نەورۆزی بریندار!

Tuesday, 22/03/2022, 1:26

11382 بینراوە


جەلال تاڵەبانی دەگەڵ سەددام حوسێن وکۆماری ئیسلامی دەستیان دایە دەست یەک بۆئەوەی بڕیار بدەن تالە ١٦ی مانگی سێ شاری هەڵەبچە کیمیاباران بکرێ ولە بەرەبەریی جەژنی نەورۆزداوچەندرۆژێک مابووکە خەڵک خۆیان بۆ پیرۆزباییەکانی نەورۆژئامادە دەکرد،هێرشی بەرفروان بۆ هەڵەبچە دەستی پێکرد.لە بریندار کردنی نەورۆزی هەڵەبچەدا،نەورۆزی تەواوی وڵات بە خەمباریی دەستی پێکرد.هەڵبژاردنی ١٦ی سێ، رێک پێنج رۆژیی دەمێنێ بۆسەری ساڵی تازە وجەژنی نەورۆز بە هەڵكەوت نەبووە.لەناومێژووی کەم نەتەوەدابەدی دەکرێ کە شین وشآیی تێکەڵاوی یەک بن!١٦ی مانگی سێ شآڕێک قڕ دەکرێ،هیشتا دەنگی شیوەن وگریان دەگاتە گوێچکەی دونیای بێ رەحم،کە چی پێنج رۆژ دواترشآیولۆغانی هاتنی سەری ساڵ سنوورەکانی کوردستان دەبەزێنێ وکەشووهەوایەکی نوێ دەداتە وڵات.هەر دەڵێی هیچ نەقەوماوە!
کردنەوەی دەرگای تێکۆشان ورێکاریی چارەسەریی کێشەی کورد،دەست بڵندکردن بۆئاسمان نییە کە دوویان سێ هەڵەبچەی دیکە پێک بێ تاناوی جەلال تاڵەبانی وحیزبەکەی سنووری وڵات تێپەرێنێ!تاڵەبانی کوردکوژئەو کارەی کرد وخۆی وەک قارەمان نیشآنداتاناوبانگیی سەددام بزەڕینێ.ئەو شێوە خەباتە نە شۆڕشگێڕیە نە مافە بۆ گەیشتن بە دۆزیی کورد.
دوای مردنی جەلال تاڵەبانی
سەرکردەی لێزان وخاباتکارودڵسۆزلەهەموودونیادا پاش خۆی ئاسەوارێکی ئەرێنی لە خۆی جێ دێڵێ.ئەو ئاسەوارانە یان کتێبی زانستین یان ئاسەواریی ئەو ئیدۆلۆژیایەیە کە کەسانی دیکەی هاوفکری ئەو لەسەری بەردەوام دەبن.کاتیك مرۆڤ سرنج دەداتە ئەو بەشەی کە بنەماڵەی تاڵەبانی بە زۆریی داگیریان کردوە لە باشووری کوردستان،جگە لە تاقمێک مرۆڤ کوژیی بێ ویژدان ودڵرەق،جگە لە کۆمەڵگایەکی وێران وداڕووخاو،جگە لە هەژاری ونەداری وژن کوژیی ووێرانکردنی کۆمەڵگاوکۆچی گەنجەکان ودرۆدزی وبێ ئەخلاقی،هیچ بەرەو بوومێکی ئەوتۆدانەمەزراوە.
یەکێک لە ئاسەوارەکانی ئەو رێكارەی کە تاڵابانی فەخری پێوەدەکردئەوەیە کە خەڵك زۆر بە ڕاشکاوی لە شاشەی مێدیاکانەوە دوعا بو سەددام بکاوئاوات بۆ ژیانی سەردەمی سەددام بخوازێ.بەکەمێکی دیکەی خەباتی بنەماڵەی تاڵەبانی ئەوەیە کەبەرآشکاوی دەگووترێ کە ژنە لەشفرۆشەکانی سەر شەقامەکان لەو دەسەڵاتە باشترە.چون لەشفرۆشەکان تەنیا جەستەی خۆیان لە قاودەدەن ودوورن لە خەیانەت ودزی وفزیی.
بەرهەمی هزری بنەماڵەی تاڵەبانی بۆ بەشێک لە خاکی باشووری کوردستان،تاقمێک مرۆڤکوژ وچەتەی سیاسیی وسەرشۆڕی بیانی ونەخوێندەوارە کە رۆژانە تڕاژیدیا بۆ گەڵیکی هەژار وخاوەن ئەنفال دەخوڵقێنن.کورد رەخنە لە ئیڕانیەکان دەگرێ ودەڵێ لەوەتی ئیسلامیان بەسەردا سەپاوە بکوژەکانی خۆیان دەپەرستن.لە کاتی هێرشیی سپای ئیسلام بۆ سەر ئێڕان هەرئەو ئیمامانە بون کە بە زەبریی شمشێروقامچی خەڵكیان تەسلیم کردوسەریان پێ شۆڕ کردنەوە.هیچکام لەوسەرکردەکانی ئەو کات وئێستێی عەڕەب خۆ ئێڕانی نین.ئەدی بۆ دەچنە زیارەتیان وبە ڕێزەوە ناویان دێنن؟
کوردیش هەرئاوایە،کاتێک سەرکردەی سەرشۆڕیی کورد هەزاران مرۆڤی کورد بۆ کورسی ودەسەڵاتی خۆی بە کوشتدەدا،پاشی مردنی کێلوبەردیی میلیونها دۆڵاری بۆ سازدەکەن ودەچنە سەرگۆڕەکەی کە دوعای بۆ بکەن.جگەلەوانەش داوای لێبوردنیشی لێ دەکەن کە قەدریان نەزانیوە!
لە بریندار کردنی نەورۆزداکۆمەڵگای وشیاری کورد نابێ هیچ گەلەیی وگازەندەیەک لە دووژمن بکا،چون دووژمن دۆست نییە.دەبێ ئەوکەسانە دادگایی بکرێن کە خۆیان بە سەرۆک ورێ نیشآندەری کورد بەسەر خەڵكدا سەپاندوە.جەلال تاڵەبانی دوای خۆی توانیویەتی تاقمێک مرۆڤ کوژوجەرەدە لە پاش خۆی بە جێ بێڵێ،ئەو تاقمەی کە باشووری کوردستانیان کردۆتە ناوەندێک بۆئاکاری نایاسایی ودەرەتانێک بۆ خوڵقاندنی بێ ئەخلاقی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە