دەیانەوێ ناوی مەلای باوکیان بە زیندوویی ڕابگرن

Sunday, 03/04/2022, 0:49

6432 بینراوە


لە ناوکۆمەڵگای ناونەتەوەییدا کەسانی مرۆڤ دۆست وداهێنەر و فیداکار و خۆشەویست فرەن. زۆر جارمرۆڤی لێهاتوو و خزمەتکاریی زانست و خەڵکە کە سنوورە وشکاییەکان وئاووییەکان دەبڕێ ودەبێتە سومبولێک بۆ جیهانی پێشکەوتن.مرۆڤە داهێنەرەکان سنووری رەگەز ونەتەوە وزمان وکولتوروسیاسەتیش ئاوێتەی ئەو شآکارانە دەکەن کە دەیخوڵقێنن.ئەوکەسانە دەبنە پێش مەرگی ژیان ونەوەستان بۆئەوەی سەراسەری ژیانیان فیدای ئەو ئامانجانانە بکەن تا مرۆڤی گۆی زەوی ببنە خاوەنی خۆشترین ژیان.مرۆڤە داهێنەرەکان بیر لە ژیانی دانیشتوانی گۆی زەوی دەکەنەوە ئەوەی کە بیریی لێ ناکاتەوە رۆژەکانی تەمەنی خۆیانە.جیاوازیەکان ببیننتۆماس ئاڵوائێدیسۆنی ئامریکایی یەكێکە لەو مرۆڤانە کە دونیای تاریکیی بەرەورووناکی هەڵکشآند.یەکێک لە داهێنەکانی دروستکردن وبەرهەم هێنانی کارەبابووە (ئەلەکتریسیتە).دونیای تاریکیی ودونیای ئابووریی وەهاگەشەپێدا کە هیچکات ناوی ئەو بلیمەتە لە بیرناچێتەوە.تۆماس،سنووری رەگەزوکولتورومرۆڤایەتی بەزاند،تەنیا موڵکی شەخسیی وڵاتەکەی خۆی نابووە،بەڵكوم هی گشت جیهانی زانست وداهێنان بووە.تۆماسی،مێرمنداڵ،لە تەمەنێکی بچووکیدا لە بەر ئەوەی لە فێڕگەدابە قوتابییەکی سست ودەرس نەخوێن پێناسە کرابوولە ڕێگای نامەیەکی بەرپرسیی فێڕگەکەیان کە بۆ دایکی تۆماسیان ناردبوو،پێیان گووت:کوڕەکەت بە کەڵكی خوێندن نایە تکایە ئیدی مەینێرە بۆ فێڕگە!دایکی بەرپرس وبە ئەمەگی تۆماس،نامەکەی نیشآنی تۆماس نەداودەیزانی کاریگەریەکی خراپ لە دەروونی تۆماس دادەنێ.بەڵام بڕیاری دا لە ماڵەوە بۆ خۆی تۆماس / پەروەردە / بکاتا مەزن دەبێ.رێگوزەریی زەمان لە سەر حەول وتێکۆشآنی خۆی ودایکی کەسایەتیەکی نەمروناوداری جیهانیی خوڵقاند.تا دونیا بە دونیا هەیە ناوی تۆماس وتۆماسەکان لە سەرزاران ناکەون.تۆماسی داهێنەر لە بواری ئایینیدا باوەڕی بە خودانەبووە وباوەڕی بە هزروئەقڵێكی پێشکەوتوانە هەبووە.هەروەها تەواوی دینەکانی سەرزەوی خستۆتە ژێر پرسیاروقەبوڵی نەکردون وبە مایە پووچی زانیون.مەلامستەفای بارزانی (بابۆ )!مەلا مستەفا باپیری بابۆ و بابۆش کوڕی مەسعود بارزانی،لە سەر ئەو باوەڕە بوو کە ژن دەبێ خواردن دروست بکاوگانی خۆی بدا.یانی رێك نیوەی کۆمەڵگای بە هیچ زانیوە.لە داهێنەکانی مەلامستەفا بارزانی،ترەکاندنی چەندکوڕوکوڕەزاونەوەوکەسانی نزیک بەسەر خۆیان بووە.کارخانەیەک لە گەورەکردنی ئەوکەسانە لە ئاست کوشتنی کورد وفرۆشتنی خاکی نیشتمان هیچ کاتێكیان بە هەدەر نەداوە.سەراسەریی ژیاننامەی پاشماوەکانی دوای مەلا مستەفا جگە لە نەهامەتی ووێڕانی هیچ یادگاریەکی ئەوتۆتان لێ شین نەبۆتەوە.یەکێک لەو کوڕانەی کە قەرارە شوێن پێی مەلای باپیریی بگرێتەوە ناویان ناوە / بابۆ /.بابۆ هەرواهاسان نە بۆتە مەلامستەفای بارزانی،تەریقەت وئایین ودواکەوتوویی وچەکداری کۆیلە ئاوێتەی دزی وسەرشۆڕی وخۆفرۆشیی وتاڵانکردنی سەرخان وژێرخانی باشووری کوردستان بووە تا / بابۆ / یان مەلامستەفایەکی دیکە بۆ نەهامەتیی کورد بەرهەم بێنن!بابۆ ،جەللادێکی دیکەیە کە بنەماڵەی بارزانی و دونیای دۆلآروبەرژەوەندیی زلهێزەکان خەریکن لە بەرۆکی کوردیی ئاڵێنن.کاتێك وێنەکانی بابۆ دەبینی کە دەچێتە سەردانیکردنی شووێنێکی دیاری کراو،سەرت لەو گشتە کۆیلەیە سووڕ دەمێنێ کە وەک کەمتیارلە دەوروبەریی بابۆ دەسووڕێنەوە!خاڵی هاوبەشی بابۆدەگەڵ مەلای باپیریی تەنیا لە ناوەکەیاندا نییە.دایکی تۆماس ئاڵوائیدیسۆن،کوڕەکەی کاتێک لە فێڕگە دەرکرا،وەهای پەروەردە کرد کە جیهانی زانست تا ئەبەد شانازیی پێوەبکا،بنەماڵەی بارزانیش خەریکی پەروەردەکردنی کوردکوژ وترسنۆک وخاکفرۆش ودزوجەرەدەن.ئەوەیە جیاوازییەکان، بیبینن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە