هەرچەندە تائێستا داتایەک و ئامارێکى ورد لە بارەى بەکارهێنەرانى کورد لەبەردەست دانەبێت لێ بەپێی ئامارە نافەرمییەکان و درککردن بەو ڕاستییە باوترین جۆرى تۆڕى کۆمهڵایهتیش له وڵاتانى سێ و ڕۆهەڵاتى ناوەڕست و عێراق و کوردستان بەتایبەتى فهیسبوک و ئینستگرام و تیکتۆک و سناپ چاتە کە زۆرتر بابەتى سەرگەرمى و خۆدەرخست و پەیوەندی و گفتوگۆکردنن کە خۆیان لە هەردوو پۆلینى سۆشیال فۆتۆ و ڤیدیۆ و سۆشیال نێتۆرکین دەبینێتەوە.
سۆشیال میدا و لێکەوتە و کاریگەرییەکانى:.
هەڵبەتە ڕۆڵ و كاریگەریی و لێکەوتەکانى سۆشیال میدیا بەدەرنییە لە سەرهەڵدانى هەر داهێنانێکى ترى زانستى، کاتێک ڕوو لە مرۆڤایەتى دەکات و دووڕووى جیا نیشان دەدات، یان وردتر بڵێن و سۆشیال میدیا شمشێرێكی دوو دەمە، لایەنی ئەرێنى و نەرێنى هەیە و کاریگەرى خۆى بەسەر كۆمەڵگەوە دەسەپێنێت، ئەویش دەكەوێتە سەر چۆنییەتی بەكارهێنەر و پێشكەشكردنی سرویسەکانى گەرهاتوو شێوازێكی ئەرێنی پیشان دا، تاک لێی سوودبەخش دەبێت و كۆمەڵگە بەرەو ئاقارێكی باش ئاڕاستە دەکات، پێچەوانەكەشى تاک زەررمەند دەبێت تووشى دەیان و ئاریشەى دەروونی و تەندروستی و پەروەردەیی و دەبێت و خێزان و کۆمەڵگەش لەبەریەک هەلدەوشێنێتەوە.
بۆیە ڕۆڵ و كاریگەریی و لێکەوتەکانى سۆشیال میدیا بەسەر دوو لایەن دەبەش دەکەین.
١- تێکشکاندنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان. بۆ کۆمەڵگەیەکی فرە کلتور و فرە بیرورا و ئاینی ئەمە واتە کوشتنی رۆحی دۆستایەتی و خۆشەویستی و هاورێیەتی وە بێ ئاگاییمان لە دەوروبەر، لە قسەکردن و بیروڕا گۆڕینەوە، لە بەئاگاییمان لە ساتەوەختی روودانی خۆشی و ناخۆشیەکان، کوشتنی لەزەت و جوانی، هەست نەکردن بە چێژی قسەکردن و دانیشتن لەگەل خێزان کاتێک ئەوان بەها و جوانی و ئاسوودەیی دەبەخشن بە رۆحمان. سۆشیاڵ میدیا توانیوێتی کارێک بکات دەنگ و شێوەی ئازیزانمان بیربچێتەوە، هەموو کەسێک لە فۆرمی ئیمۆجی و دڵسۆزیان لە شەیر و لایک و کۆمێنت دا دەبینین.
٢- دواخستنی بەرەوپێشجوونی پرۆسەی خوێندن. هەموو ئەو مندال و مێرد منداڵانەی مۆبایل و ئینتەرنێت بەکاردێنن درەنگتر پەیوەندیان بۆ دروست دەبێت لەگەڵ کاغەز و کتێب و نووسین دا چونکە بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەوان لە پرۆسەی نوسین بە قەڵەم دابڕاون تەنها وابەستەی وێنەی رەنگا و رەنگ و تۆنی دەنگن لە ڕێگەی مۆبایل و ئایپاد و لاپتۆپەوە، یاریە ئەلیکترۆنییەکانیشن بەشێکن لە پرۆسەی شکست پێهێنانی خوێندن کە ئەمە کاریگەری نەرێنی دروست دەکات چونکە ئالودەبوون بە یاریە ئەلیکترۆنییەکان بە پێی چەندین توێژینەوەی زانستی (منداڵ و گەورەکان) بێ جیاوازی تووشی خەمۆکییان دەکات وە جگەلەمەش، زیانە جەستەییەکانی وەک (قەڵەوی و فەقەراتی مل و پشت ونەخۆشیەکانی چاو هتد) تووشی بەکارهێنەرەکان دەبێت.
٣-دروست کردنی مۆدێل و فاشیۆن، مۆدێل و ئەکتەری ریکلام و چەندین کارەکتەری نامۆ بە کۆمەڵگە. لەڕاستی دا دەکرێت ئەمانە گرفت نەبن یان شتێکی ئاسایی و رۆتینی ژیان بێت، بەڵام کەی و لە کوێ و چۆن؟ بۆ دنیای دەرەوە کە ئەخلاقی بەکارهێنان و یاسا و سیستەم جێبەجێ دەکرێت. واتە کاتێک ماشێنەکە دەگاتە دەست بەکارهێن ئەخلاق و پرەنسیپی بەکارهێنانیشی لەگەل دایە و یاساش چاودێری دەکات و وە کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و چاوکراوەیە نەک چاولێکەر، بەڵام هەموو ئەمانە بۆ کۆمەڵگەی کوردی جۆرێكن لە پاکێجی مۆدێل بەبێ تێپەرین بە خاڵی سەرەتا چونکە نە هێندە هۆشیارین وە نە یاساش سێبەر و چاودێرمانە، وە ئەم جۆرە دروستکردنە نەوەیەک بەرهەم دێنی کۆنترۆل نەکراو هەموو بڕیارەکانی وا بەستەی غەریزەکانییەتی و عەقڵ و لۆجیک هیچ بەهایەکیان نییە.
لێکەوتەی ئەم حاڵەتانە (چاولێکەری و لاسایکردنەوەیە) کە زۆرینەی خێزانەکان ڕێگا بەو جۆرە لە خۆدەرخستن و خۆ ڕوتکردنەوەیە نادەن وە لە دەرەنجام دا بەریەکەوتن ڕوودەدات و کێشەکان گەورەدەبن و لە کۆنتڕۆڵ دەرئەچن.رۆژانە دەبینین و دەبیستین کاری (خۆسوتاندن و خۆ کوشتن یان دەکوژێن) هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ بەرامبەر بڕێک پارە یان ئەنجامدانی کاری سێکسی وە چۆن سوکایەتی بە شکۆ و بەهای مرۆڤ دەکرێت کاتێک بە کۆمێنت و پۆستی نەشیاو و گاڵتەکردن بە کەم عەقڵ و خاوەن پێداویستی تایبەت و رۆشنبیر و سیاسی و پیرۆزیەکان و جەندانی دیکە دەیبینین. چەندان خاڵی دیکەی لاوەکی هەن و پێویستیان بە پسپۆری دەرونی و توێژەری کۆمەڵایەتی و کەسانی شارەزا هەیە تا قسەی لەسەر بکەن، وە پێموایە چارەسەری هەموو ئەم گرفتانە دەکرێت بە.
4- ئەنجامدانى کارى توندو تیژى و قۆرغکردنى رای گشتى و مانەوەیان لە ژێر هەژموونى دەسەڵاتدەرانى ستەمکارى یان پێچەوانەکەى قۆستنەوەى بەرهەڵستکاران و ناڕازییە سیاسییەکان هاندانى گەنج و لاوانان بۆ کارى توندوتیژى و خوێنڕشتن.
5- زۆربوونى نەخۆشییە تەنرووستیەکان و دەرونییەکان بەهۆى ئالوودەبوون و تێکدان و شێونى بارى دەروونى بەکاربەران لە کاتى بینینى دیمەنەکانى کوشتن و بڕین و تووندوو تیژییەکان.
6- پاشەکشەکردن بە مەعریفە و خوێندنەوەی کتێب و ئاستى ڕۆشنبیرى تاک بەهۆی سەرقاڵى زۆرتر بە ئامیرە زیرەکەکان.
درووستکدنى بۆردیکى هاوبەش لە وەزارەتى ناو خۆ و ڕۆشنبیرى و کاروبارى کۆمەڵایەتى بۆ چاودێرى و پێداچوونەوە و چارەسەر بۆ دەرەهاویشتە و کێشە کۆمەڵایەتییەکان و سیاسی و ڕۆشنبیرییەکانى کۆمەڵگە.
ئەنجام
لە کۆتاییى باسەکەمان دا گەیشتینە ئەم دەرنجامەى کە هاتنى سۆشیال میدیا وەک پێشکەوتنى زانستى تەکنەلۆژى چەندین دەرهاویشتە و لێکەوتەى بەدواى خۆیەوە هێنا. ئەم کاریگەرییەى سۆشیال میدا بە هەردوو ڕووى ئەرێنى و نەرێنى بۆتە زەروورەتێکى حەتمى بە هۆى بەرفراوان بوونییەوە و لە ئێستا دا جلەوکردنى زەحمەتە. ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر چۆنییەتى شێوازى بەکاربەر بەکام چەشن بەکاردێنێت، لێ لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتى ناوین زۆرتر لایەنە نەرێنییەکەى باڵى بەسەر کۆمەڵگەکان دا کێشاوە و چەندین گرفت و ئالینگارى لێکەوتۆتەوە و زۆر جاریش تاک و خێزان باجى هەڵەکانى سۆشیال میدیاى داوە و هەندێک جاریش دەبێتە مایەى خرۆشانى جەماوەرى و بێ ڕیزى کردن بە بەهاکان و ئایین و باوەڕ و پیرۆزییەکان، قوربانى بە کۆمەڵى لێ کەتۆتەوە. کەواتە سۆشیال میدا چەکێکە هەموو تاکێک دەتوانى چۆنى بوێت ئاوا بەکاریبێنێت.
-بررسی انواع مختلف سوشال مدیاو چگونگی کارکرد آنهامدیر سایت ایاتاللە كاشانی ۲۲ فروردین ۱۳۹۹.
عربی
- الشبكات الاجتماعية و القيم رؤية تحليلية. تأليف: جبريل بن حسن العريشي الناشر: الدار المنهجية للنشر والتوزيع الطبعة الأولى تاريخ النشر: 2015
- ثورة الشبكات الإجتماعية؛ ماهية مواقع التواصل الإجتماعي وأبعادها تأليف: خالد غسان المقدادي تاريخ النشر: 2013 الناشر: دار النفائس للنشر والتوزيع الطبعة: 1
- ثورة العشرين دراسة في الأحزاب السياسية والشبكات الاجتماعية في العراق 1908 – 1920 كیكو سكای دار الرافدين للطباعة والنشر والتوزيع. اكتوبر 2020.
- المشاكل الاجتماعية والسلوك الانحرافي. دكتور محمد عاطف غيث. استاذ علوم الاجتماع. جامعة الاسكندرية. 1989.
ئینگلیزى
and the Well-Being of Undergraduate College Students, Cyberpsychology, Behavior and Social Networking, 14(4). pp. 183- 189