راوێژكارێكی بارزانی ده‌ستگیر كرا

Sunday, 04.03.2022, 17:36

2797 بینراوە


به‌ختیار مه‌لا حه‌سه‌ن شاخی راوێژكاری مه‌سعود بارزانی ، دوای ئه‌وه‌ی به‌نهینی ده‌نگی تۆمار كرابوو، كه‌ هه‌لویست و كاره‌كانی نیچیره‌ڤان بارزانی به‌ باش زانی بوو، به‌بریاری وه‌یسی بارزانی ئه‌و راویژكاره‌ بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له‌ پاراستنی سه‌ری ره‌ش ده‌ست به‌سه‌ر بووه‌ ، دوای ئازاد كردنی لە کارەکەی دەرکرا و نیردراوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ ئه‌مین عامه‌كه‌ی هه‌ولیر.
ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج كادیری باره‌گای پاراستن ئاشكرایان كردووه‌، كه‌ مه‌لا حه‌سه‌ن شاخی باوكی به‌ختیار كه‌ كادیری پارتییە،  دۆسیه‌كه‌ی بۆ بارزانی ئاشكرابووه‌، كە له‌ شۆرشی گولاندا به‌نهینی له‌ رێگای ئێرانەوە په‌یوه‌ندی به‌ مخابراتی عیراقی هه‌بووه‌ به‌ دۆسیه‌ی ژماره‌ 4 به‌ناوی ( محه‌مه‌د) و، ئه‌وه‌شی لێ ئلشكرابووه‌ له‌ ئیرانیش په‌روه‌نده‌ی ئیتلاعاتی هه‌بووه‌و، مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاندووه‌ كه‌سیك په‌یوه‌ندی به‌ به‌عس و ئیرانه‌وه‌ هه‌بووبیت، چۆن سزاری بده‌ین و، هه‌ر بۆیه‌ وازیان لیهناوه‌و، ماوه‌ی 20 ساله‌ كراوه‌ته‌ قائیمقامی معوه‌م و مووچه‌ وه‌رده‌گریت.
نه‌قیب كاروان محمه‌د سابیر ناسراو به‌كاروان ده‌نگ گه‌وره‌ كه‌شفی كردووه‌، كه‌ به‌ختیار مه‌لا حه‌سه‌ن شاخی به‌ هۆی پۆست و مه‌كانه‌تی یه‌وه‌ زه‌ویه‌كی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ماله‌كه‌ی خۆیانی له‌ ئه‌مین عامه‌كانی هه‌ولیر داگیر كردووه‌و، كاره‌بای نیشتیمانیشی دزیوه‌و 20 ساله‌ پاره‌ی كاره‌بای نیشتیمانیان نه‌داوه‌.

هیمن هه‌ولێری