دادگای هه‌ولێر سكاڵایەکی گه‌یاندۆته‌ سه‌رۆكی هه‌رێم

Sunday, 04.03.2022, 20:30

2160 بینراوە


به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی زۆری ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی كۆمه‌لایه‌تی گشتی سه‌ربه‌ باره‌گای بارزانی، كه‌ ده‌یان به‌ڵگه‌یان كه‌وتۆته‌ ده‌ست كه‌ ئه‌ندمان و كارگیرانی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌نهینی به‌ریگه‌ی پاره‌ و سه‌فته‌ دۆلار، ده‌ستتیوه‌ردانیان له‌ كیشه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان كردووه‌، نه‌ك چاره‌سه‌ریان نه‌كردوون، به‌ڵكو كیشه‌كانیان قولتر كردۆته‌وه‌، كه‌ پاره‌یان له‌ تاوانباره‌كان وه‌رگرتووه‌و، كیشه‌كانییشان به‌ بێ چاره‌سه‌ر هیشتۆته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رانبه‌ر به‌هیچ شیوه‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بوون ته‌سلیمی بریاره‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ بن كه‌ له‌ كۆمه‌لایه‌تی گشتی رۆلیان هه‌بوو له‌و كیشاه‌و وه‌رگرتنی پارانه‌دا و، له‌ناو ئه‌وانه‌ی ناویان هاتووه‌ شیخ ریبوار مامودینانی و شیخ گه‌رشید گه‌ری و سه‌روه‌ر ئه‌حمه‌د سابیر و كورانی ئه‌نوه‌ربه‌گی بیتواته‌وه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی شایانی گووتنه‌ گه‌نجیك  بووه‌ هۆكاری خۆ كوشتنی كچیك  و گه‌نجكه‌ به‌ناوی ( م حسین ) وینه‌گره‌له‌ هه‌ولیر له‌لایه‌ن سه‌روه‌ر ئه‌حمه‌د سابیر به‌ په‌یوه‌ندی كردن به‌ ئاسایش  و به‌ریگه‌ی عیلاقاتی شه‌خسی تاوانه‌كه‌ی له‌كۆل ئه‌و گه‌نجه‌ كرده‌وه‌و به‌ 3 مانگ ئازادكراو، ئیستاش كه‌سوكاری ئه‌و كچه‌ هه‌ره‌شه‌ له‌ سه‌ره‌ی ئه‌حمه‌د سابیر ده‌كه‌ن.
له‌لایكی تریشه‌وه‌ سه‌روه‌ر ئه‌حمه‌د سابیر كه‌ به‌هیچ شیوه‌یه‌ك بریندار نه‌بووه‌، به‌ڵام به‌ پله‌ی عه‌قید خانه‌نشینی كه‌م ئه‌ندامی بۆ كراوه‌و، له‌ هه‌مان كاتدایشدا كراوته‌ كارگیری مه‌كته‌بی كۆمه‌لایه‌تی و ، هه‌روه‌ها ئه‌م ئه‌ندامی كارگیره‌ی كۆمه‌لایه‌تی به‌ به‌خشینی به‌رتیل به‌ به‌رپرسی ئاسایشی كه‌سنه‌زان و پۆلیسی كه‌سنه‌زان و شاره‌وانی كه‌سنه‌زان، ده‌یان كیشه‌ی له‌ ماله‌كه‌ی خۆی به‌پاره‌ چاره‌سه‌ر كردووه‌.
هه‌ركاتیك كاریكی له‌ ده‌زگایه‌كی پارتی هه‌بیت بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ له‌ خاوه‌ن كیشه‌كان سه‌ردانیانی به‌رپرسانی ده‌زگاكان ده‌كات و، هه‌ندیكیان به‌ به‌رتیل وه‌رگرتن رازی ده‌بن له‌وانه‌ تا ئیستا 23 كیشه‌ی قاچاخشی مه‌وادی هۆش به‌ری به‌ ریگه‌ی سه‌فقه‌ی زۆر به‌ریگه‌ی لیوا كه‌یوان  تۆفیق كوره‌ خالی سیروان بارزانی ئه‌نجام داوه‌و، هه‌ر سه‌روه‌ریش خۆی دعیه‌ له‌ پشت ده‌زگای ئاسایش و پۆلیس ده‌كات كه‌ پاره‌ وه‌رده‌گرن.

حه‌مید سورچی