KURDISTANPOST
پەیامنێری کوردستانپۆست
مه‌سعود بارزانی بریارێك ده‌رده‌كات
Sunday, 03/04/2022, 20:33
7010
بینراوە
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك مه‌سعود بارزانی بریارێكی ده‌ركردووه، بۆ گشت ده‌زگا حزبی و حكومی یه‌كانی ژێر ده‌سته‌لاتی پارتی، كه له‌مه‌ولا ده‌بیت بۆ بۆنه‌و یاد و بۆنه‌كان بایه‌خ به مه‌لا مسته‌فای كوری ناسراو به بابۆ بدریت ، هه‌ر دوای بریاره‌كه‌ی بابۆ بارزانی له ئیداره‌ی زاخۆ به فه‌رمی پیشوازی كرا‌و، به شیوه‌ی پرۆتۆكۆلی به ڕێگه‌ی سه‌ربازی پیشوازی كرا‌و، بۆ رۆژی دوایش كۆمه‌ڵگای بارز له هه‌ولیر كه موڵكی ره‌سول خۆشناوه شه‌ریكی مه‌سرور بارزانی ، بۆ بۆنه‌یه‌ك به فه‌رمی پیشوازی كراوه به‌شداری كرد له هه‌ولێر.
بابۆ بارزانی به‌رپرسی یه‌كه‌م كۆمه‌لایه‌تی سنووری بارزان و شیخانی بارزان و بادینانه‌و، تا ئیستا بۆته هه‌ره‌شه بۆ پیاوه‌كانی نیچیره‌ڤان بارزانی و بارزان و به‌هزاد لوقمان بارزانی و، له دهۆك له‌كاتی چوونه‌كه‌ی هه‌ره‌شه‌ی ناردووه بۆ شیخ راغب بارزانی كه زاوای مه‌سعود بارزانی بووه‌و، كژی مه‌سعود بارزانی چه‌ند سالهێكه تهلاقداوهو، له بادینان وه‌ك گه‌وره مافیا بۆته هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر دهولهمهندهكانی بادینان له‌وانه حاجی مهشهود و حه‌میدی برای ئه‌و ئه‌وانیش نامه‌یه‌كی تایبه‌تیان بۆ بابۆ بارزانی ناردووه، كه فریای بادینان بكه‌ون شیخ راغب خاوه‌ی ملیۆنان دۆلار له خه‌لكی ئه‌و سنووره وه‌رده‌گریت.
عیسا به‌رواری
پەیامنێری کوردستانپۆست
© 2019- Kurdistanpost