ئه‌فه‌سه‌رێكی ئاسایش نهینییه‌كی وه‌یسی بارزانی ئاشكرا ده‌كات

Friday, 04.15.2022, 8:08

5266 بینراوە


دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ 50 ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی ئاسایشی پارتی له‌ هه‌ولێر ، به‌ تاوانی تیوه‌ گلان  له‌ قاچاخچیتی ده‌رمان و مه‌وادی هۆشبه‌ر و دراوی ساخته‌و، باندی له‌شفرۆشی ئاشکرا بوو. ته‌واوی ئه‌و 50 ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانه‌ له‌ ئاسایشی گشتی و دژه‌ تیرۆرو ئاسایشی هه‌ولیر و ئاسایشی نه‌هیشتنی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران تا ئیستا زیندان و دوورخستنه‌وه‌ی 12 ئه‌فسه‌ری تر و ناردنه‌وه‌یان بۆ ماله‌كانیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی واسته‌یان هه‌بوو.
لەم بارەیەوە نه‌قیب كاروان میرزا برای لیوا كه‌یوان به ‌ریگه‌ی ملازم ئاسۆ میرزا  ئه‌و نهینیه‌یان ئاشكرا كردووه‌، كه‌ وه‌یسی بارزانی 1000 بندیواری له‌ سه‌ر دژه‌ تیرۆر هه‌یه‌و، مانگانه‌ پاره‌ی هه‌زار دژه‌ تیرۆر بە‌تایبه‌تی ده‌نیرنه‌وه‌ بۆ لای وه‌یسی بارزانی، هه‌روه‌ها باسی ئه‌و باخچه‌ ئاژه‌ڵانه‌ی وه‌یسی بارزانی كراوه‌ له‌سه‌ری ره‌ش كه‌ 12 ملیۆن دۆلاری تیچووه‌، هه‌روه‌ها عه‌مید پیشه‌وا عه‌واڵانی فه‌رمانده‌ی فه‌وجی تایبه‌تی دكتۆر رۆژ ، دوای ئه‌وه‌ی دوورخرایه‌وه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی له‌سه‌ر كیشه‌ی وه‌ره‌سه‌ی مالی دكتۆر رۆژ، باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ مه‌زره‌عه‌كه‌ی دكتۆر رۆژ له‌ بناری سه‌ری ره‌ش له‌لایه‌ن وه‌یسی بارزانی  به‌ بریاری مه‌سعود بارزانی داگیر كراوه‌ و خراوه‌ته‌ سه‌ر ناوی وه‌یسی بارزانی.
هه‌روه‌ها وه‌یسی بارزانی كه‌ زاوای موهندیس ئه‌حمه‌د بریفكانی یه‌، مانگانه‌ كه‌ 40 میلۆن دۆلار بۆ سه‌ر گۆری مه‌لا مسته‌فا ته‌رخان كراوه‌ به‌ناوی مووچه‌ی مه‌لا مسته‌فاوه‌، وه‌یسی بارزانی مانگانه‌ 10 ملیۆن دۆلاری لێده‌بات و شیخ بابۆ 10 ملیۆ ن دۆلار و، موكسی بارزانی و نوح بارزانی باقیاتی پاره‌كه‌ ده‌به‌ن.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی کە یەکێکە لە ئاسایشە كه‌ ده‌ركراوهکان و‌ كوره‌ خالی سیروان بارزانییه‌ ئاشكرای كردووه‌، كه‌ مانگانه‌ هه‌ر مه‌وادێكی تلیاك و هیرۆین و خه‌شیش و هه‌رچی تر ده‌ستی به‌سه‌را بگیریت. دوایی وه‌یسی بارزانی هه‌مووی ده‌بات به‌ناوی سوتاندنه‌وه‌، پاشان خۆیان به‌ریگه‌ی ده‌لاله‌كانیان ده‌یخه‌نه‌وه‌ ناو بازار و ده‌یفرۆشنه‌وه‌.

حه‌مید سورچی