هه‌زاران كه‌سی ئه‌كادیمی، سیاسه‌تمه‌دار و شاره‌زا له بواره جیاجیاكان له‌گه‌ل ئه‌م یان ئه‌و رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به خه‌رجی حكومه‌ته سه‌رمایه‌دار و كۆمپانییه(سته‌مكار و گه‌نده‌ڵ و شه‌ڕخواز)ه‌كان، كارده‌كه‌ن، گوایه رێكخراوگه‌لی"سه‌ربه‌خۆ"و له‌پێناو هوشیاری و پێشخستنی(دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی رۆژنامه‌نووسی)ن. ئه‌م به‌ڕێزانه رۆژانه سه‌رقاڵی كۆڕ و سمینار و كۆڕبه‌ند و كۆبوونه‌وه و میتینگن له هوتێل و صالۆن و نووسینگه گرانبههاكانن و كه‌ناڵه‌كان راپۆرت و لێدوان و ریكلامیان بۆ ده‌كه‌ن و به خه‌ڵكیان ده‌ناسێنن.
راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌م رێكخراوانه كار بۆ(تینك تانك)ه ستراتیژییه‌كانی وڵاتانی ناتۆی"ئاشتیخۆاز و ئازاد و دیموكراسی"ن كه راسته‌وخۆ له خزمه‌تی ئه‌جندای وه‌زاره‌ته‌كانی جه‌نگ و كۆمپانیا و وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌یانن.
ئه‌و رێكخراوه"سه‌ربه‌خۆ"یانه بۆ جارێك ره‌خنه یان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌رنه‌بڕیوه له رۆڵی صندوقی دراوی جیهانی و جه‌نگی ناتۆ و كوشتنی مه‌ده‌نی و سته‌مكارییه‌كانیان نه‌گرتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه، به شانازییه‌وه ته‌شریف ده‌به‌ن بۆ لای قونسولگه‌ری و سهفارهتهكانیان.