دادگایی کردنی جەلال تاڵەبانی

Thursday, 07/04/2022, 22:09

8295 بینراوە


عیراق و ئێران دوو ووڵاتی جەنگی بون. بەشێکی سنوریان خاکی کوردستانە. ئەوکات سنوری هەڵەبجە لە ژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارە جەلالییەکاندا بوو. سەدام ویستی نەبوو باشوری کوردستان بکات بە بەرەیەکی جەنگ. نەک لەبەر خاتری کورد، بەڵکو لەبەر نەبوونی دەسەڵاتی کۆنتڕۆڵی ناوچەکە. ئەوەش بەهۆی هێزە کوردیەکانەوە. بەڵام ئیران بە پێچەوانەوە. ئێران دوو پیلانی هەبوو. کە بەبێ جەلال تاڵەبانیی نەیدەتوانی ئەو پیلانانە مسۆگەر بکات. پلانێکی ئێران ئەوەبوو، ئەگەر ئیران سنوری هەڵەبجەو سلیمانی کۆنتڕۆڵ بکات، رێگەی یارمەتی و گەیاندنی چەک لە هێزەکانی سەرکردە قاسملۆ دەبڕێت. 
پلانی دووەم ئەوەبوو ئەگەر هێزی ئیرانی سلێمانی و هەڵەبجە کۆنتڕۆڵ بکات، ئەوا کۆنتڕۆڵکردنی بیرە نەوتەکانی کەرکوک مسۆگەر دەکات. بەمەش قورگی ئابوری عێڕاق دەگرێت. ئێران نەخشەی کێشاو ئەندازیاری جێبەجێکردنی نەخشەکەش جەلال تاڵەبانی بوو.
ئیران خەریکبوو پلانەکانی بەدی بێنێت. تاڕادەیەکی زۆر هاتبووە ناو خاکی عێڕاق و تەواوی ناوچەی هەڵەبجەی کۆنتڕۆڵ کردبوو. بەڵام لەژێر چاویلکەکەی جەلال تاڵەبانیدا. یانی هێزەکانی ئێران جلوبەرگی پێشمەرگەیان پۆشیبوو. وە وانیشانیاندەدا کە پێشمەرگەکانی جەلال تاڵەبانی بەبێ هێزی ئێران لەهەڵەبجەن. بەڵام دواتر ئەوە ئاشکرابوو، کە ئەوە پیلانی ئێرانەو ئەویتریش جەلال تاڵەبانییە کە دەستی هێزەکانی ئێرانی گرتووەو بەرەو قوڵایی ناو خاکی عێڕاق دەیانبات. بۆیە لێرەدا عێڕاق دەبوو بەرگری لە خاکی خۆی بکات. بەڵام پێشئەوەی کاردانەوەی سەربازی هەبێت. چەندین جار جەلال تاڵەبانی و هێزەکانی، ئاگادارکردەوە، کە یان هێزەکانی ئێران لەهەڵەبجە وەدەرنێن یان خۆیان لەهێزە ئێرانیەکان جیابکەنەوەو تەواوی هاوڵاتیانی سڤیلیش ئاگاداربکەنەوە کە لەشارەکە بچنە دەرەوە. چونکە ئێمە لە ئەگەری دووەمدا بەزەبری هێز ئێرانییەکان وەدەردەنێین و هەموو جۆرە چەکێکیش بەکاردێنین. بەڵام جەلال تاڵەبانی گوێی بەم ئینزارانەی عێڕاق نەدا. بۆدواجار عێڕاق ئینزارێکی زۆر جددی بە ئاشکرا ڕاگەیاندو داوای کرد هاوڵاتیانی سڤیل لەشارەکە بڕۆنە دەرەوەو هێزە کوردییەکانیش خۆیان لە هێزە ئێرانییەکان جیابکەنەوە. بەڵام جەلال تاڵەبانی لەهەموو لایەکەوە هەڵەبجەی گەمارۆداو ڕێگەی نەدا هیچ هاوڵاتیەک بچێتە دەرەوە. بەوجۆرە جەلالیەکان و ئێرانیەکان ویستیان هاوڵاتیانی سڤیل وەکو قەڵغان بەکاربێنن و خۆیان لەناو هاوڵاتیاندا حەشاربدەن. بۆئەوەی عێڕاق هێرش نەکاتە سەر شارەکە. بەڵام عێڕاق چەکی کیمیاوی لەهەڵەبجەداو یارو نەیاری بەیەکەوە کوشتن. بەمەش جەلال تاڵەبانی جارێک بەوە تاوانبارە کە دەستی ئێرانی گرت و بردییە ناو هەڵەبجەو ئەوەش تەنها هۆکاری کیمیابارانی هەڵەبجە بوو. جارێکیتر تاوانبارە بەوەی کاتێک مەترسییەکی جددی لەسەر هەڵەبجە بوو، بەس جەلال ڕێگەی نەدا هاوڵاتیان بچنە دەرەوەو ئەوانی بەکارهێنا وەکو قەڵغانێکی جەنگی. 
بەوەش لەسەعاتێکدا پێنج هەزار هاوڵاتی سڤیل کوژران و هەڵەبجە بوو بەقوربانی ئامانجەکانی ئیران و گەوجی و بێ ڕەوشتی جەلال تاڵەبانی.
لە زاری نەوشیروان مستەفاوە کە جێگری جەلال تاڵەبانی بوو شاهیدی داوە کە. جەلال تاڵەبانی وتویەتی: ئاخ خۆزگە دوو ڕوداویتری وەکو هەڵەبجە ڕویاندابایە. ئەوە بەو مانایەیە کە جەلال تاڵەبانی هەم خۆی پیلانی ئەوەی هەبووە کە (ئیستیفزازی) پەلکێشی عێڕاق بکات بۆ کارەساتێکی ئاوا گەورەو دواتر بازرگانی بەو کارەساتە مرۆییەوە کردووەو لەیادی هەڵەبجەشدا فرمێسکی تیمساحی بۆ قوربانییان ڕشتووە. بۆیە جەلال تاڵەبانی تەنانەت لەو فڕۆکەوانەش تاوانبارترە کە قومبەلەکەی خستە خوارەوە. هەروەها ئەگەرچی جەلال مردووە، بەڵام هێشتا پێویستە کەسایەتی جەلال تاڵەبانی لەگۆڕدا دادگایی بکرێت و سزاکەشی ئەوەبێت، کە ئێسقانەکانی لەگۆڕەکەی دەربهێندرێن و لەگۆڕستانێک بنێژرێتەوە کە ناوی بنێن گۆڕستانی خائینان و تاوانبارانی جەنگ. 
لەدوای داگیرکردنی عێڕاق لەلایەن ئەمریکیەکانەوە. ''تاریق ڕەمەزان'' کە ئەو فڕۆکەوانە جەنگییە بوو، کە قومبەلەی کۆمەڵکوژی لە هەڵەبجەدا. دەستگیرکراو لەشاری سلێمانی لە دەزگای ئاساییشدا سجن بوو. ئاساییش ئەو دەزگایەی کە ناوی ئاساییشەو واتا ئەمان و پارێزگاری کردن لەخەڵکی سڤیل. بەڵام ڕێک پێچەوانەکەی ڕاستەو دەزگایەکە، کە تەنها پارێزگاری لەتاوانبارانی جەنگ دەکات و وەکو تیرۆریست مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیان دەکات. دەزگای ئاساییشی سلێمانی پەناو پێگەی بکوژو جەللادو تاوانبارانی جەنگە. چونکە کاتێک تاوانبارێکی جەنگ لەلای ئەوان سجن دەبێت، کە پێنج هەزار هاوڵاتی کوشتووە. کەچی بە فەرمانی جەلال تاڵەبانی ئازاد دەکرێت و دەینێرن بۆ دەرەوەی وڵات. 
جا سەیری شەیتانی و دوو ڕوویی جەلال تاڵەبانی بکەن. ئەو فڕۆکەوانەی کە کاتی خۆی دوژمنی بووە، بەڵام دواتر ئازادی دەکات تەنها لەپێناو ئەوەی پێکهاتەی سوننەکان لەعێڕاق پشتیوانی بکەن تاکو ببێت بە سەرۆککۆماری عێڕاق. ئامانجەکەشی پێکاو بوو بە سەرۆککۆماری عێڕاق و لەو پۆستەش مایەوە هەتاکو بەڕیسوایی وەکو دڕندەیەک بەسەر شۆڕی مرد. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە