باشترین کات بۆڕوخاندنی حوکمەتە بێشکۆکەی هەرێمی کوردستان

Tuesday, 12/04/2022, 0:15

8055 بینراوە


باشترین کات بۆڕوخاندنی حوکمەتە بێشکۆکەی هەرێمی کوردستان و دۆزینەوەی کەرامەتی مڕۆڤ بوون لەو هەرێمەدا 

سڵاو بۆ هەموو خوشکو برایان و هەمو تاکێکی خۆشەویستو ماندوو شەکەتی وڵاتەکەم سڵاو بۆ گەنجە خێر لە خۆنەدیوەکانی هەرێمەکەم سڵاو بۆ دایکوو باوکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری سڵاو بۆ هەموو مامۆستایانو فەرمان بەرانی ماف خوراو
بەڕێزان خۆێنەرانی ئازیز هیچ کات لەم کاتە لەباتروو لەبارتر نیە بۆ ڕۆ خاندنی دەسەڵاتی جەلادوو داپڵوسێنەرەکەی کوردستان  هیچ کات لەم کاتە لەبارترنیە بۆ وەدەرنانی بنەماڵە بەزۆرسەپێنراوەکانی کوردستان لەم کاتەدا هەردوو بنە ماڵەی سەوزوو زەرد لەسەر دزیوو پۆست و پارە ناکۆکن شیروتیر لەیەک دەسوون حوکمەتی نەتوانی بچوکترین  مافی هاوڵاتیانی دابین بکات وەک موچە کارەبا ئاوی خاوێن شەقامی گونجاو مافی ئازادی دەربڕین دەرمان بۆ نەخۆشخانەکان دەرماڵەی خوێندکاران وە موچەو قوتی خەڵک بدزێت و بە پارەکەی لە ئەوروپاو ئەمەریکا ڤیلاو بەگەڕەک خانوی پێ بکڕێت پارەکانی لەبەنکەکانی دەرەوەدابنێ و بزنزی پێوە بکات بۆ بەرژەوەنی تاکەشەخس بەس بۆ ڕوخان و ڕاونان باشە هاو نیشتمانەیە دڵسۆزەکان فەرمان بەو خەڵکی کاسپ و کرێکارو خەنەنشینان هەموان بەیەک دەستوو بەیەک  گوفت و بەیەک هێز ڕاپەڕن ئەم دەسەڵاتە تەپیو فشەڵ و بۆ گەنە لەکۆڵ خۆتان کەنەوە هەموان بەیەک دەستو یەک هێز وەرنەدەرێ لەماڵەکانتان و ڕاویان بنێن بیان پلیشێنەوە هیچ هێزێک لەهیزی گەڵ و ماف خوراو بەهێزتر نیە ئەگەر هەموان پێکەو کار بکەین بۆ ڕاماڵینی ئەم دزو پاوکوژو ڕۆژنامەکوژو بێکەرامەتانە دڵنیاتان دە کەمەوە زۆر بەئاسانی دەروخێن بەڕێزان ئەم دەسەڵاتە بەس بۆ لەناوبردن باشە هیچ کات مەڵێن بەدیل نیە هەمیشە بەدیل هەیە بۆ ڕوو خانی دیکتاتۆرو با هێزو دەسەڵات لە هاونیشتمانانی گەڵ درووست بکرێت ئایە من دەپرسم ئەم دەسەڵاتە زاڵمە لەدەسەڵاتی قەزافیوو سەدام بەهێزترە بەدڵ نیایەوە نەخێر هەمیشە هەموان ئەم ووتەبێنرخە دەڵینەوە ئەگەر ئەم دەسەڵاتە بڕوخێت کێ بەدیلە من هەمیشە ووتومە سەرکەووتن بۆ شا خێکی بەرز لەیەک هەنگاوەوە دەست پێ دەکات دووبارە ئەڵم باشترین کات بۆ ڕامالینی ئەم دەسەڵاتەی هەردوو حیزبی دەسەڵاتی کووردی هەردو بنەماڵەی فەسادەیە ئەم کاتەیە لەبەر چەندهۆکارێک یەکێ لەو هۆکارانە لەئێستادا ئەم دووحیزبە دکتاتۆرە مرۆڤ کوژە لەگەڵ یەک بەینیان باش نیە لەناوخودی حیزبەکانیشیان ناکۆکی گەورەهەیەو کەسیان لەگەڵ کەسیان  تەبا نین  هیوادارم هەموان بەیەک جەستەو یەک ڕۆ حەوە ئەم حیزبە بەناوکودیانە لەناو بەرن لەگەورەیانەوەوە هەتابچوکیان لەدیموکراتو سۆسیال دیموکراتیانەوە هەتا بەناو ئیسلامیەکانین من تێناگەم ئێوەی ماندوو چی دی چواوەڕوانی ئەم دزومافیانەن 30ساڵی ڕەبەقە بوون بەنەگبەتی بۆ هاوڵاتیان 30ساڵە کوڕەکانتان ئەدەن بەکوشت 30ساڵە زیندانی بەناعەدالەتی و کوشتن و مافتان دەخۆن لەکۆتیدا دووبارە ئەڵێم  
باهەموو پێکەوە شوڕشێ بکەین 
وەدەریان بنێین ئەم دزو مافیانە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە