هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


بۆ ئەو موسوڵمانانەی کە مێشکیان شۆراوەتەوە

Thursday, 24/03/2022, 20:30

11905 بینراوە


- چۆن دەتوانیت قەناعەت بەو گەمژانە بکەیت، کە دەست درێژییکردنە سەر منداڵ تاوانە؟
- چۆن دەتوانیت قەناعەت بەو گەمژانە بکەیت کە ``ئەدیسۆن`` لە ``بوخاری`` باشترە؟
- چۆن دەتوانیت ئەو گەمژانە قەناعەت پێ بکەیت، کە میزی (حوشتر) ژەهرە و چارەسەر نییە؟
- چۆن قەناعەت بەو گەمژانە بکەیت، کە خەبەر کردنەوەی خەڵک لە کاتژمێر چواری بەیانیدا، ناتانخاتە بەهەشتەوە؟
- چۆن دەتوانیت قەناعەت بەو گەمژانە بکەیت، کە عەلمانییەت زانستە و  کفر نییە ژیانتان بۆ ئاسان دەکات؟
- چۆن دەتوانیت قەناعەت بەو گەمژانە بکەیت، کە هاوسەرگیری چوار ژن نەخۆشی دەگوازێتەوە؟
- چۆن دەتوانیت قەناعەت بەو گەمژانە بکەیت، کە بەهەشت شوێنی رابواردن و قەحبەخانە نییە؟
- چۆن دەتوانیت قەناعەت بەو گەمژانە بکەیت، کە خودا پێویستی بە گەمژەکان نییە بەرگری لێبکەن؟ 
- چۆن دەتوانیت قەناعەت بەو گەمژانە بکەیت، کە قوتابخانەکان لە ناوەندەکانی لەبەرکردنی قورئان و مزگەوتەکان پێویستتر و باشترن؟
- چۆن دەتوانیت قەناعەت بەو گەمژانە بکەیت، کە دین فەرمان بەکاری باش دەکات نەک خۆتەقاندنەوە و تەکفیرکردنی بەرامبەر؟ 
- چۆن دەتوانیت قەناعەت بەو گەمژانە بکەیت، کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئەوان نییە؟
- چۆن دەتوانیت قەناعەت بەو گەمژانە بکەیت، کە واز لەژیانی ژێر (دەوار) بهێنن؟
- چۆن دەتوانیت قەناعەت بەو گەمژانە بکەیت، کە ئامێرەکانی گواستنەوەی سەردەم لە (کەر و حوشتر) باشترە؟
- چۆن و- چۆن و چۆن؟
 ئێمە ناتوانین قەناعەت بە ئەوانە بکەین!!.لەبەر ئەوەی گەمژەکان تێناگەن و توانای وەرگرتنیان نییە.
ئەوانە پەروەردەی (شەریعەت) و (حەوزەی دینی)ن و کەللەیان بۆشە..

لە عەرەبیەوە کردوومە بە کوردی بەتۆزی ترش و خوێوە.

Karim M Saleh


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە