شێره‌ ژنێك وه‌زیری شه‌هیدانی ریسوا كرد

Friday, 15/04/2022, 20:54

8586 بینراوە


سه‌رگۆل خاتوون ناسراو به‌ پوره‌ گوڵه‌، كه‌ خاوه‌نی 12 كه‌س و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بووه‌ له‌ ئه‌نفالدا، له‌ رۆژی 14ی نیسان له‌كاتی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌نفاله‌كان له‌ چه‌مچه‌ماڵ، پووره‌ گوڵه‌ هه‌ستا به‌ تیكدان و هیربردن بۆ سەر عه‌بدوللای حاجی مه‌حمود وه‌زیری شه‌هیدان و پیاوی نیهنی ده‌زگای پاراستن، ئەم خانمە ریگه‌ی نه‌دا ئەو وەزیرە وتاره‌كه‌ی ته‌واو بكات و، وه‌زیری شه‌هیدان شانده‌كه‌ی به‌په‌له‌ هه‌لهاتن و سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت.
خه‌ڵك و كه‌سوكاری ئه‌نفاله‌كانی چه‌مچه‌مال بریاریان داوه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ریگه‌ی به‌رپرسانی حكومی نه‌ده‌ن، به‌شداری یاده‌كانیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌یان سوكایه‌تیان به‌ مه‌سعود بارزانی و به‌رپرسانی یه‌كیتی كرد، كه‌ 31 ساله‌ ئه‌وان به‌ هه‌موو شیوه‌یه‌ك بوونه‌ته‌ هۆكاری برسیكردن و دروست كردنی ده‌یان قه‌یران.
له‌لایكی تره‌وه‌ حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی به‌ عه‌به‌ی برای كراوه‌، هه‌ره‌شەی كردووه‌ كه‌ ده‌بیت چه‌مچه‌مالییه‌كان باجی زیاتر بده‌ن.

دارا هه‌مه‌وه‌ندی



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست