وردەكارییەكانی بازرگانی تلیاكی ئەندام پەرلەمانێكی كورد لە بەغدا

Tuesday, 05/04/2022, 0:44

6672 بینراوە


شاری قەڵادزێی دووجار شەهید لەسەر دەستی بەعس ئێستا لەسەردەستی كۆمەڵێك مەسئولی قاچاخچی، بۆتە شاڕێی گواستنەوەی جۆرەها مادەی هۆشبەر و رۆژانەش بەفشاری خەڵكی بە شەرەفی شارەكە، هێزەكانی ئاسایشو پۆلیس هەندێ لەو تاوانبارانە دەگرن كە فەزیحەیەكی گەورەی لێكەوتوەتەوە.
ماوەی دوو ساڵە سەیارەیەكی جام رەشی رقم فحس بغدای كچە پارلەمانتارێكی یەكێتی بەناوی -ئارەزو محمود-  كە لە هیچ سەیتەرەو  بازگەیەك راناوەستێ چونكە حسانەی هەیە، ڤێلایەكی گەورەشی قەڵادزێ دروست كردوە، هەفتەی رابردو لە هەڵمەتێكی هێزەكانی ئاسایش و بەفشاری خەڵكی بەشەرەفی قەڵادزێ كە هەموو لایەك ئەیانزانی قاچاخچێتی پێوە دەكات، سەیاقی پەرلەمانتارەكە بەناوی –ئاگا محمود- كە برای پارلەمانتارەكەیە، بە ماددەی هۆشبەری جۆری (هێرۆین، كریستاڵ) و زیاتر لە دە كارتۆن دەنكە حەبی هۆشبەر لەجۆری (میسادۆن و ترامادۆڵ) و بڕی حەوت دەبەی -10- لیتری لە ترشی ئەسیدیان پێوەگرتوە و دوای ئیعترافكردنی، نزیكەی هەشت كەسی تر گیراون. بەڵام بە بیانوی حەسانەی پارلەمانی، ئەو كچە پارلەمانتارە دەستگیر نەكراوە!
لێرەوە وەك خەڵكی بەشەرەفی قەڵادزێ داوا لە پارلەمانی كوردستان دەكەین كە لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە دەوڵەمەندبوونی دەیان كەس دروست بكات كە لە ماوەی ئەم دە ساڵەدا لەناوچە بونەتە ملیاردێر بێ ئەوەی كەسابەتێكی دیاریكراویان هەبێ، دەیان ڤێلای ملیۆن دۆلاری لەسەر رێی سەید ئەعمەدانیان دروستكردوە لەسەر حسابی توشكردنی هەزاران گەنجی كورد بە ماددەی هۆشبەر. ئەنجامی لیژنەكەش بۆ رایگشتی ئاشكرا بكەن تا لەمەودوا هیچ كەسێك لەسەر حسابی لەكەداركردنی ناوچەی كوردپەروەری پشدەر، بازرگانی تلیاك و عشیش نەكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە