووتم پوورە فاتمە هاوسەرەکەت ناوی چيە؟" ..."پورەفاتمە ووتی ناوی زرار ە !بەتەمابوو بچێت بۆ شار سەردانی مناڵەکان بکات ..."ووتم خوا ياربێت ئەی دۆزينەوە لەدوای ئەوە " پوورەفاتمە و مناڵەکەم برد بۆناو ئەشکەوتەکە جێگايەکم بۆ پەيدا کردن تاووەکوو بەيانی خۆيان تێدا حەشاردەن .پوورە فاتمە هەندێ بەتانی و سەرينی لەژێر خانووە ڕووخاوەکەی خۆيان دەر هێنابوو بۆیم برد بۆناو ئەشکەوتەکە.لەدوايدا پوورە فاتمەو، مناڵەکەم، برد بۆ ناو ئەشکەوتەکە." ووتم پوورە فاتمە لێرە بن تاوەکوو دێمەوە"! " پورە فاتمەووتی کوڕم ڕزگار زوو بێيەوە لەبەر ئەم مناڵە "! ووتم پورە فاتمە زوو دێمەوە مەترسە ! ئاگاداری خۆت و ئەومناڵەبە هەتا دێمەوە .پورەفاتمەم جێهێشت هاتمە ناو دێ بەڵام گريانم نە ئەوەستا کاتێ ئە و دێ يە جوانەم دی ئاوا ببووە چۆڵەوانی .ژيانی تێدا وەستا بوو .لە پێشە خۆم قسەم ئەکرد دەم ووت باشە دووژمن چ ئيشێکی بەم دێ يە لەوەتەی دنيا هەيە دووژمنمان نە بووە دووژمن بێت دارمان ببڕێتەوە، داروو ،بەرهەمی جووتيارانی ماندوو ،بۆخۆیان ببەن. خەڵکی ئەو دێ يە بەد ەست و بازووی خۆيان، بە ئيش کردن ،و کشتووکاڵ ،و مەڕداری، بژێوی ژيانی خۆيان دابين ئەکەن .بۆ ئاگروو ئاسن ئەبارێنن بەسەرمان !لەم ووتوو وێژانەدابووم لەگەڵ خۆم لە پڕ خانوويەکی بچووکم بەبەرچاو کەوت! لە قەراخی چياکان مام عبدڵلە هەرکە خانووەکەم بينی هەنگاوەکانی پێم خێراترکرد بەرەوو خانووەکە. زۆر ئەترسام بەڵام کە گەيشتمە نزيک خانووەکە زۆر بەئەسپايی دەرگاکەم کردەوە چوومە ژوورەوە .کەسی لێ نەبوو، خانووەکی جوان ،دوو ژوور بوو ،يەکيان جێگای دانيشتن ئەویتريان جێگای مريشك ،و قاز وو، پەلەوەر بەخێو کردن بوون .مريشکەکان دان، و ئاويان ،نەمابوو هەرزوو چووم ئاوم بۆ هێنان، دانم بۆ دانان ،دەستيان کرد بە خواردن زۆريان برسی بوو پێ دەچوو خاوەن ماڵەکە پێش ئەوەی دووژمن هێرش بێنێ ئەم ماڵە جوانەيان جێ هێشتبێ .ئێوارە داهات خەريك بوو ڕۆژ بارگەی خۆی تێکنێ و ئاوا بێت تاريکايی سەبر سەبر باڵی خۆی ئەکێشا بەسەر دۆڵ، و چياو، خانووە ڕووخاوەکان! چ ڕۆژگارێکی سەخت بوو! ئەو شەوە لەوماڵە مامەوە تابەيانی بيروو هۆشم لەلای خاوەنی ئەم ماڵە بوو ئەبێ بۆکوی چووبن ؟کەی بێنەوە ؟ئەوەندە ماندوو شەکەت بووم !هەر زووخەوم لێ کەووت .لەگەڵ دەنگی کەڵەشێر خەبەرم بووەوە کە ڕۆژ هەڵاتوەبەيانيە !هەڵسام هەندێکی تر دان ،و ئاوم، بۆ مريشکەکان دانا لە ماڵەکە هاتمە دەرەوە دەرگاکەم داخست .ديسان دەستم بە ڕۆيشتن کرد بۆلای دێ کەی خۆمان ،زۆر ماندوو شەکەت بووم، ئەوەندەم نەمابوو بۆ دێ کەی خۆمان .لەدوورەوە ديم کەسێك بەرەوو ڕووم دێ !بەڵام نەم زانی ژنە يان پياوە تاوەکوو بەتەواوی لێم نزيك بوه وەمام عبدڵلە ئەنجا زانيم تۆی !هەردووكيان ،بەكوڵ دەگريان بۆ وزعی خۆيان، ("ڕزگار )مام عبدللە ئەوەبەسەرهاتی من بوو!ئەی تۆ چی دەکەی لێرە؟ بۆکوێ دەڕۆی ؟بەتەنها کوڕم ڕزگار تۆ ئاگادار نی بامنيش بەسەرهاتی خۆم بۆت بگێڕمەوە .هەر تۆ سەفەرت کرد، دووژمن هێرشێکی زۆر دڕندانەی هێنا، بە تۆپ ،و فرۆکە، جيش ، جاش، هێرشيان کردە سەرمان .نەمانزانی نەشەوە، نە ڕۆژە، ئەوەی کووشتيان ئەوەی برديان هەندێك ڕايان کرد. ماڵەکانيان ڕووخاند، هەرچی مەڕوو ماڵات هەبوو برديان، بەرووبوومی جووتيارانيان برد، دێ کە تازە ڕۆيشت بە بيست ساڵی تر وەکوو خۆی لێ نايەتەوە. دووژمن ئەوەی ئەوێ کورد بەرەوو پێش نەڕوا کورد هەر خەريکی شەڕبێت .سەد ساڵە ڕۆڵەی کورد خوێنی ئەڕژێ .کورد خاوەنی نيە !ئەوەی خۆی بەخاوەنی کورد ئەزانێ ،تەنها بۆ پارە بووە، بەناوی کورد قسەئەکەن .باشە هەتا ئستا چی بۆ کورد کراوە؟ گەنجی کورد ئەوە ديارە چی  بەسەر هاتوە !يان لەشەڕە يان دەربەدەری ووڵاتانە !...:.. "ڕزگار زۆر پەريشانی هەواڵێکی مناڵەکانی بوو لە مام عبدللەی پرسی ئەی خەبەری خونچەو مناڵەکانم ؟"مام عبدڵلە چيت لێ بشارمەوە کوڕم ماڵەکەتيآن سووتاند !شەوو بوو خوونچە خان ئەسپەکەی هێنا هەردوو مناڵەکانی بەستەوە بەخۆی هەردوو مناڵەکە سواری ئەسپەکە بوون .هەتا نيوەی ڕێ هاتن .مام عبدللە لەبەر گريان نەی توانی چيتر قسە بکات .ڕزگار تێ گەيشت کە نەماون .دەستی بەگريان کرد. "مام عبدللە ووتی کوڕم ڕزگار دووژمنی ناو خۆ زۆر خراپترن لە دووژمنی دەرەوە .لەڕێگا گەيشتبوونە خوونچەو مناڵەکان !!زۆر نامەردانە دەست ڕێژی گوولە يان لێ کردن هەتا ئەسپەکشيان کووشت .بەدەستی کورد ئەم خێزانە جوانەيان کووشت !خوای گەورە هەقيان بسێنی. جا بەسەدان خێزانی وايان کوشتوە .هەزارەها گەنجی کورديان کوشتوە! ئەوەی بەسەر کورد هاتوە کورد لە هيچ سەردەمێکدا ئاوای بەسەر نەهاتووە. گەنجی کوردی رۆشەنبير هەوڵيان ئەدا کورد وەکوو نەتەوەکانی تری جيهان سەربەخۆ بيت .مافی خۆيەتی کورد ئەرزوو، زەوی ،خۆی هەيە لەکەسی داگير نەکردوە. مێژووی خۆی هەيە، زمانی هەيە، ئەبێت کورد سەربەخۆ بێت. بەڵام ئەوەی بەسەر کورد هاتووە ئەمڕۆ دۆزی کورد وەکوو بەفر توايتەوە لەناو بەدبەختی بەدەست مرۆڤی نەشارەزا .ئەو شەڕەيان ناو ناوە شەڕی براکوژی .هەردوولا کوردن هەردوو لا دەست ناپارێزن لە کورد کووشتن .ئەوە چ ماڵ وێرانيە ڕزگار هەر گوێ گرتبوو ئەوەی بۆی ئەگەڕا تازە لەدەستی چوو بوو نەی ئەزانی چی بکات !مام عبدللە کوڕم ڕزگار ئەتەوێ چی بکەی ؟لەو دييێە ی خۆمان ژيانی تێدا نەماوە !بۆيە منيش رووم لەودەشت و کێوە کردووە. بە خۆشم نازانم بۆکوێ ئەچم! ماڵ و مناڵەکانم هەمووی تياچوون. ڕزگار و مام عبدللە دەستيان کرد بە گريان لەم کاتەدا بارانێکی بەخووڕ دەستی پێ کرد مام عبدللە ئاسمان لەگەڵ ئێمە گريا ئاسمان شاهيدە چ کارەساتێکيان بەسەر ئەوکوردەی هێنا . بۆ ماوەيەك بێ دەنگ بوون ....مام عبدڵلەووتئ کوڕم ڕزگار شوێنێك بدۆزينەوە ئەوە خەريکە تاريك ئەبێت . "ڕزگار مام عبدللە هەرچەندە هێزم نيە. بەڵام هەتا بەيانی ئەشکەوتێك لەم نزيکە يە بابچينە ئەوێ بەيانی بزانين چی بکەين ؟مام عبدللە و ڕزگار ڕۆيشتن بە دڵێکی خەفەتبار نەيان ئەزانی چ ڕۆژگارێك چاوەڕ ێيان ئەکات .هيواو ئاواتيان لەگەڵ لەناو چوونی ماڵ مناڵيان چووە ژێر گڵ .سەبر سەبر لە ئەشکەوتکە نزيك بوونەوە ئەبينن ژن و پياوێك لەناو ئەشکەوتەکەن خەريکن خواردن حازر ئەکەن. زۆر گورج و گۆڵن، دەم بە خەندە، کاتێك بينيان ئەوە دووکەس خەريکن بەرەوو ئەشکەوتەکە ئەڕۆن .زۆر زۆر خۆشحاڵ بوون !کاتێ مام عبدللە و ڕزگار گەيشتنە نزيك ئەشکەوتەکە ئەو ژن و پياوە بەرەو روويان چوون بەخێر هاتنێکی گەرميان لێکردن. بردنيان بۆ ناو ئەشکەوتەکە، جێگايان بۆ کردنەوە ،بەڵام ژن و پياوەکە کە ڕزگاروو مام عبدللە يان ديت زۆر خەفەت بارن نانی ئێوارەيان ئامادە کردبوو قاپێ خواردنيان بۆ مام عبدللە و ڕزگار هێنا. بەڵام لەبەر خەم و خەفەت خواردنەکەيان پێ نە ئەخورا .ژن و پياوەکە دەستيان بە قسەکرد ئێوە ماندوو شەکەتن لە دوورەوە هاتوون تخوا شەرم مەکەن ئەبێت خوارنەکە بخۆن زۆر بێ هێز ديارن .پێ ئەچێت ئێوەش ماڵ و مناڵتان جێ هێشتبێ ؟مام عبدللە ماڵ و مناڵمان کەوتە دەست دووژمن ماڵەکەيان سووتاند! ژن و مناڵە کانيان کووشت !ژن و پياوەکە زۆر پێيان ناخۆش بوو كە گوێ بيستی ئەم هەواڵە دڵ تەزێنە بوون !ئەوانە کافرن دەنا چۆن دەتوانن مناڵ و ژن بکوژن ؟شۆڕشمان نەکرد بەدەستی کورد ڕۆڵەی کورد بکوژرێ ،ماڵی بسووتێ،ژن و پياوەکە زۆر زۆر يارمەتی ڕزگاروو مام عبدللە يان داتاوەکوو هەندێ خەم، و خەفەتی ،خۆيان لە بير کەن .مام عبدللە ئێوە چی يەکترن ؟ئێمە هاوسەری يەکين بەڵی ئەی چیدەکەن لێرە؟ ئێمە خەڵکی ئەو دێيەی بەرامبەر ين هاتووين سەردانی کوڕەکەمان بکەين .ئەويش ديمان جەيش ،و جاش ،هاتن بۆ دێ کە ئێمەش گەڕاينەوەبۆلای دێ کەی خۆمان .بەڵام جاش ،و جەيش، بەرەوو دێ کەی ئێمەش چوو ئەوێشي خاپوور کرد. ئەوا پێنج ڕۆژە ئێمە لەو ئەشکەوتە ين .هەندێ زەخيرە مان پێ بوو خەريکە تەواو دەبی ،زۆر ئەترسين جارێکی تر بۆردوومانی فرۆکەکان دەست پێ بکاتەوە! ....."پياوەکە مام عبدللە کە ئێوەمان دی بەرەو ئێرە دێن زۆر خۆشحاڵ بووين .بەڵام ئێوەش خەمبارو ماڵ وێران کورد بەشی هەر نەهامەتيە .ڕاکردن و، کوشتن و، ماڵ سووتاندنە ،رەزوو باخ سووتاندنە ،ئەوەی بەسەر کورد هاتووە سەد ساڵە کورد خوێن ئەڕێژێ .چی بەدەست هێناوە؟مام عبدلڵە کوڕم ئەوەی باس ئەکەی ڕاستيەکی تاڵە کوردبۆيەکتر کوشتن ئازان .هەرکوردە بەدەستی کورد ئەکوژرێ .کوا قەت گوی بيست بووی کورد دووژمن بکوژێ ؟ئەبێت چارەيەك لە خۆمان بکەين چی بکەين؟ مام عبدلڵە من ناوم کاوە يە  خێزانم ناوی نەسرينە. ئێمە لەترسی فرۆکە لێرەين بزانين بۆردوومان ناکرێين. ئەگەڕێينەوە دێ ی خۆمان لەوانەيە کوڕەکمان لەوێ بێت .مام عبدللە کاك ڕزگار زۆر حەزئەکەم ئێوەش لەگەڵ ئێمە وەرن پێکەوە ئەژين. بزانين چی تر روو ئەدات !مام عبدللە کوڕم کاوە من و ڕزگار لەکوێ بين بۆ ئێمە وەکوو يەکە .ئێمە ماڵ و مناڵمان ڕۆيشتن ! تازە ناگەڕێنەوە ئێمەش لەگەڵ ئێوە ئەبين. کاوە و نەسرين زۆر خۆش حاڵ بوون بەو بڕيارەی کاوە کەواتە بەيانی زوو ئەبێت بڕۆيين !ڕێگامان دوورە ئەوشەوە هەرچۆنێك بێت لە ئەشکەوتەکەدا بوون بۆ بەيانی زوو دەستيان بەڕۆيشتن کرد. زۆر ماندوو شەکەت بوون ،ئەوەندەی نەمابوو بگەنە شوێنی خۆيان رووبارێکی جوان لەسەر ڕێگايان بوو ئاوێکی ساف ،وساردی ،لێ ئەڕۆيشت مام عبدللە و ڕزگار چوونە قەراخ ئاوەکە زۆر تينويان بوو ئاويان خواردەوە ماندووبوونيان حەسايەوە .هەندێ ئاويان برد بۆ نەسرين و کاوە .ڕزگار ڕێگاکەی ناسيەوە ووتی مام عبدللە ئێستا ئەزانم ماڵی نەسرين و کاوە لە قەدپاڵی ئەو چيايە ئەوەندەی نەماوە پێش ئەوەی تاريك بێت ئەگەينە ماڵەوە .مام عبدللە چۆن زانيت ؟پێ دەچێ شارەزاي ئەو ناوچەيە بيت ڕزگار بەڵێ کەويستم بڕۆمەوە دێ کەی خۆمان ڕێگام کەوتە ئەو ناوچەيە شەوێك لەو ماڵە مامەوە ماڵێکی جوان وخاوێنە !لەو قسانەدا بوو ڕزگار سەری هەڵبڕی دی دوومناڵی جوان لەبەر دەرگای خانووەکە ياری ئەکەن .زۆر خۆشحاڵ بوو هاواری کرد کاوە ......نەسرين خان كوڕەکەتان لە ماڵی ئێوەيە .ئەوەندە خۆشحاڵ بوو خەم و خەفەتی خۆی لەبير کرد .مام عبدللە کوڕم ڕزگار ئەوە خەبەرێکی زۆر خۆش بوو هێزی بە ئەژنۆکانمی دا کاوەو نەسرين کاتێ گوێيان لەو هەواڵە خۆشەبوو لە خۆشيا دەستيان بەگريان کرد .هەنگاوی ڕۆشتنەکەيان خێراتر کرد مام عبدللە نەسرين خان کوڕەکەتان ناوی چيە ؟کوڕەکەم ناووی گۆرانە !خێزانەکەی ناوی گولێ يە، .کاتێ نزيك بوونەوە لە ماڵەکەيان مناڵەکان بەرەوو رووی کاوەو نەسرين و مام عبدللە وڕزگار هاتن .زۆر خۆشحاڵ بوون ،روويان کردە باپيرەوو داپيرەيان ئێوە لەکوێن ؟کاوەو نەسرين چووينە ماڵی ئێوە ڕۆڵەگيان بەدوای هەواڵی ئێوە چووين .ئەی دايك و باوکتان باشن ؟بەڵێ داپيرە زۆر باشن خەريکی خواردن ئامادەکردنن ،دايك و باوکم زۆر لەخەمی تۆ باپيرە بوون .لەم قسانەدابوون گەيشتنە بەر دەرگا گۆران و گوڵی باوەڕيان نەئەکرد گۆران باوك و دايکی لە ئامێز گرت لە خۆشيا ئەگريا ."کاوە ووتی کوڕم گۆران با بچينە ژوورەوە زۆر ماندوو هيلاکين !بەيانی زوو ئێمە هەڵساوين لە بۆردوومانی فرۆکەی دووژمن ئەترسايين سووپاس بۆ خوا ئەوە گەيشتينە ماڵەوە ئێوەش لێرەن.فەرموون بڕۆنە ژوورەوە "کاوە ووتی کوڕم گۆران ئەوە مام عبدللە يە ئەوەش کاکە ڕزگارە (گۆران )خۆشحاڵم بە ناسينتان فەرموون بڕۆنە ژوورەوە .کەچوونە ژوورەوە بۆن و بەرامی خواردن ئەهات ،کاوە ئای کە هيلاکين ،ئای کە برسين ،گۆران و گولێ باوکە گيان خەمت نەبێ هەموو شت ئامادەيە. ("كاوە)ووتی کوڕم گۆران مام عبدللە و ڕزگار خەراپيان لێ بەسەرهاتووە !ماڵ ومناڵيان گشتی تياچوون .هەرجارەی کەدووژمن هێرش دێنێ چەندەها ماڵ لەناو ئەچن .کەی ئێمەش وەکوو هەموو مرۆڤی جيهان سەربەست بين دووژمنمان نەبێت و دووژمنی کەس نەبين .باوە گيان ئەبێت تێ بکۆشين گەنجی کورد زۆر پێشکەوتوە ،گەلی کورد هيوای پێيا نە ،گەنجی کورد ڕۆشەنبيرە !ژێردەستی قەبووڵ ناکەن .بەرگری لە خاك ،و ئاو، سامانی، ووڵات ئەکەن .بۆ گەنجی کورد روون بۆتەوە کاتێ خۆت بەرگری لە خاك ،و نيشتيمانی ،خۆت ئەکەی ووڵاتی هاوسێ ،و جيهان ،ڕێزت ئەگرن .زۆر ڕاستە گۆران گيان "گۆران باوە مام عبدللە و كاك ڕزگار بابفەرموون نان ئامادەيە. کوڕم گۆران پێنج ڕؤژ بخەوين هێشتا کەمە ئەوندە هيلاك و ماندووين .
دوای ئەوەی نانيان خوارد دوای ئەوەی حەسانەوە ڕزگار کاك کاوە بەيانی زوو ئەبێت بڕۆم .دايە فاتمەو مناڵێك لەناو ئەشکەوتێکن دوورە لێرەوە ئەگەر بەيانی زوو بەڕێ بکەوم بۆ ئێوارەکەی ئەگەمە لايان .ڕزگار مام عبدللە تۆ بەئارەزووی خۆت بکە لێرە ئەمێنی لەگەڵ من دێ کەيفی خۆتە !کوڕم ڕزگار من تۆ قەت جێ ناهێلم بۆکوی بچی لەگەڵت ئەبم تۆ سەبووری منی ڕۆڵە گيان بێ تۆ ناتوانم بژيم .ڕزگار کەواتە بەيانی زوو ئەبێت بڕۆين زۆرباشە بەيانی ڕۆژ دەرکەوت ئەڕۆين .دوای ئەوەی ڕۆژ گەزنگی زێڕينی کەوتە سەر شاخ و دۆڵ و دەشتايی دێ بەيەکسانی .مام عبدللە و ڕزگار ماڵ ئاواييان لە کاوە و نەسرين و گۆران و گولێ کرد .کاوە پرياسکەيەك پڕ لەخواردنی ئامادە کردبوو دايە دەست ڕزگار کوڕم ئەمە ببە لەگەڵ خۆتان بۆ ڕێگا. ڕزگار زۆر مەمنوون کاک کاوە چاك ماندووبوون لەگەڵمان وا مەڵێ خوای گەورە بەسەلامەتی بگەنە لای دايە فاتمە. ئيتر مام عبدللە و ڕزگار ڕۆيشتن.کاوە ئەبێت بێنەوە لامان "ڕزگار خوا يار بێت سەردانتان ئەکەينەوە دڵنيابە تازە ئێمە يەك خێزانين .دەستيان کرد بە ڕۆيشتن مام عبدللە کوڕم ڕزگار ڕۆژەکەی هەتاوێکی گەرم و خۆشە !کاتێ لە قەد
پاڵی چياکان بەرەووخوارەوە ئەهاتن مام عبدللە فرمێسکی ئەهاتە خوارەوە !ڕزگار مام عبدللە مەگری مام عبدللە کوڕم بەدەست خۆم نيە کوردستان زۆر جوانە !خوای گەورە ئەو سروشتە جوانەی بە ئێمە داوە ئەبێت بيپارێزين کوردستان بەهەشتی خوايە!ڕزگار زۆر ڕاستە بەڵام کێ بيپارێزی ؟ئەوە ديارە خەڵکی کوردستان توشی چ ڕۆژەرەشێك بووە مناڵ و خێزانی ئێمەيان کوشت !کورد کورد ئەکوژێ هيوای چيت بەمانە بێت ؟کوردستان ئەوسەنگەی جارانی نەماوە .کوردستان هەمووی بن کۆڵ بوە. هەرچی بەردوو داریی بەنرخی ئەم کوردستانە هەبێت نەيان هێشت !هەموويان فرۆشت .کورد چاوچنۆکی وای تێدايە !لەهيچ ووڵاتێکی ئەم جيهانە مرۆڤی ئاوا نيە.مام عبدڵلە کوڕم ڕزگار ياسا کە نەبوو ئاوامان بەسەر دێ .لە ووڵاتان بە ياسا هەموو شتيان ڕێك خستيە .لە بەرژەوەندی خەڵکی ووڵاتەکە بۆيە خەڵکەکە شتێك ببينن لە فەرمان بەرەکان هەر لە سەرۆکی ووڵات تاوەکوو بچووکترين فەرمانبەر کە بۆ بەرژەوەندی خۆيان بێت خەڵکەکە قبووڵی ناکات .ئەبێت دەست لەکار بکێشنەوە ڕزگار ئێمە زۆرمان ماوە تا بەو ڕۆژە بگەين .ماندوو بووين مام عبدڵلە با پشوويەك بدەين . مام عبدللە با شوێنێك بدۆزينەوە نزيك بين لە رووبار زۆرم تێنووە ! ئەوە دەنگی ئاوی رووبار دێ ئەوەندەی نەماوە ئەگەينە روبارەکەی ئەوديوو چيايە. ڕزگار هەندێ تر ئەبێت بڕۆين مام عبدللە و ڕزگار گەيشتنە سەر رووبارەکە .ئاوێکی ساف ،و سپی ،و ساردی ،لەبەر ئەڕۆيشت .مام عبدللە و ڕزگار تێر ئاويان خواردەوە لەژێر دار ئەسپيندارە بەرزەکان جێگايان بۆخۆيان راخست .هەندێ خواردنيان پێ بوو دەستيان کرد بە نان خواردن .هەتا دەمەو ئێوارە لەوێ بوون ماندوو بوونيان حەسايەوە. مام عبدللە کوڕم ڕزگار هەتا تاريك نەبووە با خۆمان کۆکەينەوە بڕۆين .ڕزگار هەر ئێستا مام عبدللە شتەکان کۆئەکەمەوە ئەڕۆين .ديسان مام عبدللە و ڕزگار دەستيان بە ڕۆيشتن کردمام عبدللە ڕزگار زۆرمان ماوە؟ بۆ ئەوەی بگەين بە ئەشکەوتەکە. "ڕزگار ئەوەندەمان نەماوە ئەگەين .لەم کاتەدا مام عبدللە و ڕزگار شوانێکيان دی بەرەوو رووی ئەوان ئەهات !شوانەکە سێ چوار سەر مەڕی پێ بوو زۆر خۆش حاڵ بوو کە مام عبدللەو ڕزگاری دی .شوانەکە ئێوە کێن ؟خەڵکی کوێن ؟ڕزگار ئێمە خەڵکی دێ کەی ئەوبەرتانين .من هاتم هەندێ سەرمەڕ بکڕم. بگەڕێمەوە دێ کەی خۆمان .لە پڕ نەم زانی ڕۆژە، شەوە ،جەيش ،و جاش ،و بەسر ئەم دێيە يان دادا تەڕوو ووشکيان سووتاند .شوانەکە بەڵێ لەو ڕۆژەوە من خۆم حەشار دابوو لە قەراخ چياکان تاوەکوو بۆردوومان وەستا هاتووم ئەگەڕێم لە خێزانم بە تەنها بوو لە ماڵەوە ئەبينم ماڵەکەمان رووخاوە. نازانم خێزانم بۆ کوێ چووە؟ ئەو زاڵمانە بۆ وايان لەم دێيە کرد؟ لەم ووتانەدا بووشوانەکە. ڕزگار تۆ ماڵت لە و ناوە بوو؟ خێزانت تەنها بوو ؟کەواتە تۆ ناوت زرارە! شوانەکە ئەرێ وەڵڵە ناوم زرارە خێزانم ناوی فاتمەيە .کاك زرار من ئەزانم پورە فاتمە لە کوێيە ؟کاتێ زرار گوێ لێ بوو گەشايەوە بەقووربانە لە کوێيە ؟ئەشکەوتێك لەو ناوەيە ئەوەندەی نەماوە ئەگەينە ئەوێ ئێمەش بۆ ئەوێ ئە ڕۆين. مام عبدللە و ڕزگارو زرار مەڕەکانيان بە پێش خۆيان دا دەستيان کردبە ڕۆيشتن . نزيك بوو تاريك دا بێت گەيشتنە بەردەرگای ئەشکەوتەکە. ڕزگار مام عبدڵلە کاك زرار بوەستن !من ئەچمە ناو ئەشکەوتەکە !بزانم پورە فاتمە لەوێيە! ڕزگار چووە ژوورەوە پورەفاتمە ڕزگاری دی زۆر خۆشحاڵ بوو کوڕم ڕزگار ئەوە تۆی .ڕزگارپورە فاتمە خێراکە وەرە دەرەوە بزانە کێم بۆ هێناوی !پورە فاتمە حەپەسا ! خێرا لەئەشکەوتەکە هاتە دەرەوە چی ببينی هاوسەرەکەی لەبەردەم ئەشکەوتەکەيە! بەڵام رەنگی لەبەر نەمابوو زۆر خۆشحاڵ بوون .باوەشيان بەيەك دادا دەستيا ن بە گريان کرد .پورە "فاتمە زرار ماڵەکەمان ڕۆيشت لەکاتی بۆمبارانی دێيەکە ماڵەکەمان بەر بۆمباران کەوت .هەرچی هەبوو ڕۆيشت .زرار ژيانی کورد هەر ئاوا يە وەکوو گيسکی هەياسێ مان لێ هاتووە .هەندێ لێمان ئەگەڕێن ئێمە دەست ئەکەين بە جووتياری ،و ئاژەڵداری ،دێکەمان ئەبووژێنەوە ،بۆ وەرزی زستان شتێك بۆخۆمان بەرهەم دێنين .لەپڕ دووژمن هێرش ئەکاتە سەرمان بۆردوومان ئەکات ماڵمان ئەڕووخێنێ ,خەڵك ئەکووژێ ,لەدواييدا هەرچی بەرهەمی جووتيارە بۆخۆی ئەبات .لەکوێ دونيا شتی ئاوا هەيە هانا بۆ کوێ بەرين ؟کەس لێمان ناپرسێتەوە!.......... لەم کاتەدا ڕزگار مناڵەکەی لە باوەش کردبوو بردی بۆ لای مام عبدللە ئەوە مناڵەکەيە کە بۆتم باس کرد .سەری چاك ببوەوە پورە فاتمە زۆر ئاگاداری بوو بۆيە وا تەندروستە مام عبدللە چەندە جوانە ناوی چيە هێشتا ناوم نەناوە ........لەم کاتەدا پورە "فاتمە  هات ووتی ڕزگار مام عبدللە وەرن دانيشن ياخوا بەخێر بێن مام عبدللە و ڕزگار و پورەفاتمە و زرار پێکەوە دانيشتن .پورە فاتمە بە خێرای هەڵسا چوو خواردنێك ئامادە بکات .مەڕکان چەندڕۆژ بوو نەدۆشرابوون پورەفاتمە خێرا چوو مەڕەکانی دۆشی .شيرێکی جوان هەريەکەو شيری گەرم و پارچە نانێکيانی بۆ هێنا دەستيان کرد بە خواردن .ڕزگار پورەفاتمە ئە و نان و شيرە زۆر بەتامە !پورەفاتمە ئەی ڕزگار تۆ ئەهواڵی مناڵکانت زانی ؟ڕزگار چاوی پڕ بوو لە فرمێسك نەیتوانی وەڵامی پورەفاتمە بداتەوە. مام عبدلڵە کچم فاتمە مناڵەکانی من و مناڵەکانی ڕزگار دووژمن کوشتيانی و ماڵەکەمانيان سووتاند .بۆيە من و ڕزگار بڕيارماندا لەلای ئێوە بمێنينەوە !تازە دێکەی ئێمە ژيانی تێدا ناکرێت .پورە فاتمە خوای گەورە ئەو ناهەقيە قبووڵ نەکەی ".ڕزگار پورە فاتمە ئستا تۆ وەکوو دايکی ئەو مناڵەی !پورە" فاتمە کورم ڕزگار بە خودای مەزن ئەو مناڵەم لە خۆم خۆشترم ئەوێ بەبێ ئەو ناتوانم ".ڕزگار پورە فاتمە مناڵەکەش بەبێ تۆ ناتوانێ خوای گەورە بۆيەکتان بهێڵێ........ پورە "فاتمە خۆزگە ئەم زانی دايك و باوکی لەکوێن ؟ڕزگار پورە فاتمە ناوی بنێن چی ناوێکی کوردی بێت ........ پورە فاتمە لەدوای بيرکردنەوەيەکی زۆر پێم خۆشە ناوی بنێم بەيار ".ڕزگار پورە فاتمە ناوێکی زۆر خۆشە! کەواتە کاکە بەيار هيوای دواڕۆژمانە بە هەموومان ئاگاداری ئەبين !پورە "فاتمە ئەبێت بژين بۆ ئەوەی بەيار گەورەکەين ! "مام عبدللە ئەوە ئێوە هەموو لێرەن چی بکەين ؟چۆن بژين ؟ئەبێت مشوورێکی خۆمان بخۆين .جێگايەك بۆ خۆمان ئاوەدان کەينەوە تێدا پێکەوە بژين .هەموويان بێ دەنگ بوون گوێيان بۆ مام عبدللە گرتبوو .لەدوای ئەوەی مام عبدللە تەواو بوو ئەوەی ويستی بڵێ ووتی هەموويان بێ دەنگ
بوون .لەم کاتەدا "ڕزگار ووتی مام زرار پورە فاتمە بچينە لای ماڵی کاوە لە قەراخ چيا ن جێگاکەيان زۆر خۆشە !پورە "فاتمە کوردستان هەموو جێگای خۆشە !من حەزئەکەم ماڵەکەی خۆم ئاوەدان بکەمەوە جێگای خۆم جێنا هێڵم ."ڕزگار مام عبدللە کەواتە ئێمەش لە نزيك ماڵی پورە فاتمەو زرار خانوويەك بۆ خۆمان دروست بکەين . زرار زۆرم پێ خۆشە !هەرلەلای ئێمە بن !خانوويەکی گەورەتر دروست ئەکەين جێگای ئێوەش هەبێت .پورە فاتمە تازە ئێمە يەك خێزانين .مام عبدللە من و ڕزگار خانوويەك بۆ خۆمان دروست ئەکەين لە نزيك ئێوە بەڵام خانووەکی زۆر جوان دەرگاو پەنجەرەی لە دار دروست ئەکەم سێ ژووری گەورە ژوورێکی من ژوورێك بۆ ڕزگار ژورێك بۆ ميوان. زرار مام عبدللە لە وە دەچێ ئيشی خانوودروست کردنت کردبێ ئاوا باش لێ دەزانی .مام عبدللە بەڵێ ئەی ئەوسەرەم لەبەر هەتاو سپی کردوە خانووی ئەو دێيانە من دروستم کردوە. کاتێ شاروو دێی ووڵاتان ئەبينم !ئەڵێم کەی ووڵاتی ئێمەش ئاوا پاک و خاوێن بێت .هەموو پێداويستی تێدا بێت .زراربۆمام عبدڵلە لە خاريج دێيەکانيان جوانترە لە شار ؟مام عبدڵلە بەڵێ دێيەکانيان زۆر جوانە! سەوز سەوزە داری بەرز هەمووی خاوێن داری خۆرسکی زۆر ی لێيە ،بەڵام حکوومەتەکە بەوەش ناوەستێ لە قەراخی جادەکان خۆی دار ئەچێنی ،بە فڕۆکە ئاوی ئەدات ،تاوەکوو گەورە ئەبێت .جگە لەوەش دار بۆ جەژنی سەری ساڵ ئەڕوێنن تايبەتە بە جەژنی سەری ساڵ پێ دەڵێن کرسمس تری بۆ سەری ساڵ ئامادەيە بۆ فرۆشتن بازار پڕئەبێت لەداری کرسمس .دار ئەڕوێنن بۆ سووتان هەموو ئەو کارانە زۆر بەرێك و پێکی ئەکەن جگە لەوەش جادەکانيان هەمووی قيرتاوە .دێيەکانيان قووتابخانەی زۆر جوانيان هەيە! خواردن بە خۆرای يە لە دێيەکان، بنکەی تەندرستی لێيە !حکوومەت زۆر کار ئاسانيان بۆ ئەکات بۆ جووتيارەکان ، ئەوانەی مەڕوو ماڵاتيان هە يە، هەتا هێلی شەمەندەفەريان هەيە !جێگايان بەهەشتێکە بۆ خۆی. ڕزگار مام عبدلڵە کوردستان زۆر خۆشە! بەهەشتی سەر دنيايە بەس ئاخ بێ خزمەتە !ئەو هەموو سەروەتوو سامانەمان هەيە !بەڵام خەڵکی کوردستان لە نەهامەتي ئەژی .شارەکان بێ خزمەتن باسی دێ ئەکەی .مام عبدڵلە کوڕم ڕزگار ئەی ئەوداهاتە چی لێ ئەکەن ؟ڕزگار مام عبدڵلە سەدام ڕۆی سەد سەدام دروست بوە! پارە بەشيان ناکات کێ لەخەمی شاروو، دێيە، ئاوەدانی کەنەوە. ئەوە داروو بەردەکەيان فرۆشت !کوردستانيان بنکۆڵ کردوە خاکی کوردستان ئەو خاکەی جاران نيە! خاکێکی گران نەماوە کوردستان پڕ يەتی لە مرۆڤی خەراپ ،چاوچنۆك ، بێشەرم ،چەقاوەسوو، لەم کاتەدا پورە فاتمە هات يەك ريز شيری گەرمی هێنا بۆ مام عبدللە و ڕزگاروو زرار فەرموون وەرن نان و شير بخۆن ئەزانم برسي تانە؟ ڕزگار و مام عبدللە دەستەکانت خۆش بێت لە جێگای خۆيتی ئەم نان و شيرە ! ڕزگار پورە فاتمە خانوەکەی خۆتان ئاوەدان ئەکەنەوە؟ پێدەچێ ئەم ناوە خانووی زۆری تێدابێت ؟بەڵام گشتی رووخاوە! بەڵێ شووکر بۆ خوای گەورە خاوەنی خانوەکان گشتی ماون .بەڵام نازانم بۆ کوێ چوون ؟لەو باوەڕەدام هەموويان دێنەوە ئێمە پێکەوە زۆر خۆش حاڵ بووين يارمەتی يەکترمان ئەدا يەك خێزان بووين .ڕزگار هيوادارم ئەم ڕۆژگارانە بگەرێتەوە بۆ هەموو لايەك .پورە فاتمە ڕزگار کورم بۆيە زۆرم پێ خۆشە لەجێگای خۆم بمێنمەوە !خانووەکە سەر لەنوێ دروست بکەينەوە، خانووەکی جوان وەکوو مام عبدللە باسی دەکات ،خانووەکی گەورە و جوان دروست دەکەينەوە سێ ژووری گەورە دەرگاو، و پەنجەرەکان ،لەداری گوێز دروست دەکەين .ژوورێك بۆ مەڕوو ماڵاتەکان ژوورێکی خۆش ،و خاوێن ،جێگای ئاو خواردنەوەی ،تێدابێت گەرم کەرەوەی هەبێت ،گلۆپی رووناکی تێدابێت ، دەرگاو پەنجەرەلە دار دروست ئەکەين ڕزگاڕ مام عبدڵلە هەندێ کەس تەنەکە بەکار ئەهێنن بۆ دەرگا مام عبدڵلە کوڕم ڕزگار تەنەکە ژەنگ دروست دەکات ،خەراپە بۆ مەڕەکان ،دار جوانە ،و خاوێنە ، پورەفاتمە مام عبدڵلە چەندی پێدەچێ خانوەکان تەواو بن ؟مام عبدڵلە کچم فاتمە بەهەرەوەزی کار ئەکەين ئەوەندەی پێ ناچێ خانووەکان ئامادە ئەبن .پێدەچێ حەزت لە گووڵ بێت ؟بەڵێ مام عبدڵلە زۆرم حەز لە گووڵە !بەردەرگا ی خانووەکە هەمووی دەکەمە چيمەن هەموو جۆرە گوڵی رەنگاو رەنگی لێ دەچێنم .پەرژينێك دروست دەکەم لەدار بە دەوری چيمەنەکە. ئنجا با کاکە بەيار بۆخۆی تێدا ياری بکات .ڕزگار پورە فاتمە ئێمەش لە تەنيشت ئێوە خانوەکی جوان بۆخۆمان دروست ئەکەين جا کاکە بەيار بێتە ناو چيمەنەکەی ئێمە پێکەوە تۆپان بکەين !پورە فاتمە ئەبێت بەيار فێری خوێندن و نووسين بکەين ،پێش ئەوەی بچێتە قووتابخانە ،پەڕتووکی رەنگاو رەنگی بۆ دەکڕم ،بەيار فێر ئەکەم چۆن خاك ،و نيشتيمانی ،خۆی خۆش بووێت ،چۆن وڵات بپارێزی ،فێری ئەکەم چۆن داروو گوڵ بچێنی ،چۆن پەپوولەی رەنگاو رەنگ وێنە بکات ،بەيار فێرئەکەم کشتووکاڵ ،و بەخێوکردنی ماڵاتی، خۆش بووێت .کارێکە نيشتمان پێیی پێش ئەکەوێت ،بەرهەمی نيشتيمانيمان زۆر ئەبێت ،برسێتی وهەژاری ناهێڵێ . خانووەکەی پوورە فاتمە و زرار وە خانووەکەی مام عبدللە و ڕزگار بەجۆرێك دروستيان کرد دەنگی دايەوە لە خۆشی ،و جوانی ،چەندەها خەڵکی تر خانوەکەيان وەکوو خانوەکەی پورە فاتمەو زرار دروست کرد .بەردەرگای هەموو ماڵەکان گوڵی رەنگاو رەنگ بوو .بەيانيان بۆنی جۆرەها گووڵ بەردەرگای ماڵەکانی پڕ دەکرد ڕۆژ بەڕۆژ ژمارەی گووڵەکان زياد دەبوو ".ڕزگار پورە فاتمە مام زرار بەيانی بچين سەردانی ماڵی کاوە و نەسرين بکەين ".پورەفاتمە زۆرم پێ خۆشە !سەردانيان بکەين ڕزگار کەواتە با بچم بە مام عبدڵلە بڵێم چەپکە گوڵێکی گەورە ،و جوان ،ئامادەبکات بۆ بە يانی زوو! هەر لەگەڵ گەزنگی ڕۆژ بەڕێ ئەکەوين .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە