پاسه‌وانەکانی سنور ئاگایان لە سنوورێ هەرێم نەماوە

Friday, 04.08.2022, 20:59

3620 بینراوە


سامان ناویك له‌ ناو پاسه‌وانی سنوور  ئه‌و نهینیه‌ی ئاشكرا كردووه‌، کە لیوا روكن حه‌ماده‌ فازل دزەیی ، کە برازای عادل ئه‌بو شارب كه‌ له‌كاتی به‌عسدا كاری ده‌لاڵی بۆ پیاوانی به‌عس و ئه‌منی هه‌ولیر دەکرد، ده‌وامی لە 80% ئه‌فسه‌ر و پۆلیس و كارمه‌ندانی كه‌م كردۆته‌وه‌، تا پاره‌ی خواردنی 11000 پاسه‌وانی سنووری هه‌ریمی كوردستان بگەڕێنێتەوە بۆ  خۆی
سەرچاوەکە دەڵێت، کەوا حه‌ماده‌ فازل دزه‌یی به‌ 50 ده‌فته‌ر دۆلار نیو ملیۆن دۆلار تاقمیك ئه‌لماسی بۆ ژنه‌كه‌ی كریوه‌،
شایانی باسە له‌ شه‌ری داعش یەکێک بوو لەوانەی هه‌لهات بوو، به‌ پێی زانیاریه‌كانی لیوا ئه‌حمه‌د كۆیی و لیوا سه‌ید هه‌ژار  رایان گه‌یاندووه‌، كه‌ سیروان بارزانی به‌ 200 ده‌فته‌ر دۆلار ئه‌و شوینه‌ی داوه‌ته‌ لیوا حه‌ماده‌ به‌ریگه‌ی فه‌ریق روكن عیسا عوزیر بارزانی.
به‌پێی سەرچاوەیەکی دیکە ئاشکرای کرد، کە عه‌قید فه‌هیم فه‌رمانده‌ی فه‌وجی مغاویر له‌ پاسه‌وانی سنوور، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گۆردریت و له‌ شوێنی خۆی بمینیته‌وه‌، عه‌قید فه‌هیم یه‌ك چه‌كی جۆری برنه‌وی و شوشه‌یی ئه‌لمانی به‌ یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلار كریوه‌و، وه‌ك به‌رتیل به‌ لیوا روكن حه‌ماده‌ فازیل دزه‌یی به‌خشیوه‌ دا رازی بکات ، له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی خۆی له‌ فه‌وجی مغاویری پاسه‌وانی سنوور. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ عه‌قید فه‌خره‌دین ئه‌فسه‌رێكی پله‌ باڵای پاسه‌وانی سنوور ئەویش ئاشكرای کردووە، كه‌ لیوا روكن حه‌ماده‌ به‌ به‌رتیل هه‌موو پۆست و ئالۆگرو جێگۆریكێ و لادانه‌كانی جێ به‌ جێ كردووه‌.

حه‌مید سورچی