هه‌واڵێكی زۆر نهینی له‌ باره‌ی مه‌سعود بارزانییه‌وه

Friday, 04.15.2022, 20:28

12029 بینراوە


مه‌سعود بارزانی ماوه‌ی 3 مانگه‌ به‌ هیچ شیوه‌یه‌ك له‌سه‌ری ره‌ش نامێنیته‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی هه‌ستی به‌ هه‌ره‌شه‌كانی ئیران كردووه‌، دواتریش بۆردومانه‌كه‌ی ماڵی شیخ باز خاوه‌نی كار گروپ.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ باره‌گای بارزانی به‌ ئاشكرا ئه‌وه‌ی ئاشکرا کردووە، كه‌ مه‌سعود بارزانی ته‌نها ئه‌و كاتانه‌ له‌ سه‌ری ره‌ش ده‌مینێته‌وه‌، كه‌ میوانیك یان دیدارێكی گرنگی هه‌بیت ، پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ یه‌كسه‌ر دەگه‌ریته‌وه‌ بۆ گوندی دۆره‌ی سه‌ر به‌ بارزان.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ زانراوه‌ مه‌سعود بارزانی 100 فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی له‌ توركیا كریوه‌، کە هەموویان لە ژێر جاودیری تورکیادا بەکار دەهێنرێن، ئەویش بۆ چاودیری كردن و كاری ئه‌منی و سه‌ربازی به‌كاری دێنیت. واتا فڕۆکەکان بەناو لە تورکیا کڕدراون، بەڵام تورکیا لە هەرێم بەکاریان دەهێنێت 
نوحی مه‌سعود بارزانی به‌رپرسی میدیای تایبه‌تی بارزانی، چه‌ند كه‌سێكی له‌ناو باره‌گای بارزانی دوورخستۆته‌وه‌، كه‌ دزه‌یان به‌ زانیاری نهینی كردووه‌، به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارزانی بوون، ته‌نها دوورخراونه‌ته‌وه‌ بۆ لیوای تایبه‌تی یه‌كیان ناردوون بۆ لای مه‌نسور بارزانی كوری دووه‌می مه‌سعود بارزانی.

حه‌مید سورچی‌