سەرۆکی ئینتێلی سەربازی ئۆکرانیا دەڵێت پوتین هەوڵ دەدات، ئۆکراینیا وەکو کۆریا بکات بە دوو بەشەوە

Sunday, 27/03/2022, 23:40

9658 بینراوە


سەرۆکی هەواڵگری سەربازی ئۆکرانیا دەڵێت ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا دەتوانێت بەدوو ساڵی تر وەک کۆریای باکوور و باشوور  ئۆکراینا بکاتە دوو بەش.


عەمید کیریلۆ بودانۆڤ سەرۆکی دەزگای هەواڵگری بەرگری ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕوسیا لەدەوروبەری کیڤ شکستی هێناوە و ئێستا ئەستەمە سوپای ڕوسیا حکومەتی ئۆکرانیا بشکێنێت ئەو وتی، ئێستا شەڕی پوتین سەرنجی بۆ  سەر باشور و ڕۆژهەڵاتی وڵات راکێشاوە.
دەڵێت: "هۆکارێک هەیە بۆ باوەڕکردن بەوەی کە ئەو بیر لە سیناریۆیەکی 'کۆری' بۆ ئۆکرانیا بکاتەوە، واتە (هێزەکانی ڕوسیا) هەوڵدەدەن هێڵی دابەشکردن لەنێوان ناوچە داگیرکراو و داگیرکراوەکانی وڵاتەکەمان بسەپێنن، کە لە ڕاستیدا هەوڵێکە بۆ دروستکردنی کۆریای باکوور و باشوور لە ئۆکرانیا"
بودانۆڤ وتی ڕووسیا بە نیازی دامەزراندنی ڕاڕەوی زەوییە لە سنووری ڕووسیاوە بۆ کریمیا و وتی کە پێشبینی دەکرێت ئەمە هەوڵێک بێت بۆ یەکخستنی ناوچە داگیرکراوەکانی ڕووسیا بۆ یەک قەوارە
بودانۆڤ، وتیشی: "ئێمە پێشتر هەوڵی دروستکردنی دەسەڵاتی "هاوتەریب" دەبینین لە ناوچە داگیرکراوەکان و ناچارکردنی خەڵک بۆ دەستبەرداربوون لە (دراوی ئۆکرانی) و وتی کە پێشبینی دەکرد ئۆکرانییەکان بەرگەی هەوڵە سیاسییەکانی ڕووسیا بگرن.

CNN



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە