وێچووی واگنێڕەکان و دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی بارزانی:
من ئێڕە هیچ پەڕتووکێک یان هیچ لێکۆڵینەوەیەک یان وتاری نووسەرێک یان… نەدیتووە کە لە لایەنی مێژوویی ئیسپاتی بکا کە مەلامستەفا و کوڕ و کوڕەزا و… بۆ تاقە مانگێک لە ژیانیاندا بۆ پرسیی چارەسەریی کورد تێکۆشابن. هەر چێ کردویانە تەنیا بۆ مانەوەی خۆیان و رازی کردنی دەسەڵاتدارانی فارس و تورک وعەرەب بووە. هەر کات لە هەر قۆناغێکی دیرۆکیدا کە تۆزە سەرکەوتنێکیش هاتبێتە ئاراوە بە تەواوی هیز و توانای خۆیان بەرەو شکستیان هانداوە هۆیەکەش روونە چون ئەربابەکانیان رازی نین. چون ئەو بنەماڵەیە لە سەر ئەو باوەڕەن هەرهانگاوێک کە بۆ چارە سەریی کێشەی کورد بهاوێژرێ دەبێ لایەنی سەرەکی ئەوان بن. چوون باوکیان مەلا مستەفا بووە. نموونەی بەرچاویش پرسی کۆماری مهابادە کە مەلا مستەفا بەئاشکرا پشتی لە قازی محەممەد کرد و بۆخۆی هەڵات، کاتێک زانی کۆمار سەرناگرێ وئەویش گیراوە.
لەو سەردەمەشدا ساڵهایە داوا لە مەسعود بارزانی دەکرێ تا کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ پرسی کورد ببەسترێ، بەڵام چون تورک و فارس وعەڕەب رازی نین ئیزنی ئەو کارەی پێنادرێ. لەراستیدا هیچکات ئەو بنەماڵەیە خاوەنی بڕیار و ئیرادەی سیاسی وئیرادەی چارەسەری نەبون.
واگنێرەکان مێژوو ناخوڵقێنن:
مەلا مستەفا لە کۆتاییدا شەڕی دەگەڵ سەدادم دەکرد بەڵام بە پارە و چەکی شای ئیڕان. تا کار گەیشتە ئاستێك شا وسەدام رێککەوتن و ئاشبەتاڵی ساڵی ١٩٧٥کرا و مەلاش پارەی حیزبیی دەگەڵ خۆی برد ولە ئامریکا سەری نایەوە. ئەوەی مەلا بۆ شای ئێڕانی کرد وێچووی ئەو کارەی کە واگنێڕەکانی ژێڕ دەستی پووتین بۆی دەکەن.