ئامانج و بەختەوەر ی لەژیاندا لەدیدی فرۆیدەوە

Thursday, 07/04/2022, 22:20

11280 بینراوە


ئاشکرایە تاقە ڕێسایەکی مسۆگەر نییە بۆ بەختەوەربون.بەئەندازەی جیاوازی مرۆڤەکان ڕێگای بەختەوەریش هەن.هەربۆیە وەک فرۆید دەڵێت :ڕێسایەکی زێڕین نییە بۆ بەختەوەربون کە بەسەرهەمواندا بچەسپێت.
 بەدرێژایی مێژوو ،فەلسەفە و ئاینەکان لە لێگەڕیندابون بۆ وڵامی پرسیاری ئامانج و بەختەوەری لەژیاندا. سەرەتا ئامانج لەژیاندا چییە؟ لەوانەیە ئەوە سەرەکیترین پرسیاربێت  لەژیانی مرۆڤدا؟ بەڵام بەدیدی فرۆید سەرچاوەی ئەوپرسیارە لوت بەرزی  و خۆ بەزلزانی مرۆڤە،مرۆڤ و ئیگۆی مرۆڤ خۆی دەکاتە سەنتەری ژیان ،ئینجا بەدوای وڵامی ئەوپرسیە دەگەڕێت،بەڵام کەس ناپرسێت ئامانج لەژیانی ئاژەڵەکان چییە؟ ئەڵبەت مرۆڤ خوپەرستانە و بگرە مناڵانەش وڵامی دەداتەوە و دەڵێت :بۆخزمەتی مرۆڤ،بەڵام ئاژەڵگەلێکی زۆر هەن مرۆڤ نەشیناسیون و دەستی پێنەگەیشتون کەلەناو چون یان قڕیان تێکەوتووە. ڕەنگە ئەم وڵامە سادەیە مناڵگەرایی دەرونی بێت  کە دینەکان هەوڵیانداوە بیخەنە زیهنی م رۆڤەکانەوە ، سادەکردنەوە یەکی لەوجۆرە فیتاوفیتی ئەقڵی حەشاماتە،هەربۆیە حەشامات بەگەرموگوڕیەوە  پێشوازی لە ولامەکانی دین دەکەن تا زانست و فەلسەفە.
بەڵام بەباوەڕی فرۆید پرسیاری سەرەکی ئەوەیە مرۆڤەکان چییان دەوێت ؟بەدوای چییەوەن لە ژیانی ئەم دنیایەدا؟ بێگومان مرۆڤەکان بەدوای بەختەوەرییەوەن ،بەگوێرەی بەرنامەی پرەنسیپی چێژ . واتای سەرەکی بەختەوەریش هەر ئەوەیە واتا چێژبینین لەژیان و دورکەوتنەوە لەئازار.بەڵام پرەنسیپی چێژ دولایەنی هەیە ،لایەنێکی خۆلادان لەئازار،لایەنێکیشی ئەزمونکردنی چێژە چڕوپڕەکان .چالاکی مرۆڤەکان لەگەڵ دوانەیی ئامانجەکان بەدوئاڕاستە دەڕۆن. ئەگەرچی پرەنسیپی چێژ بەکەڵکە و ڕێسانی دەرون کۆنتڕۆڵ دەکات،بەڵام هەرلەبنەڕەتدا پرەنسیپی چێژ لەگەڵ  گەردونی گچکە  "مرۆڤ خۆی"وگەردونی گەورە ناکۆکە  و ئە پرەنسیپە هیچ کات جێبەەجێ ناکرێت نەڵەگەڵ یاساکانی گەردون،نەلەگەڵ ڕێسای کۆمەڵگەو شارستانی ناگونجێن،وەک بڵێی مەرامی بەختەوەری لە نەخشەی خیلقەتدا نییە.
  ژیان بریتییە لە بارێکی قوڕس کۆمەڵێک ئازارو ناخۆشی ،کە بەبێ ئامرازە یارمەتیدەرەکان  بەرگەیان ناگیرێت.  لالایەکیتر تەنها ئیمکانی ڕێژەیەکی مامناوەندی بەختەوەری هەیە.چونکە ئێمە وا دروستکراوین تەنیا لەمیانەی ناکۆکی و دژیەکی چێژێکی زۆر بەدەست دێنین،کەواتا پرەنسیپی چێژ لەگە خودی پێکهاتەی کۆئەندامی دەرون ناکۆکە. فرۆید نمونەی وتەیەکی گۆتە دێنێتەوە کە دەڵێت: هیچ شتێک لەوەقورستر نییە بەرگەی زنجیرەیەک لەڕۆژە خۆشەکان بگریت. بۆ مرۆڤ خۆشیەکی بەردەوام نە ئیمکانی هەیە نەبەرگەی دەگیرێت.
مرۆڤەکا ن سێ ڕێگە بەکاردێنن بۆ بەرگەگرتنی واقیع و دورخستنەوەی ئازار و ناخۆشی، یەکەم ئامرازە هۆش پەرتکەرو سەر گەرمکەرەکان،تێربونە جێگرەوەکان و مادە سرکەرەکان. یەکەمیان زانست و داهێنان دەگرێتەوە،دووە م هونەرەکان ،چونکە هونەرەکان  کۆمەڵێک فێڵ و چاوبەستن بەرامبەر واقیع بەڵام کاریگەرییا ن هەر هەیە بەهۆی ڕۆڵی فەنتازیا لەژیانی دەرونی دا، سێیەمیان مادە سرکەرەکان وادەکەن دونیایەکی تایبەت مان هەبێت و لەواقیع داببڕێین.بەبڕوای فرۆید ئاینیش هەم ڕۆڵی  خۆلادان لەواقیع دەبینێت و وەک یەکێ لە ئامرازە سوکنایی بەخشە و خۆ لادان لەواقیع ڕۆڵ دەبینێت . ئای ن جۆرێک وڕێمەی دەستە جەمعییە بۆ گۆڕینی واقیع،تا بەرگەی ژیان بگرین .ئێمەی مرۆڤ لەسێ لاوە ڕوبەڕوی ئازار دەبینەوە لە دونیای دەرەوە،لە جەستەی خۆمان و لە پەیوەندی لەگەڵ مرۆڤەکان،بەڵام ئوەی دواییان لەهەمویان کاریگەرترە. بۆخۆ لادان لەم ئازارانە،مرۆڤەکان ناچارن ئەوجار واز لە بەرنامەی پرەنسیپی چێژ بێنن. بەگوێرەی پرەنسیپی واقیع هەڵس و کەوت بکەن. واتا ناچارن ئامانج و ئارەزوەکانیان کەم بکەنەوە ،بۆخۆ لادان لە ئازاری مرۆڤەکان گۆشەگیری ڕەنگە تاکە ڕێگای دورکەوتنوەبێت لە ئازاری مرۆڤەکان. مرۆڤەکان چەندین ڕێگا بەکاردێنن ،هەندێکجار دورکەوتنەوە لەئازار زاڵدەبێت و مرۆڤ بەوەندە سوکنایی دێت کە لەئازار دورکەوێتەوە.هەندێکجاریش خودی چێژ دەبێتە سەرچاوەی ئازار بۆیە مرۆڤ دەبێت ڕوبکاتە گۆڕینی پاڵنەرەکان ،یان باڵاکردنیان. ئەو وزە ی ژیانە کەپاڵنەرێکی سێکسی هەیە دەگۆڕێت بۆ شتی ماقوڵتر بۆنمونە لەڕێگەی هونەرو داهێنان مرۆڤ چێژ دەبینێت و خۆ لەواقیع لادەدات.واتە تەکنیکی گۆڕینی پاڵنەرەکان . زوهد ،گۆشەگیری ،هونەر ئاین ،ئەشق،کار ،هەریەک بەجۆرێک ڕۆڵ دەبینن لە گۆڕین و کۆنتڕۆلکردنی پاڵنەرەکان و دورکەوتنەوە لەئازارو بەدەستهێنانی چێژ. 
بەڵام بەدیدی فرۆید ئاین زاڵمانە تاقە یەک ڕێگا دیاری دەکات،لەڕێگەی تۆقاندنی هۆش و پەرەدان بە مناڵگەرایی دەرونی ،جۆرە جیاوەزەکان ی خۆگونجاندن بچوک دەکاتەوەو یەک یاسا پێشنیاردەکات بۆ بەختەوەری کە لەگەڵ سروشتی مرۆڤ ناکۆکە.هیچ کات مرۆڤەکان ناتوانن بە یەک شێواز بەختەوەربن.دین تەکنیکەکەی کەمکردنەوەی بەهای ژیان و شێواندنی وێنای ژیانە و لەکەوڵی وڕیمەدا،و بەزۆری زۆرداری سەردەکەوێت لە وەک یەک لێکردنی خەڵک تێکهەڵکێشکردنیان لەوڕێنەیەکی دەستەجەمعیدا .ڕێگاکانی بەختەوەری زۆرن،وەلێ پێشنیارکردنی تاقەڕێگایەک و سەپاندنی دەبێتەمایەی ئازارو بەدبەختی بۆ زۆر خەڵکی. مرۆڤ لە و پاڵنەرانەی کە کۆنتڕۆڵکراون ،چێژی کەمتری دەست دەکەوێت،بێبەشبونیش ازاری کەمتر،بە پێچەوانەوە لە وپاڵنەرانه ی ڕامنەکراون چێژێکی چڕتر دەبینێت ،هەربۆیە بێ بەشبونیش لێیان بە ئازارترە.ئەو ناکۆکییە ی نێوان پاڵنەرە ڕامکراو ڕامنەکراوەکان  نهێنی ئەوەیە کە مرۆڤەکان ئارەزویان بۆ مادەسڕکەرەکان و شتە قەدەغەکراوەکان زیاترە وەک دەڵێن هەرچی مەمنوعە مەرغوبە.

سەرچاوە: شارستانیەت و ناکامیەکانی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە