دیداری دووژنە تێکۆشەرلە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا

Friday, 15/04/2022, 8:16

4394 بینراوە


(زەینەب جەلالیان) و (نەرگیز موحەممەدی)


نەرگیز موحەممەدی ژنێکی تێکۆشەروکۆڵنەدەری سەر بە نەتەوەی فارسە.تائەوڕۆ چەندین ساڵ لە تووشی زیندان وشکەنجە بۆتەوە،هەرجارێک کە لە زیندان بەردەبێ دەست لە تێکۆشان وهەڵویستەکانی خۆی بەرنادا.ئەوخاتوونە هیچکات دەستی لە باوەڕەکانی بەرنەداوە ورۆژ بەرۆژ زیاترلە سەر ئامانجەکانی خۆی سوورترخۆی نیشآن دەدا.لە شآری تاران دادەنیشێ ویەکێکە لە پارێزەرانی ئازادی ومافی ژنان لە وڵاتی ئێڕان.من بەش بەحاڵی خۆم رێزم بۆی هەیە .ئەو خاتوونە چالاکوانە لە یەکێک لە زیندانەکانی تاران لە هۆدەیەکدا پێکەوە دەبن دەگەڵ ژنە قارەمانی کورد زەینەب جەلالیان.هەردووکیان بۆ ماوەیەک هاوبەنددەبن لە زینداندا.نەرگیز،ئاوا باسی خۆڕاگریی زەینەب جەلالیان دەکاودەڵێ:
روخساری زەینەبم ئێستاش لە بەر چآوە ولە بیرم ناچێتەوە.چاوەکانی دەدرەوشآنەوە وکاریگەریان لە سەر مرۆڤ دادەنا.زەینەب،خاوەنی ئیرادەیەکی ئاسنین بوو.قسەکردنەکەی بەوردی وبە ئەژمار بوو.ئەو زیندانی بە مانای راستەقینەی خۆی بە هیچ دەژمارد.لە رووبەڕووبوونەوەی خۆی دەگەڵ دایکوباوکی دەگەڵ من دەدوا.باسی شکەنجە ترسناکەکانی خۆی لە هۆدەی تاکە کەسیدا بۆ من دەکرد.
زەینەب بەمنی دەگووت: لە هۆدەی تاکەکەسیمدا،هیچ رووناکیەک بۆ دونیای دەرەوە بەدی نەدەکرا!دوای چەندمانگێک ئیتر حیسابی شەوڕۆژم لە دەست دەرچووبوو!جاڕێکیان وامئەزانی شەوە.ددانم شۆرت تا بچم بخەوەم.لە پڕ زیندانبان دەرکەی کردوەوگووتی،وەرەدەرێ.منیش گووتم:دەمهەوێ بخەوم.زیندانبان گووتی،وەرە.
لە رێڕەوی زیندان تێپەڕێم کە دەرگای کردوە،بینیم،خۆر لە ناوەرآستی ئاسمانە!
نەرگیزدەڵێ:
هەرئەو چەند رستەیەی زەینەب بەس بوو بۆ من تا لە شکەنجەی سپی تێبگەم.ئێرەییم / بەخیلی / بە ئیرادەی زەینەب دەبرد.وێڕای ئەو گشتە حورمەتورێزە کە لە قوڵایی دڵمـەوە سەرچاوەی دەبرد چاوم لێدەکرد.تەمەنی پێكەوە بوونی من وزەینەب لە زینداندا کورت بوو.ئیتر من زەینەبم نەدیتەوە.بەڵام بیستم،زەینەب بە هۆی ئازارو شکەنجەکانی کە بەسەری هاتبووهەم لەبواری جەستەیی وهەمیش دەروونی،سەرەڕای ئەو گرفتانە لە مافی دەرمانکردن وچآرەسەرکردنی پزیشکیی بێ بەش کرابوو.چون زەینەب حەوجێی بە چارەسەریی پزیشکیی خێڕا هەبوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە