ئه‌مه پرسێکی چه‌ندایه‌تی نییه، به‌ڵکو پرسێکی چۆنایه‌تییه. مارکسیه‌کان و چاپه‌مه‌نیه‌کانی تورک، ئاره‌ب و فارس باسی (ئیمپریالیزم و زایۆنیزم) ده‌که‌ن. به‌م شته‌یان ده‌یانه‌وێت که ره‌گه‌زپه‌رستی و کۆلۆنییالیزمی تورک، ئاره‌ب و فارس و داخوازی به ئیمپریالیزم بوونی، ئه‌و ده‌وڵه‌ته کۆلۆنیالیزمانه بشارنه‌وه و بچوک تێ‌یان بڕوانن.
با تێرۆری ده‌وڵه‌ت و مافی گه‌لی ژێرده‌ست و گه‌لی کورد، که له پێناوی خۆپاراستن و ئازادی و یه‌کسانیدایه، له‌گه‌ڵ گه‌لانی تردا، نه‌بێته په‌یڤی ناو بازاڕ و وشه‌ی ره‌نگاوره‌نگ.
پۆڵه‌تیکی (تێرۆر) که تێرۆری ده‌وڵه‌ته، له خۆرهه‌لآتی نێویندا، ئه‌گه‌ر به راستوڕه‌وان له‌به‌رچاو نه‌گیرێت، ئه‌وه ناوه‌ڕۆک بۆشه و سه‌رکه‌وتنی ئه‌و جۆره کردار و پۆڵهتیکه، هه‌رگیزاوهه‌رگیز، به‌ئه‌نجام ناگات. به‌لآم مافی نه‌ته‌وه‌یی و دیمۆکراتی له‌لایه‌ن گه‌لی ژێرده‌سته‌وه، سه‌رده‌که‌وێت و هه‌ر ده‌سێنرێت.