ئاگادارییەک لە ستافی کوردستانپۆستەوە لەسەر کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری- سوید

Wednesday, 04.13.2022, 18:30

1138 بینراوە


کەسێک سکاڵانامە و پێشنیارێکی ئاڕاستەی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری کردبوو، لە رێگای کوردستانپۆستەوە بۆمان بڵاوکردەوە. هەر لەماوەی شەو و رۆژێکدا ئەو بابەتە (38.015) کلیک کرابوو. کە ئەمە بۆ خۆی جێگای گومانە، پێدەچێت ئەو کەسە بۆ خۆی، یان  کەسێکی دیکە بە درێژایی ئەو کاتە هەڵسابێت بە کلیک لەسەر کردنی ئەو بابەتە، تا ژمارەی خوێندنەوەکانی زیاد کردبێت، ئەمەش ئەوە دەردەخات، کە ئەو کەسە بە گیانی تۆڵە و مەبەستێکی شەخسی ئەم کارەی کردبێت. بەڵگەشمان بۆ ئەمە ئەوەیە، کە ئەمرۆ ئاگادارکراینەوە، کە بە هەمان ریتم و شیوازیی داڕشتنی ئەو بابەتە،  ئەو کەسە بە ناوی ستافی کوردستانپۆستەوە،  نامەی ئاڕاستەی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتەبۆری کردووە لە سوید و بە ئارەزووی خۆی بە ناوی کوردستانپۆستەوە هێرشی کردۆتە سەریان.
لێرەوە کوردستانپۆست رایدەگەیەنێت، کە ئێمە هیچ زانیرییەکی ئەوتۆمان لەسەر ئەوە کۆمەڵەیە نییە و خەمی ئێمە زۆر لەوە گەورەترە، کە خەریکی ئەو کارە لاوەکییانە بین، ئەوەی ئەو کارەی کردووە، کەسێکی دەرون نەخۆش و کینە لەدڵە بەرامبەر، ئەوەی کردوویەتی بۆ مەبەستی شەخسی خۆی بووە و دەیەوێت کوردستانپۆست بخاتە نیوە شەڕێکی بجوکەوە، هەر وەکو چۆن دەسەڵاتی دزەکانی هەرێم، خەڵکی بە کێشەیەکی بچوکەوە سەرقاڵ دەکەن، تا کەس نەیپەرژێتە سەر کێشە و خەمە گەورەکان.
ئێمە بۆ ئەو مەبەستە ئەو نووسینەی کە ئەو کەسە ناردبووی لامان برد.
ستافی کوردستانپۆست