رێكخراوەكانی دژ بە جینۆساید و پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە وڵاتانی ئەوروپا

Friday, 15/04/2022, 7:18

6096 بینراوە


بەڕێزان
پۆلیسی ئەنتەرپول , ئیرۆپۆل
پۆلیستی تاوانەكانی جەنگ  لە وڵاتانی ئەوروپا
دەزگای هەواڵگری وڵاتانی ئەوروپا-بەشی تاوانە نێودەوڵەتیەكان
وەزارەتی  دادی وڵاتانی ئەوروپا
پەرلەمانی وڵاتانی ئەوروپا
رێكخراوەكانی دژ بە جینۆساید و پارێزەرانی مافی مرۆڤ  لە وڵاتانی ئەوروپا
ئێمە وەك رێكخراوەكان و چالاكوانان  و نووسەرو  پەرلەمانتارانی عێراق و كوردستان و توێژەرانی بواری جینۆساید لە كوردستانی عێراق, داواكارین لە ئێوە لە پێناو چەسپاندنی یاسا و سەروەربوونی مرۆڤایەتی ئەو ژمارە تاوانبارانەی دەستیان لە جینۆسایدی خەڵكی كوردستانی عێراق هەیە رادەست بە یاسا بكەن.
پێتان  رادەگەیەنین  كە ژمارەیەك لەو 423 تۆمەتبارەی ئەنفال و تۆمەتبارانی كەیسی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجەو جینۆسایدی بارزانیەكان, كە داواكراون لە لایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقی لە دۆسیەی جینۆسایدی  ئەنفال و كەیسەكانی دی لانی كەم لە ژمارەیەك  وڵاتانی ئەوروپا دەژێن" بەریتانیا, نەمسا, هۆڵەندا, سویسرا, بەلجیكا, ئەڵمانیا, دانمارك....",   جنسیەی ئەو وڵاتانیان وەرگرتووە, كە بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەكان تاوانبارانی جینۆساید نابێت مافی پەنابەریان بدرێتی.
ئەم تاوانبارانە بە سودوەرگرتن لە ئازادییەكان لەلای ئێوە خاوەن رەگەزنامە و پێناسن، ئەركێكی یاسایی و مرۆڤایەتییە كە ئەم تاوانبارانە رادەستی یاسا بكەن و تەواوی رێكارە یاساییەكانی تایبەت بە جینۆساید و ئەنجامدانی تاوان دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ لەسەریان جێبەجێ بكەن.
هەروەها داوا دەكەین، ئەوانەشی کەلە لە كوردستان دەژێن ئەگەر پابەند نەبوون بە پرۆسەی دادگایکردنەكەوە مافی پەنابەری و ڕەگەزنامەکانیان  لێ وەربگرنەوەو راده‌ستی یاسا بکرێنه‌وه‌.
تكایە رێز لە قوربانییەكانمان بگرن و رێگا مەدەن تاوانبارانی جینۆساید لە سزا رزگاریان ببێت لە وڵاتانێك خۆیان بە پارێزەری مافی مرۆڤ و دادپەروەری یاسایی دەزانن .
چاوەڕوانی دادپەروەرین

1-كۆمەڵەی داكۆكی لەپرسی ئەنفال
2-كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە
3-رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید
4-ڕێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان
5-رێكخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ
6-تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی
7-رێكخراوی باران بۆ پرسی شەهیدان وئەنفالكراوان
8-رێكخراوی دادپەروری و ئاشتی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ
9-رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری
10-ڕێكخراوی چاودێری كوردۆساید چاك كوردستان
11-گۆڤاری تۆبزاوە
12-ڕێكخراوی سەڵباتوو بۆ پرسی ئەنفال
13-تۆڕی ئایكان كوردستان
14-رێكخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفال
15-هەڵمەتی ژیان نا بۆ  ئیعدام لە كوردستان
16-رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال
17-رۆنامەی نگرە سەلمان
 18-رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان
19-رێكخراوی ئەنفالەكانی كوردستان
20- جیهانێكی بێ چەكی كیمیاوی و بایەلۆجی
21-رێكخراوی عەر عەر بۆ داكۆكی لە نەوەی شەهیدان و ئەنفالكراوان
22-رێكخراوی چاوی ئەنفال
23-رێكخراوی ئاسۆی زیندانیانی ئەنفال
24-رێكخراوی منداڵە ونبووەكان
25-رێكخراوی گەرمەسێری كوردی فەیلی
26-رێكخراوی بەرگری لە مافی قوربانیانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان
27-ئەنیستیتۆتی ستراتیژ بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و كاری دیبلۆماسی
28-رێكخراوی چواردەی چوار  بۆ ئەنفال
29-رێكخراوی ئازادی و پێكەوە ژیان
30-گروپی كار بۆ ئەنفال
31-كۆمەڵەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی كەركوك
32-گۆڤاری شەهید
33-رێكخراوی هەورام پەی فەرهەنگ و زوان
34-لەتیف فاتیح فەرەج  لێكۆڵەر لە بواری پرسی جینۆساید
35-ئیبراهیم  هەورامانی  - نووسەر لە بواری پرسی جینۆساید
36-هێمن حەسیب  نووسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید
37-ئەحمەد مەجید چالاكوانی بواری جینۆساید و بنەماڵەی قوربانی تاوانی ئەنفال
38-زەمان عەبدە چالاكوانی بواری جینۆساید
39-عەلی بەندی چالاكوان و نووسەر لە بواری جینۆساید و ئەنفال
40-مەلا شاخی  نووسەرو چالاكوان لە بواری ئەنفال و جینۆساید و پەرلەمانتاری خولی یەكەمی پەرلەمانی كوردستان
41-سالار مەحمود سەرۆكی یەكێتی نووسەرانی جینۆساید لە كوردستان  و ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان
42-سروە محەمەد رەشید  ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال
43-رۆژان شەهید حەمە رەش   ئەندامی پەرلەمانی كوردستان
44-تەیموری ئەنفال تاكە رزگار بووی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی ژنان و منداڵانی ئەنفال
45-دیاكۆ مورادی  لێكۆلەر لە بواری جینۆساید
46-پەرژین جەعفەر رۆستەم چالاكوانی ئەنفال و جینۆساید, خوشكی شەهید و ئەنفال
47-هاوڕێ پێشڕەو چالاكوان و كەسوكاری ئەنفالكراوو پێشمەرگەی دێرین
48-هیوا سەید سەلیم نووسەرو كوڕی شەهید
49-ئیسماعیل هەنارەیی پارێزەرو نووسەر و كەسوكاری ئەنفال
50-وەزیرە جەلال كەسایەتی  و چالاكوانی بواری جینۆساید
51-حیكمت فائق عارف خاوەنی ١٠شەهید كیمیابارانی شاری هەڵەبجە و چالاكەوان و بیشمەرگەی دیرین
52-هەژار هوشیار مەهدی توێژەری و ماموستا ی زانكۆ
53-پارێزەر ئارام محمد احمد ئەنفالكراو و بنەماڵەی ئەنفالكراو
54-شەهاب ئەحمەد فەیلی  چالاكوانی بواری جینۆساید
55-دیمەن  محەمەد  چالاكوانی بواری جینۆساید
56-شوان محمد ڕۆستم  ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  / كەس وكاری ئەنفال
57-عادل حاجی محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و دەستەی دامەزرێنەری كۆمەڵەی داكۆكی لە ئەنفالكراوان
58-رێبوار رەمەزان بارزانی نووسەر و توێژەری كۆمەلایەتی و چالاكوانی بواری جینوساید و كورە باوك جینوسایدكراو
59-هەدار زوبێر بارزانی پارێزەر و كەسوكاری جینۆسایدكراو پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراقی
60-جەبارئەحمەد توێژەر لەبواری جینۆساید
61-فوئاد عوسمان چالاكوان و نووسەری جینۆساید 
52-قاسم كازم حەمە عەلی چالاكوانی بواری جینۆساید
63-عادل مەجید حەمەئەمین  تاقانەی ئەنفال
64-سەوسەن محەمەد  میرخان  سەرۆكی لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانی سیاسی و كچە ئەنفال و خوشكی دوو برای ئەنفال و 19 كەسی تری ئەنفال  لە بنەماڵەكەیان 
65-چنار نامیق  مامۆستای زانكۆو  نووسەر لە بواری جینۆساید
66-ئەیاد ئیسماعیل كاكەیی پارێزەر لە دۆسیەی ئەنفال و بارزانیان و سەرۆكی لقی هەولێری ساندیكای پارێزەرانی كوردستان
67-هۆشمەن مراد محەمەد چالاكوانی  بواری جینۆساید , خاوەن 3 شەهیدی جینۆساید
68-روبا محەمەد سەلیم  چالاكوانی بواری جینۆساید , خاوەن 3 شەهیدی  كیمیاباران
69-شێخ سدیق  لێكۆلەر لە بواری جینۆساید
70-سەمیرە ئەحمەد  چالاكوانی ئافرەتان و رۆژنامەنووس
71-د.فاتیح سەنگاوی نووسەر و توێژەر لەبواری ئەنفالدا
72-حازم بلەیی نووسەرو چالاكوانی بواری جینۆساید
73- نامیق هەورامی  نووسەر و توێژەر
74- نەسرین رەمەزان عەلی  رزگاربووی تاوانی هەڵەبجە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە