ڕاگەیاندنێك لە ئەنجومەنی چالاکییەکانی کوردانی بەریتانیا

Thursday, 21/04/2022, 21:02

6395 بینراوە


بــۆ ڕای گشتی 


کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ڕێکخراو و لایەنە سیاسیەکان چالاکوانان
ـــ وەك ئەنجومەنی چالاکی یەکانی کوردانی بەریتانیا، بە پێویستمان زانی ئەم ڕاگەیاندن و ڕونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی و خەڵکی کوردستان و هەموو لایەنێك بخەینە ڕوو، سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانمان لە دژی مەسرور بارزانی تاوانبار لە شاری لەندەن

لەسەرەتادا دەست خۆشیمان بۆ هەموو ئەو کوردە بەغیرەت و ئازا و دلێرانە کەژمارەیان زیاتر لە هەزار خۆپیشاندەر دەبوو لەدەوروبەری کۆڵانەکانی بینایەی کۆبونەوەکەی مەسرور بارزانی و وەفدەکەی لێ بوو بەشداری خۆپیشاندانەکەیان کردوە، ئەوانەی بەشداری خۆپیشاندانەکەیان کرد بریتی بوون لە کوردانی دڵسۆز و ستەملێکراو و دەربەدەر کراو لە زێدی خۆیان لەلایەن دەستەڵاتی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و قوربانی ستەمەکانی حزب و دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی ئاسایش و دەزگا تیرۆرەکانی ئەم حزبانەن، ئەم خۆپیشاندانە ڕوحی تۆڵەی خوێنی شەهیدەکانمان و قوربانیەکانی سیاسەتی چەندین ساڵەی ئەم دوو بنەماڵە زۆر دار و چاوچنۆک و پارە پەرست و خۆفرۆشانەی ئێران و تورکیان،  ئێمە ویژدانی خۆمان ئاسودەکرد و بەشداری خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی 20 /4 شاری لەندەنمان کرد، چونکە مەسرور بارزانی تیرۆریستی ڕاستەقینەیە شایەنی ڕیسواکردن و و دادگایی کردنە، ئێمە هەموو خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە تەنها بە خۆپیشاندانەکانمان ناوەستین، بەلکو هەوڵەکانمان چڕ دەکەینەوە بۆ دادگایکردنیان و خستنە ڕووی ڕاستی تاوانە قێزەوەنەکانی هەموو تاوانباران کەبەرپرسن لە  خوێنی هەزاران شەهیدی شەڕی ناوخۆ و خۆپیشاندانە مەدەنی یەکان و شەهید کردنی دەیان ڕۆژنامەنوس و چالاکوانان و هەزاران هاوڵاتی بێ گوناح و گرتن و ئەشکنجە دانی سەدان ڕۆژنامەنوس و چالاکوان و خەڵکی بێتاوان کەلە ئەستۆی ئەم دوو بنەماڵەیەدایە، لەم تاوانە نامرۆڤانەیەش مەسرور بارزانی پشکی شێری ئەم تاوانانەی لە ئەستۆیە بەتایبەتی لەوەتی سەرۆکی دەزگا مرۆڤ کوژەکەی دەزگای پاراستنیان بەڕێوە بردوە و لەسەردەمی حکومڕانی تاوانی گرتن و کوشتن و دزی و گەندەڵی و موچە بڕین و تێکدانی شیرازەی ژیانی ئاسایی کۆمەڵگاو خیانەتی نەتەوەیی و هێنان سوپای تورکیا بۆ خاکی هەرێم و تیرۆر کردنی سەدان خەڵکی بێتاوان و بەفیڕۆدانی سامانی نیشتمانی و بردنی سەدان ملیۆن دۆلار بۆ بانکەکانی دەرەوە، بۆیە ئێمە لە ئەنجومەنی چالاکیەکانی کوردانی بەریتانیا لەهەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بەیارمەتی هەموو ئەو کوردە دڵسۆزانەی کە بەڵگەی تەواوی تاوانەکانیان لەبەردەستە،
 
ئێمەی لە ئەنجومەنی چاڵاکی یەکانی کوردانی بەریتانیا سوپاسی هەموو پشگیری و دەست خۆشی یەکانتان دەکەین و بەدڵخۆشی دڵخۆشی ئێوەی ستەم لێکراو هەموو ماندوبونەکانمان دەڕەوێتەوە، ئەم چالاکی یە دەکەینە دیاری ئێوە و بەتایبەت بۆ بنەماڵەکانی شەهیدانی قەلەم شەهید سەردەشت عوسمان و شەهید سۆرانی مامە حەمە و شەهید کاوە گەرمیانی و شەهیدانی 17 شوبات و هەموو ئەو شەهیدانی لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا بونەتە قوربانی شەهید کراون و وەهەوەها پێشکەشە بەزیندانیان بادینان و زیندانیانی شیلادزێ و هەموو زیندانی یە بێتاوانەکانی دەستی ستەمی ئەم دوو بنەماڵەیە،
ــــ ڪۆمەڵانی خەڵڪی بەشەڕەفی ڪوردستان
سرنجتان بۆ ئەم ڕوونکردنەوە گرنگانەی خوارەوە ڕادکێشین
 1ـــ ئەنجومەنەکەمان
 ( ئەنجومەنی چالاکی یەکانی کوردانی بەریتانیا ) ئەنجومەنێکی تەواو بێلایەن و پێکهاتوە لە چالاکوانانی مەدەنی خۆنەویست  و بوێر و چاونەترس، هەموومان خاوەنی کۆمەڵێک شەهید و قوربانین، هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە کە ئەنجومەنێکی بێ لایەن و بڕوامان بەخەباتی مەدەنیانەی فعال هەیە، هەروەها هەموو هێزو لایەنەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتیش بەقەبارەی خۆیان بە شدارن لە گەندەڵی و هەزاران تێبینی و بەڵگەی گەندەڵیمان لەسەریان هەیە، بۆیە ئێمە بەهیچ شێوەیەک ناچینە ژێر باری هیچ لایەنێکی سیاسی و بەهیچ شێوەیەکیش ڕێگەنادەین هیچ هێز و لایەنێکی سیاسی خەبات  تێکۆشانەکانی ئێمە بۆ مەرام و پێگەی سیاسەتەکانی خۆیان بەکاربهێنێ، ئێمە خۆمان بە مولکی گەل دەزانین، تەنها خەڵکە ستەملێکراو و تێکۆشەر و بێلاینەکان خاوەنی ئێمەن.
2 ـــ بنەماڵەی بارزانی لە ڕێگای کۆیلەکانیانەوە لە ڕاگەیاندن و دەزگا چەواشەکارەکانی وەک پیشەی هەمیشەیی خۆیان هەمیشە دەیانەوێ ڕاستیەکان لەخەڵك بشێوێنن تۆمەتی ئەخڵاقی و تیرۆر و بێ بنەما بۆ چالاکوانە بوێرەکانمان هەڵبەستن،ئەمەش تەنها بۆ خۆڵ لەچاوکردنی خەڵک و کۆیلەکانی خۆیانە، بۆ ئەم مەبەستەش هەر لەدوای خۆپیشاندانەکەی لەندەن دەستیان کردوە بە کۆمەڵێک بوختان و درۆ و دەلەسەی بێ بنەما،  لەدژی ئەو چالاکوانە دڵسۆز و بوێرانەی بەشداریان لە ڕیسواکردنی سەرۆکە خۆفڕۆش گەندەڵەکەیان کردوە،  
ئێمە دەڵێین ئەوانەی تریاک کێش و حەشیش خۆرن کوڕان بەرپرسانی ئەم دەستەڵاتەن و گەورە بازڕگانەکانی تریاك و حەشیش بنەماڵەی بارزانی و بەرپرسانی حزبەکەیانن ساڵانە هەزاران تۆن حەشیش دەگوازنەوە بۆ ووڵاتان لەڕێگای فرۆکەخانەو دەروازە سنورەکانیانەوە دەگوازرێنەوە و کەس باسیان ناکات، کەچی بەکوردانی دڵسۆزی و نیشتمان پەروەری بەریتانیا دەڵێن دەرمان کێش" ڕوو ڕەشی بۆ  ئەخۆیان و کۆیلەکانیانە، جارێکی تریش زاتی ئەوە نەکەن بە کوردانی دڵسۆزی بەریتانیا بڵێن دەرمان خۆر.
3 ــ سەبارەت بەم تۆمەتانەی بەرامبەر بە هاوڕێی دڵسۆز و چاونەترسمان ( شڤان ئازاد ) لەلایەن دەزگا و ڕاگەیاندنەکانی پارتی و کۆیلەکانی بارزانی بڵاو دەکرێتەوە، هیچ بنەمایەکی ئەخڵاقیلە پڕوپاگەندەکانیاندا نی یە، پیشەی هەمیشەیی خۆیانە و ئەوانە ئم بوختان و تۆمەت بەخشینەش لە سەرۆک و سەرکردەکانیانەوە بۆیان ماوەتەوە بەردەوام تۆمەتی ناڕەوا و بوختانیان بۆ ئەوکەسانە هەڵبەستاوە کە دژیی دزی و گەندەڵی و سیاسەتەکان دەوەستنەوە، بەم هۆیەشەوە زیندانەکانیان پڕ کردوە لە خەڵکی بێ تاوان، هەموو خەڵکی کوردستان زۆرباش کاک شڤان ئازاد دەناسێ لە بنەماڵەیەکی جوانی ئاین پەروەرد و نیشتیمان پەروەر لەدایک بوە پەروەردەیەکی هیندە جوان کراوە، دوو مامی شەهیدە، یەکەم گەنجی هەولێر بوو لە جەرگەی شاری هەولێر دژی ناعەدالەتی یەکانی دەستەڵاتی پارتی و یەکێتی خۆنەویستانە ژیانی خۆی خستە مەترسی مەرگەوە ڤیدیۆیەکی پڕ لەڕەخنە لەسەر گەندەڵیەکانی حکومڕانی بنەماڵەی بارزانی و دەستەڵاتی پارتی و یەکێتی بڵاوکردوە و تفی لە ڕووی سەرکردەکان کرد و دواتر دەستگیر کرا، ئێمەی هاوڕێیانی زۆر لەنزیکەوە کاک شڤان دەناسین ودەزاین چەندە مرۆڤێکی دڵپاك و ڕەوشت بەرز دڵسۆز و خۆنەویستە، كاک شڤان ئازاد زۆر لەوە گەورەترە ئێمە به سومبولی دڵسۆزی و ڕەوشت بەرزی ونیشتمان پەروەری ناوی دەبەین، دڵنیاین ئەگەر بارزانی پەروەردەی ئەم خێزانە بوایە ئێستا وڵات ئارام و پێشکەوتوو دەبوو، بۆیە بڵاوکردنەوەی ئەم درۆ و بوختانانە کاری مناڵانە و بێ ڕەوشتی کۆیلەکانیانە، کە بەم شێوەیە لەلایەن گەورە و بەرپرسەکانیان پەروەردەکراون.
4 ـــ لەم چالاکی یە کۆمەڵێک چالاکوان لەلایەن پۆلیسەکان ڕێگری لەخوێن گەرمیان دەکرا و چەند چالاکوانێکی دڵسۆزمان بۆ ماوەیکی کەم دەستگیر کرا لەکاتی خۆپیشاندانەکان وەک کاک اسماعیل سیان  و هەڤال بێریتان لە ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات چەند چالاکوانێکی تر بەسوکی بریندار بون.
5 ـــ ئێمە لە ئەنجومەنی چالاکیەکانی کوردانی بەریتانیان دەست خۆشی لە  ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات و هەموو ئەو چالاکوانە مەدەنیانە و هەموو ئەو کوردە دڵسۆز و خوێن گەرمانە دەکەین کە بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کردوە، هیوا خوازین لە داهاتووش ڕوحی هاوکاری و هاونیشتمانیمان لەگەڵ یەکتر زیاتر بێت بۆ ئەوەی دەنگی ناڕەزایەکانمان و فشارەکانمان بەهێزتر و چالاکتر بێت.
 لەگەڵ ڕێزمان بوو هەموولایەك ....
ڕاگەیاندنی
ئەنجومەنی چالاکیەکانی کوردانی بەریتانیا
2022/4/21
بەریتانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە