بیری فاشیستی به‌عس و جینۆسایدی گه‌لی كوردستان

Saturday, 16/04/2022, 0:06

7000 بینراوە


كۆمه‌ڵه‌ وتار 2001- 2006

1- چۆن فاشیزم پێناسە بكەین؟
2- حزبی بەعسی فاشی، لەباری ئیدۆلوژی،دەسەڵات و پەیوەندێكانی
3-- ناوی ئەو شەركەت و رێكخراوە ئەلمانییانە كە پشتگیری رژێمی فاشیستی (ئیراق)یان كردووە
4- جینۆسایدی گەلی كوردستان، یاسا نیونەتەوەییەكان و ئەركەكانمان
5-      بازرگانی به‌ قوربانیان

چۆن فاشیزم پێناسە بكەین؟

یەكێك لەو كێشە گەورانە كە رووبەڕووی لێكۆڵەڕانی بوارە جیاجیاكان دەبێتەوە، كێشەی پێناسەكردنی(فاشیزم)ەو لێرەدا هەوڵدەدەین زۆربەی ئەو پێناسەكردنانە لەلایەن ئەوانەی بایەخیان بەم بابه‌ته‌ داوە یان بەرەنگاری بوونەتەوە وەك (كۆمونیست، رەوتە چەپەكانی ناو سۆسیالدیموكرات، پیاوە خاوەن ویژدانەكانی كڵێسا جیاجیاكان، رۆشنبیرە بێلایەنەكان)، بخەینە بەرچاو تا بتوانین قۆناغ و چۆنێتی گەشەسەندن و بنەماكانی بناسین و پێش هەموو شتێكیش هەوڵبدەین بزانین كێ لەپشتیەوەیەو سوودی لێوەردەگرێ. 

A -: گەشەسەندنی فاشیزم بە(رێگای تایبەت)

لە رۆمانیا، ساڵی 1944بە سەرۆكایەتی ژەنەڕاڵ (ئەنتوتسكۆ) فاشیزم سەریهەڵداو (كۆماری سلۆفاكیا)ی بە ئەڵمانیا بەستراو لە مارسی (1939)دامەزراو هەمان ئەو ماوەیەدا، لە كرواتیا، دیكتاتۆری فاشیزمی كلێركی و ڕژێمی ئوستاشیا دامەزرا.
هەروەها بزوتنەوەو حیزبی فاشی لەهەر یەكێك لەم وڵاتانە بەدیاركەوتن: 
1. فنلەندا:- بزوتنەوەی گەلی نیشتیمانی لەساڵی (1932) دامەزراوە لەلایەن كڵێساوە پشتگیری لێكرا كە پێشتر پشتگیری پشتگیری بزوتنەوەی (لابوا) ی فاشی كردبوو.
2. بەلجیكا :- ساڵی 1935 ڕێكخراوێكی فاشی بەناوی (بەرەی گەلی) وە (بزوتنەوەی سۆسیالیزمی) لە دانیمارك (حیزبی سۆسیالیستی نەتەوەی كرێكاری) سەری هەڵدا ساڵی 1924 لە سوید (یەكێتی سۆسیالیتی نەتەوەی سویدی) لەلایەن برایان بیركە كونار و سنكیور فوروكارد دامەزرێنرا هەروەها كۆمەڵەی نەتەوەی ساڵی 1925 دامەزرێنرا وا باوەڕ دەكرێ كە رێكخراوانی ئەم حیزبە پەیوەندییان بە(هیتلەر)ەوە هەبووە و حزبە نوێكەیان ناونا(حیزبی گەلی سۆسیالیستی نەتەوەیی).
3. لە سویسراشدا لە ساڵی 1933 (بەرەی نوێ) و (بەرەی نەتەوەیی) و لە (25)ی دیسەمبەری 1940 دامەزراندنی كۆمەڵەی نەتەوەیی ڕاگەیەندرا.
هەر بە هەمان شێوەش لە وەڵاتگەلێ وەك پورتوگال، ئیسپانیاو یۆنان فاشییەت سەریهەڵدا و گەشەیكرد. 
ئەم رووداوانە ئەوە دەردەخەن كە فاشیزم توانای سەرهەڵدانی لەو ووڵاتانەشدا هەیە كە سەرمایەداری تێیدا نەگەیشتۆتە قۆناغە مۆنۆپۆلیەكەی . 
بۆردیغای سەركردەی حیزبی كۆمۆنیستی ئیتاڵی كە تا ساڵی 1923 سەركردەی ئەم حیزبە بووە وای دەبینی كەوا جیاوازی لە نێوان دیموكراتیەتی بۆرجوازی و دیكتاتۆریەتی فاشیدا نیە. 
گەلێ پێناسەی دیكە بۆ فاشیزم هەیە، لەوانە، پێناسەی(برایل ستیوارت)ی ئینگلیزە كە دەڵێ:  فاشیزم بۆرژوازی بچووكی شۆڕشگێرە كە دەستی بەسەر ئامرازی دەوڵەت گرتوە. هەروەها سۆسیالخوازی نەمساوی (ئۆتۆ باور)دەڵێ فاشیزم شێوەیەكە لە شێوەكانی دەسەڵاتداریەتی لە سەرووی چینەكانەوە دەوەستێ.
زلكردنی ڕۆڵی بۆرژوای بچوك كە وەك ئامرازێكی نەرم بەدەستی سەرمایەدار دەمێنێتەوە بۆ جێبەجێكردنی بەرژەوەندیەكی هەموو زانستیەكی ئەم پیناسەیە هەڵدەبوێرێ‌ و بە گوێرەی پێناسەكەی (باور)یش هەرهەمان شت كە هیچ دەسەڵاتێك نیە لەسەرووی چینەكانەوە بوەستێ . 
ئۆتۆ باور وای دەبینێ‌ كە : كاردانەوەی بۆرژوازی جیهانی، فاشیزم لە لووتكەیدا دەردەبڕێ و بەشێوەیەكی تایبەتی بەرپرسیاری دەكەوێتە ئەستۆی شۆڕشی رووسی چونكە بەلشەفیزم بەهەشتی مەنشەفیەكانی لە جۆرجیاو ئەرجینیادا تێكشكاند. هۆی دیكەشی بریتییە لە سیاسەتی داپلۆسێەرانەی بەلشەفیەكانە.
ئایا(ئارنست ماندێل) چی لەبارەی بۆچوونەكەی(باوەر) دەڵێ: جگە لە بەشداری كردنەكەی ترۆتسكی، دوو بیروڕای تر هەیە كە لە هەمووان گرنگتر لە بیستەكان و سییەكانی سەدەی رابردوو لە بارەی تێوری فاشیەوە و ئەوانەش بریتین لە هەردوو بیروڕای(ئۆگست تالهایمر) و (ئۆتۆ باوەر). هەروەها ماندێل لە لاپەڕەی (47)ی هەمان سەرچاوە دەڵێ: (لەگەڵ ئەمەدا ئەم شیكردنەوە لە شیكردنەوەكانی ریفۆرمە موبتەزەلەكان پێشكەوتووترە ... كە بیروڕای فاشیەكانیان وەك خۆی دادەڕشت تەوە كەوا( فاشیزم كاردانەوەیە بەرانبەر مەترسی بەلشەفیك). ئەمەش بەخۆی تەواوكەری باوەڕی ماندێلە. چونكە باوەر هەر هەمان بیروڕای هەیە، بەڵام ماندێل چاو لەوە دەپۆشێ لەسەر حیسابی شیكردنەوەی زانستی و لە خزمەتی مەبەستە فیكریەكانی بەكاریدەهێنێت. 
كلارا زیتكین لە كۆبونەوەی بەرفراوانی ئینتەرناسیونالیزمی كۆمۆنیزم لە ساڵی 1923 لە مۆسكۆ ئەوەی دووپاتكردەوە كە:  فاشیزم سێنتڕاڵ ترین و بەهێزترین گوزارشتی چینایەتیە بۆ هێرشی سەرەكی بۆرژوازی جیهانی لەم كاتەدا.
لەم كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر ئەو ڕاپۆرتە درا كە لە ژمارەی 8/7/1923 ی ڕۆژنامەی (ئاڵای سوور-الرایە الحمرا‌و-)ی حیزبی شیوعی ئەڵمانی دا بڵاوكرابووەوە كە فاشیەكانی بۆ دووباڵی لێكجیا دابەشكردبوو و باڵێكیان بەتەواوی لەلایەن سەرمایەداری گەورەوە پێكهێنرابوو و ئەوەكەی دیكەشیان لە نەتەوە پەرستە بۆرژوا بچووكەكان پێك دەهات و لەلایەن باڵی یەكەمەوە هەڵخەڵەتێنرابوون.
(نولتە) بە ڕوونی سەرسامی خۆی بەرانبەر بیروڕایەكانی(ولیام رایش)دەردەبڕی لەبەر ئەوەی،  هەستاوە بە دابڕاندنی نادیار لە نێوان باری ئابوری و ئیدۆلۆژی و جەماوەری پڕۆلیتاریا و بەمە، یارمەتی ئەوەی داوەو چونكە ئەوەی دۆزیەوە كە فاشیزم پەیوەندی بە بنچینەكانی ئابوری و بیروڕاكانیەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە ڕاستیەكەوە هەیە كە زۆر لەسەرمایەداری كۆنترە ... با بڵێین پەیوەندی بە پێكهاتنی دەسەڵاتداریەتی ئاژەڵی و سەركوتكردنی سێكسیەوە هەیە یان هەر شتێك بە هۆی دوژمنكارییەوە، دەروون ڕازی بكا .
ئەمەش لەگەڵ بۆچوونەكەی(نولتە) دا دەگونجێ كە دەڵێ (رەگەكانی فاشیزم لە شتێكی كەم وێنەوە سەرهەڵدەداو ناتوانرێ بەسادەی لە سروشتی مرۆڤدا بەدی بكرێ (ئەم بیروڕایانە بیروڕای چۆنیەكن) لەگەڵ بیروڕای تێورستەكانی ئایدۆلۆژیای (سیاسی دانیشتوانی ) تاوانبار كە دەڵێن هەژارەكان خۆیان هۆی هەژاری خۆیانن.. هتد.
زۆر پێناسەو هەڵسەنگاندنی دیكەش لەلایەن هێزە كۆنەپەرست و پارێزگارو لێبرالەكانەوە بۆ فاشیزم هەیە كە بە خزمەتی ئیمپریالیزم دەشكێتەوە و بەرگری لێ دەكەن و ڕووی تاوانبارانی فاشیزم ئارایشت دەكەن. لێرەدا دەبێ بەكورتی باسی یەكێك لەو تێورە گومانلێكراوانە بكەین كە بە تیوری تۆتالیتالیزم ناو دەبردرێ: سكرتێری حیزبی كاسۆلیكی ئیتاڵی لیو كستارزو ساڵی 1926، فاشیزمی واداناوە كە دیوی راستی بەلشەفیكە و بەلشەفیكیش چەپی فاشیزمە.
(ئوتو وێلر) سكرتێری حیزبی سۆسیال دیموكراتی ئەڵمانی لە لایبزك ساڵی 1931 لە كۆنگرەی حیزبەكەی دا وتی : كۆمۆنیزم، سەرمایەدار نیەو فاشیزم و بەلشەفیك چومكن. هەروەها (رودولف برایت شاید) لە هەمان كۆبوونەوەدا هەمان بیروڕای دووپات كردۆتەوە. 
هەروەها (هێربەرت ماكۆزە)ی قوتابخانەی فڕانكفۆرتی چەپ لە كتێبەكەی (عەقڵ و شوڕش، لاپەڕە 269)دا دەڵێ : تێكشكاندنی فاشیزم و سۆسیالیزمی نەتەوەیی بەرەو تۆتالیتاریزم چونیان ڕانەگرتووە ... چەوسانەوەی كۆمەڵگای ستالینی كەمتر نەبووە لە چەوسانەوەی كۆمەڵگای سەرمایەداری (...)  تەنیا ئەوە نەبێ كە هەژاریەكەی ئێجگار زۆر بووە. هەر بەهەمان شێوە (كارل یوخائیم) و(تسبكتیف بیرجنسكی) وای بۆ دەچن كە: لە جەوهەردا فاشیزم و ڕژێمی سۆڤیەتی لێكدەچن ... 
یەك ئایدیۆلۆژیا "یەك حیزب" یەك پۆلیسی نهێنی بۆ ڕاونان و دەزگای ڕاگەیاندنی مۆنۆپۆل كراو "مۆنۆپۆلی چەك و ئابووریەكی ناوەندیان هەیە " .
بەڵام (ئێرنست نولتە)لە ڕەگەكانی فاشیزم دەگەڕێ بەڵام نەك بەو مانایەی فاشیزم بەرهەمی قەیرانە سەرمایەدارە مۆنۆپۆلەكانەو تۆوەكەی لە ناوەوەی ڕژێمی بۆرژوازی دا هەیە، بەڵگو وەك بەرهەمێكی سرووشتی مرۆڤ لە قەڵەم دەداو دەڵێ : ئەگەر بێتو فاشیزم ڕێڕەوە سەربازە كۆنەكان دەرببڕێ ئەوا ڕەگەكانی دەگاتەوە چەند شتێكی وا كە ناتوانرێ بە سانایی لە سرووشتی مرۆڤدا دیاری بكرێ و ئەوەش بەرهەمی ڕژێمی سەرمایەداری نیە. 
ئێمە دەبینین كە (ماندیلی)ش لەگەڵ ئەوەی ڕەخنە لە نولتە دەگرێ بەڵام باوەڕ بەوە دەهێنێ كە ئەم مەیل و ئارەزوە دوژمنكاریانە، پەیوەندیان بە ناوەوەی خودی مرۆڤەوە هەیەو هۆی شەڕو پێكدادانەكانی دیكەن، نەوەك بەرژەوەندیە چینایەتیەكان و دەڵێ: بەداخەوە كە ئەم ئارەزوانە لەو سەردەمانەشدا هەبوون و هۆی شەڕی بازرگانی بە كۆیلەو غەزاكانی گەلە شوانكارەكان بووە بۆ سەر زەوی جوتیارەكان و بەرپابوونی جەنگە خاچ پەرستەكان. 
ترۆتسكیەكانیش وا پێناسەی فاشیزم دەكەن كە دیكتاتۆری پۆناپارتیە ئەمەش موزایەدە كردنە لەسەر ئەو ڕۆڵە یەكلاكەرەوە كە تاكە كەس وەك مۆسولینی هیتلەر و ژەنەڕالەكان دەیبینین بەلە بیركردنی ڕۆڵی بۆرژوازیەت و حكومەتی(شلایشەر و فونی)شی بە پۆناپارتی لەقەڵەم داوە.
ئەكادیمی ئەمریكی كاوتسكی لە كتێبی (المتحولات السیا سیە فی البلدان المتخلفە) چاپی یەكەم / كانونی دووەم 1980 _ درا الحقیقە ) لەلاپەڕەی (38) دا بەم شێوەیە بۆچوونەكانی خۆی دەردەبڕی : ( لەگەڵ ئەوەشدا مۆسولینی كە ڕەنگە لە لینین فێر بووبێ و هیتلەریش لە مۆسولینی هەروەها ستالین و فرانكۆش بە شێوەیەكی ڕوون و ئاشكرا لە مۆسولینی و هیتلەر فێربووبن، بەڵام ناتوانرێ‌ ڕووە لێكچووە كانی نێوان تۆتالیتاریە ترسناكەكانی رژێمە جۆربەجۆرەكانیان دیاری بكرێ. 
لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەی فڕانكفۆرتە ئەلگمانیە لەگەڵ پڕۆفیسۆر(بولوك) لە بەریتانیا لە(6/12/1991)، بەم شێوەیە بیرو بۆچوونەكانی دەردەبڕێ : (جیاوازی لەوەدا دەبینین كە سۆسیالیستە نەتەوە خوازەكان پڕوپاگەندەیان بۆ كۆمەڵگای نەژاد پەرستی كرد و ماركسیەكانیش بۆ كۆمەڵگای چینایەتی. لە شوێنێكی دیكەدا دەڵێ :- ئەم دوو پیاوە لە مەبەستی (هیتلەرو ستالینە) دوو شۆڕشگێڕی توندڕەو بوون و باوەڕٍیان بەوە هەبوو كە گیروگرفتە سیاسیەكان لە ڕێگای (توندو تیژیەوە) چارەسەر دەكرێ.
كاتێ‌ كە رۆژنامە بەستەزمانەكە هیچ زانیاریەكی لەبارەی مەسەلەی بەراورد كردن ئەو دوو دەسەڵاتەوە نییە، لێی دەپرسێ هیتلەرو ستالین لێكەوە نزیكن لەبەر ئەوەی ئەمانە دوو تاوانباری ترسناكن لەم سەردەمە، چی بوو وای كرد تۆ یەكەم كەس بیت لە كتێبەكەتدا ئەم بەراوردە بكەی و كەسێكی دیكە پێش تۆ بەراوردێكی وای نەكردووە ؟
پڕۆفیسۆر لە وڵامدا دەڵێ : لە ڕاستیدا چۆن یەكەم كەس بووم ئەمەم دۆزیوەتەوە، لەلای رووسەكان شتێكی گرانە كە چۆن ئەڵمانیەك هەنگاوی ناوەو لە دەرگای ئەم بابەتە دەدا. هەروا لەبارەی واقیعی سەدەی بیستەمدا گومان لە زانیاری مێژوونوسەكانی سۆڤیەتەوە دەكا و لە كۆتایی چاوپێكەوتنەكەدا هەندێ باسی ژیانی خۆی دەكاو دەڵێ: من بەشداریم كردووە لە سەركردایەتی جەنگی دەروونی و بەشی ئۆڕوپا لە ئێزگەی (بی بی سی)م دامەزراند و منیش یەكەمین كەس بووم كە لەم بەشەدا كارم كرد.
_ ڕۆژنامەنووس :- چۆن ئەم بابەتەتان هەڵبژارد؟ 
پڕۆفیسۆر:- یەكێك لە خاوەن (دەزگای بڵاو كردنەوەكان) تكای لێكردم كتێبێك لە بارەی هیتلەرەوە بنوسم. ئەوە تێكڕای مەسەلەكەیە. 
لێرەدا گەلێ زانای بۆرژوازی دیكە هەن دەیانەوێ‌ بەگەلێ هۆكارەوە پاكانەی جیاجیا بۆ ڕژێمی بۆرژوازی سەرمایە بهێننەوەو راگەیاندنەكانیان بە درۆ و لەسەر بنچینەی نەژاد پەرەستی و كۆنەپەرەستی دژ بە سۆڤێت دامەزراندووە.
بۆ نموونە (لویس ب. بۆخنەر) دەڵێ :  ئێمە لەسەر ئەوە ڕێككەوتووین كە ناتوانرێ‌ پەیدابونی سۆسیالیزمی نەتەوەیی بە سەرمایەداریەوە ببەسترێتەوە یان دروست بوونی حیزبی نازی لەسەر ئەنجامی هێزی كاریگەرێتی گیانی هیتلەرەوە پەیدا بووە. 
هەروەها دەڵێ:- پیشەسازی گەورە لە پەرەگرتنی نازیزم بەرپرسیایەكی كەمتر لە تێكڕای چینە كۆمەڵایەتیەكانی دیكە دەگرێتە ئەستۆ ... هەروەها لە شۆێنیكی دیكەشدا بەخۆس دەڵی: ((دەبێ‌ پشتگیریكردنی دارایی پیشەسازكارەكان بۆ هیتلەر بە كلیلی دەرگای دەسەڵاتدارێتیەكە دائەبنرێ‌ ..)
نازییەكان تەنیا بە ڕێگای سەركەوتنیان لە هەڵبژاردن، هاتنە سەر دەسەڵات، هەر بە هەمان شێوە(هانز ئیكهارد كتابین) دەیەوێ ئەوە دەربخا كە پوول (هیتلەر)ی دروست نەكردووە و نەیكردۆتە هێزێكی گەوەر، بەڵكو چینی بورژوای بچوك و چینەكانی ناوڕاست و ملیونان بێكار كردویانە بە هیتلەر.
(گوستاف شویلەر )(كە یەكێكە لە نوێنەری  ئەو پیشەسازكارانەی لە نێوان -  تاوانباركراوەكانی دادگای نورنبێرگ) نكوڵی لەوەی كرد كە پیشەسازكارەكان هیچ رۆڵێكیان لە دەسەڵات گرتنە دەستی هیتلەر نەبینیوە.
هیتلەر تێروانینە ئابووری و سیاسیەكانی لە سەرچاوە سەرمایەداری و فاشیزم و كۆمونیستیەكانەوە وەرگرتوە، بەڵام (هەنری ئاشی) و(تویر نر قیرون )وای دەبینن: مەبەست لە پشتگیری كردنی دارایی نازیزم بۆ هێنانە سەرحكومی نەبووە.
ئاماژە بۆ حاڵەتی تیسین وە كیردۆف(نوێنەری پیشە سازكارەكان)دەكەن كەوا زۆربەی جار سمپاتیان لەگەڵ نازیەكان هەبوو وهەر وەها كەسانی وەك(كییلر)و(كرابسەر)بانگەشەی ئەویان كرد كە: نازی هۆشمەند و نازی مامناوەند هەنە بۆ بەهێزكردنی شوێن پێی ئەوانەو و لاوازكردنی لایەنە رادیكالیەكەی لە بوارە ئابووری و كۆمەڵایەتیەكەی.
هەروا (كارڵ فرۆرین) وای بۆ دەچێ كە : هەردوو ڕژێمی تۆتالیتاری (فاشیزم و كۆمۆنیزم)لە بنچینەدا لەیەك دەچن. هەروەكو (فرنەر) یش دەلێ : پیشەساز كارەكان موعارەزەیەكی مەبدەئیانەیان نیە بەرانبەر هیتلەر .. ئەو مامەڵە بەهێزە كە كارگەی (دروست كردنی ڕەنگ)دەیكرد، نموونەی هەموو پیشەسازی ئەڵمانیا نیە. بەڵام (هالكاردن) دەڵێ : لە هەموو حاڵێكدا مۆنۆپۆلە بورژواكان بزوتنەوەی (ns)یان دانەمەزراندوە .
ئەمە ئەگەر هاتوو بە هەموو توانایەكەوە لەلایەن بەشێكی پیشەسازكارەكانیشەوە پشتگیری بە بزووتنەوەی سۆسیالیزمی نەتەوەیی كرابێ. 
ئا بەم جۆرە بۆمان ڕوون دەبێتەوە كە جیهانبینە تۆتالیتاریەكان هاوبەشێكی ناكۆك كۆیان دەكاتەوەو ئەویش دوژمنكارییەكانیانە لە بەرانبەر كۆمۆنیزم و دەسەڵاتدارێتی پڕۆلیتاری دژ بە ئیمپریالیزم و فاشیزم لە یەكێتی سۆڤیەت. ئەم پشتخانە فیكریانە پاڵنەری سەرەكن لە لێكۆڵینەوە ڕوو زەردەكانیان و پاكانەكردنە بۆ پڕۆژوا و پەیوەندیە ئابووری و فیكری و كۆمەڵایەتی و سایكولۆژیەكانیان .. بەو ئیعتبارەی فاشیزم لە ئەڵمانیا بەرهەمی سیاسەتی سەرمایەداری دارایی مۆنۆپۆڵە، تێوری تۆتالیتاری تیوری ئیمپرلیبرالەكانە بە ناوی (لێكۆڵینەوەی زانستی ) و(تێڕوانینی راقیعیانە بۆ مێژوو). 
لەگەڵ ئەوەی(ئێرنست نوڵتە) زانیارییەكی زۆری هەیە لەسەر فاشیزم، بەڵام وەك جیهانبینێكی ئمپریال لیبڕالەو وا دەزانێ كە سۆسیال دیموكرات وەك مەرجێكی(سۆسیال فاشیزم) لە ساڵی 1924 دا لەلایەن ستالینەوە خرایەروو )، بەڵام لە ڕاستیدا هەر یەكێك لە تۆلیاتی و زینۆفیف و كلارا زیتكین ئەم تێورەیان لە كۆبونەوەكانی ئئنتەرناسیونالیزمی كۆمونیزم لە ساڵی 1922-1923 دا خستۆتە ڕوو و لە لایەن كۆمبنتێرن و حیزبی شیوعی ئەڵمانیەوە  كراوە (سەیری بیروِرایەكانی فرایمۆت بكەن لە كتێبی (شیكردنەوەو خەبات لە دژی فاشیزم) كە لە لایەن ئومەمیەی كۆمونیزم و حیزبی شیوعی ئەڵمانیەوە چاپكراوە، لاپەڕە 23). فرایمۆت لە وتارەكەیدا دەڵێ: سۆسیال دیموكرات ئەوانەن كە بە قسە دژی فاشیزم تێدەكۆشن. ئەوانە وەزیرو سەرۆكی پۆلیس و كاربەدەستەكانی سۆسیال دیموكراتەكانن كە  ڕێگە بە  فاشییەكان دا خۆپیشاندان بكەن و رێگایان لە خۆپیشاندانی شوعییەكان دژ بە فاشیستەكانی گرت. 
ناوێك وەك سیفریك- ئیبەرت ریشتە هۆپەرزینك وەك هەموو سۆسیال دیموكراتەكان، دیكتاتۆریەتی سەرمایەداری دەپارێزن و تیپی پۆلیس و سوپا بە ژمارەو كۆمەڵی گەورە تەرخان دەكەن بۆ مل پێكەچ كردن و خڵتانی خوێن كردنی خۆپیشاندانی كرێكارە كۆمونیستەكان كە دژی فاشیزم ڕادەپەڕین، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە فاشییەكان بكەن و خۆپیشاندانیان لەگەڵ دا سازبدەن). لەم بارەیەوە دەتوانرێت چاوێك بە بیروڕایەكانی (كارلاندیز)ی ئیتالیا لە (پلینۆمی دەیەم، بەڵگەنامەكانی ئومەمیەت) بخشێنین. هەروەها ڕاینهارد كوینیك باسی ڕۆڵی ڕاستی سۆسیال دیموكراتەكان دەكا كە لەگەڵ ئەفسەرە پادشاییەكان یەكیان گرت و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیان لە ئەڵمانیا لە دەریای خوێندا نوقم كرد (ئەمە نموونەیەكی ساكارە بۆ خۆ بەهەڵە بردنی ماندیل)و هەروەها (ریشارد لوفیتال) دەڵێ: دەبێ بەشێوە ئەڵمانیە توندڕەوەكەی لە فاشیزم بگەین كە ئەویش گوزارشتكردنە لە یاخی بوونێكی بێهودە(عەمی) دژی ئەوروپا. 
سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا (فرانسیسكۆ نیتی) لەو كتێبەی كەلە ساڵی 1926دا بۆ ئەڵمانی وەرگێڕدراوە و ناوی (بەلشەفیزم --- فاشیزم --- دیموكراسی)، دەڵێ :- فاشیزم و بەلشەفیزم لەسەر بنچینە مەبدەئیەكان لەگەڵ یەكدا ناكۆك نین ... هەردووكیان نكوڵی لە هەمان مەبدەئەكانی ئازادی و (سیستەم) دەكەن یان هەردووكیان دژی سەرەتاكەكانی ساڵی (1789)ن هەروەك مۆسۆلینی وتی دژی مەبدەئەكانی دەستوری ئەمریكی ساڵی (1787) م و دژی یاسا ئینگلیزیەكانم. ئەمەش مانای ئەوەیە كە نكوڵیان لە هەموو بنچینە شارستانییە هاوچەرخەكان كردوە و بانگەشیان بۆ گەڕانەوە بەرەو رەوشتی پاشایەتی رەها دەكرد و وا لەشەڕ تێگەیشتون كە مەشقێكی بەدیهی (ئاساییە) بۆ ئوممە. 
گۆڤاری (der spiegal، ژ 52/1991، لاپەڕە 20)، وتارێكی (ئیبەر هاردیكل)ی پڕۆفیسۆری مێژووی هاوچەرخ لە زانكۆی شتۆتگارد، بڵاوكردەوە كە تێیدا دوژمنكاری خۆی بەرانبەر كۆمۆنیزم دەردەخا و چ وەك تێور چ وەك مومارەسە دەریدەبڕێ و دەڵێ :  هەر لەگەل شۆڕشی (لینین)دا، كۆمۆنیزم بوو بە دیكتاتۆری. پاشان دیتە سەر كتێبی (سەرمایە)و لەبارەیەوە دەڵێ: ئەم كتێبە هەڵەیە. ئەم زانایە لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئەڵمانیا بەم شێوەیە بەراورد دەكا: هیتلەر كە هاتەسەر حوكم خۆی لەناو ئەڵمانیا بوو، بەڵام ئولبریشت (یەكەم سەرەك كۆماری ئەڵمانیای دیموكرات) لە مۆسكۆوە ڕەوانە كرا. هەروەها هیتلەر لەلایەن جەماوەرێكی بەرفراوانی ووڵات پشتگیری لێكرا، لە كاتێكدا ئولبریشت پشتی بە چەكی داگیركەری بێگانە بەست و لە ساڵی 1953 كرێكاران لە دژی حوكمی ئولبریشت مەتەرێزیان گرت، بەڵام شتێكی وا دژی هیتلەر ڕووی نەدا - لێرەدا جەنابی پڕۆفیسۆر بەیەك سەرە قەڵەم هەر هەموو خەباتی هەژارانی ئەڵمانیا دژ بە فاشیزم ڕٍەش دەكاتەوە- میللەت ئەوەندە لە ئولبریشت دووركەوتەوە، وای لێكرد شورەیەك دروست بكات (مەبەستی شورەی بەرلینە) بەڵام لەلایەن هیتلەرەوە شتێكی وا نەكرا، چونكە میللەت لە پشتیەوە بوون و فرمانەكانیان جێبەجێ دەكرد. لە كۆتاییدا لە كاتی ڕووخان (مەبەستی ڕژێمی هیتلەرە) زۆر خەڵك لەبارەی هەرەسەوە دەدوان كە مەبەستی زۆریان هەرەسی ئارەزوو هیوایەكانیان بوو. لە بارەی پەیوەندی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات لەگەڵ یەكێتی سۆڤیەت لە نێوان ساڵانی (1924-1953) دا دەڵێ : لەگەڵ مردنی زۆردار- مەبەستی ستالینە- لە ساڵی 1952، شێوە ڕژێمە خوێناویەكەی لە ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات كۆتایی پێ هات، بەڵام وەك ڕاستیەك هەر دەمێنێتەوە، لەبەر ئەوەی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات لە هیچ كاتێكدا لە سییەكان و چلەكاندا وەك یەكێتی سۆڤیەت نامرۆڤانە نەبووە یان پڕ بە پێستی ماناكە، ستالینی نەبووە.
هەر لەهەمان ژمارەی گۆڤاردا وتارێك بەناوی : (تاوان بەبێ گوناە نیە) لا 35-38 و لەلایەن (زاشا ئەندرسون) نووسراوە. لەم وتارەدا بە پێی هەمان ڕێڕەو، زاشا دەیەوێ‌ پاكانە بۆ فاشیزم بكا. بۆ نموونە لەبارەی ئەڵمانیای ڕۆژئاواوە دەڵێ : تەنیا بەشێك لە ئەڵمانیا - زۆر فاشیزمە -ئینجا دێتە سەر باسی مانەوەی زۆر لە نازیەكان لە پێگە هەستیارەكانی حكومەتی دوای رووخانی هیتلەر لەلایەن سوپای سۆڤیەتەوە، بۆ نموونە : (هانز كلوبكە) كە یەكێكە لەو سەركردانە كە لەسەردەمی هیتلەردا یاسای (نەژاد بەستی)ی داناوە و ئەم پیاوە بۆتە سكرتێری حكومەتی (ئەدەناوەر)و (ئوبەلەند لید شیودۆری)ی كۆنە نازی وەك وەزیری پەنابەران كاری كرد-  لێرەدا مەبەست لە پەنابەران (پۆلۆنی و سۆڤیەتە دەركراوەكان)ە كە زۆربەیان لە نازیەكانن و تا ئیستا ڕۆڵێكی ترسناك لە ئەڵمانیا دەگێڕن و داوای ئەوە دەكەن كە لە ناوچە ئەڵمانیەكانی پۆڵەندا و یەكێتی سۆڤیەت بۆ ئەڵمانیا بگەرێنریتەوە. 
لە كۆتایی وتارەكە دا لە لاپەڕە (37)دا نووسەر باسی هاوسانی سۆسیالیزمی نەتەوەیی لەگەڵ كۆمۆنیزم دەكاو دەڵێ : ئەمانە دوو دیاردەن بۆ گومڕاكردنی مرۆڤ، هەروەك تێوری تۆتالیتالیزم باسی لێدەكا. 
هەروەها نووسەر باسی ڕاو بۆچوونەكانی ئارنست نولتە دەكا لە بارەی ئەوەوە كە كرداری (ئاسیایی) بۆ هیتلەرو نازییەكان لەسەرەنجامی ئەوەوە هاتبێ كە خۆیان وەك قوربانیەكی ڕاستەقینەی كرداری ئاسیایی بەلشەفی دانابێ. نولتە پرسیار دەكاو دەڵێ : ئایا سیبل كولاك لە ئاوسشفیتس كۆنترە؟ 
ئەوەی شایانی سەرەنجدانە ئەوەیە كە تیۆری تۆتالیتاریزم بوو بە تیۆری فەرمی ئیمپریالیستەكانی ئەڵمانیا و لە 5ئەیلول1962، لە كۆنفرانسی وەزارەتی رۆشنبیری ئەڵمانیا، بڕیاردرا كە تیۆری تۆتالیتاری لە قۆناغە جیاجیاكانی خوێندن، بگوترێتەوە و ئەمەش تاوەكو ئەمڕۆ بەردەوامە.

تیۆری(سەرۆك سەرچاوەی فاشییەتە)

ئەم تێورە بە شێوەیەكی تایبەتی لەلایەن پیاوانی كلاسیكی مێژووی ئەڵمانەوە گەشەیپێدراو  پڕوپاكەندەی بۆ دەكرێ و بە هیچ جۆرێك لە سنوری ئەڵمانیادا نەمایەوە، بەڵكو خۆی لە خۆیدا پارێزگاری لە هەندێ كاریگەری دیاری كراو كرد لە ڕوانگەی هەندێ‌ نووسراو و بڵاوكراوە لەسەر ژیانی هیتلەرو شێوازی ئەم لێكدانەوەش پشت بە تەركیز كردنە لە سەر ڕۆڵی سەركردە فاشیەكان دەبەستێ و شێوازی ژیان و تایبەتمەندی و تێڕوانینیان بۆ جیهان و مامەڵەكردنیان لەگەڵیداو بانگهێشتی ئەوە دەكەن كە زانستی مێژووی ئێستامان، مێژووی تاكە كەس و كەسایەتیە ئەفسانەیی و مێژووی ئەو پیاوە مەزنانەیە كە مێژوو دروست دەكەن. 
هەروەها (كۆڵۆمان)دەڵێ كە(هیتلەر پیاوێكی بەهێزو قارەمانەو دیاردەیەكی مرۆڤایەتی زۆر ترسناكە لە سەردەمەی ئێستاماندا). ك تبلنباغ لە كتێبەكەی (پێداویستی ئەڵمانیا وەك "گوناە"ی چارەنووس) كە لە ساڵی 1974 لە شتونگارد بڵاوكراوەتەوە، لە لاپەڕە (12) دا دەڵێ‌ : هیتلەر پیاوێكی غەیبیەو وڕوو گرژو سەر شێتە. (پیتەر هوفمان)یش لەبارەی( هیتلەر)ەوە دەلێ :- هاندەرێكی غەیبیە. (ماینكە)ش وای دەبینێ : لە گەوهەرو كاریگەری هیتلەردا شتێكی كەم وێنە دەبینرێ كە بە خەیاڵًدا نایەت. (دویر لاند)یش دەڵێ :- لە مێژوودا "مێژووی سۆسیالیزمی نەتەوەیی لە روانگەی پیاوێك و سیاسەتەكەیەوە (كە مەبەست سیاسەتی ئەڵمانە) دیاریدەكرێ و ئەم پیاوەش بووە هۆی كارەساتێكی گەورە. 
هەروەها (ئەكسیل كوین) دەڵێ :- كەسایەتی هیتلەر تا ئیستاش لە ناوەندی لێكۆلینەوە تایبەتیەكانی مێژووی سۆسیالیزمی نەتەوەییەوە راوەستاوە؛ (فابری)بەم شێوەیە باسی فاشیزممان بۆ ئەكا :- پیاویك لە تاریكیەوە بەدیاردەكەوێ وخۆی لە لووتكەی ڕاپەڕینێكی بێ وێنەدا دەبینێتەوە و ئەم ئیمپراتۆریەتە دەكاتە بەهێزترین دەوڵەتی كیشوەرەكەو بەهۆی هێرشە خێراییەكانی بەشی هەرە گەورەی ئەوروپا دەخاتە ژێر ڕكێفی خۆیەوە. 
تیۆری(تایبەتمەندی نەتەوەیی سەرچاوەی فاشیزمە )كارل دیتریش براخە (سیاسەتناس لە زانكۆی بۆن) و جۆرج لۆكاش (فەیلەسوفی ماركسی هەنگاری)، دوو جیهانیینی ئەم تێورەن بە شێوەیەكی تایبەتی و بەم شێوەیە بۆ ئەم مەسەلەیە دەچن كە:- فاشیزم تەنیا لە ژمارەیەكی كەمی ووڵاتاندا دەسەڵاتی گرتە دەست . ئەو جیاوازیانەی كە بەڕاددەی جیاجیا لە نێوان ڕژێم فاشیەكاندا هەیە كەم نین :- ئەمانە هەموویان وایان كردووە كە هەندێ لە زانایان بگەنە ئەو سەرەنجامە كەوا بزووتنەوەو سیستەمە فاشیەكان لە مەرجە نەتەوایەتیە تایبەتیەكانی ئەم ووڵاتانە سەرچاوەیان گرتوەو زاڕاوەی فاشیزم شتێكی بێ هۆدەیە . . . چونكە تایبەتمەندێتی ناسیۆنالیستی كە پێش ئەم زاراوە هەر باو بووە و گەوهەری راستەقینەی بزوتنەوەو رژێمەكانی دیاریكردوە. براخە بەم شێوەیە دەگەڕێ و وادادەنێ :- كە سۆسیالیزمی نەتەوەیی وەك شێوەیەكی تایبەت بە فاشیزم نیە. بەڵكو ئەمە لە گەشەسەندنی تایبەتمەندی ئەڵمانیاوە هاتووە و سەرەنجام دیاردە تایبەتیەكانی مێژووی ئەڵمانیە و دەڵێ : (فاشیزم وەك بزوتنەوەیەكی نەتەوەیی توندڕەو لیژنەیەكی باننەتەوایەتی(فوق القومیە) نەبووە. 
لەبەر ئەوە دەبێ تەنیا لە شێوەی جیا جیای توخمە مێژوویی و – سیاسیەكانی لە دیاردە تایبەتیە نەتەوەییكەی دیاری بكرێ).
لە ڕاستیدا پێویستە لەسەر مێژوونووسەكان بپرسن بۆچی فاشیەكان بە پێچەوانەی دەوڵەتەكانی دی توانیان لە ئەڵمانیا بنكەیەكی جەماوەری نەتەوەیی بۆ خۆیان ڕێكبخەن ؟ لەبەر چی هەربەهاتنە سەر حوكم نەوەستانەوە بەڵكو رژێمێكی دڕندانەو پڕۆژەی قڕانكردنیان داڕشت كە هیچ رژێمێكی فاشسی دیكە، وانەبووە.  
لەدوای ساڵی 1945 گەلێ كەڕەت ڕۆژنامەگەری ئەمریكی بەرپرسیاری ڕووداوەكانی خستۆتە ئەستۆی (سرووشتی نەتەوەیی ئەڵمان بە تایبەتیش (گەوهەری ئەڵمانیا ) هەروەها زۆر توێژینەوەی زانستی جیاجیا هەبوو هەوڵیدا پاڵپشتی ئەم بیرو ڕایەی خوارەوە بكا كە دەڵێ :- سرووشتی نەتەوایەتی ئەڵمانی هەر لە زێدیەوە شەڕانی و ترسناكو خوێناوی و دوژمنی شارستانیەت بووە (لۆكاش) لە كتێبی (تحگیم العقل)دا زۆر لە مێژووی پەرەسەندنی فیكری لە ئەڵمانیا وورد بۆتەوە وە هێزە كۆنە پەرەست و ئایدۆلۆژیە لا عەقلانیەكانی بەكاردانەوەی دەسەڵاتداران دانا لە دژی شۆڕشی فەرەنس و ڕێبازە دیموكراتیەكان وەلەدوایشدا دژی بزوتنەوە كرێكاری . لە كاتێكدا ئەمەیان بەشێوەیەكی گشتی خاسیەتی ئەوروپایانە هەبوو لە هەمان كاتدا دووپاتی ئەوەی كردەوە كە ئەم ئایدیۆلۆژیە كاریگەری زۆر تایبەتی بەسەر ئەڵمانیا هەبوو، هۆیەكانی ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەڵمانیا بە شێوەیەكی زۆر درەنگ گەیشتە پەرەسەندنی بۆرژوازی هاوچەرخ.  هەروەها گەلە ئۆروپیە گەورەكان، دەوڵەتی نەتەوەیی خۆیان بەیەكخستنی ناوچە فیودالیەكان دروستكرد. بەڵام ئەمە لە ئەڵمانیا ڕووی نەدا (لەسەردەمێكی زۆر درەنگ نەبێ). لۆكاش هۆی ئەم شێوە پێشكەوتنە تایبەتیەی ئەڵمانیا بە تێكشكانی هێزە پێشكەوتووخوازەكان لە شەڕی ساڵانی 1525 و 1528 ی جوتیاران و هەروا لە ئەنجامی شەڕی سی ساڵەی 1618 _ 1648 لەقەڵەم دەدا . 
تێكشكانی جوتیاران پەرەسەندتێكی ئابوری و رۆشنبیری گەورەی لە سەدەی شازدەهەم و هەڤدەهەم دا هێنایە ئارا و لەو كاتەشدا بۆرژوازی بە تواناو سەربەخۆ لە ئارادا نەبوو . 
لەناوڕاستی سەدەی هەژدەهەم دا ئابوری ئەڵمانی بوژایەوە، هاوشانی ئەمەش، باری رۆشنبیری و ئابوری چینی بۆرژوازی هاتە مەیدان، لەو سەردەمەدا ئەم چینە، هێزێكی نەبوو بۆ وەدیهێنانی نەتەوایەتی خۆی و هێزی (ناپلیۆن)یش ئەوە نەبوو بتوانێ‌ هەموو ئەڵمانیا داگیر بكا. 
دەسەڵاتی ناپلیۆن لەلایەن زۆربەی چینەكانی گەل وەكو دەسەڵاتێكی نامۆ و چەوسێنەر لەقەڵەم دەدرا لەبەرئەوەی بزوتنەوەیەكی گەلی نەتەوەیی لە دژی بەرپابوو و بە بزوتنەوەی رزگاریخواز نادەبرا.
لەناو ئەو هەلومەرجانەدا، دەرەبەگ و چینی بۆرژوازی بەهێز توانایان جەماوەر بەوە بخافڵێنن كە (پێویستی بە ئازادی و یەكێتی نەتەوەیی هەیە)، ئاگایان لە باری ناوەوە نەبوو و دژی دوژمنەكانی دەرەوە ئاراستەیان بكەن لەسەر بنچینەیەكی نەتەوەیی توندڕەوانە كەلە سەدەی نۆزدەهەم دا بە شێوەیەكی راست و ئامانج پێكانە داگیرسا و بەهۆی ئەم بنەمایانە، فاشیەكان لە ئەڵمانیا بە شێوەیەكی زۆر خێرا و كاریگەریەكی بەهێز بەسەر جەماوەرەوە بەهۆی پڕوپاگەندەی شۆڤینیانەی زۆر كە لە هی تێكڕای دەوڵەتانی دیكە زیاتربوو، توانیان سەربكەون. ئەم حەماسەتە نەتەوەییە شۆڕشگێڕو عادیلە، گۆڕی بۆ سیاسەتێكی كۆنەپەرست و شۆڤینیانە و كاری بۆ موڵكدارە وا بەستەیە (ئەشراف و خانەدان)و بۆرژوا گەورەكان ئاسانكرد كە لە بارەی سیاسەتی ناوخۆوە، جەماوەری خەڵەفاند و لە لایەكی دیكەوە گرنگترین هاوپەیمان لە شۆڕشی دیموكراتی دزرا. لێرەدا یەكێتی نەتەوەیی بەهۆی جەماوەری گەلەوە نەهاتە دی، بەڵكە بەهۆی هێزە پروسیە كۆنەپەرستە سەربازیەكانەوە لە ساَلانی 1866 _1871 هاتەدی، بەوەش ئایدۆلۆژی ئیستبدادی نەتەوەیی بەهێزكرا.
ئینجا لۆكاش باسی چەند گرێیەك دەكا: یەكەم ناڕەزایی گشتی نەتەوەیی دژی پەیمانی (ڤێرسای)، سیاسەتی هەڵپەرستانەی سۆسیال دیموكرات و لاوازی شیوعیەكان ڕێگای نەدا شۆڕشێكی رادیكالیانە بەرپا بكرێ وەك ئەوەی لە رووسیا بەرپاكرا. تا گەل لەژێر باری مل كەچی سەردەمی كۆن و ئەنجامەكانی شەڕو تێكشكانی شۆڕشی چینە مام ناوەندیەكانی ساڵی 1918و بێ هیوایی جەماوەر لە ئەنجامە كۆمەڵایەتیەكانی ئەم شۆڕشە رزگار بكرێ. 
ئەم پەرەسەندنە تایبەتیە بووە هۆی ئەوەی فاشیزم دەسەڵات بەدەستەوە بگرێ. 

تیۆری(فاشیزم وەك بزووتنەوەی چینی ناوەند) 

بنكەی كۆمەڵایەتی بزوتنەوە فاشیەكان 
ئەم لێكۆڵینەوەیە دوولایەنە لە دوو بەش پێكدێت 
تیئورە كۆمەڵایەتیەكان        
تیۆرە دەرونیەكان 

1. تیۆرە كۆمەڵایەتیەكان :- 

(تێودۆر كایگە)ی توێژەری كۆمەڵایەتی لە كتێبەكەی (چینە كۆمەڵایەتیەكانی گەلی ئەڵمانی)دا دەڵێ :- بەر لە هەموو شتێك ئەوانەی پشتگیری حزبە ناوەندە میانڕەوەكان و راستڕەوە موعتەدیلیان كرد بەر لە قەیرانە ئابوریە گەورەكەی چینەكانی ناوەڕاست كە بە هیچ جۆرێك بەشداری هەڵبژاردنیان نەكرد. لەبەر ئەوە دەنگی ئەم حیزبانە لە هەڵبژاردنی (رایخ) لە ساڵی 1928 تاساڵی 1932 بەڕێژەی (7 و 38 تا 6 و 9)ی سەرجەمی دەنگەكان كەم بووەوە . لە سەرجەمی (9 و 11) ملیۆن بۆ (5و3) ملیۆن دەنگدەر. بەهۆی بوونی هەلومەرجی ئایینی و نەتەوەیی ناوەندەكانی حیزبی كاسیۆلیكی و حیزبی گەل لە بایرن توانیان لە هەلبژاردن دا پارێزگاری دەنگەكانیان بكەن بە گوێرەی بۆچوونی (geer hard) (گیرهارد ریتە) جەماوەری هاوچەرخ لە كۆمەڵگای پیشەسازی هاوچەرخ (جەماوەری بەرفراوانی شار ناوەندە پیشەسازیەكان) بەرەو هیتلەر چوون. لێرەدا (روبكە فایسس) دەڵێ :- (لە راستیدا سۆسیالیزمی نەتەوەیی بە قوڵی لەناو چینی پڕۆلیتاریا دا ڕەگی داكوتا) تاوەكو یوسف شێرا ویسیش وای دەبینی :- كە شانبەشانی چینەكانی ناوەڕاست زۆریان پێكهێنەری پڕۆلیتاری بەهێزیش لەم مەسەلەیەدا هەبوو . هەروەها (ف . هاكمان) نوسیویەتی :- ئەوانە هەر هەمان جەماوەر بوون كە پێشتر لە ریزی حیزبە ماركسیەكان دا بوون.
هەر لەم پەوەیندەدا زانای ئەمریكی (س.م لیبسیت) ڕایگەیاند كە (فاشیزم توندڕەوی ناوەڕاستە- مەبەستی چینەكانی ناوەڕاستە)
هەر یەكێك لە (كایكە) و (لیبسیت) و ئەوانە لەدوای ئەوان هاتون لایەنگری تێوری چینەكانی ناوەڕاستن و هەوڵیانداوە ئەوە روون بكەنەوە كە بۆچی زۆربەی بەشدارانی هەڵبژاردن وەك ئەندامی حیزبە فاشیەكان لە چینەكانی ناوەڕاستن و مەترسیەكی گەورە لە چەپ دەكرا كە دەسەڵاتی سۆسیالیزم پسەپێنێ‌ و لەلایەن راستەوە ترسی ئەوەیان لێنیشتبوو كە رێكخستنی ئابووری گەورە پسەپێنن- قووڵبوونەوەی قەیرانی ئابووری بۆ موڵكدارێتی چینی ناوەڕاست ئامادەكردنێكی دەروونی بوو بۆ توندڕەوی بۆرژوای بچوك. 
لە یەكێ‌ لەو كۆپلانەی كە كەلیبسیت لە بەرنامەی حیزبی نیشتیمانی ناوچەی شلیشفیك هۆلشتاین -ناوچەیەكە لە باكووری ئەڵمانیا- وەرگرتووە، دەڵێ: (ئەوانەی كە لەدوای ئەوەدا لە حیزبی سۆسیالیزمی نەتەوەیی وەرگیران)، بەشێوەیەكی زۆر هورد گوزارشتی لەم سروشتە كردوە: (دەبێ لایەنگری لە پێشەوەران بكەن دژ بە سەرمایەداران چونكە لە هەڕەشە لە فابریكەكانیان دەكەن)لە لایەكی دیكەشدا، لەدژی سۆسیال خوازەكان كە هەوڵ دەدەن بیانكەنە كرێكاری پرۆلیتاری هەروەك لەهەمان كاتدا دەبێ لە ترسی سۆسیالیزم، پارێزگاری لە بازرگانی تاك بكەن). حزبی ناسیۆنال سۆسیالیستی ئەم بیرۆكەیە بەم شێوەیە بەرزكردۆتەوە: دژی سەرمایەدارو ماركسییەت. 
(لیبسیت) دووپاتی ئەوە دەكاتەوە كە پیاوە خاوەن كارە بچووكەكان زۆر ترسیان لە رێبازی گەلەكۆمەكی و دەست بەسەرا گرتنی قەیرانی ئابووری و جەنگ هەیە - ئاماژە بۆ زۆر بوونی ڕێژەی خزمەتگوزاران دەكا كە بە ڕێژەی 11.3%  لەساڵی 1873 تا 21.6% لە ساڵی 1914 زیاد كردوە ئەمەش بەهۆی دەست بەسەراگرتنی سەرمایەدارو زۆری پێداویستی كارگەكان بە فەرمانبەرو خزمەتگوزار بۆ بەڕێوەبردن و دابەشكردن و رێكخستن. . . هتد بێگومان ئەم پێداویستیە دام و دەزگای داپڵۆسینی گرتەوە وەك پۆلیس و سوپا زۆربەی ئەمانەش لە چینە بچووكەكانەوە هاتن و لەباری ئابوریەوە بێلایەن بوون و هیوایان بە سیاسەتی سۆسیال دیموكرات و سەندیكاكان نەمابوو ئەمەش بە شێوەیەكی روون لە كۆماری فایمار بەدیاركەوت. بۆیە تێكڕای ئەمانە، هانیدان بۆ ئەوەی بەرەو ڕاست، واتە بەرەو فاشیزم بڕۆن . . . هتد .
تەنیا بۆ تێبینی: ئەم بیرو باوەڕانە لەبارەی ئەم بنكە جەماوەریە بەرفراوانەی فاشیزم لەگەڵ بیرو باوەڕو تێورەكانی (فاشیزمی زادەی سەركردە)یە بەراورد بكەن.   

2. تێورە دەروونیەكان :-

(رایش) لە توێژینەوەكەی دا (لێتوێژینەوە لە بارەی ڕاستی مێژووی پێكهاتنی سروشتی مرۆڤ لەیەكێ‌ لە چەرخەكان و پێكهاتنی ئایدۆلۆژی كۆمەڵگا –سەرچاوە(سایكۆلۆژیەتی جەماوەر - لا 42) كە باسی رۆڵی ئایدۆلۆژی و هەڵوێستی سۆزانەی ئەم جەماوەرە دەكا وەك راستییەكی مێژوویی و كاردانەوەی ئایدۆلۆژیا دەكا بەسەر بنكەی ئابوری (هەمان سەرچاوە لا 37) و كاریگەرێتی سایكۆلۆژی پەیوەندیەكانی بەرهەمهێنان بەسەر تاكەكان دەكا. 
ئەمەش مانای ئەوەیە كە دروست بوونی ئایدۆلۆژی لە مێشكی مرۆڤ، واتە تەركیبی ئابووری كۆمەڵ و بونیادی سەرخانی ئایدۆلۆژی وبەم رێگەیە، تێگەیشتن لە هۆكانی و لە تێگەیشتنی مادیانەی مێژوو بە شێوەیەكی گشتی. هەروەها هەڵدەستێ‌ بە لێكۆڵینەوە لە بارەی ئەو فەرمانبەرانە كە لەسەرەوە سەرۆكایەتیان دەكرێ، بەڵام وەك نوێنەری دەسەڵات لەبەرانبەر ئەوانەی وەك پلەوپایە لە ژێریانەوەن. چونكە تایبەتمەندی هەڵسوكەوتیان لەگەڵ دەسەڵاتداری دەوڵەت بەرانبەر كەسانی خاوەن پلەی خوارتر، بە تەواوی پیادە دەبێ. هەرچەندە بواری ئابووریشیان خراپ بێ هەر بۆ سەروی خۆیان دەڕوانن و هەروەها بە شێوەیەكی تایبەتی باسی ڕۆڵی باوكان و خێزانە ئیستبدادیەكان دەكا لە بواری پەروەردەیی و  سیستمی ئیستبدادی ئەو باوكانە دەكا وەك نوێنەری (دەسەڵات) لەناو هەر خێزانێك؛ ڕۆڵی باوكان لە شێوەی بەرهەمهێنان و پەریوەندیان لەگەڵ سەركارەكانیان لە ناو خێزانەكانیان بە تایبەتیش لەسەر كوڕەكانیان ڕەنگ دەداتەوە و دەڵێ: ئا بەم شێوەیە خێزان دەبێتە یەكەم كۆپی و كاكڵەیی بۆ هەموو شێوەكانی بیروباوەڕی كۆنەپەرستانە. هەروەها ئاماژە بۆ ڕۆڵی ئاین و كلێساو چەوسانەوەی حەزەكان و بەشێوەیەكی تایبەتی پێداویستییە سێكسێكان بە دەكاو دەڵێ :- سەركوتكردنی ئارەزووی سێكسی ڕۆڵی یەكلاكەرەوە دەبینێ و بە كۆمەكی ئاینەوە ئەنجام دەدرێ. ئا ئەمانە مەرجگەلی گرنگن لە پێكهاتنی خێزانە بۆرژواكان. 
ئەمە بنچینەیەكی جەوهەریە لە دروستكردنی بونیەویانەی خەڵكە بۆرژوا بچووكەكان وئەم ترسە وا لە خەلك دەەكا نێگەتیف بن و لە سیاسەت بڕەوێنەوە و هانیان دەدا بۆ گرتنەبەری ڕێگای دیكە وەك جێگرێك بۆ بەدیهێنان و تێركرنی ئارەزوەكانیان كە ڕەنگە بە شێوەیەكی سادیانە دەرببرٍدرێ هەروەها رەنگە سەنجڕاكێشانی سێكسی یەك رەنگی جلوبەرگ و نمایشی سەربازی شتی دیكە بێ: 
بەپێی ئەو بنچینانەی ئاماژەمان بۆ كرد، چینەكانی ناوەڕاست بەشێوەیەكی تایبەتی ئامادەكران بۆ ئەوەی بەدوای هێزێك بكەون سەركردایەتیەكەی بە شێوەیەكی تەواو خودی و بابەتیانە دژی بەرژەوەندیەكانی جەماوەری كرێكاران بێت.
 (ئەریك فرۆم) هەوڵ دەدا هەر لە سەرەتای سەرمایەداریەوە لە پەرەسەندنی ئەم چینانە توێژینەوەكانی بكا وبەم رێگەوە دووپاتی پەرەسەندنی تایبەتی مێژووی ئەڵمانیا دەكاو لەو باوەڕەدایە كە هیتلەر توانیویەتیردەستكەوتێكی زۆر بەدەست بهێنێ، چونكە ئەو چ لە لایەنی كۆمەڵایەتیەوە و چ لە لایەنی ئیدۆلۆژییەوە، نوێنەری بێ وێنەی بۆرژوای بچوك بوو. ئەو  نموونەی بەشێكی گەورەی بۆرژوای بچوكی ئەڵمانیاو ووڵاتە ئەوروپیەكانی دیكە بوو. 
لە ماوەی دوای جەنگ -مەبەستی جەنگی جیهانی یەكەم- پەرەسەندنێكی زۆر گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، چونكە تێكچوونی ئابووری چینە كۆنەكانی ناوەڕاست گەیشتە دوا پلەكانی، ئەوەش بە شێوەیەكی خێرا لەماوەی قەیرانی ساَلی 1923 ڕوویدا و ساَڵانی 1924 تـــا 1928 بە ساڵانی باشبوونی باری ئابووری لە قەڵەم دراو هیوا و قازانجی نوێی بە چینەكانی ناوڕاست بەخشی، بەڵام ئەو قەیرانە كە لە ساڵی1929 ڕوویدا، هەمووی تێكداو پڕۆلیتاریا تووشی گەورەترین كارەسات هاتن. 
سەرەنجامی دۆڕاندنی شەڕو ڕووخانی پاشایەتی، هۆشمەندی شڵەقاو ڕژا. فرۆم سادیزم و ماسۆشیزم وسروشتی دەسەڵاتداری لەیەك تەرازو دادەنێ‌، چونكە ئەم دوو حاڵەتە بەسەریەكدا پیادەدەبن و دەڵێ :- هیتلەر توانی سەركەوتن بەدەست بهێنێ، تەنیا لەبەر ئەوەی نوێنەری ئییدۆلۆژی و كۆمەڵایەتی بێ وێنەی بۆرژوای بچوك بوو. 
قەدەر لە ڕوودانی جەنگەكان بەرپرسیارە كە هەر قەدەر خۆیەتی لەبەر ئەوەی هەندێ كەس دەبنە دەسەڵاتدارو هەندێكیش حوكم بەسەرا دراو و هەر قەدەرە كە ئاوازی ژانەكانی قەت دەنگ دەرناكا. . . فرۆم باوەڕی وایە كە مەترسی فاشیزم قەت تەواو نابێ تا سەرمایەدار مابێ. 

3. فاشیزم وەك دەسەڵاتێكی تۆتالیتاری:

لە بەشی یەكەمی ئەم لێكۆڵینەوەیەدا باسی ئەم تێورەم كردو لێرەدا تەنیا دەمەوێ‌ بیروڕایەكانی(راینهال كوینل) بە شێوەیەكی زۆر كورت بخەمە سەر مێژووی سەرەتای ئەم تێورە كە ئەویش دەڵێ : بیروڕای سۆسیال دیموكرات و بە تایبەتی كتێبی (كارل كاوتسی) لە بارەی دیكتاتۆری پرۆلیتاریا -1918-، كاریگەرییەكی تایبەتی بەسەر ئەم تێورەوە هەیە. لە ماوەی (كۆماری ڤایمار)و دوای ساڵانی 1933، سۆسیال دیموكراتەكان و لیبڕاڵ و پارێزكارەكانیش دوای بەزاندنی هێزەكانی فاشیزم لە ساڵی 1945 لە قۆناغی گوێزانەوە بۆ شەڕی ساردی ساڵانی (1947-1948)، هەموویان، كۆمۆنیزمیان بە تاكە ترسێكی جەوهەری دادەنا. لە ساڵی 1917شدا هەمان شت لە دژی شۆڕشی رووسی ڕوویدا...ئەمەش لەبارەی بەراوردكردنی نێوان دیكتاتۆری و دیموكراتیەوە بوو. 

4- فاشیزم وەك مۆدیرنیست :

بنچینەیەكی تێوری گشتیە لە بارەی تێوری كۆمەڵگای پیشەسازیەوە (ف.ف روستون)و  تێورەكەی وەك(جیگری گەشەسەندنی تێوری ماركسی) داناوە. خەسلەتە سەرەكیەكانی ئەم تێورە توێژینەوەیە لە ئاستە جیاجیاكانی پەرەسەندنی زانست و تەكنیك لەم كاتەشدا وەك بەرزترین قۆناغ لە هەندێ لەو ووڵاتانە كە كۆمەڵگای پیشەسازی تێدا گەیشتۆتە قۆناغێكی پێشكەوتو. هەروەها شێوەی ڕێكخستنی كۆمەڵگاو پەیوەندی موڵكدارێتی لەم لێتۆژینەوەیەدا شتێكی جەوهەری نییە. 
بەم شێوە دەری دەخەن كە سۆسیالیزم جێگری سەرمایەداری نییە، بەڵكو شێوەیەكی دواكەوتوەو بەرەو گەیشتن بە كۆمەڵگا پیشەسازی بەڕێگاوەیەو ئەم پرسیارەش دەخەنە ڕوو: چۆن دەكرێ پێناسەی فاشیزم بكرێ لە ڕوانگەی پەیوەندیەكانی لەگەڵ پەرەسەندنی پیشەسازی و كرداری نوێكردنەوە. 
مێژوونووسی كۆمەڵایەتی ئەمریكی بارینكتون مور ئەم لێتۆژینەوەیە دەنووسێ و لەگەڵ چاوپێداخشاندنەوەیەكی تایبەتی بە ئەلًَمانیاو ژاپۆن و ئیتاڵیا، ئەم جۆرە تایبەتمەندی و حەتمیەتانە بەدیاردەخا: 
لە كاتی پەرەسەندن بە ڕێگای یەكەم و دوای زنجیرەیەك لە شۆڕشی بۆرژوازی بەستنەوەی سەرمایەداری بە دیموكراتی-هەروا ڕێگای دووەمیش هەر هەمان رێگای سەرمایەداری بوو. لێرەشدا هیچ تەوژمێكی شۆڕشگێری نەبوو و سەرەنجام بە گرتنەبەری سیاسەتی جۆراجۆی كۆنەپەرستانە، دەسەڵات درا بەدەست فاشییەت و بنچینەیی بەرنامەكەیان بریتی بوو لە( سەركوتكردنی ناوخۆیی و گرتنەبەری سیاسەتی فراوانخوازی لە دەرەوە). ئەمەش هاوپەیمانێتی نێوان چینە سەركردەكانی بازرگانی و پیشەسازی و چینە تەقلیدیەكانی بوو؛ هاوپەیمانێتیەك بوو لە دژی جووتیار و كرێكارە پیشەسازەكان راوەستا هەروەك راینهارد كونیل دەڵێ:- بەبێ هیچ گومانێك(مۆر)بەشێوەیەكی باوەرپێكراو سەلماندی كە بەردەوام بوونی نەریت دەرەبەگی و چینەكانی سەرەوەو موڵكدارێتی لە هەندێ وڵاتدا وایكرد، زەمینە بۆ ئیدۆلۆژیەتی فاشیزم خۆش ببێ و بووە هۆی سەركەوتنیشی. 
بەڵام لەناو چینە دەسەڵاتدارەكان و بەشێوەیەكی سەرەكیش تەنیا دەرەبەگەكان نەهاتنە ناو ڕێكخستنی ڕژێمی فاشیەوە "واتە باڵی بڕیاردەر لە ناو پیشەسازی و سەرمایەی بانكی"بوو . 

5. فاشیزم وەك دیكتاتۆرییه‌تی سەرمایەی دارایی :

كورت كوسفایلە لێتوێژەرێكی ماركسییە لەبارەی بابەتی فاشیزم و یەكێكە لە گەورە ئەكادیمیەكانی زانستی سیاسی لە ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات- لە بارەی بۆچوونی زانستیانەی ماركسیزم لە ماهیەتی فاشیزم، كۆسفایلە دەڵێ : شێوەكانی پەیدابوونی فاشیزم بە شێوەیەكی سەرەكی لا گرنگ نیە بەڵكو سرووشتە چینایەتییەكەیم لەلا گرنگە. بەڵام ئەمە نە ڕەچەڵەكی كۆمەڵایەتی ئەو سەركردە فاشیانە دەردەخات، نە پێكهاتی كۆمەڵایەتی سەركردە فاشیەكان نە ئەوانەش كە پێوەوەی بەندن، هەروا پەیوەندیشی نە بە بەرنامەو ئەو درووشمانەوە هەیە كە پڕوپاگەندەی فاشی دەیەوێ‌ بە هۆیەوە جەماوەر بۆ لای خۆی ڕابكێشێ. سرووشتی چینایەتی وەك هەر هێزێكی دیكەی سیاسی دیكە تەنیا بۆ خۆی لە سیاسەتەكەی دا دیاری دەكرێ.  ئەمەش مانای ئەوەیە دەتوانرێ‌ هەر( هەڵویستێكی فاشی) لە ڕوانگەی وەرگرتنی هەلوێستی بەرانبەر بە تێكۆشانی چینایەتی لەنێوان پرۆلیتاریاو بورژوا " لەنێوان جەماوەری گەل و سەرمایەداری دارایی"دا دیاری بكرێ‌.
كۆسفایلە لەسەر بناغەی تێوری لینین لەبارەی ئیمپریالیزمەوە پێناسەی فاشیزم دەكاو دەڵێ‌: فاشیزم داو مەبەستی بەندە بەوە تا بەرەو كونەپەرستی و ڕاودونان بچێ‌. ئەمەش دەسەڵاتی ئیمپریالیزم لەسەردەمی سەرمایەی دارایی مۆنۆپولی كە بۆقۆناغی وەرگرتنی دەسەڵاتدارێتی دەگوێزرێتەوە، نەوەك بەرەو ئازادی. ئەم دەسەڵاتەش لەژێر هەر سیستەمێكی سیاسی جیاجیادا بێ‌ هەر لەیەك دەچێ و بەدرێژایی ڕیگاكە هەر كونەپەرستەو لووتكەی پوكانەوەی ناكۆكیەكان دەنوینێ‌ كە ئەمەش ئەنجامەكانی ئەم رێبازەیە.
مۆنۆپۆلەكان بەرەو ئەوە دەچن لەبوارە ئابووری و سیاسیەكاندا بەتەنیا دەست بەسەر دەسەڵاتدارێتی دابگرن.
دیمكراتی و پەرلەمانی بۆرژوازی توانایەكی دیاریكراو بەزەحمەتكێش و بورژوازی نامۆپۆل دەدەن بۆ بەرگریكردن لەخۆی دژی چەوسانەوەو بەتاڵان بردنی بێ‌ ئەندازە بەهۆی سەرمایەی دارایی لەبەر ئەوە سەرمایەی داراییش هەوڵدەدا ئەم توانایە بەرێگای دامەزراندنی دەسەڵاتە سیاسیەكەی خۆی ــ وەك ــ تەوژمێكی سیاسی و شێوەی حوكمدان لەناو ببا. 
فاشیزم وەك ڕەوتێكی سیاسی و شێوەیەكی دەسەڵاتدارێتی لەگەڵ ئیمپریالیزم لەیەك وەخت نەهاتە سەر شانۆی مێژوویی جیهانی، بەڵكو یەكەمین جار دوای شەری جیهانی یەكەم دەسەڵاتی گرتەدەست. ئیمپریالیزم لەبارێكی مێژوویی دیاریكراو بەرەو كۆنەپەرستی و راونانی شێوە فاشیانە ڕۆیشت. ئەم بارە بەر لە هەموو شتێك ئەوەمان پێ رادەگەیەنێ‌ كەوا سەرمایەداری پێی ناوەتە ناوە قەیرانێكی گەشتیدا. 
(لێرەدا دەمانەوێ‌ لەبارەی مێژووی پەیوەندی نێوان پارتی ناسیونال سۆسیالیستی كرێكاری (NSDAP )و سەرمایەی دارایی لە نێوان ئۆكتۆبەری 1923 و 30 یەنیوەری 1933 بخەمە ڕوو كە لەگۆڤاری ((ڤایلە)) دا بڵاوكراوەتەوە.
8/9/1923: هەر لە كودەتایەكەی هیتلەرو لودن دورف لە میونیخ لە ئۆكتوبەری1923: مریتس تیس لە ڕێگای لۆدۆن دۆرفەوە بڕی (100,000)ماركی زێرین بۆ حزبی سۆسیالیزمی نەتەوەیی كرێكاری ئەڵمان دەنێرێ‌.
24/2 – 1/4/1924 : دادگایی كردنی هیتلەرو لودن دورف و ئەوانی دیكە لەمیونخ. دادگا ماوەی بە هیتلەردا ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی پروپاگەندە بۆ حیزبەكەی بكا. 
دوای ساڵی 1925 : تیس جارێكی دیكەش پشتگیری (NSDAP) دەكا لەگەڵ ئەوەشدا لە حیزبێكی دیكە كاری دەكرد كە ناوی حیزبی گەلی نەتەوەیی ئەڵمانی بوو .
1926 : هیتلەر لە كۆبونەوەی جیاجیا لەگەلێ‌ ناوچەی ئەڵمانیاو هەروەها لەبەردەم سەرمایەدارە گەورەكان ووتار دەدا...
1927 : (ڤیلهیم كیلبەر) كە سەرمایەدارێكی كەرتی پیشەسازی كیمیایەكان بوو دەچێتە ریزی  (NSDAP) .
4/7/1927 : (ئیمیل كیرۆڤ )یەكێكە لە پیاوە هەرە گەورەو خاوەن دەسەڵاتەكانی پیشەسازی خەڵوز لەگەڵ هیتلەر دا پەیوەندی شەخسی دروست دەكاو ریزەكانی حیزبی گەلی نەتەوەیی ئەڵمانی بەجێ‌ دەهێلێ‌ و دەچێتە ناو (NSDAP) وژمارەی ئەندامێتیەكەی (71022)و، كاری بۆ ئەوە دەكرد(NSDAP) پارە لە سندوقی یارمەتیە سیاسیەكانی یەكێتی پیشەسازی كانەكان وەرگرێ‌.
8/1928 : دوای ئەوەی (هوكن بیرك) سەرۆكایەتی حیزبی گەلی نەتەوەیی بەدەستەوە گرت، (كیرۆف) بۆ ناو حیزبی ناوبراو گەڕایەوە.
بەڵام درێژەی بە پەیوەندی شەخسی خۆی لەگەڵ هیتلەر دا و بەردەوام هەوڵی دەدا (NSDAP)پشتگیری پۆلی لە پیشەسازیە قورسەكان دەستبكەوێ‌.
9/1928 : ئۆتۆ دیتریش "مێردی كچی سەرۆكی دەستەی نووسەرانی رۆژنامەی پیشەسازیە قورسەكان لە ناوچەی ((راین فیستیڤال)) كە ناوی رایس مان كرۆنە یە تا ئەوكاتە بەرێوبەری بازرگانی ڕۆژنامەی ئێوانی ئەڵمانی نەتەوەیی میونخ ــ ئۆكست بورگ ــ بووە، دەچێتە ریزی NSDAP و پەیوەندیەكانی بە پیشەسازی خەڵوز درێژە پێدەدا و دەبێتە بەرێوبەری كاری رۆژنامەگەری حیزبی ناوبراو. 
1928 - 1929 : بەرنامەی ناوبراو كە بەناو(بەرنامەی 25 خاڵیNSDAP)ناسراوە، ئەو هێرشانە كە لەدژ سەرمایەداران كراوە، لادەباو تەنیا ئەو هێرشە نەبێ كە كراوەتە سەر سەرمایەداری (جولەكەی چاوچنۆك). 
ئابی 1929 _1930 : هاوپەیمانێتی بەهێز لە نێوان (حیزبی ناسیۆنالی) ئەڵمانی و (NSDAP) لەسەر هەڵمەتی هەڵبژاردن (joun plan) 
كۆتاییەكانی 1930: سەرەتای پشتگیریكردنی(كورت فون سترویدە)ی خاوەن بانك لە (NSDAP). 
سێپتێمبەری 1930: سەركەوتنی مەزنی(NSDAP) لە هەڵبژاردنی پەرلەمان" ملێونان ماركەكەی سەرمایەدارەكان، (6) ملیۆن دەنگی هێنا" 
2591930 لە دادگای دەوڵەت دژ بە ناسیونال سۆسیالیست و ئەفسەرانی سوپا وەك لودین و شیرنكەو فیندت، شەرعییەت بە هیتلەر درا. 
كۆتایی سێپتێمبەری (1930) هاتنی (فالتەر تینكل مان) بەڕێوەبەری كانە خەڵوزەكان لە ناوچەی (كلیزن كیرشە) بۆ ناو (NSDAP) . 
پایزی 1930 : (هابلیمار شاخت) بۆ ئەمریكا سەفەر دەكات ولەگەڵ گەورە پیاوانی دارایی وسامانداری ئەمریكا گفتوگۆ دەكا تا قەناعەتیان پێ بهێنێ كە هاتنی حكومەتێكی نازی ترس بۆ سەر پڕۆژەكانی سەرمایەداری ئەمریكا لە ئەڵمانیا دروست ناكا،بەڵكو لە بۆلشەویەكان دەیپارێزێ‌.
511930 : چاوپێكەوتنی هیتلەر لەگەڵ سەرۆكوەزیران(درینیك) كە یەكتربینین لەگەڵ بەڕێوەبەری بانقی ئەڵمانی و كۆمپانیای (دیسكونتۆ) و(ئەمیل كیورك و فون شتراوس) بە دوا هات و لەو ساتەوە تا ئیستا ئەندامی حیزبی گەلی نەتەوەیی ئەڵمانیە و ئەمەش سەرەتای پشتگیریكردنی بوو بۆ (NSDAP). 
كۆتایی ساڵی 1930 : (فالتەر فونك) كە سەرنوسەری ڕۆژنامەی (بۆرسەكان) لە بەرلین بوو،  چووە ریزی(NSDAP) و دوایی دەبێتە ڕاوێژكاری ئابووری حزب و بەرپرسیاری پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ناوەندە بانكی و پیشەسازییەكان. 
1930 : (ئوگیست فیلهیلم) ئەمیری گومرگەكان دەداتە پاڵ (NSDAP). 
25-12-1930 : راگەیاندنێكی ژەنەڕڵ (فۆسیكت) لە ڕۆژنامەی سەراپای ئەڵمانیا لەسەر پرسیارێك كە دەڵێ: ئایا حیزبی هیتلەر حەزدەكا بەشداری حكومەت بكا ؟ ئەویش لە وەڵامدا دەڵێ: من بەبێ دوودڵی دەڵێم بەڵێ. 
هەر لە هەمان ژمارەدا (یونگە فون ئولدنبورگ) وتویەتی: بە قەناعەتی من (NSDAP) بێ هیچ دەمەتەقێیەك مافی ئەوەی هەیە لە پاشەڕۆژدا حكومەت دابمەزرێنێ. 
سەرەتای ساڵی1931: یەكێك لەسەركردە نازیەكان كە(پاول شولس)ی پیاوكوژ بوو لە ئیسن(شارێكی گەورەی پیشەسازی)یە چاوپێكەوتنی لەگەڵ گەورە پیاوان و خاوەن كانە خەڵوزەكان سازدا. لەم چاوپێكەوتنانەدا بڕیار درا مانگانە بە (10) هەزار مارك پشتگیری(NSDAP) بكرێ. 
1/3/1931 : خێزانی(تیسن) چونە ریزی(NSDAP)یەوە. 
سەرەتای هاوینی 1931 وەلی عەهد (ڤیلهێلم) پەیوەندی شەخسی لەگەڵ هیتلەردا پەیداكرد.
هاوینی 1931 هیتلەر لە چاوپێكەوتنێكی نهێنیدا لەگەڵ پیاوە پیشەسازەكان بە ئاشكرا بۆ خەڵكێكی زۆر قسەدەكا. 
یۆنی 1931 : پاشا (ئوغست) بە ئاشكرا چاوی بە هیتلەر دەكەوێ‌.
 19/6/1931 : چاوپێكەوتنی (ئەدمۆند شتنس) بە هیتلەر. 
9/7/1931 : نامەی (ئەدمۆند شتنس) بۆ هیتلەر كە تێدا هاتووە: بەرفراوان كردنی ناوچەكانی ئەڵمانیا بەرەو ڕۆژهەڵات و خوارووی ئەوروپا لەم ساتەوەختەدا بەدی بهێنین. 
بەڵام لە ڕوانگەی بەردەوام بوونی لەسەر نەهێشتنی هەموو سەركەتن و چارەسەركردنی گیروگرفتەكانمان لە ڕۆژهەلات(ڕۆژهەلاِتی ئەڵمانیا ) كە داوامان لێ دەكا رەزامەندی لەندەن و واشونتن وەرگرین. من لەكاتی چاوپێكەوتنەكانماندا زۆر باش دەزانم كە ئێوە ئەی هیتلەری بەڕێز بێ گومان سنوری تواناكانی ئیستامان دەزانن. تەنیا دەبێ ئاگادار بین ودەبێ هەنگاو بە هەنگاو بڕۆین و پلە بە پلە سەربكەوین. 
گەشبینم بەوەی كە ئیوە لە ئەركە قورسەكانی ئەرشانتان سەركەوتن بەدەست دەهێنن و دەتوانن بە نۆرە جڵەوی ڕٍابوونی ئەم هەستە بە نۆرە بەدەستەوە بگرین. 
27/7/1930 : كۆمەڵەی ئابوری سیاسی فرانكفۆرت بە ڕەزامەندی سكرتێری كۆمەڵەی یەكێتیە نیشتیمانیەكان داوایان كرد (رویدنكە فون دیركولتس) سەرۆكایەتی بداتە (هندن بیرك) و باسی ئەوە دەكات ئۆپۆزیسیۆنی نەتەوایەتی هیتلەر، دوا یەدەكی ئەڵمانیایەو ئێمەش وەك بنكەیەكی ئابووری ئەڵمانیا لە پشتتانەوە دەوەستین. 
10/10/1931 : یەكەم گفتوگۆی سەرۆكی دەوڵەت(هندن بورگ) لەگەڵ (هیتلەر) و(كورنیك) لە بارەی بەشداربوونی نازیزم لە حكومەتدا. 
11/10/1931 : سازدانی ئەو كۆبوونەوانە كە بە بەرهەڵًستی نەتەوەیی ناوبراو بە (NSDAP) ناوبرا كــــــــــــــــــــــە (شتال هیلم) و حیزبی گەلی نەتەوەیی ئەڵمانی و هەندێكی دیكە تێیدا بەشداربوون. 
27/10/1931 : (س. ف) لە كۆمپانیای (سیمنز)ەوە لە كاتی ئەو میواندارییە كە كۆمپانیای (جەنەراڵ ئەلكتریك) لە نیویۆرك پێهەڵدوستێ، لەبەردەم نوێنەری گەورە پیاوانی دارایی ئەمریكیەكاندا قسە دەكاو دەڵێ: ڕەگی بزووتنەوەی هیتلەر، تێكۆشانە دژ بە سۆسیالیزم واتە ماركسیزم. 
دیسەمبەری 1931 : فریتس تیسن دەبێتە ئەندامی (NSDAP)) . 
16/1/1932 : كۆڕێكی هیتلەر لەبەردەم سەردات پیاوی مۆنۆپۆل لە یانەی پیشەسازی لە شاری (دیسلدۆرف) ئەم كۆڕە لەگەڵ (فریتس شیسن) ڕێكخرابوو . 
27/1/1932 : كۆبونەوەی نهێنی سەركردایەتی نوێنەرنی یەكێتی كۆمپانیاكانی ئاسن (تیس بوینسكن فویلكر)لەگەڵ هیتلەر و(كوبرینك) و(زویم). ئەم كۆبونەوەیە بووە هۆی دامەزراندنی حكومەتی نازیزم. 
فیبریوەری 1932 : گفتوگۆ لەنێوان فردریش فلیك و هیتلەر كرا. 
19/3/1932 : یەكێك لە گەورە پیشەسازان(پاول روشن) ڕێككەوتنێك لەگەڵ هیتلەر دەكا كە ناوەرۆكەكەی ئەوەیە، لە كاتی هەڵبژاردن لە لایەن هیتلەرەوە هێرشی لە سەر نەكرێ بەو سیفەتەی دەزگای ڕاگەیاندنی لە ژێر دەسەڵاتدایە (ڕۆژنامەی (احدت الابنا‌و) میونیغ و فرینكشە كوریر). 
3/4/1932 : هایملەر شاخت نامەیەك بۆ هیتلەر دەنێرێ و تێیدا دەنووسێ : كۆمەڵێك پیاوماقول لەگەڵ من ئامادەن پشتگیری ماددی ئەوانە بكەن كە دەیانەوێ لە تێورە ئابوریەكانی سۆسیالیزمی نەتەوەیی بكۆڵنەوە و (بیبەستنەوە بە ئابوری تاكە كەسی بەرفراوان). دوای چەند هەفتەیەك نوسینگەیەك بە ناوی وەكارخستنی كرێكاران لەلایەن هایملەر شاخت دامەزرا و (تیسن) و (پاول رویتش) پشتگیریەكی زۆریان لێكرد. 
یولی 1932 : هیتلەر دڵنیای (كورنیك فیلیك)دەكاتەوە لەبارەی لەبارەی زامنكردنی بەرژەوەندییەكانی و پەیوەندی بە مەسەلەی(كیلزن كیرش)بە ڕێگای حكومەتی نازی. 
لە سەرەتای ساڵی 1932 : دامەزراندنی (نووسینگەی داواكاری) لە لایەن مۆنۆپۆلەكانەوە بە بەڕێوەبەرایەتی (فینهل كیبلەر) كە لە دواییدا ناوی نرا (برادەرەكانی هیتلەر)و لەكاتی دامەزراندنی، (12) كەس لە سەركردە مۆنۆپۆلەكان بەشداریان تێدا كرد كە ئەمانەش مانگانە بۆ فرمان وەرگرتن لە بارەی داخوازییەكانی (NSDAP) و چۆنیەتی ئامادەكرنی سیاسەتەكەی چاویان بە هیتلەر دەكەوت.  
5/8/1932 : چاوپێكەوتنی وەزیری بەرگری شلایشەر فۆن لەگەڵ هیتلەرو ڕازی بوونی بەوەی هیتلەر دەست بخاتە ناو سەرۆكایەتی رایخ تا ببێتە سەرۆك. 
13/8/1932 : چاوپێكەوتنی هیتلەر بە (فون هندن بیرگ)ی سەرۆك دەوڵەت. 
سێپتێمبەری 1932 : چاوپێكەوتنێكی نوێی هیتلەر لەگەڵ (لاندس بیرك) بە ئاگاداری تیسن). 
پایزی 1932 : (پاول سیڤەر بیل) سەرۆكی پیشەسازیەكانی خەڵوز وئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بانكی ئەڵمانی پەیوەندی بە هیتلەرو (كریكۆر شتراسە)وە دەكا. 
19/11/1932 : مۆنۆپۆل و ئەشرافەكان داوا لە سەرۆكی رایخ (فۆن هند بورگ) دەكەن تا سەرۆكایەتی بداتە دەست هیتلەرەوە. 
نۆڤەمبەری 1932 : (ئۆتۆ مایر) و(فرانسس رویتەر) سەرنووسەری گۆڤاری بڕوا پێكراویان پیامنێری سەرمایەدارەكان، نامەی سەركردە ئەڵمانیەكان بڵاودەكاتەوە كە لەسەر داوای (پاول سیڤەر بیرگ)و(هیتلەر) ئاهەنگێك لە بەرلین(بارەگای سەرەكی) لە ئوتیلی كیرهوف، دەگێڕن. 
نۆڤەمبەری 1932 : (ای جی . فارین) و(بۆتێ فش) و لەسەر داوای (كارل بۆش) سكرتێری كۆمپانیای ناوبراو ئاهەنگێك لەگەڵ (هیتلەر)دا ساز دەكەن . 
سەرەتای دیسەمبەری 1932 : زۆرانبازی لە نێوان (كرنیك و كریكۆر شتراسە) لەسەر دەستخستنی ڕۆڵی كارتێكرنی سەرەكی لە هێڵی سیاسی (NSDAP). 
4/1/1933 : هیتلەر لە كۆشكەكەی (كورت فۆن شرۆید)ە كە یەكی لە خاوەن بانكەكان بوو لە كوێلن ئاهەنگێك دەگێڕێ‌. 
یەكگرتن لەسەر گۆڕینی وەزارەتی چاوەڕێ كراو بە سەرۆكایەتی هیتلەر و لە بارەی سیما بنچینەییەكانی بەرنامەی ئەو حكومەتەوە. 
7/1/1933 : چاوپێكەوتنی پیاوی مۆنۆپۆلەكان لەكەڵ هیتلەر لە مالی كیردۆف. 
28/1/1933 : ناچاركردنی شلایشەر بۆ واز هێنان لە دەسەڵات 
30/1/1933 دامەزراندی وەزارەتی هیتلەر (سەرەتای دیكتاتۆری فاشیزم لە ئەڵمانیا) . 
(سەرچاوە . بابەت لەمەڕ فاشیزمەوە – كورت كوسفایلە – لاپەڕە (341 -- 348)) . 
سەرچاوەكان
1- ڤۆڵڤگانگ فیبرمان- فاشیزمی ئۆروپی لە بەراوردكردندا 1922-1982/لاپەڕەی12-13، پرۆتۆكۆلی كۆنفرانسی ئینتەرناسیونالیزمی كۆمونیستی لە پترۆگراد/1922، بە ئەلمانی
2- دەربارەی فاشیزم، گۆڤاری(الرابگە)، ژمارە4/ئیتالیا
3- تیۆرە سیاسی و ئیدۆلۆژییەكان، فرانس نوێمان، لاپەڕەی 485-486، بەئەڵمانی
4- نصوص حول الفاشیە(تروتسكی-ماندیل)، لا20، ترجمە كەمیل داغر
5- بالمیرۆ تۆلیاتی، محاچرات حول الفاشیە، صفحە 37-38
6- جۆن كاوتسكی، التحولات السیاسیە فی البلدان المتخلفە، لا138
7- پاشكۆی رۆژنامەی فرانكفۆرتە ئەلگماینە، لا100لە 6/12/، بە ئەڵمانی،1991
8- ریتشارد زاگە، تیۆرییەكان لەبارەی فاشیزم، لا13026، بە ئەڵمانی
9- گۆڤاری دێر شپیگل، وتاری ئیبەرهارد یگل، ژمارە 52/1991، لا 39-38
10- گۆڤاری دێر شپیگل، وتاری زاشا ئەندرسوون، هەمان سەرچاوە، لا35-38
11- پرۆتۆكۆلی ئینتەرناسیونالیزمی كۆمونیستی لە 1935بە زمانی ئەڵمانی
12- گۆڤاری یویۆس ڤالیم، ژمارە1/بەرلین، لا 17، 27، 29
13- نۆلتە ئیرنست، تیۆرییەكان لەبارەی فاشیزم، لا 89
14- شیككردنەوەی فاشیزم و خەباتی دژ بە فاشیزمی ئینتەرناسیونایزمی كۆمونیستی و حزبی شیوعی ئەڵمانی 1922-1945
15- بابه‌ته‌گه‌لێ لەبارەی فاشیزم، كۆسڤایلە كورت، لا 341-348

حزبی بەعسی فاشیست

 لەباری ئیدۆلوژی، دەسەڵات و پەیوەندێكانی

مێژووی پەیوەندی پارتی بەعسی عەرەبی سوسیالیست لەگەڵ فاشێكانی ئەلمانیا، نەبەسراوەتەوە بە ماوەی  دەسەڵات گرتنە دەستی فاشێكان لە ساڵی 1963 یا 1968، بەڵكو دەگەرێتەوە بۆ سەردەمێكی كۆنتر، واتە بۆ كۆتایەكانی ساڵی سییەكان . لەم كاتەدا سەركردەكانی بەعس كەوتنە ژێر كارتێكردنی ئیدولوژی فاشزمی ئەلمانی: ناسیونالیزم، رەگەزپەرەست، دژایەتی كۆمونیزم و دیموكراسی، گیانی تۆڵەسەندن، ملیتاریزم و شوفێنیزم  هتد... كەسانێك وەكو میشیل عەفلەق و سەلاح ئەلبیتار نازیەتیان بە دڵەوە چووبوو و هەر ئەو كاتە حەزیان كردبوو سەردانی ئەلمانیا بكەن .
   لە كودەتایەكەی 1941 بەعسێكان رۆڵی خۆیانیان تێدا گێرا، ئەو كاتە لە سوریا ناوی، بزافی زیندووبوونی عەرەب لە خۆنابوو و بزافی بەسەركردەنەوەی ئێراق ، یان پێكهێنا و خۆویستیان بۆ ئێراق نارد. ئاشكرایە كە كودەتای ناوبراو لەلایەن ئەلمانیای نازیەوە لەباری عەسكری و پروپاگەندەیی پشتگیری كرا 
هەر لە كاتی دامەزراندنیانەوە دژایەتیان بۆ فكر و بزووتنەوەی كومونیستی بەزەقی دیار و ئاشكرا كردووە . بۆ نموونە عەفلەق لە ساڵی 1943، لەكۆبونەوەی دینی ( یادی لە دایك بوونی موحەمەد) واتە لە ساڵی " سەربەخۆیی" سوریا وتوویەتی : "ئەو تاقمە شعوبیە كە بە چەكی دەرەكی پشتگیری كراون نامانترسێنن، ئەو تاقمە كە بە قینەی رەگەزپەرەستانەوە دژی عروبەت پاڵیان پێنراوە، چونكە ئێمە خوا و سروشت و مێژوومان لە گەلدایە، ئەوانە لە ئێمە تێ‌ ناگەن، لە ئێمە نامۆن، نامۆن لە راستگۆیی و قوڵایی و پاڵەوانێتی، ئەوانە دروستكراون و سەرشۆرن. بەهەمان شێوە بیرۆی بەعسی عەرەبی ئەو بۆچونەیانە دووپات كردووەتەوە و دەنووسن:"بیرۆكەمان ساڵەهای ساڵە پاشەكەزی نەكردووە لە دژایەتی  ئەوانە و بەئاگاهێنانی گەلی عەرەبی بە نووسراوە و كوبوونەوە دژ بە شیوعیەت، وبەئەركی خۆی دەزانێت جارێكی تریش بانگەوازی عەرەبی سوریا بكات بۆ ئەوەی ئاگاداری ئەم جۆرە داگیركردنە نۆیەی بن .. ووشەكەیان یەكبخەن بۆ لەناوبردنی ئەم مەترسیە ، پێش ئەوەی درەنگی بەسەریا بێت، حزبی شیوعی پێبكرێت، روحی عەرەبی ژەهراوی دەكات وجەستەكەی. هەروا عەفلەق لە بەیاننامەی هەڵبژاردنیدا-وەكو هەڵبژێردراوێكی رومە ئەرتدۆكسەكان لە سوریا ـ دەنووسێت كە خۆی بە"نوێنەری روحی عەرەبیە لە دژی كۆمونیستی مەتریالیست (دادەنێت. 
بۆچونەكانی عەفلەق لەسەر بنەمای فەلسەفی كۆنەپەرەستانە بونیادنراوە ، بەخۆی دەڵێت : ئێمە بڕوامان بەوە هەیە كە روح لە هەموو شتێك  بنەمایە . پاڵپێوەنەری ڕۆحی قووڵ تەنها بەسەر ماددە و ئامرازەكان زاڵ نییە، بەڵكو لەهەمان كاتیش دا خوڵقینەریانە. 
  دژایەتیكردنی بەعس بۆ كومونیزم سنوور و بارودۆخی وڵاتە عەرەبێكانیش دەترازێنێ‌ و چوارچێوەیەكی جیهانی بە خۆی دەدات، عەفلەق دەڵێت: رخنەكرتنمان لە شیوعیەت تەنها لەبەر ئەوە نیە كە شیوعیەت بۆ ئێمەی عەرەب نگونجاوە، بەڵكو ئەوەی ترازاندوە بۆ رووهەڵماڵین لەسەر نوقسانیەكی بنەڕەتی لەم تیئۆریە بۆ عەرەب و غەیرە عەرەب . 
 ئەم زەمینە ئیدۆلۆجیەی عەفلەق، خۆی لە دەربڕینێكی زەقتر پێشان دەەدا: دژایەتیمان بۆ شیوعیەت دەبێ‌ بەردەوام بێت، قوڵتربكرێت و بسەپێت . و لەنووسینێكی تریان هۆكانی ئەم بۆچوونانەمانە پێدەڵێن: شیوعێكان قەد بەفایان نابێت بۆ ئەم خاكە، ئەوانە لە چالاكێكانیاندا پشتگیری لە بەرژەوەندی دەرەكێكان دەكەن . 
لەگەل بەرزكردنی دروشمی(ئەو دەستانە دەبڕین بۆ شیوعیەت درێژ بكرێت)چەتەفاشستەكان، لە بەغدا و موسل، هەستان بە هەڵواسین و لەناوبردنی شیوعی و هێزە پێشكەوتوخوازەكان. لە ساڵی 1959دا بەڕابەرایەتی سەددام لە جادەی رەشید، هەوڵی كوشتنی عەبدولكەریم قاسم درا.  رۆژنامەی فەرەنسی(لوموند)قسەیەكی عەفلەقی بڵاوكردەوە ، تیدا دەڵێت: لە هەر وڵاتێكی عەرەبی، بەعس ببێتە حوكمڕان ، حزبە شیوعێكان قەدەغەدەكرێن و بەوپەڕی توندڕەوی لە ناویان دەبەین . بەم شێوەیە بەیاننامەی ژمارە 13 لە ساڵە 1963 بۆ قەڵاچۆكردنی شیوعێكان ناوەرۆكی ئەم حزبە پێكدەهێنێت بۆ رزگاركردنی بەرژەوەندێكانی بۆرژوازی عیراق و ئیمپریالیستەكان.
پاش ئەوەی بزووتنەوەی كرێكاری وپێشرەوە شۆرشگێرەكەی لە راپەرینە چەكدارەكەی ئەهوار هاتە گۆرەپانی خەبات، بزافی قۆتابیانی چەپرەو لە زانگۆكان سەركەوتنیان بەدەست هێنا، كرێكارەكان دەستیان دایە چەكی مانگرتن ، لە كوردستان خەباتی چەكداری بزووتنەوەی نەتەوایەتی دژ بە سیاسەتی شوفێنیستی دەسەڵاتدارەكان و باڵەكەی تری حزبی شیوعی دژی رژێمی عارف راوەستابوون . لە سەر ئاستی جیهانیش ململانی خەباتی چینایەتی و چەكدارانەی شیوعی وچپ دەستیان هەبوو . ئەم بارودۆخە تێكرا مەترسی پێكهێنا لەسەر رژێمی عارف و دەسەڵات لە عیراق ، لەم كاتەدا چەتە فاشستەكان ، پشتئەستور بە باڵەكانیان لە نێو لەشكر و دەزگاكانی ئەمن و موخابەرات، كەوتنە تیرۆر و تۆقاندنی ئەو بزووتنەوە جەماوەریە، خۆیانیان هێنایە پێشەوەو وەكو ئەڵتەرناتیڤی سستێمێكی لاواز و بێتوانا ، دەسەلاتی بەسەر شەقامی عێراق ناشكێت. بەم شێوەیە دووهەم كودەتای بەعسیە فاشستەكان جێبەجێ‌ كرا . جەنەرال ئەحمەد حەسەن ئەلبەكر لە یەكەم خوتبەی لە رۆژی 22/7/1986 ووتی: (بە درێژایی ساڵێك ئامۆژگاری و رێنوێنی كاربەدەستەكانمان كرد، بۆ ئەوەی لەسەر رێگای راست بڕۆن و هەستن بەوەی كە دەبێ‌ بكرێت، بەڵام ئێمە هیچ سودێكمان لەم ئامۆژگاری و رێنوێنیانە وەرنەگرت ... ناچاركراین بارەكە وەكو گارانتێك، بگۆڕین.) وتیرۆر و رەشەكوژیان لە سەرتاپای ئێراق بەرپاكرد ..        

عێراق : قەڵای ئەلمانیا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست!!

پاش دەسەڵاتگرتنەدەستی  دیكتاتۆری فاشی لە ساڵی 1968 ، ئابووری وڵاتەكەیان كردە گۆرەپانێك بۆ شەركەتە مونوپولە جیهانێكان ولە پێشی پێشەوەیان بۆ ئیمپریالیزمی ئەلمانیای رۆژئاوا . بۆ روونكردنەوەی ئەم لایەنە ، پەنا دەبەمە بەر رێژەی پەیوەندیە ئابوورییەكانی رژیم لە ساڵی 1975 كە بەم جۆرەی خوارەوە بوو : ئەلمانیای رۆژئاوا 21,8% ، ژاپون 17,6% ، ئەمریكا 12,3% ، بەریتانیا 5,6% ، فەرەنسا 5,6% ، یەكێتی سۆفێت 2,3 % .
لە ساڵی 1981 رێكەوتنێكی خەیاڵی(پێنج ملیارد ماركی ئەلمانی) لەگەل شەركەتە ئەلمانێكان كرد ، بۆ دامەزراندنی سستێمی ئەلكتریكی بەنداوی موسڵ و فرۆكەخانەی نوێی شاری بەسرە وكڕینی ئۆتومبێل ومەكینەی جۆراوجۆر و مەوادی شیمی ، بەرهەمی پۆلایین و چەكی شیمی. 
ئەم پەیوەندیە لەسەر جووتبونێكی ستراتیجی بونیادنراوە، خزمەت بە یەكتری دەكەن، لە چوارچێوەی میتودولوجیەكی ناسیونال سوسیالیزم و سەرتاپای خەسلەتەكانی، دەچێتە خزمەتی سەرمایەی پوولی ئەلمانیاوە . لە تۆی ئەم رەهەندە ستراتیجیەوە، رژێمی فاشست، عیراقی كردووە بە قەڵایەكی ئەلمانیا لە رۆژهەلاتی ناوەراست.

پەیوەندی موخابراتی نێوان ئەلمانیا ـ عیراق

لە 7/9/1990 ئەنگیلیكا بیر و هیلمۆت لیبلت نوێنەرانی پارتی سەوز لە پەرلەمانی ئەلمانی، شكایەتنامەیەك دژی سەرۆكی موخابەراتی ئەلمانی ،وەزیری دادپەروەری، وەزیری دەرەوەی ئێستا كلاوس كینكل(پارتی لیبرالەكان(بەرزدەكەنەوە ، لەبەر بەشداربوونی لە تاوانی ناردنی جۆرەها چەك و تفاق و كەرەستەی وئامێر بۆ دروستكردنی چەكی شیمی بۆ عیراق (.شایانی باسە كە بەرێبەری پۆلیسی موینشن فیلی شمویتر دان بە بەشداربوونی كینكل دەنێت؛ هەروا بە بەشداربوونی سەرۆكی (مكافحە الاجرام) سەر بە وەزارەتی ناوەوە دكتۆر بوكە لەم تاوانە و دانپێنانی بە ناسینی پیاوی تیرۆری صەدامی عەبد ئەلمنعم جەبار ، لەكاتی سەردانێكی بەرێوبەری ئەمنی عیراق فازل بەڕاك لە ساڵی 1977 و 1979 بۆ ئەلمانیا.
ئەوەی سرنج راكێشبێت، عەبدئەلمنعم جەبارە ی پیاوی موخابەرات و بازرگانی چەك كە لە ساڵی 1988 ، شەش سال و شەش مانگ حوكمی زیندان كرا؛ پێش تەواوكردنی سزاكەی بە چوار ساڵ ئازادكرا ، واتە لە 12/ ئۆگست 1990. 
لەكاتی جەنگی عیراقی ـ ئێرانی ساڵی 1981 رژیم ئارەزووی دەزگایەكی تایبەتی هەبوو بۆ پاراستنی سەددامولەناوبردنی هەر دەنگێكی ئوپوزتسیون بە توندترین شێوە، بۆ ئەوەی دەست بەسەر باری ناوخۆبگرێت . لێرەدا دوزگای موخابەرات و پۆلیسی"قەڵاچۆكردنی تاوان " هەستان  بە رێكخستنی رێكەوتنێك لەگەل شەركەتی ( هروبی ـ فێنتسل لە هامبۆرگ) بۆ ئەوەی  دەزگای (گی ئێس گی 9) ئەلمانی كە بەباشترین تیپی مەشقپێكراو دادەنرێت بۆ ئەنجامدانی ئۆپیراتسیونی تایبەت لەبواری “ لێدانی تیرۆریزم” لەسەر ئاستی جیهان ـ ئەم دەزگایە هەرەسیان بە ئۆپیراتسیونی مەقادیشۆیان هێنا ـ بۆ مەشقپێكردنی تیپی تایبەتی عیراق بە گوێرەی نموونەكەی خۆیان . بەم شێوەیە  دوو لە پسپۆرەكانیان  لودڤیك هێر ڤاگن ، شانبەشانی تۆماس شیڤەر وفینتسل ـ سەرپەرەشتی بە مەشقپێكردنی عیراقێكان . ئەمانە پێكەوە  لە رۆژی 10/5/1982 بۆ بغدا سەفەریانكرد) بەڵگەنامەی 17 ) ـ بۆ ئاگاداری سەعودیای عەرەبی لەهەمان كات داوایكرد لە هەمان دەزگای ئەلمانی تیپێكی تایبەتی سعودی دژ بە تیرۆر دامەزرێنن ـ . بەگوێرەی خاڵی پێنجی رێكەوتننامەكە ؛ دەبێ‌ تیپەكە بەچەك و تفاقی ئەلمانی پڕبكرێن بە نرخێكی سەربار . نرخی رێكەوتننامەكە گەیشت بە دە ملیون ماركی ئەلمانی . شانبەشان ئەم كارە ، لە 1983 شەركەتی (سی دی سی ـ سەنترالەكەی لە شاری كۆلۆنە) هەستان بەمەشقكردنی ئەفسەرانی عیراقی لەئینستیتوتی بەرزی لەشكری ئەلمانی لەشاری موینشن ( بەڵگەنامەی 18 ) . لە 1984 و 1988 ئەلمانیا مەشقیكردووە بە 25 فرۆكەوانی عیراقی و لەلایەنی كەمەوە بە 4 ئەفسەری لەشكر ، بیجگە لە مەشقكردنی و پشتگیریكردنی ئەفسەری پولیسی عیراق و دەیان رێكەوتننامەی تر كە حكومەتی ئەلمانی ئینفورماتسیونەكان بە نهێنی هێشتۆتەوە . 
وەك دەبینین ، بەگوێرەی ئەم زانیاری  زۆركەمانەوە ، دەتوانین بڵێین ، هەموو ئەو هێزەی كە جەلادەكەی عیراق بەدەستیەوەتی و خۆیی پێهەڵئەكێشێت و یارمەتیداوە لە مانەوەی لە حوكم هەتا ئێستا ، لەلایەن دەزگای موخابەرات و ئەمنیەت و پیشەسازێكانی ئەلمانیاوە رێكخراوە ، بۆ نموونە:
ــ راكێتەكانی ئیمام حوسێن و عەباس و سەعەد وئەوانی تر 
ــ بۆمبە شیمی ژەهراوێكانی و پیشەسازی ئەتۆمە “ نیشتیمانێكەی “
ـ شارەزایی ئەفسەرە  قارەمانەكانی  پاسەوانانی كۆمار و دەزگاكانی موخابەرات وئەمن وپەلە تیرۆریستەكانی تر 
ــ جێگای خۆحەشاردانەكەی صەدام 
ــ فرۆكەخانە ئینترناسیونالەكەی صەدام 
ــ بڕێك لە فرۆكەكانی 
ــ دوربینی شەوانی لەشكرو  فرۆكەوانەكانی 
ــ ملیونان لە مینە چَینراوەكانی 
ــ جلوبەرگە بایرەنێكەی 
هەر هەمووی و شتی تریشی وبەخودی صەدامیش لە سەریان نووسراوە : لە ئەلمانیا دروستكراوە. 
بەڵام ئەمە وا ناگەیەنێت ، كە رژێمی عیراقی  لە وڵاتانی ترەوە تفاقی  پێویست نەكڕیوە بۆ دەزگا تیرۆریستەكانی ، ئەوەی لەم نووسینە مەبەستمە : پێشاندانی ئەو پەیوەندی و دەور و كارتێكردن و كەرەستانەی وا ئیمپریالیستی ئەلمانی رۆڵی ستراتیجی و ئەساسی لابەلاكەری تێدابینیوە لە بینای ئابووری و سەربازی هتد... بۆ رژێمی عیراقی . ( بۆ روونكردنەوەیەكی زیاتر : ئەگەر ئەلمانیا گورگە بۆرەكە بێت و دوژمنی مرۆڤایەتی ، ئەوا ئیمپریالیزمی ئەمریكی گورگە سپێكەیە و بەهەمان ئەندازە خۆێناویە ، هەمان شت بۆ دەسەڵاتە ئیمپریالیستەكانی تر ؛ مەبەستم ئیمپریالیستی بەریتانی و فەرەنسییە . ئەمانە هەموو جارێك رێك نین لە نێوان خۆیان لە باری بەرژەوەندی و چاوچنۆكی داگیركەرانەكانیان . 
ئیمپریالیزمی ئەمریكی دەیەوێت بە هەموو رێگایەك دەسەڵاتی خۆی بەسەر عیراق بسەپێنێت ـ ئەمە وا ناگەیەنێت كە صدام دژ بە ئیمپریالیەتە وەكو كاسترو یان حزبی شیوعی رووسی و ناسیونالیست و ئیسلامیە عەرەبە شونیستەكان حاڵیبووون، لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی بەعسی فاشست خزمەتكاری پیلان و بەرژەوەندێكانی ئیمپریالیستی ئەلمانیە . جێگەی داخە كە زۆر كەس هەن تەنانەت ئەوانەی ئەم واقیعە نابینن ـ  بازاری عیراق لەژێر نفوزی ئەلمانیا دەربكات  ولە بازارێكی ئەلمانیەوە بیكات بە بازارێكی ئەمریكی بۆ خەرجكردنی بەرهەمە عەسكەری و پیشەسازێكانی . ئەمەیە ناوەرۆكی سووربوونی ئەمریكا و بەریتانیا لە سەپاندنی ئابلوقەكە دژی كرێكاران و زەحمەتكێشانی گەلانی ناو عیراق . بریاری ئابلوقەدان ئاراستەی صەدام و دەسەلات و دەزگا خوێناوێكەی نەكراوە ، تەنانەت یەك زەڕەش كاری سەلبی بەسەریان نەكردووە . بەهەمان شێوەش گرنگ نیە بۆ ئەمریكا ، دەسەڵاتی صەدام برۆخێ‌ یان نەروخێ‌ ، بەهیچ شێوەیەك             . 

پەیوەندێكانی رژێم لەگەل حزب و بزووتنەوە فاشستەكانی ئەلمانیا 

هەر لە حزبی كۆمارێكان ، پارتی ناسیونال دیموكراتی ئەلمانیا و پارتی یەكێتی گەلی ئەلمانیا هەتا لیستە ئەلمانی لە هامبۆرگ و رێكخراوی ئەڵتەرناتیڤی ئەلمانی لە شاری كوتبوس و رێكخراوی بلۆكی قەومی لە بایرن؛ هەموویان وەكو شەركەت و دەزگا عەسكەری و تەكنەلۆجێكانی ئەلمانیا ، لەشەری خەلیج، پۆزتسیونی پشتگیریكردنیان نواند لەگەل عیراق لەسەر ئاستی پروپاگەندەیی و سیاسی وهاوپشتی عەسكەری . بۆ نموونە گۆڤاری ئینفرماتسیونەكانی ئەنتی فاشیست ژمارە 19 /یولی 1992 بەڵگەنامەیەكیان بە زمانی ئەنگلیزی بڵاوكردەوە ، ئەم دوكومێنتە لە لایەن یەكێك لە سەرانی فاشیستەكانەوە نووسراوە بە ناوی ب . ئیوالد ئەڵتهانز لە گەل ئەدرەس و ژمارەی فاكس و تەلەفۆنەكەی ، تێدا نوسراوە كە ئەڵتهانز فیلیمێكی فیدیۆی هەیە دەربارەی 100 نازی و جاش ، ئەوانەی لە جەنگی عیراق و ناتۆ جلوبەرگی عیراقی لە كرواتیا دەجەنگین . ئەم فلیمە بۆ فرۆشتنە بە 5000 دۆلار . لەلایەكی ترەوە گۆڤاری شتێرن، وێنەی رابەرێگی بەنابانگی فاشستەكان، گۆربەگۆر ـ میشائیل كوینین ـ و لیپێن  سەرۆكی حزبی(بەرەی ناسیونالیستی) فاشی لە فەرەنسا، لە یەكێك لە جادەكانی بەغدای بڵاوكردەوە، هەردووكیان لەلایەن سەدام پێشوازیان لێكرا.  هەروا لە كتێبە مودەبرەكانی تۆرە بۆرەكە ـ بۆ سەرلەنوێ‌ دامەزراندنی پارتی ناسیونال سۆسیالیستی كرێكاری ئەلمانیا ، لاپەرە 61 ) هەواڵی سەردانی سكرتێری حزبی كۆمارێكان، ئومیل شلی ـ لە ناوچەی شلیزڤیك ـ هۆلشتاین ـ و نوێنەری هەمان حزب لە پەرلەمانی ئۆروپی بۆ لای سەدامیان بڵاوكردۆتەوە . رێكخراوی فاشست) ئەكتسیون دژی سایۆنیزم( سەددامیان بە"تێكۆشەر لە پێناوی ئازادی عەرەب " لەقەڵەمدا . زعیمێكی نازێكان ناوبراو میشائیل كوینین، لە ژێرناوی ـ فەیلەقی ئازادی جیهانی ـ مەشقی سەربازی بە نازییە تیرۆرستەكان لە فرانكفورت شتات پێڵد دەكرد(بۆ وەستاند لە پاڵی عیراق " دژی جەنگی ئیمپریالیستی ئەمریكی " . 
لەلایەكی ترەوە هەفتەنامەی رۆشنبیرە فاشیستەكان(یونگە فرایهایت) كوەیت بە"شلیزیەنی عیراق"ناوبرد ـ شلیزیەن ناوچەیەكی ئەلمان نشینە لە باكوری پۆلندا ـ ، بۆردمانی بەغداد بە بۆمباردنی شاری دریزدن بەراوردكرد ، دابەشبوونی ئەلمانیا بە دابەشبوونی وڵاتە عەرەبێكان . ماركۆس بۆر ، یەكێكە لەسەرنووسەرەكانی گۆڤاری فاشیستەكان(ئۆروپا فۆرغەن)بانگەوازی سەربازە ئەلمانەكانی كرد بۆ"بەشداری نەكردن لە جەنگ لە حاڵەتی فەرمانكردن بۆ بەشداریكردن، لەبری ئەوە، دەبێت خزمەتی سەربازی رەتبكەنەوە و بۆ بەغدا بڕۆن. لەوێ‌ " كۆمیتەی ئەلمانیای ئازاد"دامەزرێنن. دروشمی سەرەكی ماركۆس بۆر: ناسیونالیستەكانی جیهانی یەكگرن) سەرچاوە : گۆڤاری كۆنكریت ، ژمارە 3 لە 1991 ، لاپەرە 22ـ24 ـ       

 سەرچاوە:

قسەكانی میشیل عەفلەق لە كتێبەكەی بە ناوی( لە پێناوی بەعس) وەرمگرتووە.
ناوی ئەو شەركەت و رێكخراوە ئەلمانییانە كە پشتگیری
رژێمی فاشیستی(عیراق)یان كردووە
با پێكەوە داوای دادگاییكردنی ئەم تاوانبارانەش بكەین!
مەترسییەكانی دەسەڵاتی فاشیزم و تاوانەكانی لە ماوەی35ساڵدا لە دژی گەلانی ئیراق، كورستان، ئیران و كوێت بە پشتیوانی و پێكەوەكاركردن لەگەل ئەم تاوانبارانە كە ناویان لە خوارەوە هاتووە، بەرنامەریزیان بۆ كراوە. كاتێ ئەم راستییانە بۆمان دەردەكەوێت، ئەمەشمان بۆ ساغدەبێتەوە: رژێمی سەدام و وەحشیگەرییەكانی بەرهەمی یەكانگیری بیروهۆش و عەسكەریتاریاو پەیوەندی فاشیزمی ئەلمانیایە لەگەل بیروهۆش و عەسكەریتاری ناسیونالیزمی عەرەبی و ئیسلامییە بە پلەی یەكەم. 
لەراستیدا ئێمە چیتر پێویستیمان بەوە نییە پرسیاربكەین، بۆچی حكومەتی ئەلمانیا لە بارەی جەنگی ئەمریكا-ئیراق، راستەوخۆو ناڕاستەوخۆ بەرەو ئاڵای"ئاشتی"هەڵگرتووە یان بۆچی ئەلمانیا مۆڵگای هێرشكردنی ئەلقاعیدە بوو لە11/9. حكومەتی چەكسازی و بانقی ئەلمانی و حزبەكەیان بە سەرۆكایەتی هیتلەر بە تەواوەتی لە1945 ژێرنەكەوت، بەڵكو لە جەنگی(ئەمریكا-ئیراق)دا: بازاڕی ئیراق كە بەشێكی زۆر گرنگ بوو بۆ كۆمپانییە زلهێزەكانی چەكسازی و بانقەكانی ئەلمانیا، بەیەكجاری بە زەبروزەنگی دوا چەكی مۆدێڕن وشارستانییانەی ئەمریكا لە چنگی دەركراو ئێستا سەرتاپای ئەم بازاڕە لە خزمەتی بەرهەمی ئەمریكی و هاوپەیمانەكانییە. نەزانترین چاودێری سیاسی دەتوانێت بە زەقی ئەم راستییە ببینێت، بەڵام لە راگەیاندنەكاندا بەدەگمەن بەم شێوەیە باسدەكرێت. بازاڕ هەمیشە، بازاڕی هێزە سەركەوتووەكانە"بەپیشتوانی خوا" لە جەنگ. ئەم كۆمپانیانە لەخوارەوە ناویان هاتووە، كۆمپانیای وڵاتە دۆڕاوەكانەو ماوە داوا بكەین شانبەشانی سەرانی حكومەتی گۆڕبەگۆر، بۆ بەردەم دادگا راپێچیان بكەین: 
1/ 1963موخابەراتی ئەلمانی بە چەك، پوول و تەكنیك پشتگیری لە كودەتای بەعس دەكەن(سەرچاوە: گۆڤاری پۆگروم/65-1979، لا.61).
2/1963شەركەتی سیمنز(ئەلمانی-فەرەنسی)، بۆمبای ئیلیوشین-بۆدگەر،بۆ بۆردومانی شەوان بەكاردێت. سەرچاوە: هەمان سەرچاوە،لا.62
3/ 1968 ئەلمانیا راكێتی كوبرا بە لەشكری عیراق دەدا. هەمان سەرچاوە، لا.61
4/ 1969 فرۆشتنی بێ سیم. سەرچاوە:Mierzwa .
5/1972 ناردنی 35لۆری لە جۆری1513 لەلایەن كۆمپانیای دایملەر بێنز(مرسیدس)، سەرچاوە: بارت/گوتمان،1987لە كتێبی دایملەر،لا702.
6/ 1975، 7موختەبەری پێستیسیدەPestizide شەركەتی كارل كۆلپ و پیلۆت پلان. ئەم دوو مەتریاڵە بۆ درووستكردنی چەكی كیمیاوی بەكاردەهێنرێت. سەرچاوە:(BULO, Breg-It.dpa,30.7.1984)
7/1976 مەشقپێكردنی ئەفسەرانی ئیراقی لەلایەن سوپای ئەلمانی. سەرچاوە: پاكس كرستی1-2
1984.
8/60هیلكۆپتەریBo-105، شەركەتیMBB، لە 1978وە ئەم شەركەتە بە پێی سەرچاوەكانی خۆیان هاریكاری سەربازی لەگەڵ ئیراق دەكەن. 6پسپۆڕی ئەم شەركەتەش بۆ ئیراق چوون.، رۆژنامەی زوید تسایتونگ لە 8/9/1990
9/ 1978، 26 فرۆكەی ئەلفا-جێت(Alpha-jet) ، شەركەتی(Dornier Dassault)ئەلمانی-فەرەنسی. سەرچاوە: رۆژنامەی فرانكفۆرتە ئەلگەماینە، لە 20/11/86.
10/1978، 150راكێتی دژە ئاسمانی(Roland Flugabwwehr)، شەركەتیMBBی ئەلمانی و Euro-Missileفەرەنسی. سەرچاوە: تەكنیكی سوپا،5/85و زوید تسایتونگ لە 28/7/82
11/1979، ئیلكترونیكی فرۆكەوانی شەوان، سیمنز. سەرچاوە: Wulf1989,S63وDVZلە 27/1/84.
12/1979، سیستێمی دیاریكردن وپێكاندنی ئامانجی مەبەست، MBBئەلمانی. سەرچاوە: میرزوە، 1989.
13/1979، سیستێمی كۆمپیوتەر، ئەلمانیا، هێزی دەریاوان، ئاسمانی و بەشەكانیتری سوپای ئیراق بە سیستێمی كۆمپیوتەری ئەلمانی بەیەك بەستراونەتەوە. سەرچاوە: میرزوا(Mierzwa)1989.
14/1979هیلوكۆپتەری(Breguet-1150-Atl.وAluette)،شەركەتی(ئێم.بی.بی)،فەرەنسی-ئەلمانی. سەرچاوە/ پوگروم، ژ.65، 1979، لا.62.
15/1979، فڕۆكەی گواستنەوەی سوپا، (ئەلمانیا-ئیتالیا-ئەسپانیا-ئەنگلتەرا)، شەركەتی ئێم بی بی و دۆرنیر. سەرچاوە: گۆڤاری پوگروم، ژ.65،1979، ڵا 62.
16/ 1979، 50زریپۆشی جۆریEE-11Uruta، شەركەتی دایملەر بێنزو ئینگیسا، بەرازیل-ئەلمانیا. مۆتۆری كارپێكردن لە لایەن مرسیدسەوە درووستكرا. سەرچاوە: Brasilien 
-Nachrichten94/87,S.10, Military Tectical VS IDR IV/86> S.24,48
17/1979 50زریپۆشیEE-17Sucuri، شەركەتی دایملەر بێنزو ئەنگیسا، ئەلمانیا-بەرازیل. هەمان سەرچاوە.
18/ 1979،150زریپۆشیEE-Cascaval، شەركەتی دایملەر بێنز، ئەنگیسا(Engesa Zahnradfabrik) ، هەمان سەرچاوەی پێشوو.
19/1980 پەیمانبەستنی نهێنی چەكی ئەتۆمی لە گەل بەرازیل، حكومەتی ئەلمانیا و بەرازیل، سەرچاوە: رۆژنامەی فرانكفۆرتە ئەلگەماینە(FAZ)لە 4/9/1990.
20/ 1980 ، 350 زریپۆشیEE-11Urutu,EE17Sucuri, EE9Cascaval,، شەركەتی دایملەر بێنز، ئینگیسا(ئەلمانیا و بەرازیل) Brasilien 
-Nachrichten94/87,S.10, Military Tectical VS IDR IV/86> S.24,48
21/1980، شاحینەیEE-15/EE-25/EE-50، شەركەتی دایملەر بێنز و ئینگیسا(ئەلمانیا و بەرازیل)هەمان سەرچاوە.(ئەم هەواڵە بەسێ هەواڵی جیاجیا بڵاوكراونەتەوە، من پێكەوە نووسیومن)
22/ 1980 ، 500 شاحینەی گواستنەوەی زریپۆش، شەركەتی Blumenhard/Hella, Taurus/Fulda، سەرچاوە: گۆڤاری:
Blaetter des iz3W 103/1982,S48. BUKO Krieg Iran-Irak
23/ 1980، شەركەتیكارل كولپ، دەزگای درووستكردنی چەكی كیمیاوی لە سامەرا. لە1980وە ئیراق توانای هەیە ساڵانە48تۆن سارین و تابون(Sarinو Tabun)بەرهەم بهێنێت.رۆژنامەی فرانكفۆرتە روندشاو،20/3/ 1990 
24/1980، چەكی كیمیاوی، پیلۆت پلانت، بە نرخی30ملیون دۆلار بە عیراق فرۆشراوە(.فرانكفۆرتە ئەلگماینە تسایتونگ لە 18-19/8/1990
25/ 1981، 5000چەكی دژە ئاسمانی بە ناوی(HOT)، شەركەتیMBB/Euromissileئەلمانی-فەرەنسی. سەرچاوە: دێر شبیگل، ژمارە39، 1990، لا.33، Soldat u. Technik7/81, S.374 WT1/82, S.52
26/1981، 456زریپۆشی دژە ئاسمانی(MILAN)، شەركەتی ئێم بی بی و Euromissileئەلمانی-فەرەنسی. سەرچاوە: دێر شبیگل39، 1990، لا.33.
27/ 1981، 24هیلیكۆپتەریBo-105، لەلایەن شەركەتیMBBوCASA. ئەلمانیا-ئەسپانیا. سەرچاوە دێرشبیگل39/1990.ڵا.33.
28/ 1981، 100زریپۆش، شەركەتیFaunوRotzler. سەرچاوە: BUKO-Ruestungsexport info7/8.S6..
29/ 1982، چەكی كیمیاوی(Toxikol.Labors)، لەلایەن ئەم شەركەتانەوەReinbayern, Karl-Kolbوسوپای ئەلمانی. سەرچاوە: گۆڤاری دێر شبیگل، ژمارە 4/1989،لا.24.
30/ 1982 650زریپۆشیEE-11Urutu، EE-17Suouri,EE-3Jararceشەركەتی دایملەر بێنز و شەركەتی ئیگیسا(ئەلمانیا-بەرازیل). سەرچاوە: IWR9/1985.S.1414 
31/ 1982، كارگەی ئاسنسازی بۆ بەرهەمهێنانی تەقەمەنی، شەركەتیThyssen, Lasco, AEG Remscheid
32/ 1982، 50شاحینەی بۆ گواستنەوەی زریپۆش، شەركەتیFaun, Kloekner-Humbold-Deutz, . Goodyear. سەرچاوە: گۆڤاریBlaetter des iz3w103/1982.S48
/331982، Militaerunimogs ، شەركەتی دایملەر بێنز. هەمان سەرچاوە.
34/ 1982، 1050رۆكێتی رۆناڵد، شەركەتی ئێم بی بی، ئا ئی گی و ئۆیرۆمیسیلیە.
35/ سیستێمی چاودێریكردنی هاتوچۆی فرۆكە، شەركەتیSEL، سەرچاوە: بوكۆ، جەنگی ئیراق-ئیران، لا.13.
36/ 1982، تفەنگ، بە شاحینە نێردراوەو لەسەریان نووسیوە چەمنتۆ!. رۆژنامەی فرانكفۆرتە روندشاو لە14/8/82.
37/ 1982، رادار و(Sendenanlagen)، شەركەتیRhode&Schwarzی ئەلمانی. سەرچاوە: رۆژنامەی فرانكفۆرتە روندشاو لە 14/8/1982.
38/ 1983، 70 چەكی(Exocet-Lenkwaffen)، شەركەتیMBBو Aerospatiale، سەرچاوە: Sipri yearbook1987,S251.
39/ 1983، چەك و تەقەمەنی زریپۆش، شەركەتی Fritz Werner Geisen. سەرچاوە: شبیگل31/1987، لا48.
40/ 1983، مەشقپێكردن بە 25 كەس لە ئەفسەرانی هێزی ئاسمانی عیراقی لە لایەنCarl-Duisberg-Zentrum GmbH/Dornierو لەشكری ئەلمانی. سەرچاوە: DVZ27/1/1984، بەرنامەی مۆنیتۆر.
41/ 180زریقۆشیEE-Urutu، شەركەتی دایملەر بەنز و شەركەتی ئینگیسا.
42/1984، شەركەتیRhema Labortechnik, Karl Kolb,وHerberger Bau hammer,Quastدەزگای درووستكردنی چەكی كیمیاوی لە سامەرا نارد. سەرچاوە: پانۆراما لە 27/10/86
44/ 1984، شەركەتی ئێم بی بی و ئایرشبیسیال28(ئەلمانی-فەرەنسی)0Exocet-Lenkwaffenبۆ ئیراق دەنێرن. سەرچاوە: Sipiri Yearbook1987,S251
45/ 1984، 6000راكێت بۆ سیستێمی ASTROS-IIلە لایەن شەركەتی H&H Metalformو شەركەتی بەرازیلیAvibrasبۆ ئیراق نێردراوە. هەمان سەرچاوە، لا250 و گۆڤاری شبیگل51/1989،لا.94
46/ 1984، 6هیلیكۆپتەریBK-117لەلایەن شەركەتیDenzel, MBB و Kuehne&Nagelی نەمساوی. سەرچاوە: گۆڤاری شتێرن لە 7/2/1985.
47/1984بەش وپێكهاتەكانی(كۆمپیوتەر، ئامێر، ئەزمایش...هتد)سەنتەری لێكۆڵینەوەو گەشەپێدنای سەربازی سعد -16 لەلایەن ئەم شەركەتانەوە نیردراوە: Gildemeister(Generalunternehmer),MBB,Rheinmetall,Fritz Werner, Kar Kolb, Siemens, Integral/Sauer Informatic/CMES(Firmengruppe),Koerber AG, PBG mbH/BP/Degussa/Mauser/Tesa/Zeiss. سەرچاوەكان: گۆڤاری شبیگل، ژمارە13، لە1989 و رۆژنامەی تاتس لە28/4/1989، فرانكفۆرتە روندشاو، شبیگل لە 27/3/1989. لە لیستەكەدا هەر ناردنی هەر مەتریالێك بە ژمارەیەكی جیا بڵاوكراوەتەوە. من هەمووم كردووە بە ژمارەیەك.
48/ 1984،مەشقپێكردن لە بوارەكانی سەعد 16، لە 38شەركەتی ئەلمانی مەشق پێكردنی ئەفسەرانی ئیراق بەرێوەچووە. ، شەركەتە سەرەكییەكان: ئێم بی بی، Koerber. سەرچاوە: Profil 20.3.1989
49/ 1985، شەركەتی Water Engineering Ttading GmbH(W.E.T), Merkur 50تون لەم ماددە كیمیاوییانەی خوارەوە بۆ عیراق دەنێرن: Phosphorti, Methylenchlorid, Isopropylamin, Natriumfluorid, Tabun-Grundstoffe.. سەرچاوە: گۆڤاری شتێرن لە 30/3/88، فرانكفۆرتە روندشاو لە 28/4/88، رۆژنامەی تاتس لە 10/12/87.
50/ شەركەتی(دووبل یو.ئی.تی)پرۆژەی چەكی كیمیاوی بە ئیراق(لە فەلوجە)دا. ئەم پرۆژەیە بۆ درووستكردنی مادەی تابون، سارین و VXە. سەرچاوە: كۆپن/كۆغ1990، لا239.
51/ 1985، شەركەتی ئێم بی بی(ئەلمانی)و ئایەر شپیسیال(فەرەنسی)پێكەوە96چەكیExocet-Lenkwaffen بۆ ئیراق دەنێرن.سەرچاوە: سەرچاوەی پێشوو، لا251
52/ 1985، 176زریپۆشی ئی.ئی-9كاسكەڤال. سەرچاوە: بەرازیلیشە ناخڕشتن94/1987، ڵا10. بە دووهەواڵی جودا بڵاوكراوەتەوە. یەكەم جار 26زریپۆش و دووهەم جار 150. من كردوومن بە یەك هەواڵ.
53/ 1985، شەركەتی Magirus-Deutz, ، و شەركەتی Leitzی ئەفریقای خواروو، Haubitzen G-5 155mmبۆ ئیراق دەنێرن. هەمان سەرچاوە، لا254.
54/ 1985، 180شاحینە لەلایەن شەركەتیSteyr-Daimler-Puch, MTUنەمساوی بۆ ئەدرەسی وەزارەتی بەرگری ئیراق دەنێرن. سەرچاوە: گۆڤاری بوكو، جەنگی ئیراق - ئیران، لا.12، گۆڤاریBlaetter des iz3W 128/1985K s.3.
55/ 1986، ناردنی چەكی بیولۆگی، لەلایەن شەركەتیRhema Laborttechnikئەلمانی. 
سەرچاوە: شبیگل33/1990.
56/ 1986، شەركەتی Sigma Chemie, Plato Kuehnچەكی بیۆلۆگی Pilzgiftبۆ ئیراق دەنێرن. پێكهاتەكانی: 500mgT-2 u.100mg HT-2,Toxin, 2000mg Diacetozyscripenol, 100Verracarol. سەرچاوە: فرانكفۆرتە روندشاو لە31/1/1989.
57/ 1986شەركەتی(دوبل یو. ئی.تی) ئامیری تری ناردووە بۆ بەكارخستنی بەرهەمهێنانی چەكی كیمیاوی لە فەلوجە كە لە ساڵی1991كەوتووەتە كار كردن. سەرچاوە: شبیگل 4/1989.
58/ شەركەتی دایملەر بێنز(مێرسیدس)6737شاحینەی سەربازی بۆ ئیراق دەنێرن. سەرچاوە: گۆڤاری دێر شبیگل، ژمارە 31 لە 1986.
59/ 1986، شەركەتی Philips Deutschland50چاویلكەیTyp MB-8028. فرۆكەوانی هیلیكۆپتەر بەكاریدەهێنن. نرخی4،5ملیون مارك. سەرچاوە: رۆژنامەی تاتس لە7/6/1989وگۆڤاری دژ بە ملیتاریزم (بوكۆ)، ژمارە25.
60/ 1986، شەركەتی Krupp Atlas Elektronikمەشق بە ئەفسەرانی ئیراقی دەكەن. سەرچاوە: بوكۆ، جەنگی ئیراق-ئیران، لا13.
61/ 1987، شەركەتی Sigma Chemie, Plato Kuehn (100mg Pilzgift HT-2 u. T2)چەكی كیمیاوی بەنرخی600هەزار مارك بە ئیراق دەفرۆشن. سەرچاوە: رۆژنامەی فرانكفۆرتە روندشاو لە 30/1/1989.
62/ 1987، شەركەتی(دووبل یو.ئی.تی)ئەلمانی و شەركەتی(Atochem) ی فەرەنسی، مەشق بە پسپۆڕە ئیراقییەكان دەكەن لەبواری چەكی كیمیاوی. سەرچاوە: رۆژنامەی تاتس لە 26/1/89.
63/ 1987، شەركەتی ماوزە(یونان)، سیمینز، چەكی دژ ئاسمانی Artemis30بە ئیراق دەفرۆشن. سەرچاوە: شبیگل، ژمارە 31 لە 1987.
64/ 1987، شەركەتی دایملەر بێنز و ئینگیسا200زریپۆشی Jararcaبە ئیراق دەفرۆشن. سەرچاوە: كتێبی سیپری یارس بوغ1987،لا.250.
65/ 1978، شەركەتی ئەلمانی داایملەر بێنز250زریپۆشیCascavalبە ئراق دەفرۆشن. سەرچاوە: هەمان سەرچاوەو هەمان لاپەڕە.
66/ شەركەتیPaul Heinrich Reederei، 2085tلە Fliegerbombengehhaeuseبۆ ئیراق دەنێرن، سەرچاوە: EI Pais, 10.5.1987
67/ 1987، 6ئەفسەری ئیراقی لە لایەن سوپای ئەلمانییەوە لە قوتابخلنەی باڵای سەربازی، مەشقیان پێدەكرێ. سەرچاوە: رۆژنامەی زوید تسایتونگ لە 29/7/1987.
68/ 1987، شەركەتیMBB، دەزگای پرۆژەی 395 بۆ درووستكردنی رۆكێتی ناوەند هاوێژ بە نرخی 1000ملیون بۆ ئیراق دەنێرن. سەرچاوە: Koppe/Koch1990/S.293-343
68/ 1978، ئەم شەركەتانەی خوارەوە، بەرپرسن لە درووستكردنی پرۆژەی395و دابینكردنی هەموو پێداویستییەكانی:
Walter Thosthi Boswau(Wtb), BBC, Nickel Klimatechnik, Siemens(Erlangen), Rudolf Otto Meyer(ROM), Schaeftlmaier Elektroanlagen GmbH, MBB,
Industrieofenanlagen(Rohrgas-. سەرچاوە: Koppe/Koch1990, S293, Spiegel39/1990,S32.
69/ 1988، شەركەتی H&H Metalform und weitere BRD Firmenپرۆژەی راكێتی -1728بە ئیراق دەفرۆشتن و بۆی دادەمەزرێنن. هەمان سەرچاوە، لا244. 
70/ 1989شەركەتیLoI Industrieofenenlagn(Rorgas-Tochter) كۆمپانیای درووستكردنی بۆمبا لە شاری تاجی درووستدەكەن. سەرچاوە: شبیگل32/1990
71/ 1989شەركەتیLeyboldبەشداری لە درووستكردنی فابریكی بۆمبادرووستكردن لە تاجی دەكەن. هەمان سەرچاوەی پێشوو.
72/1989 شەركەتی بیناسازی Zueplin (ئێستا لە سلیمانی مەكتەبیان كردووەتەوەوHochtiefكۆمپانیای بۆمبادرووستكردن لە تاجی درووستدەكەن. هەمان سەرچاوەی پێشوو، ژمارەی28/1990. 
73/ 1989شەركەتی H&H Metalform ماشینی چەكی ئەتۆمی بۆ درووستكردنی، Gaszentrifugen . هەمان سەرچاوەی پێشوو/ژ33/1990
74/1989شەركەتیExport-Union, Saarstahl، مەعدەنی تایبەت بۆ چەكی ئەتۆمی بە نرخی3،8 ملیون مارك بۆ ئیراق دەنێرن و مەشق بە پسپۆڕە ئیراقییەكان دەكەن. سەرچاوە: رۆژنامەی فرانكفۆرتە ئەلگماینە تسیتونگ و گۆڤاری دێڕ شبیگل33/1990.
75/ شەركەتیInwako GmbH، ماگنێتی بازنەیی بۆ درووستكردنیultrazentrifugeدەنێرن. سەرچاوە: شبیگل400/1990.
76/ 1989شەركەتیGraeser GmbH، بەشدلری دەكەن لە دامەزراندنی كۆمپانیای بۆمبادرووستكردن لە تاجی. هەمان سەرچاوەو ژمارە.
77/شەركەتی ئێم.بی.بی،16هیلیكۆپتەریBK-117بەئیراق دەفرۆشن. سەرچاوە:Sipri yearbook1990,S280.
78 / 1989، شەركەتیHertl, Leifeld&Co(Leico)، بەشداری لە پرۆژەی راكێتی 1728كردووە. سەرچاوە: رۆژنامەیWirtschaftwoche,22.6.90, S54-58
79/1989بانقیDresdnerی ئەلمانی وبانقی ئیتالیاییBNLبەپوول پشتگیری لە درووستكردنی پرۆژەی1728یان كرد. سەرچاوە: BUKO Rund brief,Nr.27و رۆژنامەیFinancial T8.9.89>
80/ 1989شەركەتی MAN, SMS Hasenclerver GmbHبەشداریانكرد لە پرۆژەی1728. سەرچاوە: شبیگل28/1990.
81/ شەركەتیFerrostahl, Rheinmetall, Buderusبەشداریانكرد لە درووستكردنی كۆمپانیای درووستكردنی بۆمبا لە تاجی. سەرچاوە: شبیگل28/1990.
82/ 1989، شەركەتیKloecknerفڕنی كوڵاندنی ئاسن بۆ كۆمپانیای بۆمبادرووستكردن لە تاجی نارد. سەرچاوە: سەرچاوەی پێشوو، ژ28.
83/ بەپێی بەرنامەی پانۆراما لە 4/10/1990، ئەندامی"سەربەخۆی"موخابەراتی ئەلمانی دەستیان لە ناردنی چەكی كیمیاوی هەبووە. 
بەڵام ئەمریكایش رۆڵی خۆیی گێڕاوە لە بەهێزكردنی رژێمی سەددام: هەروا بەگوێرەی سەرچاوەی نیویۆرك تایمز، وەزیری بەرگری ئێستای ئەمریكا(رامسفێڵد)، لە كاتی جەنگی ئیراق-ئیران، لە1983سەردانی ئیراق كردووەو بە رێپێدانی وەزارەتی ئیكسپۆرتی دەرەوە، چەكی بیولۆگییان بە رژێم داوە. 
و دەیان شەركەتیتر. 
سەرچاوەی سەرەكی ئەم لیستەیە، لە دوو گۆڤاری ئەلمانی دژ بە ملیتاریزم و خەباتدەكەن لە پێناو رێگەگرتن لە بەرهەمهێنان، فرۆشتن و ناردنی چەك و تفاقەكانی چەكسازی بەناوی: 
TATORT Irak,NOV/1990وDie Totes Kremer,1991.
تێبینی: ئەم وتارە لە رۆژنامەی ئاسۆ بە دوو بەش لە 29-30/6/2006 بڵاوكراوەتەوە
23/2/2003

جینۆسایدی گەلی كوردستان، یاسا نیونەتەوەییەكان و ئەركەكانمان

 پێشی هەڵەبجە و ئەنفال

ناكرێ باس لە جینۆسایدی گەلی كوردستان بكەین، بەبێ ئەوەی بە كورتی ئاوڕێك نەدەینەوە لە مێژووی جینۆسایدی گەلانی ترو شێوەی هەوڵە یاسایی، ئەخلاقی و سیاسییە جۆراجۆرەكان، ناسینی تاوانباران، قەرەبووی زیانەكان بۆ نەوەی قوربانیان، یا داوای لێبووردنیان لێ بكەن. ئەوە 16ساڵە بەسەر كارەساتەكەی ئێمە تێدەپەڕێ، لێ جینۆسایدەكانی تر وا خەریكە100ساڵیشیان بە سەر تێدەپەڕێ، بەڵام نەوەكانیان ئێستایش لە دژی تاوانبارەكاندا، دەنگی خۆیان هەڵدەبڕن، داخوازییە ڕەواكانیان بەرزدەكەنەوە، تاوانەكان بە بیری جیهان دەهێننەوە. منیش زۆر جار لە بۆنە جیاجیاكانەدا ئەم بانگەوازە دەخوێنمەوە: لە هیچ خۆش مەبن، هیچ لە بیر مەكەن!
لە 1904-1907 لە شكری ئەلمانیا لە"ئەلمانیای باشوری رۆژئاوای ئەفریقا-نامیبیا-!"كۆمەڵكوژی گەلی هیریرۆیان كرد. لە 000 80هیریرۆ تەنها 130 15كەس و لە 000 20(ناما)یی 9781كەسیان مایەوە. هەموویان بە زۆرەملی بۆ بیابانی ئۆماهیكۆ نێردران و لە سەرچاوەی ئاو دابڕان و لە تینوێتیەوە گیانیان لە دەستدا. زیندانییەكانیان، كۆتكردن و بە ئاگر لە سەر گیانیاندا پیتی(GH-كورتكراوی زیندانی هیریرۆ)نووسی و بۆ كاركردنی زۆرەملی راپێچكران...
ئەم كۆمەڵكوژییە لە سەر بڕیاری جەنەراڵ لۆتەر فۆن تروتا ئەنجامدرا. لە نامەیەكی بۆ خەڵكی هیریرۆ لە 2/10/1904هاتووە:(من، گەورەترین جەنەڕاڵی سەربازە ئەلمانییەكانم، ئەم نامەیە بۆ گەلی هیریرۆ دەنێرم. هیریرۆ چیتر ژێردەستی ئەلمانیا نییە... گەلی هیریرۆ دەبێ ئێستا وڵاتەكە بەجێ بهێڵن، ئەگەر بەجێی نەهێڵن، ئەوا من بە كوتەكێكی گەورە ناچارتان دەكەم بە جێی بهێڵن. لە ناو سنوری ئەلمانیا-مەبەستی نامیبیایە-، هەر هیریرۆیەك، چەكدار بێ یا بێ چەك، مەڕوماڵاتی هەبێ یا نەبێ، گولەڕێژ دەكرێ. من چیتر ئافرەت و منداڵ وەرناگرم، بۆ ناو گەلەكەیان قاویان دەدەم، یا دەیانگوژم. ئەمە ڕای منە بۆ گەلی هیریرۆ.) 
جەنەڕاڵێكی تر وتویەتی: بیابانی ئۆماهیكۆی بێ ئاو، دەبێ كۆتایی بهێنی بەوەی چەكی ئەلمانی دەستیپێكرد: لەناوبردنی گەلی هیریرۆ.
لە 1/10/2001، واتە پاش 97ساڵ، أێكخراوی كۆمەڵەی گەلانی هەڕەشەلێكراو، نامەیەك بۆ وەزیری دەرەوەی ئەلمانیا دەنێرن، تێدا هاتووە: (لە كۆنفرانسی جیهانی دژی راسیزم لە دوربانی ئەفریقای خواروو، لە وتارەكەتاندا لە 1/9/2001 نموونەیەكی زۆر باشتان پیشاندا كاتێ قوربانیانی كویلایەتی و كۆلۆنیالیزم و نەوەكانیان دڵنیاكردەوە، بەرپرسیاری لە بەرامبەر ناڕەوایەتی رابردوو هەڵگرن. بۆیە منیش ئەمڕۆ بە ناوی كۆمەڵەی گەلانی هەڕەشەلێكراوەوە لە كانگای دڵمەوە، تكاتان لێ دەكەم، ئەلمانیا، ناوی جینۆسایدی هیریرۆ لە نامیبیا(1904-1907)بهێنێ و فۆرمێكی شیاو بۆ قەرەبووی زیانەكانیان بدۆزن، وەك یارمەتی پەڕەسەندنی دیاریكراو. هیریرۆ ئێستا بارودۆخێكی كۆمەڵایەتی و ئابووری سەختی هەیە. لە هەڵویستی وەزارەتی كاروباری دەرەوە و لیژنەی داخوازییەكان لە پەرلەمان(بی تی-بڵاوكراوەی14/4844)لەم بارەیەوە هەمیشە دووبارەی ئەو ئەرگومێنتە دەكەنەوە كە مافی گەلان زاراوەی جینۆساید لە لایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە، یەكەم جار لە 1948بەكارهێنراو كارتێكردنی بەسەر پێشی ئەو بروارەوە نییە. 
با، ئەمە زۆر ئاساییە، بە بەردەوام بۆ هۆلۆكۆستی ناسیونال سۆسیالیزم لە دژی جوو، سنتی و رۆما، داوای لێبووردن دەكرێ)...
لەم نامەیەدا، بە بەڵگەوە، بیانووی ڕەسمی حكومەتی ئەلمانی پووچ دەكرێتەوە. جینۆسایدی جوو و سنتی رۆما پێشی 1948روویداوە. نامیبییەكان نوێنەری خۆیان دیاریكردووە و ئەوە چەندین ساڵە حكومەتی ئەلمانی داوای پێشوازیكردنی رەسمیان، رەتدەكاتەوە. سەرەڕای ئەوەش، رەنج و تێكۆشان بۆ بەدەستهێنانی داخوازییەكانیان درێژەی هەیە.
أ. حەیدەر، بە یادی جینۆسایدی ئەرمەن دەنووسێ: (...پتر لە 1.5ملیون ئەرمەنی كوژرا. مرۆڤی بێ چەك كە نەیانتوانن بەرگری لە خۆیان بكەن بە بڕیاری رێكخراو، لەلایەن لەشكرەوە لەناوبران. لە گەڵ ئامادەكردنی سیناریۆی پێشوەخت، ئاگری گیانی أاسیزم و شوفێنیزمیان لە دانیشتوانیان بەردا. بۆ ئەوەی لە دژی ئەرمەنییەكان أاوەستن....لە مێژوودا هیچ دەسەڵاتێكی تر نییە، ئاوا بەدرێژی پراكسیسی جینۆسایدی هەبێ  و درێژەی پێبدابێ وەك توركیای كۆلۆنیالیست....) . ئەم تاوانەش كە لە 24/4/1915ئەنجامدراوە، وەك ئەوی پێشووی، وا بوو نزیكەی85ساڵ دەچێ، لە توركیا تابووە. پەرلەمانی ئەلمانیاش تا ئێستا، ئەم تاوانە بە شێوەیەكی رەسمی بە جینۆساید لە قەڵەم نەداوە. هۆی سەرەكی ئەم هەڵویستە، بەندە بە رۆڵی ئەلمانیا لەم كۆمەڵكوژییە. ڤۆلڤگانگ گوست لە وتاری(رووپۆشینی بەشداربووانی تاوان) دەنووسێ: (...ساڵێك پاش كۆتایی پێهاتنی جەنگ، ئەلمانەكان ئەكتەكانی وەزارەتی دەرەوە لەم بارەیەوە بە دوكومێنت بڵاوكردەوەو بە جینۆساید پیشانیدا. قەشە جۆهانس لیپیسیوس(باشترین دۆستی ئەرمەنییەكان) لە 1919لە سەر داخوازی وەزارەتی دەرەوە444فایلی بڵاوكردەوە كە وەڵامی تێروتەسەل لە سەر جینۆساید دەداتەوە....لە جەنگی جیهانی یەكەم، ئەلمانەكان گرنگترین دۆستی توركیا بوون و لە هەموو لایەنێك باشتر ئاگایان لەو تاوانانە بوو كە لە ئەنادۆل و بیابانی سوریا ئەنجام دەدرا، وەك چۆن لیپسیوس لە كتێبەكەیدا ئەو بەڵگان پیشاندەدا. بەڵام ئەو دیكومێنتانە كە بە زاراوەی كۆنی سویتەرلن نووسراوە...و ئەو شوێنانە كە بەشداری واقیعی ئەلمانیا دەسەڵمێنی، دەسكاریكراوە. بۆ نموونە، سڕینەوەی ئەو بەڵگانە كە بەشداری ئەلمانیا دەسەڵمێنی لە لێدانی أاپەڕیوەكان لە زاتون و ئورفە...)  
ئێستا پەرلەمانی سوید بەأەسمی جینۆسایدی ئەرمەن ناسی. پاش تێپەڕبوونی ئەم هەموو ماوەیە، تازە(پەرلەمانی فەرەنسی لە 18/1/2001دا، بە یەكدەنگ بەرخوردی توركیا لە دژی ئەرمەن بە جینۆساید ناسی. لە ئیتالیا، هێشتا لە ناو ئەرشیفەكانیاندا بۆ بەڵگە دەگەڕێن، تا كوشتنی ئەرمەن بە جینۆساید بەرەسمی بناسن. بەریتانیا هەمان نیازی هەیە) . لە ووتاری رۆژنامەنووس(سباستیان فیشەر)یش هاتووە: كارلس لیمان(قسەكەری حزبی سی. دی. ئو لە پەرلەمانی ئەلمانی) وتی: ئەم پرسیارە بیروڕای گشتی نابزووێنێ. ئێمە لێرە كەمایەتی ئەرمینیمان نییە. ئەلمانیا، لە دیسكسیونی بە ئەندام وەرگرتنی توركیا لە یەكێتی ئۆروپا، گرفتێكی توندی لە گەڵ توركیا هەیە و هەروا ئەلمانیا لە تورك جمەی دێ. مەحكومكردنی توركیا لە لایەن پەرلەمانەوە كۆنتراپرۆدۆكتیڤە. قسەكەری سیاسەتی دەرەوەی سۆسیال دیموكراتەكان(گێرت ڤایسكیرشە)لە پەرلەمان، هیچ بە گرنگی نازانێت لەم دیباتەیە بەشداری بكا. تاقە حزب كە لە ناو پەرلەمان داوای مەحكومكردنی ئەو تاوانە دەكا، حزبی دیموكراتە سۆسیالیستەكانە. قسەكەری ئەم حزبە و ئەندامی گروپی پەرلەمانی ئەلمانیا– توركیا(ئوڤە هیكش) دەڵێ:دەبێ لە كارە ناڕەوایەكان بكۆڵینەوە. لە حاڵەتی ئەرمەن و كوردەكان...) . شایانی باسە پەرلەمانی نەمسایش بە رێككەوت لە یادی كیمیابارانی هەڵەبجە گفتوگۆ لە سەر جینۆسایدی ئەرمەن دەكەن:( كۆمیتەی مافی مرۆڤ سەر بە پەرلەمانی، لە 16/3/2000، لە سەر داخوازی حزبی سەوزەكان لەم بارەیەوە گفتوگۆیان كرد) 
هەروا ئێستایش لە ئەلمانیا لێكۆڵینەوە، فیلم و گفتوگۆ لە بارەی جینۆسایدی سنتی و رۆما و جووەكان دەكرێت. ئێستاش جووەكان بۆ نازییە تاوانبارەكان دەگەڕێن، دەستگیرو سزایان دەدەن. سەیر ئەوەیە پێشی نزیكەی 6ساڵ نامیلكەیەكم لە بارەی(تیئۆرییەكان لە بارەی فاشیزم) بۆ بڵاوكردنەوە، بۆ لایەنێك لە كوردستان نارد، بەرپرسێكیان گوتبووی: (ئەم بابەتە بەسەر چووە)!!.  
جینۆساید، لە گەڵ تاوانەكانی تر بەراورد ناكرێ، تەنانەت جوداشی دەكەنەوە لە تاوانی جەنگ . بەڵام لە بەر ئەوەی ئێمە هێشتا لە جینۆسایدی گەلەكەمان بە تێرو تەسەلی تێنەگەیشتووین، بۆیە زۆر كەس لە بواری نووسین لە بارەی جینۆسایددا، بە ئارەزووی خۆی، باسی تاوانەكانی تری دەسەڵاتی فاشیست لە عیراق تێهەڵكێش دەكەن. ئەم هەڵەیە دەبێ كۆتایی پێ بێ. لەم بارەیەوە چەندین ووتار، بەیاننامەی پڕ لە نەزانین لە بارەی تاوانی هەلەبجە و ئەنفال نووسراوە . 
تاوانی جینۆساید وایكرد، نەتەوە یەكگرتووەكان جاڕی مافی گەلان بدەن و لە 1952 یاساكان لە بارەی رێككەوتن لە سەر پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەكان دەربكەن و لە سەری رێكبكەون و دادگای تایبەتیش بۆ ئەم بۆنەیەوە دابمەزرێنن:
1921، تریبونالی تاوانی جەنگ لە لایبزگ.
1945-1946 تریبونالی سەربازی لە نورنبێرگ
1946-1948 تریبونالی سەربازی لە توكیو
1993 دادگای سزادانی جیهانی بۆ یوگسلاڤیای رابردوو لە دێنهاگ.
1995 دادگای جیهانی بۆ تاوانباران لە رواندا لە(ئاروشا)دا دەست بە كار دەبێ.
دوو دادگایە دواییەكان  لە سەر بڕیاری مەجلسی ئاسایشی جیهانی دامەزراوە.
كام دادگا بەرپرسیارە لە بەرامبەر جینۆسایدی گەلی كوردستان لە 1988؟
لە چەندین گفتوگۆ و تاردا، لە نابەڵدییەوە، هەمیشە دووبارەی ئەو بۆچوونە كراوە كە دادگای دینهاگ بۆ دادگایی كردنی میلۆسۆڤیچ، پەیوەندی بە داخوازی گەلی كورد بۆ دادگایی كردنی بەرپرسیارانی جینۆسایدی ئەنفال، نییە. بەڵام ئەم بەڵگانەی خوارەوە، ئەو بۆچوونانە راست دەكەنەوە و دەكرێ بە روونی بگوترێ: بەڵێ، دادگای دەێنهاگ لە هۆڵەندا بەرپرسیارە لە دادگایكردنی سەددام و سەرانی تری حكومەتە تاوانبارەكەی. بە داخەوە چەندین كەسی دڵسۆز لەم بارەوە زانیاری هەڵەیان بە خەڵك گوتووە. بۆ؟
-  لە رێككەوتنی(روم) ساڵی 1998دا وڵاتان لە سەر دادگای ناوبراو رێككەوتن. لە بڕگەی پێنجی رێككەوتنەكە نووسراوە: (دادپەروەری لەم دادگایە، بۆ قورسترین تاوان دیاریكراوە، ئەو تاوانانە كە هەموو كۆمەڵگای جیهانی دەگرێتەوە. دادپەروەری لەم دادگایە، حاڵەتی ئەم تاوانانەی خوارەوە دەگرێتەوە.
أ- تاوانی كۆمەڵكوژی،
ب- تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی،
پ- تاوانی جەنگ،
ت- تاوانی دەستدرێژكردن.

 بەپێی ئەم بڕگەیە بێ: 

1/ سەرانی حكومەتی كۆماری عیراق، لە 16/3/1988دا، بە كردەوە و بە پێی بڕیارێكی پێشوەخت، تاوانی(أ)و(ب) لە دژی خەڵكی كوردستان ئەنجامداوە. شوێنی تاوان(هەڵەبجە، شێخ وەسانان، بالیسان و سەدان دێ و شارۆچكەی كوردستانی/ عیراق). هاوكات، ئەو تاوانانە زەدەكردنی ئەم بڕگەكانی چوارەم كۆنڤۆتسیون(رێككەوتن)ی جنیفە لە 1949:
بڕگەی: 3كە تێدا هاتووە: ( نابێ دیلی جەنگ هەسبریندار، بەخراپی مامەڵەی لە گەڵدا بكرێ یا بكوژرێ. ئەمانە لە ژێر پاراستنی خاچی سووردان)
بڕگەی 4: سەركردەی جەنكەكان پەرسیارن لە پاراستنی هەموو ئەو كەسانە كە بەشدار نین لە دوشمنكارییەكەیان. پێشی هەموو شتێك، ئەشكەنجەدانی مرۆڤ قەدەغەیە یا بە شێوەیەكی سامناك یا كەرامەتشكێنانە مامەڵە بكرێ یا بەبێ شێوەی یاسایی و حوكمدان بكوژرێ. دەبێ نەخۆشەكان وەك سەربازە بریندارەكان بپارێزرێن....
ئەم رێككەوتننامەیە لە 1977 بە دوو بڕگەی تر بەرفراوانكرایەوە. هەردوو بڕگەكە لە لایەن رژێمی بەعس لە عیراق بە هەزاران شێوە زەدەكراوە: 
دەبێ كەسایەتی مرۆڤ، كەرامەت، نەریت و بڕوا ئاینییەكەی و مافەكانی خێزانی رێزی لێ بگیرێت.
بەرخوردی سامناك، لەناوبردن، ئەشكەنجەدان، هەڵواسین بە بێ دادگاییكردنی یاسایی، سەروشوێن وونكردن، ڕاوڕووتكردن، زەبروزەنگ بەكارهێنانی ناڕەوا بۆ وێرانكردن موڵكایەتی تایبەت یاساغە.   
2/ هەموو جیهان ئاگاداری ئەم تاوانەیە: رێكخراوی مافی مرۆڤ، بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەكێكە لەو رێكخراوانە كە زۆر بە باشی ئاگاداری كوشتنی خەڵكی مەدەنی، تاڵانكردنی سەروەت و سامان و وێرانكردنی ئینفراستركتوری دانیشتوان و ونكردنی هەزاران هاوڵاتی مەدەنین.  
3/ رژێمی عیراق بە پیلان و نەخشەیەكی پێشوەخت داڕێژراو، خۆیی ئامادەكردووە بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانە. بە هەموو هوشیاری و ئاگابوون، چەكی كۆمەڵكوژ(گازی كیمیاوی) بە كارهێناوە، بە مەرجێك زانیویانە سەرئەنجامی بە كارهێنانی ئەم چەكە، دەبێتە هۆی كۆمەڵكوژی هەزاران تسیڤیل.   
لە ماددەی 6ی ئەم رێككەوتننامەیە، واتای(كۆمەڵكوژی) بەم شێوەیە دیاری دەكەن: هەر كەسێك ئەم كردەوانە بكا كە بەو مەبەستەوە ئەنجامیان دەدا، نەتەوەیەك، ئەتنێ، رەگەزێك یا گروپێكی ئاینی بە تەواوی یا تا ڕادەیەك لەناو ببا: أ- كوشتنی ئەندامەكانی گروپەكە، ب- بوون بە هۆی گەیاندنی زەرەی گیانی و ڕۆحی سەخت بە ئەندامانی گروپەكە.
بە گوێرەی ئەم دوو خاڵە، تاوانەكانی رژێمی دەسەڵاتدار لە ئۆپیراتسیونە بەدناوەكەی ئەنفال مەحكومە.    

ماددەی 7: تاوان لە دژی مرۆڤایەتی

أ-... مانای"تاوان دژی مرۆڤایەتی"هەر یەكێك لەم كردارانە، كە وەك بەشێك لە مەبەستێكی گەورە یا هێرشێكی رێكخراو دژی دانیشتیوانی مەدەنی بە مانای هێرشبردن ئەنجام دەدرێ:1-كوشتن2-لەناوبردن3-كویلەكردن4-دەركردن یا گواستنی زۆرەملی دانیشتیوان،5- یاساغكردنی ئازادی یا هەر یاساغكردنێكی سەختی ئازادی جەستەیی، لە ژێر زەدەكردنی، بنەما سەرەتاییەكانی مافی گەلان ئەنجام دەدرێ.6-ئەشكەنجەدان7-زەوتكردن، كویلایەتی سێكسی، سۆزانی پێكردن بە زۆرەملی، دووگیانخستنی بەزۆرەملی یا هەر فۆرمێكی زەبروزەنگی سێكسی سەختی هاوتاكانیان.8- چەوساندنەوەی گروپێكی دیاریكراو یا كۆمەڵێك بە هۆی سیاسی، أاسیستی، ناسیونال، ئەتنی، كلتوری یا هۆی ئاینی.
رژێمی بەعس، لە ئەنجامدانی تاوانی ئەنفالدا، هەستاوە بە تاوانی 1، 2، 4، 5، 6، 7، 8. لە بارەیانەوە هەزاران بەڵگە و شایەت هەیە.  
ئێمە پێش ئەوەی هەر گلەییەكی ڕەوا لە لەلایەنێكی تر بكەین، دەبێ یەكەم جار بە چاوێكی أەخنەگرانەوە تەماشای هەوڵەكانی خۆمان بكەین و وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە: ئێمە تا ئێستا چیمان كردووە؟ ئەركەكانمان چییە؟
أاستە لەم ماوەیەدا، لە كوردستاندا چەندین هەنگاوی گرنگ نراوە وەك: 1-لە 16/3ماتەمینی گشتی رادەگەیندرێت2-دەست كراوە بە سەرژمێری قوربانیان.3- دامەزراندنی سەنتەری ئەنفال.4- بڕیاری یارمەتیدانی كەسوكاری ئەنفالكراوەكان.5- بەڵینی دامەزراندنی پەیگەر بۆ قوربانیانی كارەساتەكە و چەندین هەوڵی تر. ئەوەی جێگای ڕەخنە بێت، هەردوو ئیدارەكە پێشوازیان لە داخوازی جەماوەر نەكرد بۆ دادگایی كردنی ئەنفالچی نەزار خەزرەجی. ئەمە هەڵەیەكی كوشندەیە و دەبێ چارەسەر بكرێت. هیچ كەسێك بۆی نییە، لە هیچ ئەنفالچییەك خۆش بێت، چونكە ئەم داخوازییە، تەنها پەیوەندی بە گەلی كوردەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە هەموو مرۆڤایەتییەوە هەیە. دادگاكانی كوردستان یا دادگای نیونەتەوەیی بۆیان هەیە بە شێوەیەكی یاسایی لە بەشداربوونی ئەو كەسانە لە تاوانی جینۆساید بكۆڵنەوە، گوێ لە بەرگریكردنیان بگیرێت، ئەوسا بە پێی بەڵگە و قسەی شایەت بڕیاریان لەسەر بدرێت. 
هەروا لە دەرەوەشدا، هەموو ساڵێك بە سەدان پرۆتێست و ئەكتسیون كراوە، بەڵام بە گشتی، تا ئێستا نەگەیشتووین بە ئاستی ئەم خاڵە گرنگانەی خوارەوە:
1/ دیاریكردنی نوێنەرایەتییەكی ڕەسمی بە ناوی قوربانیانی جینۆساید بۆ گفتوگۆكردن لە گەڵ رێكخراو، دەزگا حكومەتی و نا حكومەتییەكان.
2/ دیاریكردنی داخوازییەكانمان. بە داخەوە لەم بارەیەوە ناڕۆشنییەكی لەبەرچاو بەدی دەكرێ. پێشی چەند هەفتەیەك، برایەكی زۆر چالاك كە لەم بوارە شوێنی دەستی دیارە، وتی"ئێمە دەبێ داوای قەرەبووی زیانەكان تەنها لە حكومەتی عێراق بكەین". ئەگەر ئەم برادەرە ئەوەندە چالاك نەبوایە، گلەییەكی وای تووش نەدەبوو بۆ ئەو دەڕبڕینە بێ سەروشوێنە. قەرەبووی زیانەكان لە پەیوەست بە حكومەتی عیراق، تەنها سەری رژێم و دەسەڵاتەكەیەتی. بەڵام هەقی ئەوەمان هەیە، داوای قەرەبووی زیانەكان لە ئەلمانیا یا هەر دەوڵەتێكی تر بكەین، كە گازی كیمیاوی یا دەزگا و كەرەستەی دامەزراندنی شەركەتی بەرهەمهێنانی گازی كیمیاوی بە رژێمی فاشیست لە عیراق فرۆشتوە. چەندین رێكخراوی مرۆڤدۆستی ئەلمانی هەیە، ئەم داخوازییە بەرزكردووە، كەچی خودی بەرەی قوربانییان زاتی ئەوە ناكەن ئەم داخوازییە بە ڕەسمی بەرز بكەنەوە.
3/ تا ئێستا هەوڵمان نەداوە، چەند پارێزەرێكی شارەزا و خاوەن ئەزموون لە بواری مافی گەلان بكەین بە وەكیلی خۆمان بۆ رێكخستن، فاكت كۆكردنەوە، و هەر ئیشێكی یاساییانە كە خزمەت بە داوای دادگاییكردنی رژێمی بەعس دەكا. لە كوردستان چەندین یاساناسی بە توانا و شارەزا هەیە كە توانایان بەسەر زمانی ئەنگلیزیش دەشكێ. بەداخەوە ئەوانیش تا ئێستا كارێكی وا پوخت و چڕوپڕیان نەكردووە، تا هەر هەمووی وەك ئەكتێكی تایبەت بخرێتە بەر دەستی پارێزەرانی ئەم وەڵاتانە. بە كورتی: ئێمە دەبێ خۆمان هەنگاو بنێین و چاوەڕوانی كەس نەكەین.  
ئەوەی لەم بارەیەوە دڵخۆشكەر بێ، ئەوەیە، هەموو لایەك هەوڵدەدا بە نووسین، كاری خزمەتگوزاری، چالاكی، كۆنفرانس، ڕەخنەو پێشنیار هەنگاوی درووستر بنێن و هەر هەموو دووپاتی پێكەوەكاركردن دەكەن، ئەمەش تاقە زامنی سەرخستنی هەوڵەكانمانە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ئەو پێكەوەكاركردنە ئەنجام نەدراوە .

جینۆسایدی گەلی كوردستان، یاسا نیونەتەوەییەكان و ئەركەكانمان پێشی هەڵەبجە و ئەنفال

ناكرێ باس لە جینۆسایدی گەلی كوردستان بكەین، بەبێ ئەوەی بە كورتی ئاوڕێك نەدەینەوە لە مێژووی جینۆسایدی گەلانی ترو شێوەی هەوڵە یاسایی، ئەخلاقی و سیاسییە جۆراجۆرەكان، ناسینی تاوانباران، قەرەبووی زیانەكان بۆ نەوەی قوربانیان، یا داوای لێبووردنیان لێ بكەن. ئەوە 16ساڵە بەسەر كارەساتەكەی ئێمە تێدەپەڕێ، لێ جینۆسایدەكانی تر وا خەریكە100ساڵیشیان بە سەر تێدەپەڕێ، بەڵام نەوەكانیان ئێستایش لە دژی تاوانبارەكاندا، دەنگی خۆیان هەڵدەبڕن، داخوازییە ڕەواكانیان بەرزدەكەنەوە، تاوانەكان بە بیری جیهان دەهێننەوە. منیش زۆر جار لە بۆنە جیاجیاكانەدا ئەم بانگەوازە دەخوێنمەوە: لە هیچ خۆش مەبن، هیچ لە بیر مەكەن!
لە 1904-1907 لە شكری ئەلمانیا لە"ئەلمانیای باشوری رۆژئاوای ئەفریقا-نامیبیا-!"كۆمەڵكوژی گەلی هیریرۆیان كرد. لە 000 80هیریرۆ تەنها 130 15كەس و لە 000 20(ناما)یی 9781كەسیان مایەوە. هەموویان بە زۆرەملی بۆ بیابانی ئۆماهیكۆ نێردران و لە سەرچاوەی ئاو دابڕان و لە تینوێتیەوە گیانیان لە دەستدا. زیندانییەكانیان، كۆتكردن و بە ئاگر لە سەر گیانیاندا پیتی(GH-كورتكراوی زیندانی هیریرۆ)نووسی و بۆ كاركردنی زۆرەملی راپێچكران...
ئەم كۆمەڵكوژییە لە سەر بڕیاری جەنەراڵ لۆتەر فۆن تروتا ئەنجامدرا. لە نامەیەكی بۆ خەڵكی هیریرۆ لە 2/10/1904هاتووە:(من، گەورەترین جەنەڕاڵی سەربازە ئەلمانییەكانم، ئەم نامەیە بۆ گەلی هیریرۆ دەنێرم. هیریرۆ چیتر ژێردەستی ئەلمانیا نییە... گەلی هیریرۆ دەبێ ئێستا وڵاتەكە بەجێ بهێڵن، ئەگەر بەجێی نەهێڵن، ئەوا من بە كوتەكێكی گەورە ناچارتان دەكەم بە جێی بهێڵن. لە ناو سنوری ئەلمانیا-مەبەستی نامیبیایە-، هەر هیریرۆیەك، چەكدار بێ یا بێ چەك، مەڕوماڵاتی هەبێ یا نەبێ، گولەڕێژ دەكرێ. من چیتر ئافرەت و منداڵ وەرناگرم، بۆ ناو گەلەكەیان قاویان دەدەم، یا دەیانگوژم. ئەمە ڕای منە بۆ گەلی هیریرۆ.) 
جەنەڕاڵێكی تر وتویەتی: بیابانی ئۆماهیكۆی بێ ئاو، دەبێ كۆتایی بهێنی بەوەی چەكی ئەلمانی دەستیپێكرد: لەناوبردنی گەلی هیریرۆ.
لە 1/10/2001، واتە پاش 97ساڵ، أێكخراوی كۆمەڵەی گەلانی هەڕەشەلێكراو، نامەیەك بۆ وەزیری دەرەوەی ئەلمانیا دەنێرن، تێدا هاتووە: (لە كۆنفرانسی جیهانی دژی راسیزم لە دوربانی ئەفریقای خواروو، لە وتارەكەتاندا لە 1/9/2001 نموونەیەكی زۆر باشتان پیشاندا كاتێ قوربانیانی كویلایەتی و كۆلۆنیالیزم و نەوەكانیان دڵنیاكردەوە، بەرپرسیاری لە بەرامبەر ناڕەوایەتی رابردوو هەڵگرن. بۆیە منیش ئەمڕۆ بە ناوی كۆمەڵەی گەلانی هەڕەشەلێكراوەوە لە كانگای دڵمەوە، تكاتان لێ دەكەم، ئەلمانیا، ناوی جینۆسایدی هیریرۆ لە نامیبیا(1904-1907)بهێنێ و فۆرمێكی شیاو بۆ قەرەبووی زیانەكانیان بدۆزن، وەك یارمەتی پەڕەسەندنی دیاریكراو. هیریرۆ ئێستا بارودۆخێكی كۆمەڵایەتی و ئابووری سەختی هەیە. لە هەڵویستی وەزارەتی كاروباری دەرەوە و لیژنەی داخوازییەكان لە پەرلەمان(بی تی-بڵاوكراوەی14/4844)لەم بارەیەوە هەمیشە دووبارەی ئەو ئەرگومێنتە دەكەنەوە كە مافی گەلان زاراوەی جینۆساید لە لایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە، یەكەم جار لە 1948بەكارهێنراو كارتێكردنی بەسەر پێشی ئەو بروارەوە نییە. 
با، ئەمە زۆر ئاساییە، بە بەردەوام بۆ هۆلۆكۆستی ناسیونال سۆسیالیزم لە دژی جوو، سنتی و رۆما، داوای لێبووردن دەكرێ....) 
لەم نامەیەدا، بە بەڵگەوە، بیانووی ڕەسمی حكومەتی ئەلمانی پووچ دەكرێتەوە. جینۆسایدی جوو و سنتی رۆما پێشی 1948روویداوە. نامیبییەكان نوێنەری خۆیان دیاریكردووە و ئەوە چەندین ساڵە حكومەتی ئەلمانی داوای پێشوازیكردنی رەسمیان، رەتدەكاتەوە. سەرەڕای ئەوەش، رەنج و تێكۆشان بۆ بەدەستهێنانی داخوازییەكانیان درێژەی هەیە.
أ. حەیدەر، بە یادی جینۆسایدی ئەرمەن دەنووسێ: (...پتر لە 1.5ملیون ئەرمەنی كوژرا. مرۆڤی بێ چەك كە نەیانتوانن بەرگری لە خۆیان بكەن بە بڕیاری رێكخراو، لەلایەن لەشكرەوە لەناوبران. لە گەڵ ئامادەكردنی سیناریۆی پێشوەخت، ئاگری گیانی أاسیزم و شوفێنیزمیان لە دانیشتوانیان بەردا. بۆ ئەوەی لە دژی ئەرمەنییەكان أاوەستن....لە مێژوودا هیچ دەسەڵاتێكی تر نییە، ئاوا بەدرێژی پراكسیسی جینۆسایدی هەبێ  و درێژەی پێبدابێ وەك توركیای كۆلۆنیالیست....) . ئەم تاوانەش كە لە 24/4/1915ئەنجامدراوە، وەك ئەوی پێشووی، وا بوو نزیكەی85ساڵ دەچێ، لە توركیا تابووە. پەرلەمانی ئەلمانیاش تا ئێستا، ئەم تاوانە بە شێوەیەكی رەسمی بە جینۆساید لە قەڵەم نەداوە. هۆی سەرەكی ئەم هەڵویستە، بەندە بە رۆڵی ئەلمانیا لەم كۆمەڵكوژییە. ڤۆلڤگانگ گوست لە وتاری(رووپۆشینی بەشداربووانی تاوان) دەنووسێ: (...ساڵێك پاش كۆتایی پێهاتنی جەنگ، ئەلمانەكان ئەكتەكانی وەزارەتی دەرەوە لەم بارەیەوە بە دوكومێنت بڵاوكردەوەو بە جینۆساید پیشانیدا. قەشە جۆهانس لیپیسیوس(باشترین دۆستی ئەرمەنییەكان) لە 1919لە سەر داخوازی وەزارەتی دەرەوە444فایلی بڵاوكردەوە كە وەڵامی تێروتەسەل لە سەر جینۆساید دەداتەوە....لە جەنگی جیهانی یەكەم، ئەلمانەكان گرنگترین دۆستی توركیا بوون و لە هەموو لایەنێك باشتر ئاگایان لەو تاوانانە بوو كە لە ئەنادۆل و بیابانی سوریا ئەنجام دەدرا، وەك چۆن لیپسیوس لە كتێبەكەیدا ئەو بەڵگان پیشاندەدا. بەڵام ئەو دیكومێنتانە كە بە زاراوەی كۆنی سویتەرلن نووسراوە...و ئەو شوێنانە كە بەشداری واقیعی ئەلمانیا دەسەڵمێنی، دەسكاریكراوە. بۆ نموونە، سڕینەوەی ئەو بەڵگانە كە بەشداری ئەلمانیا دەسەڵمێنی لە لێدانی أاپەڕیوەكان لە زاتون و ئورفە.).
ئێستا پەرلەمانی سوید بەأەسمی جینۆسایدی ئەرمەن ناسی. پاش تێپەڕبوونی ئەم هەموو ماوەیە، تازە(پەرلەمانی فەرەنسی لە 18/1/2001دا، بە یەكدەنگ بەرخوردی توركیا لە دژی ئەرمەن بە جینۆساید ناسی. لە ئیتالیا، هێشتا لە ناو ئەرشیفەكانیاندا بۆ بەڵگە دەگەڕێن، تا كوشتنی ئەرمەن بە جینۆساید بەرەسمی بناسن. بەریتانیا هەمان نیازی هەیە) . لە ووتاری رۆژنامەنووس(سباستیان فیشەر)یش هاتووە: كارلس لیمان(قسەكەری حزبی سی. دی. ئو لە پەرلەمانی ئەلمانی) وتی: ئەم پرسیارە بیروڕای گشتی نابزووێنێ. ئێمە لێرە كەمایەتی ئەرمینیمان نییە. ئەلمانیا، لە دیسكسیونی بە ئەندام وەرگرتنی توركیا لە یەكێتی ئۆروپا، گرفتێكی توندی لە گەڵ توركیا هەیە و هەروا ئەلمانیا لە تورك جمەی دێ. مەحكومكردنی توركیا لە لایەن پەرلەمانەوە كۆنتراپرۆدۆكتیڤە. قسەكەری سیاسەتی دەرەوەی سۆسیال دیموكراتەكان(گێرت ڤایسكیرشە)لە پەرلەمان، هیچ بە گرنگی نازانێت لەم دیباتەیە بەشداری بكا. تاقە حزب كە لە ناو پەرلەمان داوای مەحكومكردنی ئەو تاوانە دەكا، حزبی دیموكراتە سۆسیالیستەكانە. قسەكەری ئەم حزبە و ئەندامی گروپی پەرلەمانی ئەلمانیا– توركیا(ئوڤە هیكش) دەڵێ:دەبێ لە كارە ناڕەوایەكان بكۆڵینەوە. لە حاڵەتی ئەرمەن و كوردەكان...) . شایانی باسە پەرلەمانی نەمسایش بە رێككەوت لە یادی كیمیابارانی هەڵەبجە گفتوگۆ لە سەر جینۆسایدی ئەرمەن دەكەن: ( كۆمیتەی مافی مرۆڤ سەر بە پەرلەمانی، لە 16/3/2000، لە سەر داخوازی حزبی سەوزەكان لەم بارەیەوە گفتوگۆیان كرد.) . 
هەروا ئێستایش لە ئەلمانیا لێكۆڵینەوە، فیلم و گفتوگۆ لە بارەی جینۆسایدی سنتی و رۆما و جووەكان دەكرێت. ئێستاش جووەكان بۆ نازییە تاوانبارەكان دەگەڕێن، دەستگیرو سزایان دەدەن. سەیر ئەوەیە پێشی نزیكەی 6ساڵ نامیلكەیەكم لە بارەی(تیئۆرییەكان لە بارەی فاشیزم) بۆ بڵاوكردنەوە، بۆ لایەنێك لە كوردستان نارد، بەرپرسێكیان گوتبووی:
(ئەم بابەتە بەسەر چووە)!!.
جینۆساید، لە گەڵ تاوانەكانی تر بەراورد ناكرێ، تەنانەت جوداشی دەكەنەوە لە تاوانی جەنگ . بەڵام لە بەر ئەوەی ئێمە هێشتا لە جینۆسایدی گەلەكەمان بە تێرو تەسەلی تێنەگەیشتووین، بۆیە زۆر كەس لە بواری نووسین لە بارەی جینۆسایددا، بە ئارەزووی خۆی، باسی تاوانەكانی تری دەسەڵاتی فاشیست لە عیراق تێهەڵكێش دەكەن. ئەم هەڵەیە دەبێ كۆتایی پێ بێ. لەم بارەیەوە چەندین ووتار، بەیاننامەی پڕ لە نەزانین لە بارەی تاوانی هەلەبجە و ئەنفال نووسراوە . 
تاوانی جینۆساید وایكرد، نەتەوە یەكگرتووەكان جاڕی مافی گەلان بدەن و لە 1952 یاساكان لە بارەی رێككەوتن لە سەر پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەكان دەربكەن و لە سەری رێكبكەون و دادگای تایبەتیش بۆ ئەم بۆنەیەوە دابمەزرێنن:
1921، تریبونالی تاوانی جەنگ لە لایبزگ.
1945-1946 تریبونالی سەربازی لە نورنبێرگ
1946-1948 تریبونالی سەربازی لە توكیو
1993 دادگای سزادانی جیهانی بۆ یوگسلاڤیای رابردوو لە دێنهاگ.
1995 دادگای جیهانی بۆ تاوانباران لە رواندا لە(ئاروشا)دا دەست بە كار دەبێ.
دوو دادگایە دواییەكان  لە سەر بڕیاری مەجلسی ئاسایشی جیهانی دامەزراوە.
كام دادگا بەرپرسیارە لە بەرامبەر جینۆسایدی گەلی كوردستان لە 1988؟
لە چەندین گفتوگۆ و تاردا، لە نابەڵدییەوە، هەمیشە دووبارەی ئەو بۆچوونە كراوە كە دادگای دینهاگ بۆ دادگایی كردنی میلۆسۆڤیچ، پەیوەندی بە داخوازی گەلی كورد بۆ دادگایی كردنی بەرپرسیارانی جینۆسایدی ئەنفال، نییە. بەڵام ئەم بەڵگانەی خوارەوە، ئەو بۆچوونانە راست دەكەنەوە و دەكرێ بە روونی بگوترێ: بەڵێ، دادگای دەێنهاگ لە هۆڵەندا بەرپرسیارە لە دادگایكردنی سەددام و سەرانی تری حكومەتە تاوانبارەكەی. بە داخەوە چەندین كەسی دڵسۆز لەم بارەوە زانیاری هەڵەیان بە خەڵك گوتووە. بۆ؟
-  لە رێككەوتنی(روم) ساڵی 1998دا وڵاتان لە سەر دادگای ناوبراو رێككەوتن. لە بڕگەی پێنجی رێككەوتنەكە نووسراوە: (دادپەروەری لەم دادگایە، بۆ قورسترین تاوان دیاریكراوە، ئەو تاوانانە كە هەموو كۆمەڵگای جیهانی دەگرێتەوە. دادپەروەری لەم دادگایە، حاڵەتی ئەم تاوانانەی خوارەوە دەگرێتەوە.
أ- تاوانی كۆمەڵكوژی،
ب- تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی،
پ- تاوانی جەنگ،
ت- تاوانی دەستدرێژكردن.

بەپێی ئەم بڕگەیە بێ: 

1/ سەرانی حكومەتی كۆماری عیراق، لە 16/3/1988دا، بە كردەوە و بە پێی بڕیارێكی پێشوەخت، تاوانی(أ)و(ب) لە دژی خەڵكی كوردستان ئەنجامداوە. شوێنی تاوان(هەڵەبجە، شێخ وەسانان، بالیسان و سەدان دێ و شارۆچكەی كوردستانی/ عیراق). هاوكات، ئەو تاوانانە زەدەكردنی ئەم بڕگەكانی چوارەم كۆنڤۆتسیون(رێككەوتن)ی جنیفە لە 1949:
بڕگەی: 3كە تێدا هاتووە: ( نابێ دیلی جەنگ هەسبریندار، بەخراپی مامەڵەی لە گەڵدا بكرێ یا بكوژرێ. ئەمانە لە ژێر پاراستنی خاچی سووردان....)
بڕگەی 4: سەركردەی جەنكەكان پەرسیارن لە پاراستنی هەموو ئەو كەسانە كە بەشدار نین لە دوشمنكارییەكەیان. پێشی هەموو شتێك، ئەشكەنجەدانی مرۆڤ قەدەغەیە یا بە شێوەیەكی سامناك یا كەرامەتشكێنانە مامەڵە بكرێ یا بەبێ شێوەی یاسایی و حوكمدان بكوژرێ. دەبێ نەخۆشەكان وەك سەربازە بریندارەكان بپارێزرێن....
ئەم رێككەوتننامەیە لە 1977 بە دوو بڕگەی تر بەرفراوانكرایەوە. هەردوو بڕگەكە لە لایەن رژێمی بەعس لە عیراق بە هەزاران شێوە زەدەكراوە: 
دەبێ كەسایەتی مرۆڤ، كەرامەت، نەریت و بڕوا ئاینییەكەی و مافەكانی خێزانی رێزی لێ بگیرێت.
بەرخوردی سامناك، لەناوبردن، ئەشكەنجەدان، هەڵواسین بە بێ دادگاییكردنی یاسایی، سەروشوێن وونكردن، ڕاوڕووتكردن، زەبروزەنگ بەكارهێنانی ناڕەوا بۆ وێرانكردن موڵكایەتی تایبەت یاساغە.   
2/ هەموو جیهان ئاگاداری ئەم تاوانەیە: رێكخراوی مافی مرۆڤ، بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەكێكە لەو رێكخراوانە كە زۆر بە باشی ئاگاداری كوشتنی خەڵكی مەدەنی، تاڵانكردنی سەروەت و سامان و وێرانكردنی ئینفراستركتوری دانیشتوان و ونكردنی هەزاران هاوڵاتی مەدەنین.  
3/ رژێمی عیراق بە پیلان و نەخشەیەكی پێشوەخت داڕێژراو، خۆیی ئامادەكردووە بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانە. بە هەموو هوشیاری و ئاگابوون، چەكی كۆمەڵكوژ(گازی كیمیاوی) بە كارهێناوە، بە مەرجێك زانیویانە سەرئەنجامی بە كارهێنانی ئەم چەكە، دەبێتە هۆی كۆمەڵكوژی هەزاران تسیڤیل.   
لە ماددەی 6ی ئەم رێككەوتننامەیە، واتای(كۆمەڵكوژی) بەم شێوەیە دیاری دەكەن: هەر كەسێك ئەم كردەوانە بكا كە بەو مەبەستەوە ئەنجامیان دەدا، نەتەوەیەك، ئەتنێ، رەگەزێك یا گروپێكی ئاینی بە تەواوی یا تا ڕادەیەك لەناو ببا: أ- كوشتنی ئەندامەكانی گروپەكە، ب- بوون بە هۆی گەیاندنی زەرەی گیانی و ڕۆحی سەخت بە ئەندامانی گروپەكە.
بە گوێرەی ئەم دوو خاڵە، تاوانەكانی رژێمی دەسەڵاتدار لە ئۆپیراتسیونە بەدناوەكەی ئەنفال مەحكومە.    
ماددەی 7: تاوان لە دژی مرۆڤایەتی
أ-... مانای"تاوان دژی مرۆڤایەتی"هەر یەكێك لەم كردارانە، كە وەك بەشێك لە مەبەستێكی گەورە یا هێرشێكی رێكخراو دژی دانیشتیوانی مەدەنی بە مانای هێرشبردن ئەنجام دەدرێ:1-كوشتن2-لەناوبردن3-كویلەكردن4-دەركردن یا گواستنی زۆرەملی دانیشتیوان،5- یاساغكردنی ئازادی یا هەر یاساغكردنێكی سەختی ئازادی جەستەیی، لە ژێر زەدەكردنی، بنەما سەرەتاییەكانی مافی گەلان ئەنجام دەدرێ.6-ئەشكەنجەدان7-زەوتكردن، كویلایەتی سێكسی، سۆزانی پێكردن بە زۆرەملی، دووگیانخستنی بەزۆرەملی یا هەر فۆرمێكی زەبروزەنگی سێكسی سەختی هاوتاكانیان.8- چەوساندنەوەی گروپێكی دیاریكراو یا كۆمەڵێك بە هۆی سیاسی، أاسیستی، ناسیونال، ئەتنی، كلتوری یا هۆی ئاینی.
رژێمی بەعس، لە ئەنجامدانی تاوانی ئەنفالدا، هەستاوە بە تاوانی 1، 2، 4، 5، 6، 7، 8. لە بارەیانەوە هەزاران بەڵگە و شایەت هەیە.  
ئێمە پێش ئەوەی هەر گلەییەكی ڕەوا لە لەلایەنێكی تر بكەین، دەبێ یەكەم جار بە چاوێكی أەخنەگرانەوە تەماشای هەوڵەكانی خۆمان بكەین و وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە: ئێمە تا ئێستا چیمان كردووە؟ ئەركەكانمان چییە؟
أاستە لەم ماوەیەدا، لە كوردستاندا چەندین هەنگاوی گرنگ نراوە وەك: 1-لە 16/3ماتەمینی گشتی رادەگەیندرێت2-دەست كراوە بە سەرژمێری قوربانیان.3- دامەزراندنی سەنتەری ئەنفال.4- بڕیاری یارمەتیدانی كەسوكاری ئەنفالكراوەكان.5- بەڵینی دامەزراندنی پەیگەر بۆ قوربانیانی كارەساتەكە و چەندین هەوڵی تر. ئەوەی جێگای ڕەخنە بێت، هەردوو ئیدارەكە پێشوازیان لە داخوازی جەماوەر نەكرد بۆ دادگایی كردنی ئەنفالچی نەزار خەزرەجی. ئەمە هەڵەیەكی كوشندەیە و دەبێ چارەسەر بكرێت. هیچ كەسێك بۆی نییە، لە هیچ ئەنفالچییەك خۆش بێت، چونكە ئەم داخوازییە، تەنها پەیوەندی بە گەلی كوردەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بە هەموو مرۆڤایەتییەوە هەیە. دادگاكانی كوردستان یا دادگای نیونەتەوەیی بۆیان هەیە بە شێوەیەكی یاسایی لە بەشداربوونی ئەو كەسانە لە تاوانی جینۆساید بكۆڵنەوە، گوێ لە بەرگریكردنیان بگیرێت، ئەوسا بە پێی بەڵگە و قسەی شایەت بڕیاریان لەسەر بدرێت. 
هەروا لە دەرەوەشدا، هەموو ساڵێك بە سەدان پرۆتێست و ئەكتسیون كراوە، بەڵام بە گشتی، تا ئێستا نەگەیشتووین بە ئاستی ئەم خاڵە گرنگانەی خوارەوە:
1/ دیاریكردنی نوێنەرایەتییەكی ڕەسمی بە ناوی قوربانیانی جینۆساید بۆ گفتوگۆكردن لە گەڵ رێكخراو، دەزگا حكومەتی و نا حكومەتییەكان.
2/ دیاریكردنی داخوازییەكانمان. بە داخەوە لەم بارەیەوە ناڕۆشنییەكی لەبەرچاو بەدی دەكرێ. پێشی چەند هەفتەیەك، برایەكی زۆر چالاك كە لەم بوارە شوێنی دەستی دیارە، وتی"ئێمە دەبێ داوای قەرەبووی زیانەكان تەنها لە حكومەتی عێراق بكەین". ئەگەر ئەم برادەرە ئەوەندە چالاك نەبوایە، گلەییەكی وای تووش نەدەبوو بۆ ئەو دەڕبڕینە بێ سەروشوێنە. قەرەبووی زیانەكان لە پەیوەست بە حكومەتی عیراق، تەنها سەری رژێم و دەسەڵاتەكەیەتی. بەڵام هەقی ئەوەمان هەیە، داوای قەرەبووی زیانەكان لە ئەلمانیا یا هەر دەوڵەتێكی تر بكەین، كە گازی كیمیاوی یا دەزگا و كەرەستەی دامەزراندنی شەركەتی بەرهەمهێنانی گازی كیمیاوی بە رژێمی فاشیست لە عیراق فرۆشتوە. چەندین رێكخراوی مرۆڤدۆستی ئەلمانی هەیە، ئەم داخوازییە بەرزكردووە، كەچی خودی بەرەی قوربانییان زاتی ئەوە ناكەن ئەم داخوازییە بە ڕەسمی بەرز بكەنەوە.
3/ تا ئێستا هەوڵمان نەداوە، چەند پارێزەرێكی شارەزا و خاوەن ئەزموون لە بواری مافی گەلان بكەین بە وەكیلی خۆمان بۆ رێكخستن، فاكت كۆكردنەوە، و هەر ئیشێكی یاساییانە كە خزمەت بە داوای دادگاییكردنی رژێمی بەعس دەكا. لە كوردستان چەندین یاساناسی بە توانا و شارەزا هەیە كە توانایان بەسەر زمانی ئەنگلیزیش دەشكێ. بەداخەوە ئەوانیش تا ئێستا كارێكی وا پوخت و چڕوپڕیان نەكردووە، تا هەر هەمووی وەك ئەكتێكی تایبەت بخرێتە بەر دەستی پارێزەرانی ئەم وەڵاتانە. بە كورتی: ئێمە دەبێ خۆمان هەنگاو بنێین و چاوەڕوانی كەس نەكەین.  
ئەوەی لەم بارەیەوە دڵخۆشكەر بێ، ئەوەیە، هەموو لایەك هەوڵدەدا بە نووسین، كاری خزمەتگوزاری، چالاكی، كۆنفرانس، ڕەخنەو پێشنیار هەنگاوی درووستر بنێن و هەر هەموو دووپاتی پێكەوەكاركردن دەكەن، ئەمەش تاقە زامنی سەرخستنی هەوڵەكانمانە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ئەو پێكەوەكاركردنە ئەنجام نەدراوە .
                                    ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

گفتوگۆ لە گەڵ بەرێز هانز براندشایدت (بەرپرسی میدیكۆ ئینتەرناسیونال) لە 14/8/2001

سەلام : بەرێزتان پەیوەندیەكی نزیك یا ناسراوی لەگەڵ(یەكێتی و پارتی) و سەركردەكانیان هەیە. بۆچی ئێوە وەك رێكخراوێكی جیهانی مافی مرۆڤ و یارمەتیدان هەوڵ نادەن، كاریگەری و تاقیكرنەوەكانتان بەكاربهێنن بۆ پرۆسەی ئاشتی لە كوردستان؟
هانز براندشایدت: من هەوڵدەدەم تاقیكرنەوەكانمان بۆ پرۆسیسی ئاشتی بەكاربهێنین، وەك چۆن لەرابردوودا كردومانە. لەراستیشدا ئێمە توانامان كەمە راستەوخۆو بە چڕی كاری تێبكەین. هیچ نەبێت تەنها لەبەرهۆیەك سەخت بووە، كە ئێمە بەدەگمەن دەتوانین بۆ باشووری عیراق سەفەر بكەین. بێگومان لە داهاتوودا، پڕۆژەی كۆمەڵایەتی لەبەرچاو دەگرین، كە داواكاری پرۆسەی ئاشتی و دیموكراسین. لە هەمان كاتدا دەبی ئێمە كە لە ئۆروپاوە لە گەڵ وەڵاتانی تر كاردەكەین، خۆمان نەختێك دورەپەرێز بگرین. بەشێوەیەكی تر بڵێم: ئێمە ئەوپەڕی، دەتواین وەك راوێژكارێك، ناراستەوخۆ چالاك بین.
سەلام: بەبڕوای ئێوە: دەتوانن چ ستراتیژێك پێشنیار بكەن بۆ پەڕەسەندنی پرۆسەی ئاشتی لە كوردستانی/عیراق؟
براندشایدت: من ئێستا لەبارودۆخێدا نیم، بتوانم گەشە بە"ستراتیژێكی" لەبەرچاو بدەم. بەڵام بە دڵنیاییەوە دەڵێم كە پێوەر بۆ باكوری عیراق لە ئاستی ستانداری جیهانییە لە دیموكراتی، مافی مر‌وڤ و ئازادی رادەربڕین. بۆ گەیشتن بەو مەبەستەش(بەرقەراربوونی ئاشتی: س)، باشترین"ستراتیژی" یا میتۆد بۆ ئێستا، دیالۆكی كراوەیە لەنێوان بەشداربوانی گیروگرفتەكە بەمەبەستی ئاشتی، ئەمە ئاقڵانەترین شتە. 
سەلام: بەرێزتان ئامادەن هەردوو حزبەكە لەلایەن(NRO) بۆ ئەلمانیا دەعوەت بكەن؟
براندشایدت: پێویست ناكات بەشێوەیەكی بەتایبەتی بۆ ئەلمانیا مێوانداریان بكەین. هەموو حزبەكان لێرە نوێنەریان هەیە و ئێمە كۆنتاكتی تەنگ یا باشمان لە گەڵیاندا هەیە. بۆیە دەكرێت لێرەیش لە گەڵ نوێنەرەكانیان باسی زۆر بابەت بكەین و روونكردنەوە لەسەریان بدەین.    
سەلام: بەرێزتان ئامادەن پێكگەیشتنێك رێكبخەن بۆ ئەوەی شاندێك پێكبهێرێت لە میدیكۆ، كۆمەڵەی گەلانی هەڕەشەلێكراو و وادی لە گەڵ كەسایەتی ناسراوی ئەلمان وەك گونتەر كراس، ئولە یالپكە یا هەر كەسایەتیەك ئێوە وەك دۆست بە شایەنی پرسیارلێكردن دایدەنێن، بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی لەنێوان هەردوو حزب بۆ پێشەوە ببرێت؟
براندشاید: لێرەیش هەمان بۆچوونم دەگرێتەوە كە ئێمە خۆمان ناتوانین پرۆسەی ئاشتی درووست بكەین. ئەگەر حزبەكان و رێكخراوەكانی تر ئەمەیان بوێت، دەكرێ‌ بیرێكی بۆ بكرێتەوە، داخۆ بەیەكگەیشتن پڕمانایە. بەڵام وەك وتم، ئەمە تەنها ئەو كاتە دەكرێت، ئەگەر ئەم پێویستییە لەلای هەموو بەشداربووەكان بەباش بزانرێت.
رەنگە ئەمە باش بێت، بەگشتی پێویستی بەوە دەبێت لەبارەی پەرەسپێكتیڤی عیراقێكی نوێ‌ و دیموكرات لە ئەلمانیا لێدوان بكرێت. لێرەشدا من زۆرم پێ باشترە كەسایەتییەك وەك گونتەر گراس، ئولە یاڵپكە ئەندامی پەرلمان و ئەوانی تر ئەم ئیشە بكەن. لەم پەیوەستەدا، بەدڵنیاییەوە شان بەشانی باسەكانی تر، دیسكسیونی پرسیاری كۆنكریتی لەبارەی گەشەسەندنی دیموكراتی لە عیراق دێتە كایەوە.
سەلام: بۆچی تا ئێستا  كۆمەڵكوژی 180000تسیڤیلی كورد لەكات ئۆپیراتسیونی ئەنفال لەلایەن رای گشتی جیهان بە جینۆساید دانیپێنانرێت؟
براندشاید. بەداخەوە منیش نازانم بۆچی، منیش هەمان پرسیار دەكەم. لەم بارەیە دەتوانم بڵێم  كە نەتەوە یەكگرتووەكان(Max van der Stoel) بە بێكۆمان مامەڵەی جینۆسایدانەی رژێمی بەعس ناسی و تەسدیقی كردووە.
سەلام: گازی ژەهراوی و پیشەسازی جەنگی ئەلمانی ڕۆڵی سەرەكیان بینی لە بەرهەمهێنانی گازی كیمیاوی عیراقی. بەرای بەرێزتان: كوردەكان دەتوانن مافەكانی خۆیان لە ئەلمانیا وەربگرن؟
براندشایدت: من ئەمە پێش چەند ساڵێك بە رێگای یاسایی ئەزمونگەریم كردووە. لەو بڕوایەدام كە شانسی یاسایی لەبەردەم  دادگاكانی بەلژیكا و ئەمریكا سەركەوتوانەتر دەبێت لەوەی لە ئەلمانیا. ئێستا من و(ئەوانی تر) هەنگاوی یاسایانەی تر دەنێین بەئامانجی قەرەبووكردن و سەرلەنوێ‌ چاكسازی لە پێشی دادگاكانی كەی ئۆروپا وەك(شتراسنبۆرك). لە كۆتاییدا من گەشبینم. لە ئەلمانیا نەك تەنها سكاڵا لە دژی حكومەتی فیدرال/ كۆماری فیدرال بكرێت، بەڵكو لەلای دادگا مەدەنێكاندا ئەو كۆمپانیە ئەلمانیانە بەدادگا بدرێن كە ئەو كاتە بەشداریان كردبوو. گرفتی ئەمە لەوەدایە كە تەنها نرخی هەڵسەنگاندنی یاسایی و ئەزمونگەری یاسایی پێشوەخت مەسەلەیەكی زۆر گرانە وخەرجی دەوێت. روونتر بڵیم، هیچ كەسێك نادۆزمەوە ئامادەبێت 30-50 هەزار مارك بۆ ئەم كارە تەرخان بكات بۆ خەرجكردنی بەسەر كۆلێكتیڤی پارێزەر، یاساناسی دەوڵەت – گەلانی بەتواناو خاوەن تەجروبە كاری بۆ بكەن. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم  كارە دەیهێنێ‌. هەروا من هێشتا لەو بڕوایەدام كە لە دوارۆژ لەم بوارە شتێك دەكرێت.
سەلام: فرسەتی وا هەیە، ئێمەیش وەك ئەوانەی بەزۆرەملی كاریان پێدەكرا یا قوربانیانی هۆلۆكوست داوای قەرەبووی زیانەكان بكەین؟ لەكۆتاییدا كووەیت و ئیسرائیل لە ئەنجامی جەنگی كەنداوی دووهەم قەرەبووكران، بۆچی كوردەكانیش نا؟
براندشایدت: بەرای من هەرگیز ئەمە ناكەن.
سەلام: چەند كەسێك لە هاوتاوانەكانی بازرگانی گازی كیمیاوی لە گەڵ عیراق سزادران. بۆچی سزادانەكەیان ئەوەندە خەندەئاور بوون؟
براندشایدت: زۆر بەئاسانی، لەبەر ئەوەی دادوەری لە ئەلمانیاشدا، دادوەرییەكی سیاسییە.
سەلام: ئەوە دوو ساڵە رۆشنبیرە كوردەكان لەبەردەم باڵوێزخانە و قونسولییەكانی ئەلمانیا لە چەندین وەڵات ئەكتسیون دەكەن لە پێناوی قەرەبووكردنی قوربانیانی غازی كیمیاوی. هەڵویستی بەرێزتان لەبەرامبەر ئەمە چییە؟ دەتوانرێت رای گشتی بۆ ئەم مەسەلە بەدەست بهێرێت و چۆن؟
براندشایدت: ئەم جۆرە ئەكتسیونانە زۆر درووست و پێویستن. هەر وەك تاوانە گەورەكانی رابردوو، رای گشتی لە رۆژێكدا دەبێ‌ بە شێوەیەكی كۆنكریت خەریكی تاوانی هەڵەبجە و ئەنفال ببێت، لەبەر ئەوەی ئەمە برینێكە، هێشتا باش و سارێژ نەبووە.                     
لە كۆتاییدا داوای لێبوردن دەكەم بۆ ئەوەی كە رێكخراوە ناحكومێكان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لە ئەلمانیا ئەوەندە كەم كار دەكەن و ئەوەند وەسیلەی كەمیان بەدەستەوەیە بۆ ئەوەی كەمپینگی كارتێكردن لە رای گشتی بۆ قوربانییە كوردەكان و قوربانییەكانی تری عیراق بە پوول پشتگیریان لێ‌ بكەین. 

تێبینی:

ئەم پرسیارانە ئاراستەی بەرپرسی چەند رێكخراوێكی ناحكومیم كردووە كە شوێنی دەستیان لە كوردستان دیارە. كاك هانز وەڵامی دامەوە و وەڵامی ئەوانی تریش لەچەند رۆژی ئایندە دەگەنە دەستم و بەزووترین كات بۆ بەرێزتان رەوانەی دەكەم

بازرگانی به‌ قوربانیان

دیسان حزبه‌كان خۆیان به‌ وتاری ماته‌می و سۆزداری و به‌ رێكخستنی مه‌راسیم بۆ تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال ئاماده‌ده‌كه‌ن و له‌ بیرده‌چێت كه‌ پاش 34 ساڵ هێشتا‌:
- ئه‌نفالستان(زۆرێك له‌ ئاواییه‌كانی گه‌رمیان) پێویستیان به‌ قوتابخانه‌ و رێگاوبان و بنكه‌ی ته‌ندرووستی و تۆری ئینته‌رنێت پێداویستیه‌كانی گه‌شه‌پێدانی كشتوگاڵ و مه‌رداری هه‌یه‌.
- بایه‌خ به‌ ده‌یان برینداری كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ و شوێنه‌كانیتر نه‌دراوه‌.
- زۆرێك له‌ تاونباران دادگایی نه‌كراون، له‌وه‌ش خراپتر موچه‌یان پێده‌درێ و هه‌یشه‌ لێیان پله‌وپایه‌ی وه‌رگرتووه‌ له‌ ناو حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان  و ناو حكومه‌ت.
- كاری جددی نه‌كراوه‌ بۆ ناساندنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ به‌ تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی بناسرێت.
- رێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال به‌سه‌ر چه‌ندین رێكخراو و گروپ دابه‌شكراون(لووتكه‌ی نه‌زانی).
- چه‌ندین كۆڕی به‌ كۆمه‌ڵ بۆ كوردستان نه‌گوێزراونه‌ته‌وه‌.
- چه‌ندین شوێنی تاوانه‌كه‌ وه‌ك (مله‌سوور)نه‌كراوه‌ به‌ شوێنێكی مێژوویی بۆ ئێستا و نه‌وه‌كانی داهاتوومان.
- قه‌ره‌بوونی كه‌سوكاری قوربانییه‌كان نه‌كراوه‌.
- ژماره‌ی ته‌واوی قوربانییه‌كان دیارنه‌كراوه‌.
- بازرگانه‌كانی كۆمپانییه‌كانی"وڵاته‌ شارستانیه‌كان" ‌ سزانه‌دراون. 
- زۆرێك له‌ به‌شداربووانی تاوانه‌كه‌ له‌ هاوزمانه‌كه‌مان به‌ نهێنی ماونه‌ته‌وه.
- چه‌ندین تاوانباری هه‌ڵهاتوو به‌ رێگای ئینترپۆڵ ده‌ستگرنه‌كراون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد، هێشتا ئه‌و حزبانه‌ رووقایشانه‌ درێژه‌ به‌ لافوگه‌زافی(نیشتماپه‌روه‌ری، نه‌ته‌وه‌یی)ده‌ده‌ن و له‌ بۆنه‌كان به‌ خه‌ڵك ده‌یانفرۆشنه‌وه‌. 
ئایا یاده‌كه‌ی ئیمساڵ ده‌بێته‌ یادی كار و چالاكی و هه‌وڵی جددی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ ماف بۆ مافدارانی ئه‌م پرسه‌ یان هه‌روا وه‌ك ساڵانی رابردوو تێپه‌ڕدهبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە