هەندێ دەزگای میدیایش وەک ھەنگوینی لە کلۆرە داردا دۆزیبێتەوە لەخۆشیدا نازانێ چ رۆنی بدات لە قەلبی!.. ئەم ئەواڵە پەخش بکاتەوە!!. کۆمەڵێ نەزان و ساویلکە و بێژووش دەھۆڵی بۆ دەکوتن و بە تێکڕا سەرچۆپی مەرگی کوردیان بەستووە...
بەڕاستی کارەساتە! تکاندنی ئابڕوو و شوورەییە! ئەمە سواڵی پارەیە. جا برالە ئەگەر ئەوە بەغدا چنگێ پوولی دایتێ! ئایا تۆ خوێنی خوشک و برا و کوڕو کچ و مێرد و ژنت بە پارە دەفرۆشی؟!..
نا نا، ئێوەی سەرلێشێواو و سەقەت کراو! جگە لەوەی دروست تۆ قوربانی ھەڵەبجە و ئەنفال و کوردایەتیت! ، ھەر لە ڕقی دەسەڵاتی کوردی،دەتەوێ لە بکوژ و ستەمکار و خوێنمژەکەم خۆش بیت و گەردنی ئازاد بکەیت!!.. بەڕاستی من ھێشتا کەسم نەدیوە، وەک ئێوە لەداخی منداڵی دراوسێ، ورگی منداڵی خۆی بدڕێ!!...
بەگشتی حاڵەتەکە لەنێوان دوو بڕگەدایە:
ئەگەر توڕەیت، ھەقی خۆتە!، بەس خۆ نابێ منداڵەت بکەیتەوە بە قوربانیەکی نوێ! بەڵکو بەئامۆژگاری و پشوودرێژی ھەوڵی لەگەڵ دا دەدەیت، بێتە سەر ڕێی ڕاست..یاخود ..راسپێردراوی و قورمیشکراوی بۆ ئامانجێک بەکارت دێنن! یاخود حەزت بەوەیە ڕۆڵ و تەمسیل بگێڕی!!...
ھاوچارەنووسەکەم : ئێوە باش دەزانن گەر ئێوەش لە داگیرکەر و زاڵم و بکوژ و دوژمنانتان خۆش بن ! ئەوا میللەت و مێژوو لێیان خۆش نابن! خودی شەھید و قوربانییەکانی دراوسێتان، گوندەکەت و شارەکەت، کەسوکارت لێیان خۆش نابن...
بەداخەوە ئێوە! بۆ ئامانجێکی گڵاو بەکار دەھێنرێن! ئێوە خۆتان کردۆتە قەرەقۆزی گەمەیەکی تا سەر ئێسک ناشیرین و نزم و گوماناوی !..من ئێستا دەزانم بەدەست ئازاری ویژدانتەوە( گەر ھەتبێت)!! چۆن تلاوتل دەکەن..ئێستا دەزانی چ کڵاوێکت لەسەر نراوە؟!..ئێستا دەزانی سەرت بەسەقەتی تاشتراوە و ئاوێنەشت دراوەتە دەست؟!.. ئێستا دەزانی رووی ناو کۆمەڵت نییە!
ھەڵەبجەییەکان ، ئەنفالکراوەکان قێزت لێ دەکەنەوە!
ئاخر شەڕی دەسەڵاتێکی گەندەڵ و دز بەو جۆرە نییە؟!.. تۆش ئامانجت دادپەروەری و خۆشگوزەرانی کۆمەڵگەکەت نییە؟!.. بەڵکو چنگێ پولی ڕەزالەتی و سووک و سەلیمی و ھەوڵ دەدەیت بۆ بەدیھێنانی ئامانجی پیس و دۆڕاوی سەر شانۆی سیاسی!...گومانم ھەست تۆ و ئێوە ھەڵەبجەیی و ئەنفالکراو بن! نا ، نا ھەڵەبجەییەکان :سەرکەش و قارەمانی کوردایەتین...
کوردبوون ھێندە ئاسان نییە، ئێوە بیکەنە بەردەبازی دەروونی نەخۆش و مەرامی چڵکنی خۆتان و کەسیش لە داگیرکەر و دوژمن و بکوژی و کاولکەری نیشتمانی خۆی نابورێ...سەدام و عەلی کیمیاوی دروشمەکانی عروبە، وان لەناو زێرابی شەقام و کۆڵان و دەشت و دۆڵی ھەڵەبجەی مەرگ بەزێن و گەرمیانی سەربەرزی کوردایەتی دا...
ملیۆنەھا سڵاو بۆ گیانی شەھیدانی ھەڵەبجە و ئەنفال و بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد...
ڕووڕەشی بۆ خاکفرۆش و خۆفرۆش و تابووری پێنجەم لە کوردستان دا......؟