ڕۆژژمێری زاینیش وەک نەخشەی زەوی هەڵەی تێدایە؟

Saturday, 04.16.2022, 17:35

3468 بینراوە


هەرچەندە ئەم بابەتە مێژوش لە یادی کردوە بەڵام ئێستا بە پشت بەستن بە چەند زانیاریەک لێکدانەوەیەکتان دەخەمە بەرچاو لەسەر ئەو ڕۆژ ژمێری زاینی کە ئێستا بەکاری دەهێنین لە زۆرینەی وڵاتان.

لە ژیانی ڕۆژانەماندا تاکە شت کە هەمور هەمومان لەسەر کۆکین بین بێ گوێدانە بیروبۆچونی سیاسی و دینی ئەویش تقویم یان ڕۆژژمێرە.

بە بۆچونی مێژوناسێکی ئەڵمانی ئێستا ساڵی ١٧٢٤ نەک ساڵی ٢٠٢٢ ، ئەم زانایە دەڵێت کە ڕۆژژمێرەکەمان بەشێکی درۆیەو  بەشێک لە ڕیوایەتەکانی سەدەی ناوەڕاست درۆیەو ڕویان نەداوە.

لە ساڵی ١٩٩١ دا  مێژوناس ڕۆبێرت ئینگلوند لەگەڵ هاوکارەکانی گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە ئێمە لە سەدەی ٢١ دا ناژین بەڵکو ئێمە ئێستا لە سەدەی ١٨ دا دەژین.

ئەمەش بە ڤانتۆم تایم هایپۆثەسیس ناو دەبرێت.. (Phantom time Hypothesis).

لە ساڵی ١٠٠٠  دا لە نێوان ئیمپراتۆری ڕۆم و کڵێسا فێڵێکیان کرد بۆ گۆڕینی ساڵ و دەستکاری کردنی ڕژژمێر.ساڵی ٦١٤ بۆ ٩١١ دروست کراوەو ئەو مێژوە لە ڕاستیدا بونی نەبوە.  واتە ئەو سێ سەد ساڵە ڕوی نەداوە لە مێژوی مرۆڤایەتیدا لەسەر بنەمای ڕۆژژمێری زانینی..

تەواوی مێژو لەسەر چارلەمەین لە سەدەی ناوەڕاستدا (Charlemagne)  هەموی درۆیەو چیرۆکی دروستکراو بوە بۆ ئەوەی بتوانن ڕۆژژمێرەکە بچەسپێنن ئەم کەسە مێژوییەیان دروست کرد لەو ساڵانەدا کە بونیان نەبوە. بەمەش ئیمپراتۆر و پاپای کڵێسای ئەوکات زیاتر دەسەڵاتیان جێگیر کرد.

ئێستا با سەیرێکی ڕۆژژمێرەکە بکەین بزانین چی لە ئارادایە؟

ئایا ئێمە بۆ ڕۆژژمێر بەکار دەهێنین؟

لە مێژودا زۆرێک لە مرۆڤ ڕۆژژمێری داهێناوە ، ڕۆژژمێر هەبوە بە ڕۆژژمێری خۆری ناوەبرێت، هەبوە پشتی بەستوە بە وەرزەکان، هەبوە پشتی بەستوە بە مانگ..هتد

کاتێک ڕۆم کەوتە داگیرکاری و دەچونە هەر ناوچەیەک ڕۆژژمێرێکی جودایان هەبو ئەمە کارو ئەرکەکانی داگیرکەری قورس کردبو، لە ساڵی ٤٥ دا جولیا سیزەر بڕیاری دا کە دەبێت ئیمپراتۆریەتی ڕۆم ڕۆژژمێرێکی ستانداردی هەبێت..

ئەم ڕۆژژمێرەی جویا لەسەر بنەمای سوڕانەوەی زەوی بوە بە دەوری خۆردا، واتە یەک سال ٣٦٥،٢٥ ڕۆژ بوە، بەڵام ساڵی دەوری زەوی بە دەوری خۆردا کەمێک لەوە کورت ترە، ٣٦٥،٢٤١٩ ڕۆژە.

ئەمەش جیاوازی ١١ خولەک دروست دەکات ، لە ڕاستیدا ١١ خولەک زۆر نیە، بەڵام لە هەمو ١٢٨ ساڵێکدا یەک ڕۆژ لەدەست دەدەیت. کەواتە دوای ١٥٠٠ ساڵ چەند ڕۆژی لەدەست داوە؟

نمونە: جەژنی هێلک (Easter day),  کڵێسا دەیویست ئەم جەژنە بخاتە ٢٠/٣ وە بەڵام دوای ١٥٠٠ ساڵ ئەم جەژنە دەکەوتە ١١/٣ وە ئەمەش بوە هۆی ناڕەزایەتی پاپا گرێگۆری..

کڵێسا داوای کرد ساڵ ببێتە ٣٦٥ ڕۆژ وەچەند مەرجێکی تر کە ئەوساڵانی چوارین ١ ڕۆژی بۆ زیاد بکرێت، نمونە مانگی دوو چوار ساڵ جارێک لە ٢٨ ڕۆژەوە دەبێتە ٢٩ ڕۆژ.

کەواتە لە ساڵی ١٥٨٢ دا ڕۆژژمێری گریگۆری قبوڵکرا وەک ڕۆژژمێری سەردەم، لە هەمان کاتدا ١٠ ڕۆژیان بۆ ڕۆژژمێرەکە زیاد کرد، واتە تۆ دەخەویت لە ٥/٦/١٥٨٢ ڕۆژی دوای خەبەرت دەبێتەوە دەبێتە ١٥/٦/١٥٨٢، بەڵام لە ڕاستیدا ئەگەر هەمو ١٢٨ ساڵ ڕۆژێکت کەمکردبێتەوە ئەوە دەکاتە ١٣ ڕۆژ بەڵام پاپای ئەوکات تەنها ١٠ ڕۆژی خستە سەر واتە  ١٠ ڕۆژ تەنها بۆ ١٢٠٠ ساڵ دەبێت!! بەڵام ئەوان ئەوکات لە ساڵی ١٥٨٢ دا بوون. ئەمەش ئەوەمان نیشان دەدات ئەو ڕۆژژمێرە لە ساڵی ١٥٨٢ دا دانەهێنراوە بەڵک و لە لە ساڵی ١٢٨٢دا داهێنراوە، کەواتە ٣٠٠ ساڵ زیاد کراوە بۆ ڕۆژژمێرەکە.

ئەمەش ئەو پرسیارە دروست دەکات ئایا پاپا گریگۆری دەیزانی هەڵەی ماتماتیکی کردوە یان بەدەستی ئەنقەست ئەم کارەی کردوە، کەواتە پاپا گریگۆری ٣٠٠ ساڵی زیاد کردوە و باش دەیزانی چی دەکات، تەواوی ئەو مێژوەی کە باس چەرلەمێنگ دەکات درۆو دروستکراو بوە.

ئەمەش شتێکی بە بیر هێنامەوە ، زانایەکی بەریتانی لێکۆڵینوەی لەسەر ئیسلام کردبو ، دەیگوت هەرچی دەکەم لە ١٢٠٠ ساڵ زیاتر ناتوانم بچەمە دواوەو پێش ١٢٠٠ ساڵ ئیسلام بونی نەبوە، ئەمە واتای لە سەردەمی عەباسیەکانەوە ئیسلام هەبوە، ئەمە بە وتەی ئەو مێژوناسە ئینگلیزە.. بەڵام ئێستا کە ئەم زانیاریانە ئاشکرا بوون ، کەواتە ئەو دوو سەد ساڵەی کە مێژوی ئیسلام دەباتەوە بۆ ١٤٠٠ ساڵ لێرەدا بەدەستی ئەنقەست لادراوە لە مێژودا..

 

لەسەرەتای دروستبونی کڵێساوە کڵێسا هەمیشە خەریکی پلانگێری بوەو هەمیشە خەریکی تێکدانی مێژو بوە لە سودی کلێسا..ماوەیەک لەمەوبەر بابەتێکم نوسی کە نەخشەی زەوی هەموی درۆیە و ڕاستیەکان بە جۆرێکی ترە، ئێستا نمونەیەکی تریشتان نیشان دەدەم و باسی ئەوەش دەکەم ئایا بۆ  کڵێشا هەستاوە بەم کارە؟

نمونە لە کوباوە بۆ خواروی ئەمریکای لاتین ٨٧٥١ کیلۆمەترە، بەڵام لە خاڵی باکوری گرینلاند تا خاڵی باشوری تەنها ٢٠٠٠ کیلۆمەترە ، واتە ئەمریکای لاتین چوار جارو نیو لە گرین لاند گەورە ترە..بەڵام بۆ لە سەر نەخشە ئەمریکای لاتین ئەفریقا ، خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بچوک نیشاندراوە و ئەو وڵاتانەی کە مەسیحن گەورە نیشانداروە.. ئەمەش بە پلانی پاپای کڵێسا بوو بۆ ئەوەی وای نیشان بدات   کە وڵاتانی مەسیحی زۆر گەورەترن لە وڵاتانی ئیسلامی لەسەر نەخشەی زەوی.. ئەمەش دوبارە وەک ڕۆژژمێرەکە دەستی پاپاو کلێسای تێدا بوە.

 


نەخشەی گرین لاند

 

نەخشەی ئەمریکای لاتین