پارتی بە خاڵی خۆی فێرە

Thursday, 03.31.2022, 14:07

1543 بینراوە


لە پێناو پاراستنی یەک پارچەیی خاکی عیراق و ڕێز گرتن لە هەست و شعوری هێرشبەرانی سەر بارەگاکەی بەغدا ، پارتی بێجگە لە دەرکردنی ئەندامە سەر بە گۆبەندەکەی
تویتەکەشیان پێ سڕیەوە هەر سودی نەبوو
ئاڵای کوردستانیان سوتاند
وێنەیی مەسعوودیان سوتاند
کتێبەکانیان سوتاندن هەر سوودی نەبوو!!
  داوایی لێ بووردنیان کرد هەر سوودی نەبوو !!
ئەشڵێن نە شکات ئەکەیت نە پەنجەیی تۆمەت بۆ کەس درێژ ئەکەین بۆ داوایی لێ بوردن کردن وەفدێکی باڵاش ئەنێرن بۆ نەجەف !!
بەڵام بۆ ناوخۆو لە کورستان  ڕۆڵەی کورد لەسەر شکاندنی چەن شوشەیەک خەڵتانی خوێن دەکەن و دەکوژن، کەچی لەبەغداد دارو بەردی بارەگاکانتان دەسوتێنن و وێنەی سەرۆک و کوڕەکەی بەسوکایەتییەوە ژێرپێ دەخەن و دەسوتێنن، کەچی فزەتان لێوە نایەت!؟
چ دەبوو ئاری هەرسینەکان کاتی خۆتی M4 هەڵئەگرت بۆ خەڵکی سلێمانی با بۆ ئەوانیشی هەڵگرتایە ئەگەر ھەر بۆ خۆشیش با، با چەند فیشەکێکتان بتەقاندایە، تابمانزانیایە پارتی دادپەروەرە گەرچی وانیە لەبەرەنگاربوونەوەی نەیارەکانی
 ئێوەیەک نەتوانن بارە(گا)یەک بپارێزن پێم ناڵێن چۆن ئەتوانن تاکێک بپارێزن !؟
ئەم پەندەیی پێشینان  بۆ ئێوە تەواوە
 شێری ماڵەوە و ڕێوی دەرەوەن
دڵنیاشم ئەبێ لە ئێستا بە دواوە شیعارەکەشی بگۆڕێ و بڵێ
لە عێراق تۆمان هەبێ بەسمانی
بۆ پێشەوە پێشمان بکەوە سیستانی