چۆن بزانین خەڵک لە خەوڕاپەڕیوە؟

Friday, 15/04/2022, 6:38

5653 بینراوە


لێوی تیژیی چەقۆلە باشوری کوردستان لە مێژە گەیشتۆتە یەسقان.ئیترنازانم بۆ خەڵک ئاوابێ دەنگن؟دووبنەماڵەی داگیرکاریی باشووری کوردستان هیچ نەماوە بەسەرخەڵكی نەهێنن.کوردیان بە کورد بەکوشتدا وناویان لێنابووشەڕی براکوژی!کە چی کەس هیچی نەگووت،هەمیسان دەنگیان پێدان!تانکوتۆپی دوژمنی کوردیان هێنایە سەرخاکی کورد،دیسانیش هەر ئەو خەڵكە بوو دەنگی پێدان!بەرۆژی رووناک پاسداری کۆماری ئیسلامیان هێنایە سەرخاکی کورد وهەڵبەچەیان بۆ مانەوەی خۆیان پێک هێنا،کەچی تاقمێک چەکداری بێویژدان بە خۆیان گووت ئیمە پێشمەرگەیەن بەڵام بە پارێزەریی سەروەت وسامانی ئەو دووبنەماڵەیە دەرچون.هەردەڵێی دانیشتوانی ئەو بەشە لە وڵات،وێنەی دارەکانی ناودارستانن کە لە چوار وەرزی ساڵداقڕوکپ وێستاون وچاوەڕوانی ئاڵوگۆڕی وەرزەکانی ساڵ ئەکەن.
کۆڕەوئەنفال وهەڵەبچە ودەیان نەهامەتی دیکە کە سەددام بەسەرکوردیداهێناوە بە بەشداریی دووبنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بووە.چون دەستێک بە تەنیا تەقەی نایە.لە کوێی دونیادائەبینین کە دەسەڵاتێک رۆژانە خەریکی برسیکردنی خەڵكە،بەڵام بە خەڵك دەڵێ،پارەکانتان بۆ پاشەکەوت دەکەین!ئەوڕێکارە تەنیا لە نێوان کۆیلەداروکۆیلە بوونی هەبووە.بەڵام ئێستێ ٢٢ساڵ لە هەزارەی سێ تێپەڕیوە.
لەم رۆژانەدادیسان پارەی دزیەتی وهەنارەدەکردنی بۆ هەندەران لە لایان بنەماڵەی بارزانییەوە کەشف بووە،بەوپارانە کۆشکوتەلاروباڵاخانەی پێکڕاوە.لەهەر کوێیەکی ئەم جیهانەدا ئەوکارە بەر خەڵكی هەروڵاتێکدا هاتبایە،ڕاپەڕینی جەماوەر سەریهەڵدەداودەسەڵاتیان لەناودەبرد.
ئەو دووبنەماڵەیە هیچ بێ حورمەتیەک نەماوە بە دانیشتوانی باشووری کوردستانی نەکەن.بە بنەماڵەی شەهیدان،بە خاکی کوردستان،بە ئازادیخوازان،بە رەخنەگران،بە هێنانی داگیرکاران بۆ نیشتمان،وێنەی چوارپێی هاریان لێ هاتووە کە هەر جاڕێک بە فیتی دووژمن ،پەلاماری بەشێک لە خاکی نیشتمان وحیزبەکانی ئەوبەشە لە وڵات دەدەن.
مرۆڤی وشیاری کورد دەبێ لەخۆی بپرسێ بۆچی دەسەڵات بە خۆی رەوا دەبێنێ هەرچی دووژمن پێی خۆشە بەسەرمان بێنن.بەڵام خەڵک بەتاوانبار پێناسە دەکڕێ بەرانبەرئەو هەمووە جینایەتەی ئەو دووبنەماڵەی دەیکەن.خۆنیشآندان کرا،هیچ سودێکی نەبووە.دەنگیان پێنەدرا،هەرسوودی نەبووە.ئەدی چارە چییە؟
ئەودووبنەماڵەیە دووجارشەڕی ناوخۆییان بەسەرکوردداسەپاندوە.جارێ یەکەم تاران ئاشتیان کردنەوە وجاری دووهەمیش ئامریکا ئاشتی کردنەوە.لەهەردووک شەڕدا بە بێ ئەوەی پرس بەخەڵك بکەن سەدان جینایەتیان خوڵقاند.لە مانگی دەی ئەوساڵدا هەڵبژاردن هەیە.لەوهەڵبژاردنەدادەبێ کۆتایی بە دەسەڵاتداریەتی ئەو دووبنەماڵەیە بهێنرێ.ئیدی کاتیان بەسەرچووە.
هەرلە ئێستاوە دەسەڵات خەریکی فێڵوگزەی سیاسییە تا لە هەڵبژاردنەکانی مانگی دەی ئەوساڵدادووبارە دەسەڵات بەدەستەوە بگرێ.ئەگەر ئەوکارەرووبدائیترقباڵەی سیاسی بەتاڵە وهێز ورقی پیرۆزقسەی خۆی پێیە.لەوەها قۆناغێکدادووبەرەی مەزن دروست دەبێ.بەرەیەک کە چەکداروپارێزەریی سەروەتوسامانی ئەو دووبنەماڵەیەن.بەرەیەکیش خەڵكە کە خاوەنی رقێکی پیرۆزی مێژووییە وێنەی لافاو.لافاوێک کە هێرش دەکاتە سەر گۆڕی مەلامستەفاوئیدریسی کوڕی وسەرگۆڕی جەلال تاڵەبانی کە بە یەکجاری بیانڕووخێنن وهەڵیانتەکێنن وباشووری کوردستان بە رزگاری وئازادی بژی.لەو دەمەدایە کە مرۆڤ هەستدەکا خەڵك لە خەوڕاپەڕیووە وهوشیار بۆتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە