برسیکردن و چارەڕەشکردن وەک تەکنیکێک بۆ گەڕانەوەی خوڕافیات ڕووکردنە پەرستگە

Friday, 15/04/2022, 7:53

9976 بینراوە


ئەوە چییە وادەکات خەڵکی تا هەژارو چارە ڕەشتر بن ،زیاتر هەست بەگوناح بکەن؟
چییە وادەکات خەڵکی زیاتر ببنە دیلی خوڕافە و ئایدیۆلۆژیستە چەوسێنەرەکانیان؟
بۆچی کاتێک گەلان برسی دەکرێن دەکەونە ناخۆشی زیاتر بەرەو "پاککردنەوەی نەفس" و دورکەوتنەوە لەچێژە کان ئاڕاستە دەبن و پیاوانی دین بازاڕیان گەرم دەبێت؟ وەڵامی دەرونشیکاری هەستکردن بەگوناحە ،کەدواتر شڕۆڤەی دەکەین. ئەم دۆخەی گەلان زۆر بەدۆخی ژن دەچێت، چەندە داماو و کڵۆڵ بێت ،زیاتر بە مێرد ,یان پیاو گرێدەدرێت و گوێڕایەڵی دەکات و زیاتر هەست بەگوناح دەکات ،لە ئەنجامی هێرشی ئایدیۆلۆژی وبیرکردنەوەی نێرسالارانە ژن سایکۆلۆجیایەکی بۆ دروستدەبێ کە واهەست بکات گوناهبارە بۆیە دوودڵە لە گومانەکانی سەبارەت بەمافەکانی خۆی؟سەیرنییە سەرەڕای ئەوفشارە ئایدیۆلۆژیەی لەسەر ژنان هەیە،سەرەڕای ئەوەی سوکایەتیان پێدەکرێت و بچوک دەکرێنەوە دەکرێنە ئۆبێکتی سێکسی ،کەچی زیاتر پابەندی وەهمە دینیەکان دەبن،و لەنائاگایدا هەستکردن بەگوناه وایانلێدەکات نەتوانن باوەڕیان بە خۆیان بێت. بیرکردنەوەی نێرسالارانەی پیاوانیان لێبۆتە بیرکردنەوەی خواوەند،ژن لەکەسایەتی پیاودا خوا دەبینێت.
 بەم شێوەیەیە کە هیتلەر وتویەتی گەلان وەک ژن وان،ئەم قسەیەی هیتلەر ئەوەدەگەیەنێت ژن چۆنە بەرامبەر پیاو پیاویش ئاوایە بەرامبەر دەسەڵات . کۆمەڵگە کاتێک دەکەوێتە ناو گێژاو و قەیرانی دروستکراو،هەست بەگوناح دەکات ،لەجیاتی تۆڵەکردن لەچەوسێنەران هەست بەگوناح دەکات و خۆی سزادەدات. هەندێجار ئەو هەستکردن بەگوناحە پێویستی بەئاگادارکردنەوەش نییە،تاک خۆی واهەست دەکات زێدەڕۆییکردوە و چێژی لەژیان بینیوە بۆیە تۆڵەی لێدە کرێتەوە و ئەو دۆخە بۆ بەخۆ داچونەوەیە.مرۆڤ بونەوەرێکی نەخۆشخراوە لەڕێگەی میکانیزمە چەپێنەرەکان و داخوازییەکانی شارستانیەت .ئەگەرچی ئەم خۆسزادانە،یان هەستکردن بەگوناهە تاکەکەسیە،بەڵام کۆمەڵ لەتاکەکان پێکدێت بۆیە دواجار وەک هەستکردن بەگوناحی دەستە جەمعی دێتە بەرچاو، لەبنەڕەتدا بەدیدی فرۆید دین وڕێنەیەکی کۆییە.بە هۆی ئامۆژگاری پیاوانی دین و تەڵقینکردنی تاکەکان لەخێزانەوە تاقوتابخانەو تامزگەوت ،تاک دۆگما دەبێت نابێتە خاوەنی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و بەراوردکاریانە و بابەتگەرا ،هەربۆیە بیرکردنەوەی خودی بەسەریدا زاڵدەبێت و ، ئەنجامدراو ،تەنانەت کەبیرش بکەیەوە لەڕەفتارەکە هەست بەگوناح دەکەیت. 
 واتا لێرەدا نەک ئەنجامدانی خراپە بەڵکو بیرکردنەوە ش ڕوبەڕوی سزادەبێتەوە و مرۆڤ هەست بەگوناه دەکات بەرامبەر وەسوەسەکان،ئەگەرچی ئەم وەسوەسانە زیاد دەکەن بەزیادبونی بێبەشبونەکان هەربۆیە لای قەشەو مەلاکان هەستکردن بەگوناه زیاترە،مەلایەک کە بەردەوام خەڵک دەتۆقێنێت،مرۆڤ وەک کائینێکی گوناهبار سەرزەنشت دەکات، مەسەلە ئەوەیە کە سوپەرئیگۆی توند خوی هەیە،واتا ڕێگەبە ئیگۆ نادات پاڵنەرەکانی تێربکات.بەڕای فرۆید خراپە سەرچاوەیەکی دەرەکی هەیە،نەک ناوەکی بۆیە خراپەیەک نییە بەلای ئیگۆ ووە بەڵکو چێژیشی لێدەبینیت،ئەوە سوپەر ئیگۆیە دەنگی مامۆستاو دایباب و کۆمەڵگەیە دەڵێ مەکە.گۆشتی بەراز مەخۆ،شڕاب نۆشمەکە،ئەگەروانەبوایە دەب و لەهەموشوێنێک مرۆڤ ڕقی لە خواردنی شڕاب و گۆشتی بەراز و یان هەستی بەگوناه بکردایە "لێرەدا باسی زودوزیانی ئەوشتانە ناکەین" کەواتا ویژدان دەنگی کۆمەڵگاو دامەزراوە پەروەردەییەکانە.
کاتێک گۆڕانی گەورە ڕودەدات کە "ئۆتۆریتە لەمیانەی جێکەوت و گەشەی سوپەر ئیگۆ ناواخن دەبێتەوە"واتا جیاوازی نێوان ئەنجامدانی کارو بیرکردنەوە لەکردار نامێنێت.ئەگەرچی بۆمرۆڤێکی گەورە چیتر مەترسی لەدەستدانی باوک یان سزای باوک یان بێبەشبون لە کۆمەڵگەش نییە،بەڵام سوپەرئیگۆ هەر واڕەفتاردەکات و من یان ئیگۆ سزادەدات و هەستیگوناه هەر دەمێنێ بەرامبەر ئەوشتانەی بەخراپ دانراون.هۆکارەکەش ئەوەیە ئەوکاریگەریەی سوپەر ئیگۆی پێکهێناوە .کاریگەری ژینەتیکییەو  دەبێتە هۆی هێشتنەوەو درێژەدان بەوشتەی ڕابرووو پێیدا تێپەڕیوە.واتا شتەکان لە دۆخی سەرەتایی دەمێننەوە. بەهۆی هەستی ترس ئیگۆ ی گوناهبار سزادەدات ،چونکە ویژدان لەسوەر ئیگۆدا بەسادەی ماوەتەوە .بۆئەوەی ژینگە دەرەکیەکە سزای ئیگۆ نەدات،ئەگەرچی لەواقیعدا ترسەکە نەماوە،بەڵام بەشێکی سوپهر ئیگۆ لەقۆناغی سەرەتایدا دەمێنێتەوە. ئێمە زۆر گەورەساڵ دەبینین هەستکردن بەگوناح تیایاندا مناڵانەیە. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە سوپەر ئیگۆیەکی توند خویان هەیە،کاریگەری پەروەردە .

کڕۆکی مەسەلەکە چیە؟

بەبڕوای فرۆید ئەو بێبەشبونانەی سەرچاوی دەرەکیان هەیە، دەبنە هۆی بەهێزی ویژدان، لە سوپەر ئیگۆدا.بۆیە مرۆڤ ئەوکاتەی بارودۆخی باشە،خۆشگوزەرانە کەمتر هەست بەگوناح دەکات و ،ویژدانی زۆرشت بە ئیگۆ ڕەوادەبینێت ،بەڵام لەکاتی ناڕەحاتی و چارەڕشی و کڵۆڵیدا خۆی بەگوناهبار دەزانێت داوای ویژدان باڵادەبێ و داوای سزادان لەئیگۆ دەکات. ئەمە ڕەنگە هۆکاری گەڕانەوە بۆ دین و ملکەچی دینی بێت کاتێک گەلان دەکەونە دۆخی چارەڕەشی ئیتر مرۆڤ دەبێ کەفارەتی گوناهەکانی بدات و شوکرانە بژێربێت سزای خۆی بدات بە دورکەوتنەوە لەخۆشگوزەرانی و خۆبرسیکردن و ملکەچی زیاتر.بەبڕوای فرۆید ئەمە بەهۆیی ساوایی و سەرەتاییبونی ویژدانەوەیە پاش گۆڕانی سوپەر ئیگۆ ئەوا دۆخە سەرەتاییەکەی هەردەمێنێتەوە.چارەنوس دەبێتە جێگرەوەی ئۆتۆریتەکانیتر و لێرەدا مرۆڤ هەستدەکات چارەنوس ئیرادەی خوداییەو جارێکیتر دەیەوێت بە ملکەچی زیاتر ئەو ئوبێکتەی ئەشقەکەی بەدەست بێنێتەوە کەوادەزانیت بەهۆی تێرخواردن و وخۆشگوزەرانی لێی توڕەبووە و موچەکەی بڕیوەو ... .بەڕای فرۆید گەلە سەرەتاییەکان باشتر مامەڵە لەگەڵ ئەم حاڵەتانە دەکەن،کاتێک توشی ناڕەحەتی دەبنەوە بتەکە دەکوتن ،پێیان وایە بە کاری خۆی هەڵنەستاوەو کەمته رخەم بوەسزای خۆیان نادەن سزای خواکەیان دەدەن.چاوەڕوان دەکرا مرۆڤی شارستانیش سزای خواکەی بدات و لێی دورکەوێت،بەڵام سەرەڕای پێشکەوتنەکان لەهەموو بوارەکان هێشتا پێکهاتەی دەرونی مرۆڤ بەجۆرێکە کە لە دۆخە مەرسیدارەکان دەگەڕێتەوە بۆ هێزە نادیارەکە واتا خودا.سەرچاوەی هەستی گوناه ئۆتۆریتەی دەرەکی و سوپەر ئیگۆیە.
ڕۆڵی چارە ڕەشی لەمەدا چیێە:پارادۆکسێکی سەیرهەیە سەرەتا ترسی دەرەکی دەبێتە هۆی  دروستبونی ویژدان، دەبێتە هۆی چاوپۆشی لەپاڵنەر،بەڵام دواتر چاوپۆشی لەپاڵنەر دەبێتە هۆی سەرچاوەیدینامیکی ویژدان.کاریگه ری چاوپۆشی لەپاڵنەر  لە سەر ویژدان بەوجۆرەیە هەربەشێکی شەڕەنگێزی کە تێرنەبێت، لەلایەن سوپەر ئیگۆ وە دەخرێتەوە گەرو شەڕەنگێزی و توندخویی سوپەر ئیگۆ زیاددەکات دژی ئیگۆ. یان ئەو بەدبەختیی و چارە ڕەشیەی مرۆڤ تێیدەکه وێت دەگۆڕێت بۆ خۆسزادن... 
ئەڵبەت ئەودۆخە دەقۆزرێتەوە،پیاوانی دین هەژاری خەڵک و چارەڕەشیان دەقۆزنەوەو داوادەکەن خەڵک روبکاتە خوا،ەمەش ڕۆڵی پاسیڤی ئاینە وادەکات خەڵک یاخی نەبن و دودڵبن بەرامبەر ڕوخاندنی دەسەڵات ،واتا پیاوانیدین خزمەتی دەسەڵاتی خۆسەپێن دیکتاتۆر دەکەن ،چونکە بەشێکی چارەڕەشیی خەڵک دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی لەخوا دورکەوتونەوە.لەکاتێکدا خودا سزا نادات ئەوە گەندەڵی و پیسخۆری دەسەڵاتە.لێرەدایە کەدەوترێ ڕێککەوتنی تەخت و میحراب.پیاوانی دین و چەوسێنەران هەمیشە کۆکن. دینیەکان هۆشی خەڵک کۆنتڕۆڵدەکەن نەخۆشی دەکە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە