دەزگای هەڵبژاردنی پارتی(خوێندنەوەیەک لە سی ساڵی ڕابردوو)

Thursday, 07/04/2022, 22:16

6132 بینراوە


پارتی لە هەڵبژاردنی ساڵی١٩٩٢وە تاکو ئێستا هەر براوەی یەکەم بووە و لە ئاییندەش هەر براوە دەبی
لە چەند وێستگەیەک خودی یەکێتی و سکرتێرەکەی 
هەڵمەتی بانگەشەی بردنەوەی پارتی بوونە.

سەرەتای ڕاپەڕین پارتی لە خوێندنەوەی واقیعی کوردستان  توانی دەنگی عاتیفەی تەواوی هەموو ئەوانەی تا ساڵی١٩٧٥بۆ ڕۆژێک پێشمەرگەی ئەیلول بوونە خۆیان و کەس و کاریان و زووتریش وەک لە وێنە یادەوەریەکان دیارە سەردانی تەواوی بنەماڵەی موستەشار و سەرۆک عەشیرەتە گەورەکان و تەواوی بەعسیە کوردە رەفیق حیزبیەکان و ئاغەوات و هونەرمەندەکان و هەموو هەولێریە تورکمانەکان و زۆرینەی مەسیحیەکانیان کرد جگە لەوانە بنەماڵە دێرینەکانی شارەکانی دی وەک بنەماڵەی شێخ مەحمود و شێخ لەتیف و هەرە مەفرەزە جاشە پیسەکانی وەک تحدین شاوەیس و قالەفەرەج و حەمە ڕێگریشیان لەبیر نەکرد بۆ بەرژەوەندی خۆیان بیانهێنێتە سەر سندوقی هەڵبژاردنە لەگۆترە و بێ سەرژمێریەکەی ساڵی١٩٩٢.
جگە لەوانە لە یەکەم هەڵبژاردنی مامۆستایان کە گەورەترین توێژی مووچەخۆران بوون لە ساڵی١٩٩٢پارتی هەر دەنگی یەکەمی لێ بەدەست هێنا(گوایە توێژە هۆشیارەکەی کۆمەلگا بووە)!
یەکێتی بە حەماسی خۆ بەخاوەن کردنی یەکەمی ڕاپەڕین سەرخۆش ببوو.
وای دەزانی کوردستان دانیشتوانەکەی هەر هەموو گۆشکراوی خەباتی کەم بژی و کەڵ بژیە.
بێ لەبەر چاوگرتنی ژمارەی لەمشەی بە تەنیا فەوجی موستەشارەکان خۆی لە پێنجسەد فەوج زیاتر دەدا، هەیانبوو هەزاران جاشیان هەبوو لە بەرامبەر چەند هەزار پێشمەرگەیەکی کەمی شاخ.
ئیتر ئەوە بوو سەرجەم ئەوانە لە ترسی تۆڵە لێسەندنەوەی یەکێتی بەلای پارتیدا شکانەوە.
ئەو بردنەوە لە دونیای گەمەی درۆیینەی دیموکراسی دەنگی ناو سندوق وای لە پارتی گەیان ئیتر بکەویتە خۆ و  پەنا بۆ تیگەیشتنی زیاتری هەڵبژاردن و چۆنیەتی چنینەوەی دەنگدەران بکات لە کۆمەڵگایەکی نا هوشیار.
سڵی لە هێنانی ڕاوێژکارانی نێو دەوڵەتی و تورکی و ئیسرائیلیش نەکرد.
پارتی لە دوای سی و یەکی ئاب دەیزانی سنووری زۆنی کەسکی یەکێتی لە دێگەڵەی ڕا تا دەگاتە بن بەغدایێ خۆی زیاتر لە دوو ملیۆن دە نگدەری دەدا لە بەرامبەر ملیۆن و نیوێک لە دەنگدەری زۆنی زەردی هەولێر و بادینان.
هەر زوو پەنای بردە بەر تەزویری بە بەرنامە و موونەزەم.
دەرگای سنووری شارەکانی بۆ زۆرینەی خەلکی پارچەکانی تری کوردستان خستە سەر پشت لە کەمپی داخراوی زۆنەکەی خۆی و سەرجەمی داتا بیسک کردن و هەر زوو بە فەرمی نفووسی بۆ سەرجەمیان دەرهێنا و مافی دەنگدانی بۆ بەرژەوەندی خۆی پێدان کە ژمارەیان لە ملیۆنێک کەس زیاترە.
سەرجەم نەتەوەکانی تری تورکمان و دیان و شەبەک و کاکەیی و فەیلی بەجیا لەناو پرۆسەی هەڵبژاردنی خۆی ڕێکخست و لەوان کەسی دیاری لێ کردنە سەرۆکی لیست و بە ماددی و مەعنەوی پشتگیری کردن.
زوو بەسەر سڕینەوە و لابرنی حوبرە مۆرەکەی سەر پەنجەی دەگدەران زاڵ بوون و خۆیان دەستکاری پێکهاتەی مەرەکەبەکانیان دەکرد.
هەر هەموو ئاوارەکانی دوای سی و یەکی ئاب و زووتریش جگە لەوەی دەنگیان هی پارتی بوو زوو ڕێکخران گەورەترین دەنگ خڕکەرەوەی پارتی بن و سڵ لە هیچ تەزویرەکی بە ئاشکرا نەکەن.
لە سەری ڕەش و مەسیف و شەقڵاوەی بەسەرەوە تا حەوزی سۆران و بارزان هیچ چاودێرێکیان جگە لەهی خۆیان بۆسەر سندوق قەبوەل نەبوو.
تەواوی مردیەکان لە دائیرەی نفووسەکانی خۆیان زیندوو کرابونەوە و دەنگیان لۆ پارتی بوو.
وەک لە دوا هەڵبژاردن بەدیار کەوت بە ئاشکرا ئامێری دروست کردنی کارتی ئەلیکترۆنی دەنگدەرانیان بردبۆوە بارەگاکانیان.
ڕێک خستنەوەی هەڵبژاردن بە تاک بازنە و فرە بازنەیی و بەیەک لیست دابەزینیش هەر لە بەرژەوەندی پارتی بووە. پارتی زۆر کاری بە یاساییەکەی نیە ئەوەندەی کاری بە سەعاتی ئاخیری هەڵبژاردنە.
بە خوایشت و بە زۆری هیچ کاتێک دەرفەتی موساوەمەی سەرۆک و زۆرینەی ئەندامانی کۆمسیۆنی لە بەرامبەر یەکێتی نەدەکرد لە بۆ خاتری بەرژەوەندی خۆی حەسمی دەکردن.
لە سەعاتی ئاخیری بێ گوێدانە ئەو چاودێرە ناوە خۆ و دەرەکیانە کە سەرجەمیان بە پارە خستبوونە بەر بەرژەوەندی خۆیان👈ئیتر لەوێ هێزی یەدەگی ناوچەکانی ڕێکخستن و هێزی زێرەڤانی کە زووتر مشووری ئۆتۆمبێل و پارە و خواردنیان بۆ خورابوو دەگەیشتنە ناو  ژووری سندوقی دەنگدان و پێش داخستنی هەموو ئەو ناوانەی مابوون  پڕیان دەکردەوە و زۆربەی جارانیش نوێنەری حیزبەکانیان دەردەکردنە دەرەوە.
ئەوەی سنووری زۆنی کەسکی وێران کردبوو زۆربەی ئینشیقاقە حیزبیەکان لەوێ ڕوویان دا و بە بەرژەوەندی پارتی دا شکایەوە.
سەیر و سەمەرەکەی ئەوەیە پاش هەراو هۆریایەکی زۆر هەموو ئەنجامی هەڵبژاردنەکە لە بەرژەوەندی پارتی بە مەمنونیەوە قەبول دەکەن! 
بۆیە لە ئیستادا هەڵبژرادن جگە لە بەردەوامی ئەو دۆخە نەمر و نەژیەی خەڵک زیاتر هیچی لێ چاوەڕوان ناکرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە