کاتێك کۆمەڵگایەک خۆی دەخەوێنێت!

Tuesday, 05/04/2022, 0:31

6331 بینراوە


کۆمەڵگایەک کە خەوتبێ،دەکرێ وەخەبەریی بێنی.بەڵام کۆمەڵگایەک کە خۆی لە خەوبدا،وەخەبەرهێنانی زەحمەتە.بەژانترین هیشیی ئالزایمێر،تووشبوونی کۆمەڵگایە بە ئالزایمێری مێژوویی، بەوواتاتە کە گەلێک رابوردووی خۆی لە بیر بکا یان بیر لە رابوردووی خۆی نەکاتەوە درنگ دەگاتە مەبەست.
کەس ناپرسێ بۆ دوای مردنی جەلال تاڵەبانی، بۆ چی کوڕەکانی بوونە دەمڕآستی خەڵك لە باشووری کوردستان!ئەوبارودۆخەی بەسەر باشووری کوردستاندا سەپاوە،هەر هەمووی خەتای دەسەڵاتدارانی ئەو بەشە لە وڵات نییە.کورد بۆ خۆی خەتاباریی سەرەکیە.رۆژانە قەیرانی نوێ پێک دێ،کەچی هیچ کەس دەنگی لێووەنایە.
لەسەردەمی حیزبی بەعس ودەسەڵاتداریەتی سەدام حوسێن،زمانی کوشتن وشکەنجەو بەڕێوە بردنی سیستمی ئیداری وەک زمانی رەسمیی ئەووڵاتە زمانی عەڕەبی بووە.لە تەنیشت ئەو زمانەش زمانی کوردیی کاری پێكراوە.ئەوکات هەرکەس گیرابایە وشکەنجە درابایە یان سیاسیی بوایە خەڵک شانازیی پێوەدەکرد.
ئێستێ دەسەڵاتدارانی کوردلە باشووری کوردستان، بەتایبەت ئەو دووبنەماڵەیە بە ئاشکرا بە تۆبزی پێمان دەڵێن: چۆن ئێمە کوردین ولە شآخەوە سەراژێری وڵات بوین دەبێ خەڵک وێنەی کۆیلە رەفتاری دەگەڵ بکرێ وکەسیش دەنگی لێوە نەیە.لە هەڵبژاردنەکانیشدا دەنگی پێویستمان بدەنێ یان نەدەنێ هەر دەسەڵات بۆ ئێمە دەبێ!
ئەورۆژگارەی کە بەسەرباشووری کوردستاندا هاتووە،وەک ئەوە دەچێ خەڵك خۆی دەخەوکردبێ وناخوازێ لە خەو هەستێ.باڤل تاڵەبانی / شەعبان بێ مێشکی کورد /،باش دەزانێ نێوان شآری سلێمانی وگووندی قەرەداغ تەنیا ٢٥یان٣٠ کیلۆمیترە.یانی بەسەیارە نزیکەی ٢٥ خولەکە، بەڵام بە سواری هێلەکۆپتێڕ دەچێتە فستیواڵی عەشیرەکان!بەواتایەکی دیکە خەڵكی ساویلکەی پێ گەوجە،پارەی کڕێنی ئەو هێلەکۆپتێڕەی لە کوێ هێناوە؟دەبوایە خەڵك ئەو پرسیارەی لێ بکەن.
سووکایەتیکردن بە نەتەوەیەک تەنیا پێنەدانی مووچەوشکەنجەو زیندان نییە.زۆر رێکاری دیکەش هەن کەدەسەڵات بەوجۆرە خەڵک بچووک دەنرخێنێ وخۆی مەزن نیشآن دەدا.ئەو دووبنەماڵەیە کاتێک دەگەنە نزیک داگیرکاری کوردستان خەریکن پانتۆڵی بۆ داکێشن ورێگا بدەن لە پشتەوە سواریان بن.دوازدە مووشەکیان لێذان کەچی دەنگیان لێوە نەهات،تەنیا کاریان ئەوە بووکە جێگا خەویان بگۆڕن وڕآبکەن.
من نەمدیتووە یان نەمبیستووە کە منداڵەکانی شآی ئێڕان ومەلاکانی کۆماری ئیسلامی وسەددام حوسێن،مەودای ٣٠ خولەکیی رێگا لە شووێنێک بۆ شووێنێکی دیکە بە هێلەکۆپتێر ببڕن.بەڵام باڤڵە شێتی کوڕی جەلال تاڵەبانی بۆ ئەوەی کورد بچووک بکاتەوە ئەوکارەی کرد.کۆمەڵگای خەوتوووەبەخەر دەهێنرێ،بەڵام کۆمەڵگایەک خۆی لە خەوبکا،وەخەبەرهێنانی زەحمەتە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە