مەلا مستەفا و پەیوەندیی بە ئەندامێکی مێینەی هەواڵگری یەکێتی سۆڤیەت (بەشی یەکەم)

Thursday, 24/03/2022, 19:23

10896 بینراوە


لە پەرتوکی (کەی جی بی یاری شەتڕەنج دەکات ) کە لەلایەن ئەفسەری هەواڵگری یەکێتی سۆڤیەت و پلەی ملازمی یەک (ڤلادیمێر پۆپۆڤ ) و جەند نووسەرێکی دیکەوە نووسراوە (لە خوارەوە تەماشای بەرگی کتێبەکە بکە).
 ئەم پەڕتووکە باس لە کارەکانی هەواڵگری سۆڤیەت و سەرەتاکانی درووستبوونی ڤلادیمێر پۆتنی سەرۆکی ڕووسیا و یاریەکانی دەزگای هەواڵگری ڕووسی لە ناوچەکەدا دەکات ،کارەکتارەکانی ئەم پەڕتووکە کە وابەستەیە بە باسەکەی ئێمەوە (مەلا موستەفای بارزان و سروش بابەک و ناتالی پیترۆڤا و حزبی تودەی ئێرانی) ە
پێش چوونە ناو بابەتەکە سەرەتا ئەمەوێت ئەم کارەکتەرانەی سەرەوەتان پێ بناسێنم 
وێنەی ناتالی پیترۆڤا و سروش بابەک

سروش بابەک کێ بوو؟

سروش بابەک کوردێکی ئێرانی و لە باوکێکی کوردی ئێران لە دایک بووە باوکی بابەک ئەندامی حزبی تودە (حزبی مارکسی لینینی ئێرانی ) بوو 
سرووش پیاوێکی بزنسمان و هاوسەری ئەکتەری بەناوبانگی ڕووسی (ناتالی پیترۆڤا ) و ئەندامی هەواڵگری سۆڤیەت بوو .
بابەک لە ئێران لە دایک بووە و دواتر هاتوونەتە یەکێتی سۆڤیەت کاتێک منداڵ بووە لە زانکۆی مۆسکۆ خوێندنی تەواو کردوە لە بواری بازرگانی کاری کردووە و یەکێک بووە لەو بازرگانانەی کە مەوادی ئەلکترۆنی بۆ یەکێتی سۆڤیەت دابین کردوە ، بە کەسێکی شاراوە و غامض ناسراوە و ناسناوی ملیۆنەری ڕووسی لێنراوە ، بابک پەیوەندی زۆری لەگەڵ هێزی نهێنی ڕووسی هەبووە و تەنانەت بازرگانی بە چەک و شمەکی سەربازی ڕووسی لە بازاڕی ڕەشدا بۆ حکومەتی ڕووسی کردوە و لە پەڕتوکی کەی جی بی یاری شەتڕەنج دەکات بە ووردی باس لە پەیوەندی و بوون بە ئەندامی دەزگای هەواڵگری یەکێتی سۆڤیەت ( کەی جی بی ) دەکات بەوەی بابک ئەندامی هەواڵگری بووە و چەندین جاریش بۆ ئۆپراسیۆنی تایبەت بە نهێنی داخڵی ووڵاتانی ژێر دەسەڵاتی هاوپەیمانان کراوە.
لە هەمان پەڕتوکدا باسی بابک دەکات بەوەی لەلایەن پۆلیسی نهێنی و دەزگای هەواڵگریەوە ڕاسپێردراوە کە هاوەڵی بارزانی بکات کاتێک دوای کەوتنی کۆماری مەهاباد ڕوو لە یەکێتی سۆڤیەت دەکات و لێرەوە پەیوەندی بارزانی و بابک درووست دەبێت و تا دواتر پەیوەندیە نهێنیەکەی ناتالی و بارزانیش درووست دەبێت کە دواتر دێینە سەر باسکردنی ، لە ساڵی ١٩٨٠ بابک تووشی شکستی بازرگانی دەبێت لە دەرەوەی ووڵات و تا ساڵی ١٩٨٨ ناگەڕێتەوە یەکێتی سۆڤیەت و لە ساڵی ١٩٩٢ لە بانگێشتی خواردن و خواردنەوەی کاری بازرگانی دوای نانخواردن تووشی ژەهراوی بوون دەبێت و کە چەند نووسەرێکی دژی ڕووسیا دەڵێن ژەهراوی کراوە بەوەی زانیاری فرۆشتووە و دوای دوو ڕۆژ لە ژەهراوی بوونی گیان لە دەست دەدات و لە گۆڕستانی (فاجانکوفسکی ) دەنێژرێت و تا ئێستاش گۆڕەکەی لەوێیە .

حزبی تودە 

حیزبی توودەی ئێران (بە فارسی: حزب تودە ایران‎) ڕێکخراوەی سەرەکیی چەپ لە مێژووی ھاوچەرخی ئێراندایە. ئەم حیزبە وەکوو میراتبەری حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (١٩٢٠) لە ساڵی ١٣٢٠ی کۆچیی ھەتاوی لە تاران دامەزرا. بناغەدانەرانی بریتی بوون لە کۆمەڵەیەکی ٥٣ کەسی لە چالاکانی چەپخواز و نەتەوەخوازی ئێران وەکوو: سڵێمانمیرزا ئەسکەندەری، ئیرەج ئەسکەندەری، بوزورگ عەلەوی، ئیحسان تەبەری، خەلیل مەلیکی، فەرەیدوون کەشاوەرز، عەبدولحوسەین نووشین و ڕەزا ڕادمەنش. ئامانە زۆربەیان لە سەردەمی ڕەزا شا یان لە زیندان بوون یان بە شوێنیانەوە بوون. محەممەد قازی کورد یەکێک لە ئەندامانی حیزبی توودە بوو.
مەلا موستەفای بارزان : چەندین جار بن و بنەچەی مەلا موستەفام پێ ئاشنا کردوون و دەزانن کێیە ، لەم بابەتەدا تەنها باسی ساڵەکانی دوای ڕووخانی کۆماری مەهاباد و چوونی بۆ یەکێتی سۆڤیەت دەکەم  تا گەڕانەوەی بۆ کوردستان 
لەساڵی ١٩٤٩ کاتێک مەلا موستەفا و هاوەڵەکانی دوای کۆتای هاتنی کۆماری مەهاباد ڕوویانکردە خاکەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی سۆڤیەت و مانەوەیان بۆ زیاتر لە ١٠ ساڵ لەو ماوەیدا مەلا موستەفا ڕاهێنانی تایبەتی پێدەکرا بە خۆی و پیاوەکانی لەسەر شێوازی بەکارهێنانی چەک و ئامادەکردنی بۆ پلانی داهاتووی یەکێتی سۆڤیەت لە عێڕاق و ناوچەکەدا لەو نێوەندەدا مەلا موستەفا چەند ئەندامێکی هەواڵگری بۆ دابینکرا هەندێکیان بە ئاشکرا و هەندێکیشیان بە نهێنی ڕاسپێردرابوون ، ئەوەی لەم بابەتەدا دێینە سەر باسی گێڕانەوەی دەمی ئەو ئەفسەرانەی هەواڵگرین کە بە خۆیان بەشداربوون لەو ئۆپراسیۆنەدا یەکێک لەو ئەندامانەی هەواڵگری (ناتالی پیترۆڤا ) ی هاوسەری سروش بابەک بوو کە دواتر بە کاری هەواڵگری پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ مەلا موستەفادا درووست دەکات تا زانیای بە چنگ بخات  ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە