هەولێر (بەشی یەکەم )

Thursday, 07/04/2022, 20:09

8970 بینراوە


هەولێر بەهۆی شوێنەکەی و کارەکتەرە تایبەتییەکانییەوە، مەیدانێکی سەرەکیی و ململانێ بوو نەک تەنیا لەنێوان پارتی و یەکێیتدا، بەڵکو لەنێوان هێزە چالاکە جیاوازەکانی ناوچەکەشدا، بەوەش زیاتر لەهەر شوێنێکی دیکە، چەندین خولیاو ئاراستەی دیارییکراو لەم شارەدا سەریهەڵدا. بەڵام خاڵە سەرەکییەکانی ئەم شرۆڤەکارییە بەسەر شارە سەرەکییەکانی دیکەی کوردستانی عێراقدا جێبەجێدەکرێت.
هەر لەساڵی ١٩٧٤ەوە، هەولێر پێگەو ناوەندێک بوو بۆ حکومەتی هەرێمیی و هەتاوەکو ساڵی ١٩٩٢ش کە دەیتوانی شانازیی بە تاکە زانکۆی هەرێمە کوردییەکەوە بکات. لەپارێزگای هەولێر، بەپێچەوانەی دهۆک و سلێمانییەوە، هیچ زۆرینەیەکی روون بۆ هەرکام لەپارتی و یەکێتی نەبوو. لەهەڵبژاردنەکانی ساڵ ١٩٩٢دا، پارتی ٤٥,٣% دەنگەکان و یەکێتی ٤٤,٢% ی بەدەستهێنا (Hoff a.o. 1992: 29) هەرزوو دەرکەوت حکومەتە مەدەنییەکە  بێگاریگەربوو، بەتایبەتی لەرووبەڕووبوونەوەی چەکدارو میلیشیاکانی حیزبەکاندا. لەنیسانی ١٩٩٣دا، کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکێتی و سەرکردەی پێشمەرگە کە میلیشیا تایبەتەکانی خۆی پاراستبووو بەوەش پێگەیەکی سەربەخۆی بەهێزی بۆخۆی مسۆگەرکردبوو. لەلایەن فوئاد مەعسومەوە وەک کەسێکی مەدەنیی لەپۆستی سەرۆک وەزیران، شوێنی گیرایەوە.   هەتاوەکو لانیکەم لە یەنایەری ١٩٩٥دا، کە هێزەکانی یەکێتی تەواوی پارتی و ئەندامانی لەهەولێر شاربەدەرکرد، هەردوو حیزبەکە لەسەر بەدەستهێنانی هەژمونی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە رکابەرییەکی توندا بوون. هەروەها لەرووی ئیتنیکیشەوە، دانیشتووانەکەی هەولێر، زیاتر لەشارەکانی دیکەی سلێمانی و دهۆک فرەرەنگتربوو، ئەو شارە : کورد، عەرەب، ئاسوری و تورکومانی لەخۆگرتبوو. هەرچەندە گرانە بتوانرێت رێژەی ژمارەی ئەم پێکهاتە جیاوازانە دیاریبکرێت، لەکاتی ئێستادا پێدەچێت زۆرینەی دانیشتووانی شارەکە کوردبن، ئەگەر زۆرینەی هەرە زۆریش نەبن. لەرووی کردارییەوە، هەموو عەرەبکان کە زۆربەیان کارمەندی حکومەتی بەعس بوون، بەهاتنی ئۆکتۆبەری ١٩٩٢ هەولێریان جێهێشت. ئاسورییەکانیش بەزۆری لەگەڕەکی عەینکاوە نیشتەجێبوون. لەکاتێکدا زۆربەی تورکومانەکان لەگەڕەکە دێرینەکاندا دەژیان و زۆربەشیان لە بژاردەی عوسمانییەکانی پێشوو بوون کە بەشێوەیەکی بنەڕەتیی لەکاری بازرگانی و پیشەگەریی چالاک بوون. هەروەک پیرەمێڕدێکی لۆکاڵیی وتی :" تورکمانەکان سەرمایەدارەکانن و کوردەکانیش کرێکارن".  تورکومانەکان پرستیژێکی بەرزی کۆمەڵایەتییان هەبوو، بەڵام نفوزێکی سیاسی کەمتر، ئارەزووشیان بەشێوەیەک بوو ملکەچی هەر دەسەڵاتێک بن کە حوکمی بەدەستەوە بێت. هەروەها شارەکە گەڕەکی هەژارنشینی خۆی هەیە، ئەویش تاڕادەیەک بەهۆی سیاسەتەکانی راستەوخۆو مەبەستداری بەعسەوە، وەک موجەمەعەکانی: جێژنیکان، بەحرکە، دارەتو و بنەسڵاوە کە چەند میلێک لە باکوورو باشووری رۆژهەڵاتی شارەکەوەن. هەروەها قوربانییەکانی ئەنفال لەهاونی ١٩٨٨دا، لەچەندین شوێنی جیاوازەوە لێرە نیشتەجێکراون بێ پێدانی هیچ پاڵپشتیی و خۆراکێک ( (Human Rights Watch 1995: 124-7
                  
پاش راپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١، لێشاوێکی زیاتری پەنابەران و دەرکراوانی نێوخۆیی روویان لەهەولێرکرد بەتایبەت لەپارێزگای کەرکوکەوە. بەشێک لەمانە لە پەناگای کاتیی نیشتەجێکران کە لەشوێنی چۆڵدا دروستکرابوو یان خزێنرانە نیو باڵەخانەکانی پێشووی حکومەتەوە. پێدەچێت کە کەرکوکییەکان بەشێوەیەکی زێدە لەموجەمەعی بنەسڵاوە نێشتەجێکرابن. ئەم خەڵکە پەنابەرە هەڵکەنراوەی نێوخۆ، خەڵکانێکی هەژارو لانەوازیان پێکدەهێناو بوونیان بارگرانییەکی زۆری لەسەر سەرچاوە دەگمەنەکانی شارەکە و ماتەوزەیەکیان بۆ کێشەو ناکۆکییە کۆمەڵایەتییەکان پێکدەهێنا. لەهەولێر، هەردوو حیزبە سەرەکییە سیاسییەکە وەک دوو هەرە پارێزگارییلێکەری گرنگ هەڵدەسوڕان. ناکۆکیی و ململانێ سیاسییەکەی نێوانیان بەژەوەندی ئابووریانی پەردەپۆشکردبوو. حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی عێراق لەرووی بەرژەوەندیی چینایەتیی دیارییکراو و جیاوازیی ئایدۆلۆژییەوە زۆر کەم لەیەکتر دوورن، ئەوەشی گوایە پارتی "خێڵەکییە" و یەکێتی" شارەکییە" دەبێت چاومان لەرووی هاوشێوەیی بونیادیی و ستراکتۆری هەردوو حیزبەکە کوێرنەکات. پاش راپەڕینی ساڵی ١٩٩١و بەتایبەت پاش سەرکەوتنییان لەهەڵبژاردنەکەی ١٩٩٢، هەردوو حیزبەکە لەپێکهێنانی تۆڕگەلێکی بەرفراوانی مەحسوبییەتدا لەسەر حسابی پەرەپێدانی دیموکراسی، چالاکبوون.
پێش هەموو شت، رەنگە حیزبەکان لەهەرێمەکەدا بووبنە خاوەن کارو دامەزرێنەر، بوون بەپێشمەرگە لەرووی کردارییەوە تەنیا بژارەو وەزیفە بوو بۆ ژمارەیەکی زۆرلە گەنجانی بێکار. هەروەها حیزبەکان کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکانیان لەرێگەی بڕینەوەی موچەی ماگانەوە بەخۆیانەوە لکاندبوو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە