جیاوازیی لە نێوان دووداگیرکەردا

Tuesday, 19/04/2022, 1:04

5530 بینراوە


یەک لەوداگیرکەرانەی کە  رۆژهەڵاتی کوردستانی بە زەبری چەک وزیندان وهەڕەشەوکوشتن ولە سێدارەدان خستۆتە ژێرچەنگی خۆی کۆماری ئیسلامییە.مێژووی ٤٢ساڵەی پاش دەسەڵاتداریەتی بنەماڵەی پەهلەوی روون وئاشکرایە.لەماوەی ئەو٤٢ ساڵەداهەزاران نەهامەتی وبێ بەختی بەرۆکی خەڵكی گرتووە لە ئێران.
ئەوترسە مێژوویەی کە دامودەزگاکانی سەرکوتکاری کۆماری کەمتیارەکان دەناو دڵی خەڵكی هاویشتووە تا ساڵهای ساڵ وەک برینێکی قوڵ لە سەر جەستەی ئەو خاکە ببریندارەداناسرێتەوە.لێڕەدادەبێ ئاماژە بە بابەتێک بکەم کە پێویستە.ئەویش ئەوەیە لە نەهامەتیانەداکە بەسەر خەڵک خاتووە ،حیزبەکانی ئەو بەشە لە وڵات چەندە لاوازوخەتابارن جێگای مشتومڕي.چون ئەوان شآنی خۆیان دایە بەر شەڕێک کە ئازای گۆڕەپانی ئەو شەڕە نەبوون.لە کۆتایشدا لە ژێڕ ئاڵای نۆکەرایەتیدا بنەماڵەی بارزانی ناوئاخنی کەمپەکانی کردن ولە جووڵەی خستن.
لەووتارەدابە هیچ شێوەیەک مەبەستم پێداهەڵاگووتن بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی نییە.مەبەستی من روونکردنەوەیە لە نێوان دووداگیرکاردا،یەکیان رۆژهەڵاتی کوردستانی دایرکردوە کورد نییە.ئەوی دیکەش باشووری کوردستانی داگیرکردوە وکوردە.لە زانستیی سیاسیشدا داگیرکار هەر داگیرکارە.چ خۆماڵی بێ وچ بیانی.
لە گەیاندنی راستیەکاندا،دەمارگرژیی وداتاشینی درۆ دەلەسە وگزە وفێڵی سیاسیی بەکار نایە.لەو بوارەدا گووتنی راستیەکان زۆر دژوارە.بەڵام ئەوە ئەرکی نووسەریی خاوەن هەستە کە رێكاری ترس ودڵەرآوکێ وەلا بنێ وشآن بداتە بەرراستیەکا.بێ گومان خەڵكانێکیش هەن کە داییم پێدزیلکەیانە بۆئەوەی خۆیان لە دەربڕینی راستیەکان بشآرنەوە.
باشووری کوردستان داگیرکراوە.
دووبنەماڵە لە ڕێگای ئەربابەکانیانەوە وبە زەبریی پارەی دزیەتی وچەکی ژەنگاوی وگزەی سیاسیی تائێرە توانیوانە دەست بەسەرباشووری کوردستاندا بگرن.دەسەڵاتێك کە تەنیا لە فکری مانەوەی خۆیدا بێ ووڵاتی داگیرکردبێ چ فارس وبێ چ کورد چ جیاوازیەکی دەگەڵ دووژمنی قەستەسەریی کوردداهەیە؟
لە رۆژهەڵاتی بن دەستی مەلاکاندا،زیندان هەیە،لە باشووری ژێڕدەستی ئەو دووبنەماڵەیەش هەر زیندان هەیە.لە ژێر دەسەڵاتی ژێڕدەستی مەلاکاندا ئازادیخوازەکان بەند کراون،لە ژێڕ دەسەڵاتی بن دەستی بنەماڵەی بارزانیشدا مرۆڤی بوێروئازادیخوازبەند کراوە.ئەی جیاوازیی ئەو دوودەسەڵاتە لە چیدایە؟
لە ئێران رەخنە وتاری ئازادرێگای پێنادرێ،لە باشووڕی کوردستانیشدا هەروایە.مەلاکان بە رۆژی رووناک خەڵکی ئازاتڕۆردەکەن،دەی بنەماڵەی بارزانیش هەر ئەوکارە بەڕێوەدەبەن.،بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی دزن،مەلاکانی ئێرانیش هەر دزن.مەلاکانی ئێڕان هیچ داگیرکاڕێکیان نەهێناوەتە سەر خاکی خۆیان تا خەڵك بەکوشت بدەن.کە چی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی ئەوکارەیان کردوە وشآنازیشی پێوەدەکەن.
لە ئێڕاندا ئێستێ گرانی وبرسیەتی هەیە،پارەی ئیڕانی بایخی جارانی لە دەستداوە.ئەوان هۆیەکە دەگەڕێننەوە بۆ گەمارۆکانی ئامریکا لە دژی وڵاتەکەیان.بەڵام سەرەڕای ئەوانەش مووچەی فەرمانبەروکارگەروچینوتوێژەکانی دیکەی سەر بەدەوڵەت سەری هەرمانگێک دەدرێ.جا مووچەکان کەمن یان زۆرن ئەوە بابەتێکی دیکەیە کە لەووتارەداجێگای نابێتەوە.
لە باشووری داگیرکراوی ژێر چەنگی ئەو دووبنەماڵەیەدابرسیەتی وهەژاری وپێنەدانی مووچە بەپێی فیلانە وکەسیش دەنگی لێوە نایە.کۆماری ئیسلامی ئەگەردزیش بن،نەفتوغازەکەیان هەڕڕاج نەکردوە وبەشی ناوخۆییان بۆ خەڵک هێشتۆتەوە.
مەسروور بارزانی دەچێتە تورکیە وەک قەرەواشێک ونۆکەرێک لێی دەڕوانن.لە ناوخۆی وڵاتیش وەک جەللادێکی سەرشۆر مامڵە دەگەڵ کوردی بوێردەکا.ئەگەر کۆماری ئیسلامی دووژمنی قین لە دڵی کوردە،خۆ بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی لە دووژمن ،دووژمنترن.مرۆڤی هوشیاریی کورد گازەندە کە بکوژی کورد ناکا،بەڵام ئەگەر کوردیی دەسەڵاتداری سەر خاکی ئەو نیشتمانە کورد بێ وکوردبکوژێ وبرسی رابگرێ،جینایەتە ووەک جینایەتکارێک دەبێ هەڵسوکەوتی دەگەڵ بکرێ.
سیستمی داگیرکاریی لە رۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستان،خاڵی وەک یەکیان زۆرە وخاڵی جیاوازیشیان هەیە.بەڵام داگیرکار هەرداگیرکارە.چ کورد بێ وچ بیانی.هیچ لە گرفتەکان ناگۆڕێ.دیکتاتۆڕ هەر دیکتاتۆڕي چ خۆماڵی بێ چ بیانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە