سەرەی مەرگ!

Sunday, 20/03/2022, 12:12

7364 بینراوە


ئەوڕۆ هەم نوێبوونەوەی ساڵە وهەمیش رۆژی لە دایکبونی خۆمە. لە یەکەم رۆژی لە دایک بونم و یەکەم رۆژی نەورۆزدا، هەزار جارلەعنەت دەنێڕم بۆ پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی. هەرچی ناوەرۆکی وشەنامەکان دەدۆزم تا دەستەواژەیەک ببینمەوە، کە ئەوەندە زبر بێ تا ڕادەیەک دڵم ئۆقرە بگرێ بۆ ئەوەی بە داگیرکەرانی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی حەواڵە بکەم، نایدۆزمەوە!کار لە قسەی زبر تێپەڕێوە تەنیا چارە بۆ گەلی یەخسیر و بەندکراو لە باشووری کوردستان ئەوەیە کە هەرچی بەسەرقەزافیان هێنا لە دەرەوەی شار بەسەر بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیش بێ.
رۆژبوونم و نەورۆزی ئەوساڵ بە خەبەرێکی دڵتەزێن دەستی پێکرد! ئەوەش لە بێ بەختیی منە یان گاڵتەی رۆژگارنازانم؟خەبەرەکەش ئەوە بوو کە دووکەس بۆ ئەوەی بتوانن مووچەی مانگانە وەربگرن وتۆزێک کەلوپەلیی نەورۆزیی بۆ بنەماڵەکەیان بکڕن،لە کاتی سەرەگرتن لە یەکێک لە بانکەکانی شاڕێک لە باشووری کوردستان گیانیان لە دەستداوە!
لەیەکەم رۆژی سەری ساڵ ویەکەم رۆژی لە دایکبوونم،نیفرین دەنێڕم بۆ ئەو کەسانەی کە لە سەرناوی پێشمەرگە چەکیان بۆ پاراستنی سەروەتوسامانی ئەو دووبنەماڵەیە دەشان کردوە.ئێوە نەک پێشمەرگە نین بەڵكوم مرۆڤبوونیشتان کەوتۆتە ژێر پرسیار!لە وەها رۆژێکدا نیفرین دەنێرم بۆئەو کەسانەی کە خۆیان بە نووسەرورووناکبیرومامۆستای زانکۆشاعیرو…دەزانن.ئێوە قەت شەرم ناکەن کە خۆتان بە خاوەن پێنووس دەزانن بەڵام وەدووی قوونی منداڵەکانی بارزانی وتاڵەبانی کەوتوون.؟!
دەسەڵاتدارانی داگیرکاریی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبابی سی ساڵە کاریان بۆتە نۆکەرایەتی بۆ بیانی وخۆ چەماندنەوە بۆ دووژمنی کورد.نەتەوەیەک کە ئەنفال و کیمیا بارانی بەسەرهاتبێ چۆن دەبێ بۆ وەرگرتنی بڕێک مووچەی مانگانە لە سەرەگرتندا گیانی خۆی لە دەست بدا.
ئەو دەسەڵاتە بە پاڕانەوە وبە دەنگ نەدانی هەڵبژاردن هیچکات کۆتایی پێ نایە.ئەوەندەیان پارەی خەڵك دزیوە کە بتوانن مرۆڤ کوژی پێ دابمەزڕینن.تەنیا چارە رقی پیرۆزە،بەوواتایە ئەوەی بەرقەزافی هات بەسەرئەوانەش بێ.شەقی گەل وتووڕەیی خەڵک دەتوانێ جوابێکی پێویست بێ لە حاند گیان لە دەستدانی ئەو کەسانەی کە سەرەی مووچە وەرگرتنیان لێ بۆتە سەرەی مەرگ!
تازۆر درنگ نەبووە وکەسانی دیکەش لە سەرەی مەرگدا،بۆ وەرگرتنی مووچە ژیانی خۆیان لە دەست نەداوە دەبێ بیر لە رێكارێکی دیکە بکرێتەوە.سەرەی مەرگ لە باشووری کوردستان تەنیا سەرەی مردن نییە بۆ وەرگرتنی مووچە.ژیان لە باشووری کوردستان بۆتە سەرەی مەرگی رۆژانە.لە دوای ئەنفال وکیمیا بارزانی سەددام حوسێن،سەرەی مەرگیی ئەو دووبنەماڵەیەش کەمتر نەبووە لەو کارەساتانەی کە حیزبی بەعس بە سەری هێناوین!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە