زیاد ئەسعەد بولبلەکەی قەفەزی غەریبی و بولبلە دڵ شکاوەکەی قەڵا و منارە

Sunday, 03/04/2022, 14:21

9156 بینراوە


سی ساڵ پێش ئێستا باڵی گرت و لە ئەسکەندەنافیا گیر سایەوە بەگەیشتنی بەو وڵاتە سی ساڵە بەهار و گەرمی خۆری هاوینی لێ ونبوە و لە باوشی بەفرو باران دا ڕۆژ ئەکاتەوە سڵاو لەو تێکۆشان و خۆڕاگریەت بولبولەکەی کوردستان کاکە زیاد تۆ چ هەڵۆیەکی خۆڕاگری سی ساڵە بۆنی بەهارت نەکردوە سی ساڵە هاوینە عەسرانێك نەهاتی لەژێر سێبەری درەختەکانی کوردستان دا چایەکی بە ڕەژو بخۆیتەوەو دەست دەیە قەڵەمەکەت و هۆنراوە بۆ خۆر بنوسی نازانم ئەوە چ گەردەلولێکی نەفرەتی بوو تۆی لەگەڵ خۆی برد و لە بەهاری پڕ لە بۆن و گوڵاوی کوردستانی بێبەش کردی تۆی بردو لە چاوی خۆری ونکردی تۆی ئاشنا کرد بە بەفرو بارانێکی توڕە ئەم گەردەلولە نەفرەتیە هات و بولبولێکی ئازادی ئاسمانی شاری هەولێری برد و ئێستاش لەقەفەزێکی غەریبیدا کۆتی کردوە نازانم دەوڵەمەندانی وڵاتەکەم وشارەکەم بۆ لەڕکی ئەم گەردەلولە نەفرەتیە کۆشکێکی هونەری لەسەر یەکێك لە گردەکانی چواردەوری هەولێری بۆ سازناکەن کۆشکێك بێت ژورەکی پڕ بێت لە مۆسیقا و ژورێکیش شوێنی ئاوز بێت و ژورێکیشی ستۆدیۆ بێت ژوری خەوەکەشی تابلۆی هونەری بێت و ژوری پێشوازی مێوانیشی شوێنپەنجەی تەلار سازانی کوردستانی پێوە دیار بێت چونکە هەموو ئێوارن هونەرمەندان پۆل پۆل ڕوو لەماڵە هونەریەکەی دەکەن داوای ئاواز و هۆنراوەی لێدەکەن باغەکەشی پڕکەن لە باڵندە چونکە ئەو بولبلەی کوردستان زۆر حەزدەکات لەگەڵ باڵندەکاندا بچریکێنێ ئای کە جوان و ئەفسوناویە هەولێر ببێتە خاوەنی دووقەڵا بۆ ناێیت ئەی دڵی موسیك سەرێك لەشارەکەت بدەی بۆ ناێیت بولبولی هەولێر لەشارەکەت بچریکێنی بۆ ناێیت ئەی ڕۆحی هونەر لەم شاردە سەما بکەی شار چاوەڕێی شانۆی تۆیە بۆ ناێیت پێشکەشی بکەی شار چاوەڕێی تابلۆی تۆیە بۆ ناێیت خۆت نیشانی دەی بە نێوگەروی شمشاڵەکەت بەئاوازێك سەر دەربێنی ئەی تۆنازانی ئەم شارە سی ساڵە چاوەڕێی تۆیە بەڕۆیشتنت ئەلەم شارە ئاسمان ساماڵی نەدیوە هەور بۆتە داگیرکەرو ئاسمانی شاری تەنیوە ئەی خۆر ڕوخسارت نیشاندە تیشکت پەخشکە لەم شارە شار ئامێزی کردۆتەوە خۆتکە ئامێزی ئەم شارە هۆنراوە و پەخشانی :ئومێد حمدامین عزیز بۆ مامۆستا زیاد ئەسحەد بولبولەکەی شاری قەڵاو منارە و بولبولەکەی قەفەزی غەریبی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە