ئایا کورد چاونەترس و بە غیرەتە؟

Thursday, 21/04/2022, 19:55

6639 بینراوە


رووی ئەو کورتە وتارە لە باشووری کوردستانە.بە هیچ شێوەیەک مەبەستم نییە هیچ تاکێکی کورد بچووک بنرخێنم یان بێ رێزیی بە کۆمەڵگایەک بکەم کە بۆ خۆم تێیدا ئەندامم.وەتی بیرم دێ گووتوویانە کورد نەتەوەیەکی چاونەترس وبە غیرەتە. یان گوتوویانە کورد پارێزەریی سنووری ئەوخاکەی کە نەیار داگیریی کردوە.لە مەڕ ئازایەتی کورد سەدان چیرۆک وئەفسانە هەڵبەستراون.
ئەگەر زۆر دوور نەڕۆین،تەنیا لە سەدەی رابوروودائەوەی بەسەر گەلەکەمان هاتووە،بەسەرهەر گەلێکی دیکەدا هاتبایە لە مێژبوو کەیانی سەربەخۆی پێک هێنابوو.ئێستێ کە ئاوا پەڕتەوازە وبەش بەشین هەمووی هەر خەتای دووژمن نییە.ئەو بەشە خەتایەی کە بەرخۆمان دەکەوێ سەدان قات مەزنترە لەو زوڵـمەی کە نەیار بەسەرماندا دەسەپێنێ.ئەوەی حیزب وسەرکردەی حیزبیی بەسەری هێناوین کەمتر نییە لەوەی کە بیانی پێی کردووین.
یەکێک لە هۆیەکانی ئەو گشتە تڕاژیدیایەی کە بۆتە هۆی ماڵوێڕانیی کورد چین وتوێژێکن بە ناوی رووناکبیروشاعیرونووسەرومامۆستای زانکۆوئەو چەکدارانەی کە ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە وبەرواڵەت خاک وکەرامەتی کورد دەپارێزن.پاشان ئاغاودەرەبەگ وشێخ ومەلاوزەویداروحیزب وسەرکردەی کوردیی.شکست بەدوای شکست بە سەرمان دێ،کە چی هەر بێدەنگین!ئاشبەتاڵ پشتی ئاشبەتاڵ بۆمان ریز دەکەن وبۆخۆشیان رادەکەن،کەچی هەر چەکیان بۆ دەشان دەکەین!ئەگەر کورد لە بەرابەر دوژمندا نەترس وبە غیرەتە،ئەدی بۆ لەئاست حیزبە کوردیەکان وسەرکردەکانی حیزبیی بێدەنگ وبێ هەڵویستە؟ئایالێیان دەترسن؟
تاقە وڵاتێكم بۆ ناو بەرن لەو جیهانە پان وبەرینەدا کە خانەنشین ومووچەخۆر لە سەرەی وەرگرتنی مووچەی چەند مانگ جارێکدا گیانی خۆی لە دەستدابێ،جگە لە باشووری کوردستان!بەشیک لە نیشتمانەکەمان کەوتۆتە باشووری کوردستان کە نزیکەی ٦ میلیون کوردیی تێدادەژی.لە سەردەمی سەددامدازۆر بە راشکاوی بەرەنگاریی حیزبی بەعس ودامودەزگاگەی بوونەوە وخاپووریان کردن.راپەرین داپلۆسێنەرەکانیشی دەگەڵ خۆی راداوعێڕاقی دوای سەددام دروست بوو.
ئێستێش نزیکەی ٣٠ ساڵ دەبێ دووبنەماڵەی داگیرکاردەستیان بەسەرئەو بەشە لە وڵات داگرتووە وبە کەیفی خۆیان دەکوژن ودەبڕن وخەڵك برسی رادەگرن!سەرەرای ئەو گشتە سەروەتوسامانەی کە ژێڕخانی ئابووری وڵاتی داگرتووە،هەزاران گرفتی مەزن وبچووک بەرۆکی خەڵك بەرناداوگرتن وزیندان وشکەنجەوترۆریش بە پێی فیلانە.
لە چەند رۆژی رابوردوودالەسەر شاشەی یەکێ لە مێدیا کوردیەکان گەنجێکی کوردم بینی کە وتووێژیان دەگەڵ دەکرد.ئەو گەنجە دەیگووت خۆم وخێزانم لە شاری بەغدا فەرمانبەریی دەوڵەتین وکار دەکەین.لە کاتێكدا/ کارتە زیرەکەکەی / نیشانی شاشەی ئەو مێدیایە دەدا،دەیگووت من وخێزانم خاوەنی کارتی زیرەکین / ئەوکارتەی کە موچەی مانگانەی بۆ تێدەکرێ /دوای کۆتایی هەرمانگێک دێنە بانک ژمارەکەمان رادەستی فەرمانبەرێکی بانکیی دەکەین وبە بێ ئەوەی سەرە بگرین وماتڵ بین ولە سەرەی وەرگرتنی مووچەدا بمرین،مەعاشی مەنگانەمان وەردەگرین وبۆ بژیوی ژینمان خەرجی دەکەین.موچەکەشـمان لە میلیون دینار سەرووترە.کاتی بینینی ئەو کورتە فیلمە پەرۆشیەکی مەزن دایگرتم.گوتم:لە بەغدا عەڕەب دەسەڵاتدارە ولە هەرێمی کوردستانیش کورد!
چەنددڵتەزێنە بە پێچەوانەی ناخی دەروونی خۆت دەست دەیە پێنووس وئەوەی کە هیچکات ناخوازیی بینووسی لە کۆی وتارێکدا کۆی بکەیەوە پاشان بڵاو بێتەوە.پرسی من ئەوەیە:ئایا کورد لە باشووری کوردستان ترسنۆکە ونەترسە؟ئەگەر ترسنۆکە ولەو دووبنەماڵەیە دەترسێ،ئەگەروایە هەرچی بەسەرمان بێنن مافی خۆیانە.
ئەگەریش کورد لە باشووری کوردستان بەغیرەت ونەترسە،ئەدی خێرە ئەو دووبنەماڵەیە هەرچی کە پێیان خۆش بووە بەسەریان هێناوین.هەرلەشەڕی ناوخۆییداتا ئەو سەردەمە.کورد لە باشوورزۆر ئازایانە دژی دڕندەیەکی وەک سەددام ڕاپەڕی.سەیرە سی ساڵە بێدەنگە لە ئاست دەسەڵاتێک کە لەناوخۆی وڵات شێرە ولە حاند داگیرکاریش وەک رێوی وایە!کورد لە باشووری کوردستان حەوجێی بە راپەڕینێکی دیکە هەیە،با چاوەڕوان بین.لەحاڵی حازردابە هۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت وڵاتی عێڕاق بەرەودۆخێکی سەقامگیروخۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیانی هەنگاودەنێ.کەچی لە باشووری کوردستان بە پێچەوانەیە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە